کورد بن و سەری بەرز بۆ موچە دامەنەوێنن یان ئەڵێن خۆ نەچەمێنن!!

عەبدولرەزاق شەریف

بۆ زیاتر بەرچاو ڕونی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی کە موچەکانیان لای سێکوچکەی حیزبەکانی حکومەتی هەرێمە و پێیان ئەڵێن :  کورد بن و سەری بەرز بۆ موچە دامەنەوێنن یان ئەڵێن خۆ نەچەمێنن !! گرنگە بزانن رۆژی یەک شەمە، ئەم ژمارەیە لە موفتە خۆر و  فەرمانبەر و مەسولەکانی حیزب لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی .. ( دو )موچەیان لە بەغداوە  بۆ دێت و وەری ئەگرن ..

 

1- دوو لیوای دەباشان و سەری رەش و فەرمانبەرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارەیان نزیکەی چل هەزار کەسە.

 

2- لیوایەکی حەرەس حدود نزیکەی بیست هەزار کەسن.

 

3- چوار فەوجی مەسولە پلە یەکەکانی یەکێتی و چوار فەوجی ئەوانەی پارتی، ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسن.

 

4- هەندێ لە فەرمانبەرانی فرۆکە خانەکان و رەگەز نامە و پاسپۆرت و نشینگە، ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسە.

 

5- فەرمانبەرانی وەزارەتە فیدراڵیەکانی عێراق و نوسینگەکانیان ، نوسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران .. ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەسە.

 

6- خانەنیشانی ( زیندانی سیاسی و ئاوارە ی دەستی بەعس و مونازیلی قودەماو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی خولی پێشو ، فەرمانبەران و وەزیر و مدیر عامەکانی کابینەکانی حکومەتەکانی پێشوی عێراق ) ژمارەیان نزیکەی بیست هەزار کەسن .

 

7- ئەوانەی بندیوارن یا بە یاسایی و نا یاسایی لەسەر کەرکوک و قەزا وناحیەکانی ناوچە دابڕاوەکان لە شەنگالەوە بۆ خانەقین ... کە لە کارگوزارەوە هەتا  مدیرعام یان لە ناودایە ... نزیکەی بیست هەزار کەسن 

 

8- هەندێ لە فەرمانبەرانی دژە تیرۆری پارتی و یەکێتی و هەندێ دەزگای ئەمنی تر ، ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەسن.

 

9- فەرمانبەر و پلە تایبەتەکان و راوێژکار و مدیر عام و وەزیر و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و حیمایە و شۆفێر و سکرتێرەکانی ئەم کابینە تازەیەی ئەم خولەی ئێستا .....  ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسن 

 

10- ئەفسەر و پلە دارەکانی سوپای عێراق و دەزگاکانی وەزارەتی دیفاعی عێراقی و تەشکیلەی حەشدی شەعبی ... ژمارەیان نزیکەی دە هەزار کەسن .

 

11- فەرمانبەر و پلەدار و سەفیر و سکرتێرەکانی موخابەرات وەزارەتی خارجی عێراق ... ژمارەیان نزیکەی دو هەزار کەسن .

 

لەمەش سەرسوڕهێنەرتر !!!  زۆرینەی ئەوانەی لە کوردستان سیاسەت و حوکمداری ئەکەن لەوپەڕی چەپ بۆ راست لەم پەڕی ئیسلامی بۆعەلمانی بە شەڕکەر و ناوبژیوانکەرەوە  لەم سەدان هەزار ناوەدان کە هەفتەی ئایندە دەبڵ موچە وەرەگرن .!!


13/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر