سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 20/12/2015 به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و تاوتوێی بارودۆخی كوردستان و شه‌ڕ له دژی داعش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد و ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كرد.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی به حیزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌وه بكات و له‌گه‌ڵیاندا ده‌ست به‌كاربن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه بڕێك دواكه‌وت.
گه‌لانی زیندووی جیهان له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا په‌نا ده‌باته به‌ر ریفراندۆم و له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیروڕای تێكڕای گه‌ل تاوتوێ ده‌كات و به‌و پێیه بڕیاری خۆی ده‌دات و ئه‌م ئه‌ركه مێژووییه ته‌نها به په‌رله‌مان یان بڕیاری چه‌ند حزبێك ناسپێرێت ، به‌ڵكو سه‌راپای گه‌ل له‌و بڕیاره‌دا به‌شدار ده‌كات و به‌و پێیه‌ش ئه‌و بڕیاره ده‌بێته بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، بۆیه ئیدی كه‌س ناتوانێ گوێڕایه‌ڵی نه‌بێت و دژایه‌تی بكات و پاساوی بێ جێی بۆ بدۆزێته‌وه.
له ڕاستیدا له ساڵی ( 2005) ڕاپرسییه‌كی له‌و جۆره كرا ، به‌ڵام به فه‌رمی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كانه‌وه نه‌بوو ، به‌ڵكو له‌لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نییه‌وه بوو كه تێیدا گه‌لی هه‌رێمی كوردستان به 98% ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دا، هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته هێشتا ناوچه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ژێر ده‌ستی كورد خۆیدا نه‌بوو .
بارودۆخه‌كه ئێستا جیاوازه ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانه‌وه ڕزگار كراون . بۆیه ده‌توانرێ ڕای گشتی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش وه‌ربگیرێ و به‌و پێیه ده‌بێته بڕیاری هه‌موو دانیشتوانی كوردستان.
له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆدا كه پیشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ری داعش ده‌كه‌ن و داستانی به‌رخودان و ئازایه‌تی و قوربانیدان ڕۆژانه تۆمار ده‌كه‌ن ، كه بۆته جێی ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تانی جیهان و به‌چاوی ڕێزه‌وه ده‌ڕواننه خه‌باتی ئه‌م گه‌له كۆڵنه‌ده‌ر و ئازادیخوازه، باشترین كاته بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم، بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئه‌و وڵاتانه پشتگیری و لایه‌نگری ئه‌و بڕیاره بكه‌ن كه گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌یدات.
له ڕاستیدا هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ده‌ویسترا و خواستی گه‌لی كورد بوو ، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ، ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت عێراق وڵاتیكی فیدراڵی و په‌رله‌مانی و فه‌رییه ، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه و ئێستا ته‌نها لایه‌نێك ده‌یه‌وێ عێراق به‌و ئاراسته‌یه‌دا ببات كه خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌ویش عێراقێكی عه‌ره‌بی مه‌زهه‌بیه و ئامانجی ناشارا‌وه‌شیان بنیاتنانی ده‌وڵتێكی ئیسلامی یه ، بۆیه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌و ریفراندۆمه پێویسته و ده‌بێ گه‌لی كورد بڕیاری ڕاشكاوانه‌ی خۆی بدات.