شەڕی خەندەق

سەلام عەبدوڵا
 لەماوەی‮ ‬دوو شۆڕشدا كە لە ساڵی‮ ‬1961‮ ‬وە دەستی‮ ‬پێكرد و تا‮ ‬ڕاپەرین و وەدەرنانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬حكومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق هەرچی‮ ‬توانا و هەرچی‮ ‬چەكی‮ ‬هەبوو بە چەكی‮ ‬كیمیاویشەوە بەكاریهێنا،‮ ‬هەرگیز شۆڕش پەنای‮ ‬نەك نەبردە بەر شەڕی‮ ‬شار و شارۆچكەكان بەڵكو هەوڵی‮ ‬دا شەڕ‮ ‬نەكەوێتە گوندەكانیشەوە بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سڤیل و دانیشتووان زەرەرمەند نەبن،‮ ‬ئەمەش لە ئەنجامی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬راست و دروست كە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬لەو ماوە دوورو درێژەدا پیادەی‮ ‬دەكرد‮.‬ 
بەداخەوە ئەم ئەزموونە لەلایەن‮ ‬PKK‮ ‬وە هیچ سوودی‮ ‬لێوەرنەگیرا چونكە لەنوێ بوونەوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵ سوپای‮ ‬توركیادا،‮ ‬ئەمان شەڕەكەیان بردە نێو شارەكانی‮ ‬باكوور و كەوتنە خەندەق لێدان كە لە ئەنجامیدا شكستێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ماڵوێرانیەك و كاولبوونی‮ ‬شارەكانی‮ ‬زیاتر لێ شین نەبوو‮.‬
ئێستا شارەكانی‮ ‬شەرناخ و جەزیرە و نوسەیبین و گەڤەڕ‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ئەم سیاسەتە هەڵەیەدا سەراپای‮ ‬وێران بووە و ملیارات دۆلاری‮ ‬دەوێ بۆ نۆژەنكردنەوەی‮ ‬كەوا بە ئاسانی‮ ‬بۆی‮ ‬پەیدا نابێت‮.‬ 
دیارە دیمەنی‮ ‬ئەم كاوڵكارییە وای‮ ‬لە هاوسەرۆكی‮ ‬HDP‮ ‬كرد كە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ »‬جمهورییەت‮« ‬بە ئاشكرا وەك وەڵامێك بۆ جەمیل بایك كە دەڵێ‮:»‬پرۆسەی‮ ‬سەربازی‮ ‬بەرفراوان دەكەین و شەڕ‮ ‬دەبەینە شارەكان‮«‬،‮ ‬دمیرتاش دەڵێت‮:»‬ئەو قسانە لای‮ ‬ئێمە قبوڵ ناكرێت و ئەوەش لە بنەڕەتدا داخوازی‮ ‬ئێمە نیە‮«.‬ 
هەرچەند دەبوو ئەم هەڵوێستە لەكاتی‮ ‬نوێ بوونەوەی‮ ‬شەڕدا كە‮ ‬PKK‮ ‬بڕیاری‮ ‬شەڕی‮ ‬خەندەقی‮ ‬لەشارەكان دا بگیربایە و نەهێڵرایە ئەو سەرەڕۆیی‮ ‬یە بكرایە كە ئەنجامەكەی‮ ‬ئەو ماڵوێرانییەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەڵوێستێكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬یە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬درەنگ وەختیشە،‮ ‬بەڵام گرنگ ئەوەیە ئایا‮ ‬PKK‮ ‬مل بۆ ئەو‮ ‬ڕاووبۆچوونە دەبات‮ ‬یان لەسەر سیاسەتی‮ ‬ماڵوێرانكارانەی‮ ‬بەردەوام دەبێت‮.‬ شەڕی‮ ‬خەندەق،‮ ‬شەڕی‮(‬1400‮) ‬ساڵ لەمەو پێش نییە كە هەردوولا بە شیر و تیر بەرامبەر‮ ‬یەكدی‮ ‬دەبوونەوە،‮ ‬تەرازووی‮ ‬هێز ئێستا زۆر جیاوازە،‮ ‬بۆیە واچاكترە‮ ‬PKK‮ ‬سوود لەم بارودۆخە نوێیەی‮ ‬توركیا پاش كودەتا سەرنەكەوتووەكە وەربگرێ و داوای‮ ‬دانوستاندن و چارەسەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬بكات چونكە وەك بۆ هەردوولا دەركەوت كە لەماوەی‮ ‬32‮ ‬ساڵی‮ ‬شەڕی‮ ‬نێوان گەریلاكانی‮ ‬PKK‮ ‬و سوپای‮ ‬توركیا كێشەكە چارەسەرنەكراو بە شەڕیش چارەسەر ناكرێت بۆیە پەنابردنە بەر چارەسەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە خزمەت هەردوولادا دەبێت‮.‬ 
توركیا لە هەوڵی‮ ‬چڕوپڕدایە بۆ ئاشتكردنەوەی‮ ‬نەیارانی‮. ‬ئەوەتا لەگەڵ رووسیا پێكهاتەوەو سبەی‮ ‬لەگەڵ ئیسرائیل و خودی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەدیش،‮ ‬ئیدی‮ ‬شەڕی‮ ‬خەندەق چ كاریگەرییەكی‮ ‬زیاتر لە ماڵوێرانی‮ ‬دەبێت‮.‬

15/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر