له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا یاسای بوودجه‌ی گشتی عیراق بۆساڵی2016 په‌سه‌ندكرا كهتیێدا پێدانی پشكی هه‌رێم مه‌رجدار كراوه بهپابهندبون به‌ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌غداوه، بەپێی رێككەوتنهكهش پێویستە هەرێم رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە بكات و لە بەرامبەریشدا بەغدا پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق رەوانە بكات. واته به‌هه‌مان شێوه‌ی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2015، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2015 دا نهههرێم مانگانه توانیی ئه‌و بڕه نه‌وته له‌ڕێگای سۆمۆوه هه‌نارده بكات و نه حكومه‌تی فیدراڵیش پشكی هه‌رێمی لهبوودجهی عیراق ڕه‌وانه كرد و ههردولایهنیش یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد به‌پابه‌ند نه‌بوون بهڕێككهوتنكهوه.
ئێمه لێره‌دا سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی پابه‌ندنه‌بون بهڕێككهوتنهكهو دیاریكردنی لایه‌نی سه‌رپێچیكار چڕ ناكه‌ینه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ته‌واوی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان و سیاسه‌تمه‌داران ونوسه‌ران و ته‌نانه‌ت كه‌سانی پسپۆڕیشه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م جۆره ڕێككه‌وتنه به‌و شێوه‌یه‌ی ئیستای وه‌ك میكانیزمێك بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان میكانیزمێكی نامۆ‌و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵیه‌تی دارایی، نه ڕێكه‌وتنێكی له‌وجۆره له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دابه‌شكاریی وهاوبه‌شی له داهاته‌كان ده‌گونجێ و نه‌دانانی سزای بڕینی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمیش له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بونی به ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیه داراییه‌كانی سیسته‌می فیدرالی و ڕیساكانی بوودجه‌ی گشتیدا وێك دێته‌وه وه‌ك له‌خواره‌وه هه‌وڵی ڕونكردنهوهی ئه‌مه ده‌ده‌ین.
نه‌گونجانی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵیه‌تی داراییدا
كیشه‌ی ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان له‌زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته فیدراڵیه‌كانی جیهاندا هه‌میشه له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه جێگای ناكۆكی نێوان ئاسته‌كانی فهرمانڕهوایین به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك عیراق هه‌ڵسن به‌ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی دولایه‌نه له‌نیوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پێدان و ستاندن وه‌ك دو ده‌وڵه‌تی جیاواز یان دوو كۆمپانیای بازگانی، به‌ڵكو به‌چه‌ندین شێواز‌و میكانیزمی ده‌ستوری و یاسایی و دامه‌زراوه‌یی به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپی هاوبه‌شیكردن له‌داهاته‌كان له‌سه‌ربنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی وگونجاندن (الاستقلالیه والتناغم) له‌ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كاندا كه‌مه‌رجی هه‌ره بنه‌ڕه‌تیی سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می فیدراڵیه‌تی داراییه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌ر له‌هه‌رشتێك پیویستی به‌ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كانه، ڕێككه‌وتنیش له‌م نێوانه‌دا هه‌میشه بۆ دانانی یاسای تایبه‌ت و میكانیزمی گونجاوو پێوه‌ری بابه‌تی و پیكهێنانی دامه‌زراوه‌ی هاوبه‌شه بۆ ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان وهیچ كات پرۆسه‌ی پێدان وستاندن به‌مانا بازرگانیه‌كه‌ی له‌خۆ ناگریت.
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سامان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا به‌گشتی جۆراو جۆره به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو سیسته‌مه فیدراڵیه‌كان له‌جیهاندا له‌م ڕوه‌وه بریتیه له‌به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ردو ئاستی حكومی (ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان) له دانانی بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سامان و به‌شكاریی داهاتهكاندا له‌پێناوی هێنانه‌دیی هاوبه‌شیی دارایی ڕاسته‌قینه، دیاره ڕاده‌ی به‌شداریی ئاسته حكومیه‌كان و شێواز‌و میكانیزمه‌كانی دابه‌شكاری و دامه‌زراوه تایبهتمهدهكانیش له‌م ڕوه‌وه جۆراو جۆرن، سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌ڵمانیاو ئه‌سیوپیاو باشوری ئه‌فریقاو..هتد ئه‌نجومه‌نی باڵا (یان ئه‌نجومه‌نی پیران) كه‌پێكهاتووه له‌نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان له‌م باره‌یه‌وه ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌گێڕێ، ته‌نانه‌ت له ئه‌ڵمانیا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه مافی ڤیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیدارن به‌هه‌رێمه‌كانه‌وه. له‌هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تریشدا لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌نوێنه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان به‌پێی ڕێوشوێنی ده‌ستوری پێكهێنراون بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه داراییه‌كانی نێوانیان وه‌ك كۆمسیۆنی به‌خشینی كۆمنولس له‌ئوسترالیا و كۆمسیۆنی دارایی و پلاندان له‌هیندستان و ئه‌نجومه‌نی دارایی لهمالیزیاو...هتد
میكانیزمه‌كانی دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت وگازیش له‌م نێوه‌دا به‌هه‌مان شێوه جۆراو جۆرن واته بابه‌تی دابهشكردی ئه‌م داهاتانه به‌شێوازی جۆراو جۆر (به‌ڵام بهڕیككهوتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورو یاسای تایبه‌ت) چاره‌سه‌ری بۆكراوه بۆنمونه له‌هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت كۆی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی و له‌وێوه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌ش وبه‌پێی پێوه‌ری بابه‌تی و یاسای تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێنه‌وه وه‌ك له فه‌نزویلا و مالیزیا، به‌ڵام له‌هه‌ندێ ده‌وله‌تی تر هه‌رێمه‌كان مافی تاك لایه‌نه‌ی سودوه‌رگرتن لهداهاتهكانیان به‌ته‌واوی هه‌یه وه‌ك له كه‌نه‌دا و له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوش به‌هه‌مان شێوه‌یه به‌ڵام هه‌رێمه‌كان پابه‌ندن به‌دانی ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له‌داهاتی گشتییان بۆ پاڵپشتی بودجه‌ی فیدراڵی، له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز ته‌رخان ده‌كرێته‌وه بۆ هه‌رێمه به‌رهه‌مهێنه‌كان سه‌ره‌ڕای پشكی شایسته‌ی خۆیان له‌بودجه‌ی گشتی وه‌ك روسیا و نایجیریا، له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی تریش كۆی ئه‌م داهاتانه به‌ڕێژه‌ی دیاریكراو ده‌خرێنه چه‌ند سندوقێكی تایبه‌ت به‌هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی فیدرالی و هه‌ریمه‌كان كه‌بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراو سودیان لێ وه‌رده‌گیرێ وه‌ك مه‌كسیك......وهتد .
به‌ڵام له‌عیراقدا تاكو ئێستا نه‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م كاره له‌ئارادا یه ونه هیچ ڕێسا‌و بنه‌ماو ڕێككه‌وتن و ڕیكارێكی یاسایی ڕوون و ووردی تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردن ودابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت وگاز بونی هه‌یه، به‌ڵكو هه‌ر لایه‌نێك به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستوریه گشتگیره‌كانی ئه‌م بواره ده‌كات و له‌ئه‌نجامدا به‌غداو هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پێدان و ستاندن ڕێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن .
له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی له‌جیهاندا سه‌ره‌ڕای بونی ئه‌و ڕێكاره كارگیری و یاسایی و دامه‌زراوه تایبه‌تیانه، هه‌میشه ئاسته حكومیه جیاوازه‌كان له‌كاتی ئاڵۆزبونی ناكۆكیه‌كانیان و ده‌سته‌وسان بون لهچارهسهریاندا كێشه‌كان ده‌به‌نه داداگای باڵای ده‌وڵه‌ته‌كانیان به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان وهیچ كام له‌لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌ست له پابه‌ندبونه‌كانی خۆیان هه‌ڵناگرن وڕاسته‌وخۆ به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا ناكۆكیه‌كان یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه، ئه‌م ڕێكاره‌ش له‌ته‌واوی ده‌وڵه‌ته فیدراڵیهكاندا كاری پێده‌كرێت (هه‌ر بۆنمونه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌پاندنی باجی ژینگه له‌نێوان ویلایه‌تی (Oregon) و حكومه‌تی فیدراڵی له ئه‌مریكا له‌ساڵی 1994 و كێشه‌ی سه‌پاندنی باجی به‌كاربردن له‌نێوان ویلایه‌تی ((New South Wills و حكومه‌تی كۆمنولس له ئوسترالیا له‌ساڵی 1997 و كێشه‌ی ئهمارهتهكان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ له‌بواری سامانی كشتوكاڵ و سامانی ماسی له‌ساڵی 1981 ، كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و ووڵاتانه‌وه یهكلاییكرانهوه)، به‌ڵام له‌عیراق سه‌ره‌ڕای نه‌بونی ڕێكاری یاسایی گونجاو و دامه‌زراوه‌ی هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان، حكومه‌تی فیدراڵی كه لایه‌نیكی ناكۆكیهكهیه خۆی ڕاسته‌وخۆ به‌خۆبواردن لهپابهندیه داراییه‌كانی و بڕینی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم سزای لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌دات و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی سه‌پاندنی سزاكه‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمدا ده‌شكێته‌وه.
نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ڕێسای بنه‌ڕه‌تیی بودجه‌ی گشتیدا
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی بودجه‌ی گشتی خه‌سڵه‌تی خه‌مڵاندنه، واته له‌بنه‌ڕه‌تدا بودجه‌ی گشتی خه‌مڵاندنه بۆ داهات و خه‌رجیه‌كانی ساڵی داهاتوو و ژماره خه‌مڵێنراوه‌كان وه‌ك خاڵی پابه‌ندكردنی یاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت وهیچ لایه‌ن ودامهزراوهیهك له‌سه‌ر ڕادهستنهكردنی ته‌واوه‌تیی بڕی داهاتی خه‌مڵێنراو به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت سزا نادرێت، چونكه خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی خه‌مڵاندن بریتیه له‌نه‌بونی گره‌نتی ته‌واو بۆ هاوتا بونی خه‌مڵێنراو له‌گه‌ل ده‌ره‌نجامی كرده‌نیدا له‌ڕوی چه‌ندێتی و چۆنێتیه‌وه.
ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا دیاركراوه بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت له‌چوارچێوه‌ی بڕی خه‌مڵێنراوی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا هاتووه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی خه‌مڵێنراوی بودجه‌ی گشتی عیراق بۆیه ناكریت له‌كاتی ڕادهستنهكردنیدا یان ڕاده‌ستكردنی بڕێكی كه‌متردا هه‌ر به‌یاسای بوودجه بڕیاری سزای بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی له‌سه‌ر بدرێ، هه‌روه‌ك دروسته كه له‌ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست نه‌كردنی بڕی خه‌مڵێنراوی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیه‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته یان پارێزگای به‌سره سزا نادرێت یان له‌ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی بڕی خه‌مڵێنراوی باجه‌كاندا وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی یان لایه‌نیكی دیاریكراو سزا نادرێت، ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی زانستیی تایبه‌ت بهبودجهیه وله‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهانیشدا په‌یڕه‌وی ده‌كریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕادهستنهكردنهكه هۆكاری تایبه‌تی و مه‌به‌ستداری لهپشتهوهبو ئه‌وا پێویسته ئه‌م بابه‌ته به‌یاسای تایبه‌ت یه‌كلایی بكرێته‌وه و بابه‌تی پابه‌ندبون و كێشه‌كانی تایبه‌ت به ڕێككهوتننامهش به‌هه‌مانشێوه پێویسته به‌ڕێكاری یاسایی تایبه‌ت یه‌كلایی بكرێنه‌وه، كێشه‌و ناكۆكیه ئاڵۆزه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كانیش ببرێنه به‌رده‌م داداگای باڵای فیدراڵی كه به‌پێی ده‌ستوری عیراق و یاسای تایبه‌تیی دادگاكه تایبه‌تمه‌نده بهیهكلاییكردنهوهی ئه‌و ناكۆكیانهوه. واته به‌هیچ جۆرێك ناكرێت هیچ یه‌ك له‌و ئه‌ركانه به‌یاسای بوودجه بسپیردرێن چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركی یاسای بوودجه دووره له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیهكانهوه و له‌ڕوی زانستی و ئه‌زمونیشه‌وه ناكرێت خه‌مڵاندن وپابهندكردن و سزا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌یاسای بودجه‌دا پێكه‌وه كۆبكرێنه‌وه.
[*] ماسته‌ر له‌زانستی ئابووری