كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات
(گۆرانیه‌كی میللی ساده بۆ بابه‌تێكی ئابووریی ئاڵۆز)
جهانگیر صدیق گوڵپی*
(ده‌رزیه‌ك هه‌م جلی بوكێنی ده‌دورێ و هه‌م كفنیش)
ڕه‌سوڵ حه‌مزه‌تۆف
وته‌یه‌كی په‌ند ئامێزی باو هه‌یه كه‌به‌شێوازی جۆراو جۆر گوزارشتی لێكراوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه گوایه كه‌سێكی نه‌زان وتویه‌تی من ئه‌زانم كه‌هه‌موو كتێبه ئاسمانی و یاسا زه‌مینیه پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان باسی چی ده‌كه‌ن ئه‌وان ده‌ڵێن چاكه بكه و خراپه مه‌كه، ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ك ڕسته‌یه‌كی ساكار وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌نده ڕاست وله‌جێی خۆیدایه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك وردتر له‌و مه‌سه‌له‌یه بڕوانین و به‌خێرایی چاوێك بخشێنین به ڕوداوه‌كانی ئێستا و ڕابووردودا ده‌بینین كه هه‌رگیز دیدێكی ساكاری له‌و شێوه‌یه له‌ئاستی خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌دا نه‌بووه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر ئه‌و چه‌مكانه‌ی كراونه‌ته سه‌نته‌ری بڕیاردانه‌كه هه‌ڵگری ئه‌وگرێیانه‌ن كه‌بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی مامه‌ڵه‌و تێگه‌یشتنی جیاواز‌و سه‌رهه‌ڵدانی زۆرینه‌ی ناكۆكی وكێشه و كاره‌ساته‌كان. كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرییانه‌ش نه‌ك هه‌ر له توانای كه‌سانی ساده‌و ناشاره‌زادا نه‌بووه به‌ڵكو زانا‌و شاره‌زایانیش هه‌میشه ده‌سته‌وسان بوون له ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی كردنه‌وه‌یان و ده‌سته‌به‌ركردنی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆیان، ئاخر به‌دریژایی مێژوو زۆرینه‌ی خراپه‌كاریه‌كان به‌ناوی چاكه‌وه وبه‌پاساوی چاكه‌و دژایه‌تی خراپه‌كاریه‌وه ئه‌نجامدراون و هه‌رگیز كه‌سێك یان هێزێك ناوی له‌خۆی نه‌ناوه خراپه‌كار وجاڕی ئه‌نجامدانی خراپه‌كاریی نه‌داوه، هه‌میشه ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕتی كێشه‌كان بووه جۆری تێڕوانین وتێگه‌یشتن وپیاده‌كردنی ئه‌و چه‌مكانه بووه.
لێره‌وه ئه‌توانین بلێین كه گوزارشتێكی ساده‌ی له‌و جۆره بۆ هه‌ر بابه‌تێكی ئاڵۆز نه‌ك هه‌ر خاڵیه له هه‌موو تێڕوانینێكی بابه‌تیی به‌ڵكو ڕێگرێكی به‌هێزیشه له‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌ی جددی و ڕاڤه‌كردنی بابه‌تیانه‌ی دۆخه‌كان و لێكۆلینه‌وه‌ی جه‌دوای ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه.
له‌سه‌رو به‌ندی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و گه‌رمبونی بازاڕی پرۆژه‌ی چاكسازیدا واژه‌ی (كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات) له‌هه‌موو كاڵایه‌كی تر زیاتر له‌بره‌ودایه، به‌جۆرێك كه بوه‌ته گۆرانیه‌كی میللیی باو‌و هه‌ركه‌سێك زاری گۆی كرد ده‌یڵێته‌وه‌و هه‌ركه‌سیش ده‌ستی قه‌ڵه‌می گرت ده‌ینوسێته‌وه. هه‌رچه‌نده له‌ڕوی بنه‌مای زانستی و ئه‌زمونیشه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌شێوازی جۆراو جۆر وه‌ك به‌شێك له‌پرۆسه‌ی چاكسازی دارایی و ئابووری له سات و زه‌مینه‌ی شیاوی خۆیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، به‌ڵام جیاوازیه‌كه له‌لای ئیمه له‌وه‌دایه ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ل ڕوكاری ڕسته‌كه ده‌كرێت وبه‌مه‌نتیقی ئابوریی تاكه‌كه‌سی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و هه‌موو ڕه‌هه‌نده ئابوری و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌هه‌ر یه‌ك له خه‌رجیه‌گشتیه‌كان و داهاته‌گشتیه‌كان فه‌رامۆش ده‌كرێ وڕه‌چاوی ئه‌و كاریگه‌ریه جۆراوجۆرانه ناكرێ كه‌ده‌شێ له‌ئه‌نجامی گۆڕانكاری له‌قه‌باره‌و ڕێژه‌ی هه‌ریه‌كه‌یاندا بێته‌دی.
ڕاسته كه كورتهینانی گه‌وره له بوودجه‌ی گشتی یه‌كێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌مو ده‌وڵه‌تان هه‌وڵی ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ده‌ده‌ن به‌ڵام مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگی دارایی وه‌ك تاكه ئامانج و ڕێكاری حكومه‌ت به‌ڕه‌چاونه‌كردنی دۆخه ئابووریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوابونی سه‌رده‌می ئابووری كلاسیكی و بره‌و سه‌ندنی تیۆری كینزیه‌وه به‌سه‌رچووه ونزیكه‌ی سێ چاره‌كه سه‌ده‌یه له‌به‌ر ڕۆشنایی تیۆره‌كه‌ی كینز خه‌رجیه گشتی یه‌كان و باج وه‌ك ئامرازێكی كارای چاره‌سه‌ری كیشه دارایی و ئابووریه كان و له‌پێناوی هاوسه‌نگی ئابووریدا سودیان لێ وه‌رده‌گیریت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌به‌سه‌ر بیری ئابوری‌دا هاتون به‌ڵام تاكوئێستاش ڕێكاره داراییه‌كانی تێۆره‌كه‌ی كینز بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه ئابوریه‌كان چ له‌ڕوی لۆژیكی ئابووری و چ له‌ڕوی ئه‌زمونه‌وه سه‌نگی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی داریی ساڵی 2008 یش به‌و ڕێكارانه پاڵپشتی له‌و بۆچونه ده‌كات.
كێشه‌ی ئێمه له‌ئێستادا ئه‌وه‌نیه كه‌ئابوریناسان هاتبنه مه‌یدان و به‌عه‌قڵی ملتۆن فریدمانه‌وه دیارده‌ی پوكانه‌وه‌ی هه‌ڵاوساو(الركود التچخمی) یان بۆ كه‌شفكردبین وبنه‌ماگرنگه‌كانی تێۆری كینزیان پوچه‌ڵكردبێته‌وه‌و به‌ره‌نگاری ڕێكاره پێشنیار كراوه‌كانی بكه‌ن، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كری ساده‌كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و له‌قاڵبدانیه‌تی له‌چواچێوه‌ی به‌سته‌ی گۆرانیه‌كی میللی ساده‌باودا به‌ده‌ر له‌هه‌ر تیڕوانینێكی زانستی له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه‌ی توێژه‌كانه‌وه، به‌جۆرێك كه كه‌مكردن و زیادكرن له خه‌رجی و باجه‌كاندا وه‌ك كرده‌یه‌كی ژمێریاریی ڕوت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌ریه ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌و لۆژیكه‌وه بچێته بواری كرده‌نیه‌وه ئه‌وا ده‌كرێ چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوتری لێبكرێ.
كاتێك كینز بنه‌مای بێلایه‌نی دارایی گشتیی (حیاد المالیە العامە)ی تێك‌شكاند و پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لماند هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه‌ڕێكاره پێشنیاركراوه‌كانی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی به‌پێچه‌وانه‌وه كاریان پێبكرێت و له‌كاتی پوكانه‌وه‌ی ئابووری و بێبازاڕی و بێكاری و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێناندا به‌رده‌وام بووق و كه‌ڕه‌نای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌گشتیه‌كان و زیادكردنی باج لێبدرێت له‌كاتێكیشدا كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی چالاككردنی خواست و له‌ویشه‌وه بره‌وسه‌ندنی چالاكیه ئابوریه‌كان ته‌نها خه‌رجیه‌گشتیه‌كانی حكومه‌ت بێت، ئه‌م بانگه‌شه‌یه چه‌نده له‌ڕوكاردا ساده‌و ڕه‌ونه‌قداره ئه‌وه‌نده‌ش له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ستیاره ، ئاخر له‌كاتێكدا كه كه‌رتی تایبه‌ت وته‌واوی كه‌رته ئابووریه سه‌ره‌كیه‌كانی ووڵات ئاستی به‌شداریان له كۆی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاریان له‌نزمترین ئاستدایه‌و بازاڕ و ئابووری ووڵات پێویستی به تێڕژاندنی دراو‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كڕین وچالاككردنی خواستی گشتی و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار‌و پاڵپشتی كردنی كه‌رته ئابووریه‌كانه، ئا له‌م كاته‌دا بانگه‌شه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌گشتیه‌كان به‌بی دیاریكردنی باشترین قه‌باره‌ی خه‌رجی (الحجم الامپل للانفاق)كه شیاوبێت له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری خوازراو و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕاده‌ی ئاره‌زووی به‌كاربردنی(المیل الحدی للاستهلاك- Marginal propensity to consume)ی ئه‌و چینه‌ی كه توانای كڕین و ئاستی به‌كاربردنی كه‌م ده‌كرێته‌وه و به‌بێ گوێدانه كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستی گشتی خواست و پوكانه‌وه‌ی زیاتری ئابووری له‌لایه‌ك و، زیادكردنی باجیش به‌بێ حسابكردن بۆ توانای باجدان (الگاقه الچریبیە)و لاوازیی ئاستی كه‌رته ئابووریه‌كان له دروستكردنی ده‌رامه‌ت وكاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی ئه‌و باجه له‌سه‌ر گۆڕاوه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌چالاكیی ئابووری له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئابووریدایه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان و باجه‌كان وپه‌یكه‌ربه‌ندیكردنه‌وه‌یانه به‌پێوه‌ری ئابووری ونه‌هێشتنی به‌هه‌ده‌ردان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانستی خه‌رجییه‌كان (مستوی كفا‌وە الانفاق)و به‌كارهێنانی باجه وه‌ك ئامرازێكی دارایی و ئابووری له‌یه‌ك كاتدا، هه‌ڵبه‌ته زیادكردنی داهات به‌ده‌ر له باج و ڕسومات بابه‌تێكی تره‌و ده‌كرێ به‌جۆرێكی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و له ده‌می نزیكیشدا واباشتره بیر له‌و ڕێگایه بكرێته‌وه، بێگومان مه‌به‌ستمان له‌مه‌ش فه‌رامۆش كردنی باج نیه.
لێكدانه‌وه‌ی ئابووریانه له‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمدا هه‌رگیز پاڵپشتی له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان وزیادكردنی باج نا‌كات وئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه جێی بایه‌خه نه‌هێشتنی به‌هه‌ده‌ردانه له هه‌ردووبواره‌كه‌دا وڕێكخستن وپه‌یكه‌ربه‌ندیكردنه‌وه‌یانه به به‌ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ك و ڕه‌وتی چالاكی و گه‌شه‌ی ئابووری له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ویش به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ندجاره‌ی خه‌رجیه‌كان(مچاعف الانفاق العام- Public spending multiplier)وچه‌ند جاره‌ی باج (tax multiplier) كه له‌ڕێیه‌وه كاریگه‌ری گۆڕانی هه‌ریه‌ك له‌وانه له‌سه‌ر گۆڕان له‌داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و چالاككردنی ئابووری و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار ده‌رده‌كه‌وێت ، دیاره چه‌ند جاره‌ی خه‌رجیه‌كانیش به‌پێی جۆری خه‌رجیه گشتیه‌كان جیاوازیی هه‌یه وكاریگه‌ری باجیش به‌پیێ جۆر‌و قه‌باره‌ی باج له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان وبه‌رهه‌مهێنان وبه‌كاربردن ده‌گۆڕێت.
به‌گشتی هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوو ڕێكارانه به‌بێ پشتئه‌ستووربوون به‌لێكدانه‌وه‌ی زانستی ئابووری و داموده‌زگای كارگێری كارا بۆ به‌ڕیوه‌بردنی دارایی و هێنانه‌دی توانستی له‌ته‌رخانكردن و توانستی له خه‌رجكردن ته‌نها چاوه‌ڕوانی به‌ره‌نجامی نه‌رێنی لێده‌كرێت ، ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌كیشێ و ته‌نها ویستم بڵێم ئه‌و بابه‌ته ئه‌وه‌نده ساده نیه كه‌بكرێته گۆرایه‌كی باو وئه‌گه‌ر كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕێكاره نه‌كرێت و به‌وریایشه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كری دوورنیه ئه‌و ده‌رزیه‌ی ده‌ستمان داوه‌تێ له‌جیاتی جلی بوكێنی بۆ دۆخی دارایی كفنی ئابووری ووڵاتی پێ بدورین.
15/01/2016
وتارەکانی تری نوسەر