فاسلاف هافڵ کە یەکێکە لە سەد بیرمەندەکانی جیهان
، خاوەنی بیردۆزی دوای شمولیەت و لە درۆوە بۆ حەقیقەت کە خەباتی ئەو بوو بۆ سەرکەوتنی
شۆڕشەکەی، شۆڕشی مەخمەلی لە 1968 تا ساڵی 1989 و خایاند و توانی رژێمی شیوعی بروخێنێت
و دەسەڵاتێکی دیموکراسی و عادل بۆ چیکیەکان دابمەزرێنێت .. لێکچونی هافڵ لەگەڵ نەوشیروان
مستەفا لە ژیان و خەبات تێروانیان بۆ گۆڕینی دەسەڵات لێکچونێکی زۆر نزیکە،هافل ساڵی
1936 لەدایک بووە و لەساڵی 1968 وە چوەتە خەباتی سیاسی ، نەوشیروان مستەفا 1944 لەدایک
بووە و ساڵی 1963 دەستی بەخەباتی سیاسی کردووە ، لە پرنیسیپە ئاکاریەکانیشدا لێکچوونێکی
گەورە هەیە لە کارکردن لەسەر ئەو تێزانەی باوەڕیان پێیەتی . هافڵ نوسەری شانۆێی و رۆشنبیرێکی
مەزن بووە ، کاتێک بڕیاری دا سیاسەت بکات ئەو پرسیارەی لە خۆی کرد و خۆشی وەڵامی دایەوە
، ئایا ئەکرێت سیاسی بیت و درۆ نەکەیت و بەها ئاکاریەکانی خۆت بپارێزیت ، لەوەڵامدا
ووتی بەڵێ. بەکردەوەش کاتێک لە خەبات و دەسەڵاتیشدادا بوو تا کۆچی دووای کرد ، بەو
پرنیسپانەوە سیاسەتی کرد ، هەمان ئەو پرنسیپانەش کە تا ئێستاش لای نەوشیروان مستەفا
هەیە ، ئەمیش روناکبیرێکی گەورەیە و بە پرنسیپەکانی خۆیەوە سیاسەت دەکات تا ئێستاش
هەڵگری ئەو پرنسیپانەی وەک راستگۆیی و دەستپاکی ، ئیرادە و راشکاوی لە سیاسەتکردن و
دەستگرتن بەو بەها ئاکاریانەوە کە باوەڕی پێیەتی و لە هیچ سەردەمێکدا ئەو بەهانەی لەدەست
نەداوە.
هافڵ لەقۆناغێکی تری ژیانیدا ساڵی 1977 بوە بە ئەو
سێ ئەندامەی کە گروپی پەیماننامەی 77 دامەزراند و لێرەوە وەک کارەکتەرێکی سەرەکی گۆڕەپانی
سیاسی هاتە مەیدان و هەمان مێژوو نزیکە لە قۆناغیکی نوێی نەوشیروان مستەفا ، کە ساڵی
1976 ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شۆڕشی نوێ بوو.
لەهەمووی لێکچوونی گرنگتر ئەو تێزەیە کە ئەم دوو
روناکبیر و سیاسیە هەریەکە و لە قۆناغیکدا وەک خەباتی مەدەنی کردویانەتە دروشمی خۆیان
، هاڤل لە کتێبی شۆڕشی لاوازەکاندا بانگەشەی بۆ ئەوە کردوە کە دەسەڵات گەشتوەتە دوای
قۆناغی شمولیەت و ئەم قۆناغە بۆ درێژەدان بەدەسەڵات لەسەر درۆ دەژی و هەموو خەڵکی لە
پانۆرامەیەکی درۆدا راگرتووە ، بۆیە دروشمی لە (درۆوە بۆ حەقیقەت) کردە دروشمی خەباتی
ئەو قۆناغە و هەوڵی دا لەرێگەی نوسینەکانیەوە درۆکانی دەسەڵات ئاشکرا بکات و خەڵکی
بگەنە حەقیقەت ، ئەمجۆرە خەباتە بوو کە شۆڕشی گەورەی مەخلەمی گەیاندە سەرکەوتن. نەوشیروان
مستەفاش لەسەرەتای دروستبوونی گۆڕان بە دروشمی (درۆ و دراو) دەستی بەخەباتی مەدەنی
کرد و کاریکرد لەسەر داماڵینی دەسەڵات لە درۆ و گەیشتنی خەڵکی حەقیقەت ، لەم تێزە نوێیەدا
ئەمیش بڕوای وابوو ئەم دەسەڵاتە خۆی و خەڵکی بە درۆ تەنیوە و دەبێت درۆکان ئاشکرا بکرێن
و بۆئەوەی بگەینە راستی و لەوێشەوە دراو ئاشکرا دەبێت و دەگەرێتەوە دەستی خەڵک.
بۆئەو مەبەستە قۆناغێکی باش لە ئاشکرا کردنی درۆ
لە کوردستان گەشەی کرد و ئەو بەرێگەی فراکسیونی پەرلەمانی و میدیا و نوسین و ووتارەکانی
لەسەر درۆ و دراو قۆناغیکی گەورەی لە خەباتی سیاسی لە کوردستان بردە پێشەوە ،کە تائێستاش
ئەو پرۆسەیە بەردەوامی هەیە.
ئەمەیە لێکچونەکانی فاسلاف هافڵ و نەوشیروان مستەفا
لە درۆوە بۆحەقیقەت.