ئاشكرایه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ڵه‌كه‌بووی
هه‌موو ئه‌و گیروگرفت و كه‌موكورتی و هه‌ڵه گه‌ورانه‌یه، كه حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی حكومڕانیان و هه‌تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌ویانكردووه،
ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و سه‌رگه‌ردانیه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، كه یه‌خه‌ی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوڵاتیانی گرتووه، به لایه‌نگر و ئه‌ندام و هه‌وادارانی
پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه.
لاوان و ڕۆشنبیران
و نیشتمان په‌روه‌رانی كورد، به‌درێژایی مێژووی گه‌له‌كه‌یان بۆ سه‌رفرازی و
ئازادی و دیموكراسی پۆل پۆل ئاڵای گیانفیدایی خه‌باتی درێژخایه‌نیان به‌رزكردۆته‌وه
و بێباكانه له خۆشییه‌كانی ژیان و گوزه‌ران ڕوویان كردۆته شاخ، یاخود به‌پێی توانای
خۆیان پشتگیری‌یان له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانكردوه.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی
ئه‌مڕۆی كوردستان، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان، كه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی
حكومڕانی و دارایی كۆنترۆڵكردووه، به‌رپرسن له هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی، كه به‌سه‌ر
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، هه‌ربۆیه ڕووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
خه‌ڵك به‌پله‌ی یه‌ك رووی له پارتی دیموكراتی كوردستانه، لایه‌نه سیاسییه‌كان
له هه‌ر وڵاتێكی دنیادا بێت، به‌هۆی سیاسه‌ت و به‌رنامه راست و دروسته‌كانیانه‌وه
گه‌شه ئه‌كه‌ن و به‌ده‌نگی هاوڵاتیان و لایه‌نگرانیان ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات و هه‌ر
به‌هۆی لاوازبوونی متمانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه له كورسی ده‌سه‌ڵات دێنه خواره‌وه و
لایه‌نگرانیان سزای هه‌ڵه و كه‌موكورتی حكومڕانییان ده‌ده‌ن.
گه‌ر واز له حزب
و ده‌سه‌ڵاتداران بێنین، دڵنیابین له‌وه‌ی كه ئه‌وان واز له به‌رژه‌وه‌ندییه
داراییه‌كانی خۆیان ناهێنن و بێ هیوابین له‌وه‌ی، كه هه‌نگاوی ڕاست هه‌ڵبێنن و
خۆیان و هاوڵاتیانیش له‌م پاشاگه‌ردانیه رزگاربكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت رووبكه‌ینه
هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی حزبه‌كانی كوردستان و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین، كه
ئاخۆ ئه‌وان چۆن پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
و چۆن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌گێڕنه‌وه بۆ خۆیان؟
ئالێره‌دا، ده‌رده‌كه‌وێ
كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و بێباكی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆی خودی لایه‌نگرانی حزبه‌كانی كوردستان، كه تا سه‌رئێسقان كوێرانه و
بێباكانه به‌هه‌ق و ناهه‌ق به‌رگری له سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش
گرێ كوێره‌ی هه‌موو ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌یه، كه ڕێ له گه‌شه‌كردن و به‌روپێشچوونی
ئه‌زموونی دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی و لانی كه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم ده‌گرێ
و به‌رده‌وام به‌رو پاشی ده‌بات.
جێی داخه، كه‌سانی
خه‌باتگێڕ و ڕۆشنبیر و یاساناسی ئه‌م حزبانه، كه كه‌سوكاریان و هاونیشتمانانیان
له‌وپه‌ڕی ناڕه‌زایی و بێده‌رامه‌تی و بێچاره‌ییدا ڕۆژگار به‌سه‌رده‌به‌ن، ئاله‌م
كاته‌دا ئه‌وان وه‌ك شایه‌ر و زوڕناژه‌ن ته‌نها و ته‌نها به‌رگری له حزبه‌كانیان
ده‌كه‌ن و به ئه‌ركی پیرۆزی سه‌رشانیان ده‌زانن به‌باڵایاندا هه‌ڵبهده‌ن و به
ئاگاشه‌وه كه‌مته‌رخه‌می و تاوانی حزبه‌كانیان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن!
لایه‌نگرانی حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، هه‌قه ئه‌مڕۆ ئاوڕێك له ناڕه‌زایه‌تی هاونیشتمانانیان بده‌نه‌وه
و به‌هه‌ندی وه‌ربگرن و فشاربخه‌نه سه‌ر حزب و سه‌ركرده‌كانیان.
هه‌ق و ڕه‌وایه،
به‌ره‌ی خه‌ڵك به‌ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان فراوانتر بكه‌ن و هه‌ریه‌ك له ئاستی
خۆیه‌وه، گه‌ر مامۆستایه یاخود فه‌رمانبه‌ره یا هه‌ر پیشه‌یه‌كی تری هه‌یه،
بێهه‌ڵوێست نه‌بێت و ڕۆڵی خۆی بۆ باشتركردنی سیستمی حكومڕانی و ڕوونی له داهات و
سه‌روه‌ربوونی یاسا بگێڕێ و كۆتایی به تاكڕه‌وی و سه‌ركێشی و بێمنه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران
له هه‌رێمی كوردستان بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆیان به‌ده‌رنابن له له‌ئه‌ستۆگرتنی
به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و مێژوو.