ئه‌مه هه‌ڵوێستی وه‌فیق سامه‌رائی یه له ئاست پێشمه‌رگه‌دا
عیماد عەلی
وه‌فیق سامه‌رائی كۆنه به‌عسی و فه‌رمانده‌ی ئیستخباراتی به‌عس بوو . پاش هه‌ڵهاتنی ، له كوردستان و له شوێنی گه‌رم و پۆشته و به رێزه‌وه كورد پارێزگاری لێ‌كرد و، ماوه‌یه‌كیش راویژكاری سه‌رۆكی عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی بوو، دواتر فرته‌ی كرد بۆ ده‌ره‌وه . ماوه‌یه‌كی پێش ئێستا به ئاشكرا و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه زۆر مه‌رایی و ماستاوی بۆ عه‌بادی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خوایه پۆستێكی پێببه‌خشێت و نه‌خشه و پلانه كۆنه تازه‌كانی جێبه‌جێ بكات .
ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆش" له نوسینێكیدا به ئاشكرا باس له‌وه‌ده‌كات پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ره‌كه‌ی موسڵ، چۆن هانی عه‌بادی داوه شه‌ری موسڵ به‌و شێوه پلانه تایبه‌تیه بكرێت، كه وای لێبێت" وه‌ك خۆی ناوی ده‌بات میلیشیای كورد بكه‌ونه شه‌ری داعشه‌وه و زۆرترین زیان له‌وان بكه‌وێت له‌و شه‌ره‌ی كه تائێستا به‌رده‌وامه، نه‌ك به‌ر هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌وێت . له‌وێدا نه‌ك هه‌ر ناوی به پێشمه‌رگه ناهێنێت به‌ڵكو به ناوی میلیشیای مه‌سعود ناوی بردون، كه‌چی ئێستا ئیدعای ئه‌وه ده‌كات عه‌بادی به قسه‌ی نه‌كردووه، بۆیه كه‌وتۆته ئه‌م شه‌ره خوێناویه‌ی موسڵ و له‌وێدا زیاتر خوێنی عه‌ره‌ب ده‌رژێت *. وه‌ك هه‌ر له‌وێدا به خۆی باسی ئه‌وه ده‌كات هاورای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه له و شه‌ره‌دا، به پلانێكی تایبه‌ت و له باشووری شاره‌كه‌وه هه‌ڵمه‌ت به‌رن و داعش پاڤلنه‌ن به‌ره‌و ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه كوردی تێدایه و داعش له نێوان كورد له لایه‌ك و سنوری سوریا له‌لایه‌كی تره‌وه، كه حه‌شدی شه‌عبی بگاته شوێنی مه‌به‌ست لاته‌ریك بكه‌ن .
ئه‌م سپڵه‌یه به راشكاوی په‌روه‌رده‌ی به‌عسیانه‌ی خۆی ده‌رخستووه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر نیازه گڵاو و رق‌و كینه‌كانی له‌مه‌ر كورد و له ده‌رئه‌نجامی په‌روه‌رده‌ی به‌عسیانه‌ی خۆیدا لاداوه و دڵپاكی و بێگه‌ری و ساویلكه‌یی زۆرێك له كاربه‌ده‌ستانی كورد و كاڵفامی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له‌مه‌ر ناسینی دوژمنان و به سۆزه‌وه مامه‌ڵه كردن و هه‌ست به كه‌می به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر ئه‌م جۆره ره‌فتارانه‌ی لێده‌كه‌ویته‌وه. هه‌ر ئه‌م بوو پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خزمه‌ت كردنی به‌عس فه‌رمانی ده‌كرد و، له‌و پۆسته‌ی كه كورد پێی به‌خشیبوو بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی و جاروده‌سته‌كه‌ی هه‌زار و یه‌ك و فرت‌و فێڵی له كورد ده‌كرد و كه‌سیش مێش میوانی نه‌بوو . ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كه و مشتێكه له خه‌روارێكی نه‌ازنی كورد و په‌ند وه‌رنه‌گرتن له رووداوه‌كان و مێژووی دوور و نزیكی خۆمان .
*كان رأی قیادە الحشد الشعبی العلیا، وفقا ڵاحد أكبر قادته، أن یجری الاندفاع مباشرە علی المحور الجنوبی (فی حالە الاصرار علی بد‌و العملیات)، ولو گبق هژا اڵاسلوب ڵامكن مخادعە العدو ومباغتته، وتحقیق خرق سریع، وعزل المنگقە من جهە الغرب، وڵامكن دفع الدواعش باتجاه میلیشیا مسعود واجباره علی قتالهم، غیر أن العبادی أصر علی أن یكون المحور الرئیسی فی الجانب الشرقی وتأخیر عملیات الحشد نحو تلعفر، بینما كان ممكنا دفع جهد پانوی للمشاغلە والخداع والتپبیت والارباك، فبقیت امدادات الدواعش مستمرە، وتصاعدت دفاعاتهم فی الجانب الایمن، وكان المفروچ عزل الاحیا‌و الچیقە الغربیە والقا‌و مواد التموین جوا للاهالی، وفتح منافژ له‌م وتحریر الاحیا‌و الاسهل.
تصرف العبادی هژا تسبب استنزاف فڤیع للقوات وارتفاع ێ‌لاف الشهدا‌و واچعافهم من الجرحی وكپافە خسائر المدنیین.
لك الله یا شعب العراق علی هژا الاستنزاف الكبیر والقرارات المهلكە للعبادی.
- See more at: http://www.alnoor.se/article.asp?id=320269#sthash.U95BH7Rj.dpuf
04/05/2017
وتارەکانی تری نوسەر