ركه‌به‌ره‌كانی پارتیش له مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم هه‌ڵه ده‌كه‌ن
عیماد عەلی
ركه‌به‌ره‌كانی پارتی و مافدۆستانی خه‌ڵك و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی پارتی ده‌ربخه‌ن له‌مه‌ر نیاز و مه‌رامی له‌پرۆسه‌ی ریفراندۆم وهه‌وڵی ناچاركردنی بده‌ن بۆ كه‌وتنه سه‌ر رێگه راسته‌كه، به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌موو لایه‌ك له پێناو ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ته‌كه بڵێن، ئێمه له‌به‌ر ریفراندۆمێكی راسته‌قینه و جه‌وهه‌ری كه كتوپر و راسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نرێت، نه‌ك وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌ك بۆ وتووێژ و ململانێ به‌غدا به‌كار بێت، به‌و مه‌رجه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌خۆی له راگه‌یندراوێكدا، په‌یمانی ئه‌وه بدات كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو یان یه‌كسه‌ر و پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت،له‌م كاته‌دا ئێمه سه‌رجه‌م ناكۆكیه‌كان ده‌خه‌ینه لاوه و ته‌نانه‌ت زه‌مینه‌ی یاساییشی بۆ دابین ده‌كه‌ین . ئه‌و كاته راستگۆیی و مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی پارتی بۆ خه‌ڵك به‌جوانی ده‌رده‌كه‌وێت ، نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای حزبه‌كانی، كه خۆیان خستۆته به‌ره‌ی دژه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه و گوایه پارتیش پشتگیریكار بێت، كه‌له راستیدا كتومت پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته .
لێره‌دا قسه‌مان له سه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامی پارتی له‌مه‌ر ریفراندۆم نیه و زۆر قسه‌مان له‌وباره‌وه كردووه، چه‌ندین جار وتومانه؛ له‌حه‌قیقه‌تدا پارتی ریفراندۆمی كردۆته ئامرازێكی ململانێی حزبی و شه‌خسی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌كاریبێنێت .
به‌ڵێ، رۆژانه گوێمان له جۆره‌ها راوبۆچون له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ده‌بێت و، به‌ر است و چه‌پدا شیكردنه‌وه و شرۆڤه‌ی ده‌كرێت و به پێی پشتخانی حزبی و بیر‌و رای كه‌س و حزبه‌كه و روخسار‌و بۆچونه‌كانی، هه‌ڵوێسته‌كان ده‌رده‌برێن و ریز ده‌كرێن . ئه‌وه‌ی سه‌یره كه سیاسه‌تی پارتی و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كار ومه‌به‌ستی پارتی تێكه‌ڵ ده‌كرێت و، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ناچار بكرێت ئه‌م ئامرازه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و سه‌ره‌كی خۆی به‌كاربێت و له بۆچون و ئامانجه تایبه‌تیه حزبی و شه‌خسیه‌كه‌ی خۆی دووری بخرێته‌وه و، نه‌هێڵرێت به‌زه‌ره‌ر بۆ گه‌ل و نیشتمان بشكێته‌وه، نه‌یارانی پارتی له سه‌رجه‌م رووه‌كانی سیاسی و راگه‌یاندنه‌وه خزمه‌تی ئامانجه تایبه‌تیه چه‌واشه‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌ده‌ن به‌م ئامانجه پیرۆزه حه‌قه‌وه خزمه‌تی مه‌به‌ست و مه‌رامێكی ناحه‌ق و چواشه بكات" ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانیان به پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه . ئه‌مه چۆن ده‌كرێت ؟
*تۆ كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك ئامانجێكی پیرۆز بكه‌یته موڵكی پارتی و، له هه‌موو شوێنێكدا خۆت به دژه ریفراندۆم ده‌ربخه‌یت نه‌ك دژه چه‌اوشه و مه‌به‌ستی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی به‌ناوی ریفراندۆمه‌وه و، جیاوازی نێوان ناخ و جه‌هه‌ری پارتی و كرده‌وه‌كانی له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ده‌رنه‌خه‌یت و، له میله‌ت وا تێبگه‌یه‌نیت كه پارتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی بۆ خۆی ده‌وێت، نه‌ك پارتی سه‌ربه‌خۆیی رانا‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر وه‌ك په‌رداخه ئاوێك بخرێته به‌رده‌ستی و، قه‌ت ناتوانێت له فه‌رمانی توركیا ده‌ربچێت و ئه‌م هاشوهوشه نێوخۆییه به چاوسوركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ردوگان فش ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆرێك له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانی تریش پێی خه‌ڵه‌تاون، یان به‌ده‌ستی خۆیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وا میله‌ت به پێچه‌وانه تێده‌گه‌یه‌نیت .
*هه‌ڵه‌یه‌كی تری به‌شێك له‌م لایه‌نانه‌ی كه له‌پیناو مه‌به‌ستی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی میحوه‌ربه‌ندی، ریفراندۆم و سه‌ره‌به‌خۆیی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌به‌ستن به به‌غداوه و، ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به بێ ئه‌وان هیچ جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ك نایه‌ته‌دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رماڵی بۆ سه‌ره‌به‌خۆیی داخستبێت و قه‌ناعه‌تیان به سه‌ربه‌خۆیی و مافی كورد هه‌بێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه جه‌وهه‌ری به‌غدا ئه‌وه قبوڵ ناكات و ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق به‌م شێوه‌یه نه‌بوایه، ره‌فتار و كردار و هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌زوویی ده‌گرته‌به‌ر و كه‌سیش نه‌یده‌توانی به‌رگه‌یان بگرێت . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر رێكه‌وتنیك له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌گه‌ر به سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع نه‌بێت مه‌حاڵه .
*بۆیه كه پارتی به‌م شێوه‌یه و له‌ده‌رئه‌نجامی بارودۆخ و وه‌زعه سیاسه‌كه و به‌ناچاری و له‌پێناو خۆقوتاركردن له‌مه‌ی وه‌ك حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی تێكه‌وتووه، له شكستی هه‌مه‌جۆری كاروباری حزبی و ده‌سه‌ڵایشتدا، له‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و شكستی ئابووری هێناوه‌ته ئاراوه، راستی رێگه‌ی قوتاربونی بۆ میله‌ت به گشتی ئه‌وه‌یه، كه له‌م رێگه‌یه‌ی كه بهۆ مه‌به‌ستی تری گرتۆته‌به‌ر، ناچار بكرێت به‌ره‌و رێگه راسته‌قینه‌كه و بۆ قازانجی گه‌ل به گشتی په‌لكێش بكرێت، ئه‌ویش به فشار كردن و ناچار كردنی بۆ یه‌كسه‌ر و راسته‌وخۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌پاش جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، كه ئه‌میش قومارێكه و ده‌بێت بكرێت، له‌م وه‌زعه‌ی كه كوردستانی تێدایه، ئه‌ویش به رازیبون به ریفراندۆم و گوێنه‌دان به ئه‌ته‌كێت و وه‌لانان یان دواخستنی سه‌رجه‌م ناكۆكیه‌كان له‌م كاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارته چواشه‌كاریه‌ش له‌ده‌ستی پارتی ده‌ربهێنرێت .
08/05/2017
وتارەکانی تری نوسەر