قسه‌كانی كاك مه‌سعود له په‌رله‌مانی، ئۆرپا زۆر شتی بۆ
هه‌وادار و نه‌یاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رخست، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی و
نیشاندانی ئاستی سه‌ركرادیه‌تی كورد و به تایبه‌تی پارتی و كاك مه‌سعود بوو له‌گه‌ڵ پرسێكی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ،
ئه‌وه‌ی ئیدعای ده‌كات پێویستی به نیازی و ناخ پاكی و گه‌وره‌ییه، كه بتوانێت له‌گه‌ڵ
باڵاترین ره‌هه‌ندی نیشتمانی به گونجاوی مامه‌ڵه بكات هه‌مووان بێنه سه‌ر ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه ته‌نها مه‌به‌ستی كاك مه‌سعود سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به داخه‌وه
ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی خسته ژێر پرسیاره‌وه . له‌م كاته‌دا سه‌ره‌رای نه‌بونی زه‌مینه
سازی و پێویستیه زهرهورریهكانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌چی ره‌فتاری وا نه‌ك ناچێته
خزمه‌ت هێوركردنه‌وه و نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ڵكو ده‌لاقه‌كان گه‌وره‌تر
ده‌كات و خه‌ڵك گومانی زیاتر ده‌بێت له‌م كرده‌وه زۆر نابه‌جێیانه و حساب نه‌كردن
بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ن و ته‌نانه‌ت كاته‌كه‌ش، وه‌ك ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ی خودی مه‌سعود
بارزانی له‌گه‌ل پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا له‌م كاته‌دا له شوێنێكی وه‌ك په‌رله‌مانی
ئۆرپا كه له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو .
پێداویستی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له فه‌راهه‌مكردنی ته‌بایی و
هاوخه‌باتی و هاوخه‌می و هه‌وڵی یه‌كگرتوویی و وه‌لانانی بوغز و كینه و رقی سیاسی
و كه‌سی و حزبی و پیشاندانی گه‌وره‌یی به گفتار و ره‌فتاردا ده‌بینێته‌وه، به
تایبه‌تی له لایه‌ن یه‌كێكه‌وه كه خۆی به تۆماركردنی مهجدێكی گه‌وره ئاماده
كردووه، به‌ڵام هه‌میشه خود حه‌قیقه‌ت ده‌رده‌خات و ئه‌م قسانه ناخی كاك مه‌سعودی بۆ زۆر لا ده‌رخست
كه گه‌وره‌یی و سه‌ركردایه‌تی دروست به قسه نابێت به‌ڵكو به ره‌فتار و مامه‌ڵه
ده‌بێت و كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ویش له‌جێگه‌ی خۆدیدا نه‌بوو و جگه له زه‌ره‌ر له هه‌موو شتێك هیچی تری
تێدا نادۆزێته‌وه .
خه‌ڵكانێكی وه‌ك ئێمه كه باورهمان به سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان و دیاریكردنی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستانه و، به‌دوور له گۆشه‌ی حزبی و
روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆمدا
ده‌كه‌ین، به‌م قسانه توشی شۆك بوین و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئامانجی گه‌وره
به پیاوی گه‌وره ده‌كرێت و ئێمه‌ش له‌و كه‌سانه بێ به‌شین . وتمان سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌وه ده‌هێنێت كه ناله‌باری بارودۆخ په‌یوه‌ندیه‌كان
بخه‌ینه لاوه و ئه‌گه‌ر دوژمنێكی سهرهسهختی
گه‌لی كوردسنتانیش هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ره‌به‌خۆیی كوردستان بنێت به‌دڵ و گیان له‌گه‌ڵیدا
ده‌بین و هیچ گوێ به ململانێی حزبه‌كان ناده‌ین . وتمان نه‌یارانی ریفراندۆم پشت
به مه‌رامی حزبی و به‌رژوه‌ندی ته‌سك ده‌به‌ستن و ئه‌وه بۆ ئێمه هیچ ئه‌رزشێكی
نیه، وتمان پارتی بێت یان یه‌كێتی یان گۆران یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حزبی به‌عسیش
بگه‌رێته‌وه و مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی هه‌نگاونان بێت بۆ سه‌ره‌به‌خۆیی كوردستان
پشتگیری لێ ده‌كه‌ین، وتمان پێویسته ناكۆكیه‌كان بخرێته لاوه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت
دوا بخرێت بۆ دوای ریفراندۆم، وتمان ئامانجی گه‌وره پیاوی گوره و دڵی گه‌وره و
عه‌قڵی گه‌وره و ناخی پاك و عه‌قیده‌ی كوردپه‌روه‌ری ده‌وێت، وتمان ته‌نازول لایه‌نه
نێوخۆییه‌كان بۆ یه‌كتر به گه‌وره‌یی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌نوسرێت، كه‌چی به‌م ره‌فتاره‌ی
كاك مه‌سعود له ماڵی بێگانه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له ململانێی نێوخۆدایه و هیچ
ئامانجێكی وه‌ك ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له ویژ‌دانیدا جۆش نهخواته، ئا به‌و به‌و
شێوه‌یه و بێ منه‌تانه قسه‌ی كرد و به‌داخه‌وه هه‌موو ریسه‌كه‌ی كورد و كوردپهروهرانی
كرده‌وه به خوری و نیازپاكی و دوور بینی له خۆی دوور خسته‌وه وقسهكانی ته‌نها
له شهرهدهندوكی حزبی نێوخۆیی نه‌بێت هیچ تری لێ ناخوێنرێته‌وه .
ئه‌م قسانه‌ی كاك مه‌سعود دژ به‌گۆران نه‌بوو به‌قه‌ده‌ر
ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامدا دژ به ئه‌و ریفراندۆم
و سه‌ربه‌خۆییه‌ی كوردستان بوو و به
زیانێكی زۆر گه‌وره بۆ ئه‌و پرسه چاره‌نوسسازه ده‌كه‌وێته‌وه و ئاستی گه‌وره‌یی
و چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی كاك مه‌سعودی له‌گه‌ڵ پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی و
توانا و دیدی سیاسی به وردی روون كرده‌وه، بۆیه ئه‌م قسانه خه‌می گومانی ئێمه‌ومانانی
له‌مه‌ر راستگۆیی پارتی و بارزانی بۆ پرسێكی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی زیاتر كرد و ئه‌وه‌ی
سه‌لماند كه تا ئێستاش پارتی و بارزانی بۆ خۆقوتاركردن له قه‌یرانه‌كان ده‌ستیان
بۆ ئه‌م ئامانجه پیرۆزه بردووه .
به‌ڵێ ده‌لێم ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م به‌رێزه، كه ته‌نانه‌ت
له‌م كاته‌دا له نێوخۆی كوردستان بكردایه قبوڵكراو نه‌بوو، نه‌وه‌ك له جێگهایهكی
وه‌ك په‌رله‌مانی ئۆرپا كه ده‌بوایه باڵاتر و گه‌وره‌ترو وردتر و به بهرپرسیارێتهكی
گه‌وره‌تره‌وه قسه بكات و، ته‌نانه‌ت ده‌بوایه
زۆرێك له كێشهوبێشه نێوخۆییه‌كان بشارێته‌وه و ئاستی باڵای ته‌بایی لایه‌نه‌كان
ده‌ربخات و په‌یمانی یه‌كریزی و ته‌بایی لایه‌نه‌كانی كوردستان و جێبه‌جێكردنی
یاسا و شه‌رعیه‌ت دان به پرسه‌ك گرنگه‌كه بدات نه‌ك به‌خۆی واقعی كوردستان وه‌ك خۆی و خراپتر
ده‌ربخات و ناكۆكیه‌كان قوڵتر بكاته‌وه و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ش بێ ئومێد بكات، ئه‌وانیش
به‌و قسه زۆر ئاست نزمانه بمانخوێننه‌وه و نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵكو
قیدراڵیشمانپێ رهوانهبینن . به‌لێ كاكم
به‌م قسه و ره‌فتارانه ویستی چاوی
برێژێت كوێری كرد .