ئه‌مه شه‌رێكی چاره‌نوسسازی هه‌موو لایه‌كه، تا كاتی ریفراندۆم زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه جموجوڵی لایه‌نه نارازیه ناوچه‌یی و جیهانی و نێوخۆییه‌كه زۆرتر ده‌بینین و ده‌بێت له‌وه یه‌كلا بین كه ئه‌وان، یه‌كده‌گرن، پیلانده‌گیرن، ناكۆكیه‌كانیان له‌م كاته‌دا و بۆ ئاسته‌نگ دروست كردن بۆ كورد و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌لاوه، به هه موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دووبه‌ره‌كی و ده‌ستختنه نێوخۆی كوردستان فراوانتر ده‌كه‌ن، ناكۆكیه نێوخۆییه‌كه ده‌قۆزنه‌وه و به چاوسوركردنه‌وه له لایه‌كه‌وه و ئیغراكردن و خه‌ڵات و به‌خشین له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵاتندنی لایه‌نه نزیكه‌كانیان ده‌ده‌ن، رووداوی لاوه‌كی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆیان بكرێت له‌رووی سیاسی و ئابووریه‌وه ده‌یكه‌ن و هیچ قسور ناكه‌ن له ئاسته‌نگ دروست كردن، بۆ ماوه‌یكی كورتمه‌ودا له نێوان خۆیاندا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن، نۆكه‌ر و مه‌یلداره نێوخۆییه هه‌مه‌جۆره‌كانی كرودستانی سه‌ر به‌خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ر، ئه‌وه‌ی بۆیان بكرێت ده‌یكه‌ن و هه‌موو ئامرازێك به‌كار دێنن بۆ شكستهێنانی ریفراندۆم و هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ربه‌خۆیی . ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه كلكی زۆر لایه‌ن به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌یه" ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا نه‌یپچرێنن هه‌موو كورد زه‌ره‌ر ده‌كات به فشاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وانه .
ئه‌و هه‌نگاوه چاوه‌روانكراوانه‌ی دوژمنان زۆر ئاساییه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی میله‌تی كورد ته‌نانه‌ت به‌دوور له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ ئاماده بكات ووا خۆی رێكبخاته‌وه كه به‌رگه‌ی ناخۆشیه‌كان بگرێت، ئه‌گه‌ر له قۆناغه‌كانی شۆرشدا به خوێن به‌رگریمان كردووه له‌م كاته‌دا قوربانیدان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر عاقڵانه ئه‌م قۆناغه ببرین ده‌گه‌ینه حاڵه‌تێك گه‌رانه‌وه‌ی بۆ نیه و ئه‌وجا ده‌توانین بڵێین دوژمنان ملكه‌چ ده‌كه‌ین و ناكۆكیه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه ناتوانن تا سه‌ر به‌و شێوه‌یه ته‌با بن، كوردیش چه‌ندین كارتی هه‌یه ده‌توانێت به‌كاری بێنێت، هه‌ڵوێستی ئیسرائیل رۆلی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر كار له‌وباره‌وه بكرێت به شێوه‌یكی كرداری بێنه پێشه‌وه، زۆر شت ده‌كرێت، لۆبی یه‌هود كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت نه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌مریكاش . دوژمنانی كورد نه‌ك له ئاستی پرسی ریفراندۆم له كوردستانی باشوور خه‌ریكی هه‌ماهه‌نگین به‌ڵكو ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه بۆ لێدانی كوردستانی رۆژئاوا و باكووریش، گۆرینه‌وه‌ی قازانج و به‌كارهێنانی هاوكیشه‌كان له لاه‌ن ئێران و توركیاوه له سه‌ر هه‌رسێ به‌شه‌كه‌دا ده‌بێت . بۆیه ده‌بێت كورد له سه‌رجه‌م پارچه‌كان ئه‌وه‌ی بۆ بكرێت ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی له‌م باره‌وه جێبه‌جێ بكات و خاڵی لاوازی دوژمنان به‌كار بێنێت وئه‌وجا ده‌تواننی بڵیین به یه‌كگرتوویی قۆناغه‌كه تێده‌په‌رێت .
بێگومان بواری ئابووری له هاوكێشه‌كه رۆلی زۆر گه‌وره و یه‌كلاكه‌روه‌ی هه‌یه، له‌و بوراه‌شدا باشوور و رۆژئاوای كوردستان و لایه‌نی دۆستی تر ده‌توانن كاری گه‌وره بكه‌ن، بۆ لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسیش، زۆر بوار له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه ئه‌گه‌ر به توێژینه‌وه و دراسه‌تی هه‌نگاونانی زۆر پێویستی دروست له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بنرێت زۆر قورساییمان له‌سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه . چۆن؟
ده‌بێت چاوه‌رێی خراپترین كاردانه‌وه‌ی دوژمنان به تایبه‌تی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران توركیا بین و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به خراپترینیانه‌وه بخوێنینه‌وه و دراسه‌تی چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌یان بكه‌ین، به پێشبینی كردنی هه‌نگاو و پیلانه‌كانیان زۆرێك له زیانه‌كان كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه .
كه بریاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ریفراندۆدرا و هیچ گه‌رانه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌بوو، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر ریتمێكی تایبه‌تی ململانێ ده‌رۆن و، تاوه‌كو ئێستا ناكۆكی حزبی بۆته رێگر له هه‌ماهه‌نگیان، له‌م كاته‌دا ده‌بێت خه‌تی سوور له‌به‌ر چاو بگرن و زۆرێك له‌و رێگایانه به‌رده‌ن كه تا ئێستا پێیدا ده‌رۆن، وه‌لانانی ناكۆكی ناوه‌كی و لاوه‌كی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی كوردپه‌روه‌رانی ئه‌مرۆیه، به سه‌ركرده و حزبه‌كانه‌وه و ده‌بێت له‌و ئاسته‌دابن كه شتی بچوك و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر بۆچون و هه‌ڵوێستیان، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك یان له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن‌دا بن و رۆڵی میژوویی خۆیان بگێرن و مێژوو بۆیان به ئه‌رێنی بینوسێت یان ده‌بنه په‌ندی زه‌مانه و میژوو به نه‌رێنی بۆیان ده‌ینوسێت و دواتر په‌شیمانی هیچ دادیان نادات . بۆیه سه‌ربه‌خۆیی موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه و حساباتی وردی سیاسی و حزبی بۆ دوای ریفراندۆم به‌جێ بهێڵن و له‌م كاته‌وه هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌م بواره به زه‌ره‌ری گه‌وره بۆ میله‌ته‌كه ده‌گه‌رێته‌وه .
ئه‌گه‌ر كورد به هه‌ر پلانێك و هه‌نگاوێكی به‌رده‌ست بێت كه هه‌یه بواری ئه‌وه نه‌هێڵێته‌وه كه توركیا ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تری ئابووری له‌بری كوردستانی باشوور به‌ده‌ست بێنێت و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ناوچه سونیه‌كانی عیراق ده‌ربخات ئه‌و كاته ده‌توانین بلێین ریگه له چاوچنۆكی توركیا ده‌گیرێت و ئه‌و مه‌یله‌ی توركیاش شكست دێنێت كه دوو چۆله‌كه به یه‌ك به‌رد بپێكێت ، ئه‌گه‌ر كورد به یه‌كگرتوویی خۆی بواری ئه‌وه نه‌دات كه ئێران ئیستغلالی به‌شێكی كوردستان بكات و له‌هه‌مان كاتدا ئیستغلالی هه‌ندێك شوێن و پێكهاته بكات، ئه‌وا رێگه‌یه‌كی تر له‌و دوو دوژمنه سه‌رسه‌خته‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌گیرێت . ئه‌گه‌ر كورد به هه‌ر ێگایه‌ك نه‌هێلێت توركیا و ئێران ناوه‌ندی عیراق له‌مباره‌وه به‌كاربێنن، ئه‌وا رێگه‌یه‌كی هه‌ره فراوانی ترسناكی سه‌ر كورد له‌به‌ر ده‌ست توركیا و ئێران ده‌گرن، ئه‌گه‌ر بواری په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی باشوور رۆژئاوا به هه‌موو ریگه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری رێكبخرێته‌وه، زۆرێك له هاوكێشه‌ی نێوان توركیا و ئێران تێكده‌چێت و بواری هه‌ماهه‌نگی نیوانیان كورت دێنێت ، له‌م كاته‌دا رۆژئاوا و تواناكانی رۆلی خۆی ده‌بینێت و هه‌موو لایه‌ك له‌و قه‌ناعه‌ته‌دان كه به بۆچون و عاقڵمه‌ندی و فكری ستراتیجیانه‌ی چاره‌نوسسازانه ره‌فتار ده‌كه‌ن و ئه‌و حه‌بله كورته‌ی نێوان ئێران و توركیا زیاتر به‌وان ده‌پچرێت ئه‌مه جگه له هه‌ندێك ته‌كتیكی په‌كه‌كه و هه‌نگاوه نێوخۆییه‌كانی كوردستانی باكوور .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسكردنه، له‌م جاره‌دا كه ریفراندۆم و ئامانجمان سه‌ربه‌خۆییه و له‌سه‌ر ئه‌رزی خۆمان و به نیمچه توانایه‌كی خۆمانه‌وه ده‌یكه‌ین و تا راده‌یه‌كی باش ملمان به‌ده‌ست ده‌وروبه‌ره‌وه نیه، كه ئه‌گه‌ر خۆمان یه‌كرگرتوو و ته‌با بین هیچ ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولامان له‌به‌رده‌ممان نیه كه ئه‌وا نابینین كه لایه‌نی ده‌ره‌كی به ره‌هایی بتوانێت شۆرشی پێ تێك بدرێت و ئه‌میش شۆرشی ئه‌یلول نیه به فه‌رمانێكی شا هێزی چه‌كدار نه‌مێنێت و هه‌موو ماڵئاوایی لێبكات . ئه‌م جاره به‌رگه‌گرتن له قورسایی هه‌نگاوی سیاسی و ئابڵوقه‌ی ئابووری زامنی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه سه‌خت و چاره‌نوسسازه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره سه‌ركردایه‌تی نێوخۆ تێكینه‌دات و ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه نه‌كرێته قوربانی ناته‌بایی و ململانێی حزبی و ناكۆكی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنمان له‌به‌رده‌ستدایه .