بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی مێژووی ئه‌م وڵاتانه‌یه له‌مه‌ر ناوچه‌كه‌مان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه و به‌هه‌مان قۆناغه قوس و دواكه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌واندا تێنه‌په‌رین، ده‌بێت به پێی عه‌قڵی ئاینده‌خوازی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ل باردۆخی دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دا بكه‌ین و رێوشوێنی هه‌مه‌جۆری ئه‌وتۆی سیاسی، رۆشنبیری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی وابگرینه به‌ر كه بواری نارۆشنی دوارۆژمان نه‌هێلێن و له هه‌ڵه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه په‌ند وه‌رگرین و، ده‌بێت هه‌نگاوی راست و دروستی گونجاو بنێین و، خۆمان له زۆر نه‌ریت و لاساییكردنه‌وه و كاری كلاسیكی كارهساتهێن و لاسایی كردنه‌وه له‌خۆمان دوور خه‌ینه‌وه .
ئیبن خه‌لدون له پێشه‌كیه‌كه‌ی زۆر به جوانی و زانستیانه باسی چۆنێتی دروستبونی كیان و گه‌یشتن به بنیاتنانی زه‌مینه‌ی شارستانی ده‌كات و ته‌نانه‌ت چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ل له چوارچێویهكی دیاریكراو كه ناوی ده‌نێین ده‌وڵه‌ت و نیشتمان و بازنه‌ی خۆپاراستن و شێوازه‌كانی و سه‌ره‌تای هه‌نگاونانی دروست و گواستنه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ شیده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی به زه‌روره‌ت باس له چۆنێتی دروستبونی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌توانن هه‌نگاوه‌كان بنێن به شێویه‌كی بۆی ده‌چێت و به ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات كه زۆرجار ده‌بێت دامه‌زرێنه‌ران هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخی ئه‌و زه‌مینه‌یه بن و، تهنانهتلهوهش ده‌دوێت كه له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌ت به كه‌سانی ناعه‌قڵانی و به‌ده‌ر له ره‌وشتی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگا به‌ڵام خاوه‌ن فاكته‌ری بنیتنان و مانه‌وه‌ی ولات له‌سه‌ر پێی خۆی دروست بكرێت .
ئیبن روشد له‌رووی فهلسفیهوه باسی له عه‌قڵانی بیركردنه‌وه و زاڵبونی ئاوه‌ز و بیری دروستی دوور له پابه‌ندبون به ده‌قی ره‌ها و به پشت به‌ستن به پره‌نسیپی باوه‌ر به رێژه‌یی كاروباری ژیان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه و راست و زۆرێك له چه‌مكه‌كانی دونیابینی و باسكردن له چه‌ند بۆچونێكی واده‌رده‌كه‌وێت كه له‌به ناراسته‌وخۆش بێت قسه‌كردنی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و كاری دوور له میتافیزیك، رۆشناییه‌كی خستۆته نێو دونیا تاریك و نوتكهكهی ئه‌و كاته‌وه، كه تا ئێستا بۆ ژیانی ئێمه سودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و بۆ دروستبونی كیان و ئاسیی به‌رێوه‌بردنی ژیان ئاماژه‌ی به شیكردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی ده‌قه‌كان كردووه و له‌وباره‌وه یاساكانیشی به واقیعه‌وه به‌ستۆته‌وه نه‌ك به پابه‌ندی ره‌های ده‌قه‌كان" بۆیه ده‌كرێت له بۆچونه‌كانی وا تێبگه‌ین كه له ترسی ده‌سه‌ڵاتی تیۆكراتی ئه‌و كاته نه‌بوایه ئه‌وه‌مان لێ بخوێندایه‌ته‌وه كه راستووخۆ داوای ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی ده‌كات و هه‌ر بۆیه پیاوانی ئایینی لێی رازی نه‌بوون و كه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیه‌وه و ئینجا به‌و ده‌رده‌ش برا له نه‌فی كردن بۆ دێی یه‌سانه و سوتاندنی كتێبه‌كانی له لایه‌ن خه‌لیفه مه‌نسوری موهحدیهوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ناو وناوبانگی وه‌ك دادوه‌ری دادپه‌روه‌ر ده‌ركردبوو .
سقرات كه ده‌ڵێت كه‌رامه‌تی نه‌فسی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ له زانستی بیركردنه‌وه له ژیانی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له بابه‌تی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ساكاری باسی له ئه‌وه‌ی كردووه كه ده‌توانین به عورفی ئێستا ناوی بنێین پێكه‌وه ژیانی گه‌ل به پشتبه‌ستن به بیركردنه‌وه و عه‌قڵی تاك بۆ قازانجی كۆ . واته خوێندنه‌وه‌ی بۆچونی تاكی كۆمه‌ڵگا و چۆنێتی به رێكردنی گوزه‌ران وژیانی گه‌ل له‌سه‌ر گفتوگۆی راسته‌خۆ، هه‌روه‌ها حوكمداریشی به دیاریكردنی باشترینه‌وه به‌ستۆته‌وه كه به گشتی له قازانجی خه‌ڵكدا بێت .
ئه‌فلاتون باسی له خێر‌و به‌خته‌وه‌ری ده‌كات كه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌سته به شار‌و كۆماره‌وه ئه‌وه‌نده تایبه‌تمه‌ند نیه به تاكه‌وه به‌وه‌ش خۆشیه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ چینی حوكمران و پێكهاته سیاسیه‌كه به دیدی ئه‌مرۆ . بۆیه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تیش بۆ خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ گرنگی به به‌ها ئایدیاڵه‌كانی داوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌خستۆته لاوه كه پێكهاته‌ی سیاسی و شار‌و ده‌وڵه‌ت خۆشی راسته‌قینه ده‌به‌خشن به میله‌ت به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه .
ئه‌رستۆ زۆر گرنگی به‌وه‌ی داوه كه چۆن جیهان شتێكی عه‌قڵانی بێت‌و به‌دوور له بنه‌ما ئایدیاڵه تایبه‌ته‌كانی ئیفلاتون و زیاتر خۆی به بنیاتی جیهانه‌وه خه‌ریك كردووه كه مرۆڤ چۆن پێشده‌كه‌وێت و بناغه‌ی فه‌لسفه‌ی كه‌ون له كوێوه هاتووه و ده‌گات به كوێ و، ئه‌گه‌ر خۆیشی له پسپۆریه‌كانی ئه‌فڵاتون لاداوه و ره‌خنه‌شی لێ‌گرتوون به‌ڵام ئه‌میش بۆ خوشگوزه‌رانی مرۆڤ قسه‌ی خۆی هه‌بووه و له سه‌ر رووبه‌ری ژیانی مرۆڤ ئیستێكی كردووه و به راسته‌وخۆ و ناراستهخۆش بێت له باری سیاسی میله‌تیش دواوه .
گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ درستبونی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی لای خۆمان له‌م سه‌دانه‌ی دواییدا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له زۆر رووه‌وه هاوشێوه و پێكهاته و ناوه‌رۆكن له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی ئه‌م فه‌یله‌سوفانه‌دا، واته میژوو یان جوگرافیا و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنێتی دروستبون و گه‌شه‌كردنیان ئه‌گه‌ر كتومت وه‌ك یه‌ك نه‌بن ئه‌وه هاوته‌ریب و زۆر لهیهكنزیكن و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دروستبونی دهوڵهیتان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت .زۆرینه‌ی ئه‌م میله‌تانه‌ی ناوچه‌كه و جیهان، به قۆناغه جیوازه‌كانی ئیمپراتۆریهتهكاندا تێپه‌ریون، تاوه‌كو زه‌مانی ئیستعیماری به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئیتالی و، دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌وانیش ئه‌م وڵاتانه به سه‌رجه‌م ئه‌و بوغز و كینه و ناره‌زایه‌تی و رقی ناخ و عه‌قڵه‌وه بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و هیچیان به قۆناغی ئاسایی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌مه‌جۆری بنیاتنای ده‌وڵه‌ت و زه‌مینه پێویسته‌كان و شۆرشه‌كاندا تینهپهریون و، له رووی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له فكر و عه‌قڵی دهشتهكیهوه بوون به خاوه‌نی پیكهاته‌ی شار و ده‌وڵه‌ت و به هه‌مان بیروبۆچون و دابونه‌ریت و عه‌قڵه‌وه حوكمیان گرتۆته ده‌ست، بۆیه ته‌نانه‌ت دوای چه‌ندین ساڵ له ده‌وڵه‌تمه‌داریان هه‌ر به و عه‌قلیه‌ته ماونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له رووی بیر و فكر و فه‌لسه‌فه‌وه قازانجیان له پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان نه‌بینیوه، واته پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه تهكنولۆجیایهی جیهانی پێشكه‌وتوو، به‌رهه‌مه‌كانیان هاورده كردووه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت چۆنێتی چاكسازی و به‌كارهێنانی فێربن . تا ئه‌م كاته به‌هه‌مان ئاغا و جوتیار و سه‌پان و كۆیله و بۆچونه ته‌سكه‌كانی دونیای داوكهوتووهوه ده‌جوڵێنه‌وه و تا ئه‌مرۆش كۆیلایه‌تی له ناخیاندا به ویستی خۆیان ماوه‌ته‌وه و له‌و بیره نامرۆڤایهتیهوه رزگاریان نه‌بووه و یه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییان بۆ ژیانی مه‌ده‌نی به پێی پێوه‌ری دونیای پێشكه‌وتنخوازی ئه‌مرۆ نه‌ناوه .
دوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاتانه چ به فاكته‌ری نێوخۆیی یان به هۆكاری فرتوفێڵی دونیا ی سه‌رمایه‌داری چاوچنۆك و ملهور، وهزعێكیان هێناوه‌ته ئاراوه كه ته‌نانه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی وڵاتانی ئیستعمار، ئه‌م وڵاتانه له رووی سایكۆلۆجی و به‌كارهێنانی ئاوه‌ز و بیر و فه‌لسه‌فه‌وه به داگیركراوی ماونه‌ته‌وه . خاوه‌نی هیچ خه‌سڵه‌تێكی ئه‌وتۆ نین كه ئاسۆی پێشكه‌وتنیان لێوه‌دیار بێت . میراتگری شهر و كوشتار و دیدی غه‌زو و سه‌بی و داگیركاری و خۆهلهكوتانه سه‌ر ئه‌ویتر و دزی و جه‌رده‌یی و سه‌رجه‌م سیفه‌ته‌كانی ژیانیان دورگه‌ی عه‌ره‌ب و جیهانی ئیسلامی و به عه‌قڵی كۆن و بیری دواكه‌وتووی سه‌دان ساڵه‌ی پێش و به به عه‌قلیه‌تی خیاڵی و خورافاتیانهی به ئالیه‌تی هاورده‌كراوی شێواو، حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه دونیا به چركه پێشده‌كه‌وێت ئه‌مان هیچ بوارێكیان له‌به‌رده‌م خۆیاندا نه‌هێشتۆته‌وه بۆ پشت به خۆ به‌ستن . كار به میراتی نابه‌جێی سه‌دان ساڵه‌ی خۆیان به ئامرازی پێشكه‌وتوی ئه‌مرۆوه ده‌كه‌ن . دوور له مه‌عریفه‌ی زانستی و توانای ته‌كنۆكرات یاری به سه‌روه‌ت و سامانی ژیر زه‌وی ده‌كه‌ن كه وه‌ك خۆیان ده‌لێن قه‌ده‌ر پێیبه‌خشیون و ته‌نها پشت به ژێر زه‌وی ده‌به‌ستن و به‌س . له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ به‌دبه‌ختی به هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری له پێشكه‌وتنخوازی ده‌كه‌ن و به عه‌قڵی هێز و جه‌نگه‌ڵستان له چوارچێوه‌ی وڵات‌دا ده‌جوڵێنه‌وه .
به كورتیه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی رێگر بێت له پێشكه‌وتن و پێشكه‌وتنخوازی و دونیای مۆدێرنه له‌عه‌قڵیه‌ت و ره‌فتار و ئه‌خلاقی زۆرینه‌ی ره‌های دونیای گه‌لانی ئه‌م وڵاتانه‌دا، ده‌ستده‌كه‌وێت . ئه‌مه بۆ سه‌ت ساڵ زیاتره له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه ده‌ژین و ده‌رۆن، تا ئیستا دوارۆژیان دیار نیه و هه‌ر ئاوا چاوه‌رێی ده‌ستی رۆژئاوان و له‌ولاشه‌وه به به‌راز له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن و بۆیان بكرێت به هه‌موو توانایانه‌وه دژیان ده‌وه‌ستن و قریان ده‌كه‌ن .
بۆیه، كه دروستبونی ده‌وڵه‌ت و قۆناغی ئیستعمار و رزگاریی، بێ دروستبونی زه‌مینه‌ی له‌باری عه‌قڵانیی بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه و به كتوپری كه‌وتنه سه‌ر پرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی وڵات له لایه‌ن كه‌س و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ی بێ داموده‌زگای تیابه‌ت به ژیانی سه‌رده‌مانه و پهیرهوكردنیبی پشت به‌ستن به پره‌نسیپی گه‌یشتن به عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و حوكمی ره‌شید، بێگومان سه‌رلێشێواوی و پشێوی ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تی و تاكره‌وی و كه‌بت و دكتاتۆریه‌ت و نه‌بونی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسیه‌ت دروست ده‌بێت .
ئێمه‌ی كوردستانی له‌كوردستان، له‌به‌رده‌م تاقیكردنهویهكی یه‌كجار هه‌ستیاری گرنگ و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری و ئابوریداین، ئه‌گه‌ر به جوانی و عه‌قڵانی و فكری پێشكه‌وتنخوازانه و له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م په‌یره‌و نه‌كه‌ین مه‌حاڵه بێ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كێماسی و رێگه ناله‌باره دوور‌و درێژه‌كانی وڵاته شكستخواردوههكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌رۆین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌راهه‌م نه‌بونی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی درسوتبونی وڵاتێكی دیموكراسی و ئازادی و مه‌ده‌نیمان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێ، ئایا ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌وه مانه‌وه له ژێر ده‌سته‌یی چاره‌سه‌ره یان هه‌رچۆنێك بێت به جۆرێك خۆقوتاركردنی رێژه‌ییش بێت له فاكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی شكستخواردووی ناوچه‌كه باشتره و هه‌نگاوێكی له‌پێشه، به تایبه‌تی بۆ گه‌لێكی ژێر ده‌سته‌ی وه‌ك كوردله كوردستانێكی دابه‌شكراو، له‌م ناوچه‌یه‌دا .
بۆیه، ده‌بێت هه‌وڵ و ته‌قه‌لای رۆشنبیرانی گه‌لی كوردستان له پێناو بازدان به سه‌ر ئه‌م قۆناغه ناله‌باره‌دا بێت، كه هه‌موو پالپشتیهكان بۆ په‌رینه‌وه له وڵاتی مه‌رگه‌ساتی پێش سكه‌ی پێشكه‌وتن به ماوه‌یه‌كی كورت به‌رێ بكه‌ین نه‌ك به به‌هانه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار و فاكته‌ری دروستبونی ده‌وڵه‌ت و پێداویستیه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوریی رێگه له دروستبونی ده‌وڵه‌ت بگرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواكه‌وتوترین و نابوتترین ده‌وڵه‌ت له ژێرده‌سته‌یی ئه‌م خه‌ڵكه خاوه‌ن فكر و دابونه‌ریته بێ فه‌ر و له‌م داگیركاری و دواكه‌وتووییه باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ رزگاربون و خۆ ده‌ربازكردن له نه‌هامه‌تیه‌كان ئاسانتره و له بونی سنوور و نه‌بونی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی مه‌یسه‌رتر ده‌بێت .
بۆیه، ئه‌ركێكی پیرۆز و مێژوویی له‌سه‌ر یه‌كه‌م؛ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و دووه‌م؛ رۆشنبیران و سێیه‌م؛ گه‌لی كوردستانه، كه قۆناغیكی سه‌د ساڵی به‌چه‌ند ساڵێك ببرین و له‌ویشدا عه‌قڵ و توانا و بیری راست و ویست و له‌خۆبردوویی و پلان و هاوكاری هه‌موو لایه‌كی ده‌وێت و، ده‌بێت ئه‌ركه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه وامان لێبكات له كۆمه‌لێك سیفه‌تی نابه‌جێی ململانێی حزبی وشه‌خسی خۆمان لاده‌ین و ته‌نها له بیری گه‌یشتن به ئامانجه‌كه و به قۆناغی پێشكه‌وتووی ده‌وڵه‌تداری بین، كه خۆی له‌به‌رچاوگرتن و به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و هۆكاردا ده‌بینێته‌وه :
*ئه‌وه‌ی تائێستا له كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ل سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تانی خێڵه‌كی و عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی عه‌ره‌به‌كانی دورگه‌ی عه‌ره‌بی نیه و به هه‌مان بیر و گوفتار و ره‌فتار و كردار و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك لاوه به‌له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵا‌و خه‌تی سوور، له‌وان خراپتر دسه‌ڵاتدارێتی به‌رێوه‌ده‌به‌ین نه‌ك وه‌ك پێویست سلبیاتهكانیان وهلانانێین و قۆناغه دوورودرێژهكانیان كورت ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو جرێژتری ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه پێویسته پیش بنیاتنانی یه‌كه‌مین په‌یژه‌ی ده‌وڵه‌تداری له‌و نه‌خۆشیانه خۆمان رزگار كه‌ین و، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات و كه‌سی یه‌كه‌م زۆر گرنگه قوربانی به زۆر شت بده‌ن، له‌وانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و حزبی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قۆناغه‌ی تێیدا تێپه‌ریوین و سه‌ركه‌وتو نه‌بوین، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌یبینم كه له‌و بواره‌وه به‌عه‌قلانی بجولێینه‌وه، بۆیه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه كه هه‌میشه ئه‌و رێگه ناراست و زیانبه‌خشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌روو، بۆ درهبازبون و ئاگاداركردنه‌وه‌ی دسه‌ڵاتداران و خاوه‌ن پێگه و پۆست وراوبۆچون . ده‌بێت هه‌میشه به شێوه‌ی رێژه‌یی له مه‌سه‌له‌كان بروانین و ناكرێت كتومت به رێگه‌ی وڵاته شكستخواردووه دواكه‌وتوه‌كاندا برۆین و هه‌ڵه‌كانیان دووباره بكه‌ینه‌وه . له‌مه‌شدا پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌ی زانستی و عه‌قڵمه‌ندی و یاسا‌و رێسا، له پاش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت له فاكته‌ر و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ركه‌وتنمانه و به ئاسانی ده‌توانین له‌و چاڵه قوڵانه‌ی به‌رده‌ممان ده‌ربازمان بێت .
* ئه‌و هنگاوه راستانهبنێین كه وامان لێبكات هه‌ڵگری میراتی ئه‌م كێماسی و نه‌خۆشیانه‌ی قۆناغی پێش ده‌وڵه‌ت نه‌بێن، واته به دابراوی له‌م قۆناغی بێ ده‌وڵه‌تی و پهرینهوهیهدا رێك و راست قۆناغێكی نوێی گۆرانێكی ریشه‌یی ده‌ست پێبكه‌ین و له‌مه‌شدا به هه‌موو ئه‌ركی له سه‌ره، وه‌ك له‌و دهسڵاتدارانهوه تاوه‌كو رۆشنبیران و هاوڵاتی ئاساییش . دابران له رابوردووی تاڵ هه‌رچه‌ن ئاسان نیه به‌ڵام مومكینه و، فرێدانی به‌رگی ناكۆكی و ناته‌بایی به عه‌قڵ و له‌خۆبردویی و قوربانیدانی گه‌وره‌ی گه‌وره‌كان ده‌بێت . ئه‌مه‌ش به فرێدانی هه‌موو ئالیه‌تێكی كلاسیكی سه‌رده‌می بێ ده‌وڵه‌تی و میراتی به‌سه‌رچووی ئێكسپایه‌ری حوكمداری پێش ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، واته قۆناغێكی ژیانی نوێی دابراو له قۆناغی پێش ده‌وڵه‌ت و ژێرده‌سته‌یی له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه .
* ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌لی سه‌رپه‌رشتی قۆناغی پاش ده‌وڵه‌تداری له‌سه‌ر ده‌بێت، ده‌بێت به ئالیه‌ت و عه‌قڵ ورێرهو و پلانێكدا كارهكهانی مه‌یسه‌ر بكات، بۆ هه‌موو دونیان بیسله‌مێنێت كه له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی ته‌كنۆلۆجی جیهانی و هاوشان به‌كارهێنانی بیر‌و فكر و عه‌قڵی پێشكهوتنخوازیشی هێناوه و واته به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و چۆنێتی دروستبونیان، ته‌كنۆلۆجیا و عه‌قڵ و بیری هاوچه‌رخ و فكری گونجاوبهكاردێنین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداویستی مادی و فكری و فه‌لسه‌فی به رێژه‌یه‌كی باش هاورده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تهكنۆلۆجیاكهش به بێ بهكارهیێنانی راست بێ ئه‌نجام و بێ به‌رهه‌م ده‌رنه‌چێت، وه‌ك له سه‌رجه‌م وڵاته دواكه‌وتووه‌كانی ناوچه‌كه رووده‌ات .
* ئابووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گرنگی پێ بدرێت و له كاتی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌لی باش له‌به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فه‌راهه‌م كردنی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می خۆژێیهنی لێ به‌رهه‌م بێت . ئه‌مه‌ش قورسترین كاری ده‌وڵه‌ته به پێی مه‌رجه‌كانی دونیای ئه‌مرۆ و پێویستی به عه‌قڵی گه‌وره و توێژینه‌وه‌ی زانستی و تاقیكردنه‌وه و دابینكردنی هاوكاری و هاوپه‌یمانی وڵاتانی پێشكه‌وتو ده‌بێت.
* ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ و یه‌كجار چاره‌نوسسازه بۆ میله‌ت، له‌گه‌ڵ بیناتنانی ده‌وڵه‌ت مه‌عریفه‌ی زانستی ههمهجۆر بنیات بنرێت و كه‌ڵه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌بونی ئه‌و مه‌عریفه‌یه وه‌ك وڵاتانی دواكه‌وتوو هه‌رچی توانا‌مان هه‌یه به فیرۆ نه‌چێت . بۆ له‌به‌رچاو گرتنی كات، ده‌بێت چاو له جاپۆن و چین و وڵاتانی گه‌شه‌كردووی رۆژهه‌ڵاتی خوارووی وه‌ك مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا و كۆریای باشوور و تا راده‌یه‌ك هیند و پاكستان بكه‌ین، له‌وێشدا زانست وه‌ك بنه‌ما و بناغه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و رابوون به‌كار بێت .
* به هیچ شێوه‌یك رێگه نه‌ده‌ین كلتور و دابونه‌ریتی كلاسیكی دواكه‌وتوی ناوچه‌كه به‌سه‌ر ژیانی سیاسیماندا زاڵ بێت و رێگه له رێگرانی تازه‌گه‌ری و مۆدێرنه بگرین، كه به بیر‌و فكر و داب و نه‌ریت و عه‌قڵی سواوی دواكه‌وتوانه‌ی ناوچه‌كه كوردستان بته‌نن، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین هۆكاری پێشكه‌وتن لهدابران له‌و جۆره ره‌فتارانه دابین ده‌ركێت كه له وڵاتانی دواكه‌وتوو هاورده نه‌كرێت و پێش هه‌موو شتێك له بیری حوكمداری و سیاسه‌تی نێوخۆیی و پهویهندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به هه‌موو جۆرێك هه‌نگاوی باش بنێین .
* گه‌وره‌ترین و گونجاوترین و راستترین رێگه بۆ مه‌به‌ستی خۆقوتار كردن له میراتگری ناله‌باری و شپرزه‌یی بارودۆخی نێوخۆی كوردستان و مانه‌وه‌ی سیفه‌ته بێفهرهكانی قوناغه یه‌ك له دوای یه‌كه دواكه‌وتووه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و، نه‌هیشتنی دابونه‌ریتی ده‌شته‌كی و چه‌ته‌گه‌ری و زوڵم و زۆرداری، به جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت به هه‌موو توانایهكهوهیه كه ده‌بێت هه‌وڵی بۆ وچانی بۆ بدرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوی بۆ نه‌نرێت ده‌بێته گه‌وره‌ترین رێگر و گرفت له‌به‌رده‌م تێپه‌راندنی قۆناغه پشێوهكهی جیهانی رۆژهه‌ڵاتی دواكه‌وتوو .
* له به‌كارهێنانی داهاتی بیترۆڵ و سه‌روه‌ت و سامانه زۆره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و كوردستان به تایبه‌تی، بناغه‌یه‌كی زانستی گرنگ بۆ چۆنێتی به‌كارهێنانی گرنگترین پلان بۆ به زانستی و مۆدێرن به‌كارهێنانی سه‌روه‌ت بۆ پیشكه‌وتنی وڵات نه‌وه‌ك ببێت به نه‌هامه‌تی و پاشكه‌وته‌یی یه‌وانی تر و ده‌رده‌سه‌ری بۆ گه‌ل و نیشتمان، وه‌ك له‌چه‌ندین وڵاتی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ سه‌ده‌یه‌كه به‌و شێوه‌یه دروات .
بۆ زیاتر وردكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌م كاته و دوا رۆژی گه‌لی كوردستان و چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاروباری ده‌وڵه‌ت و خۆلادان له نه‌هامه‌تی و هه‌ڵه و په‌ڵه و نهزانینهكانی ئه‌م وڵاتانه و پهندوهرگتن له‌پێناو دووبارهنهكردنهوه ئه‌زمونه شكستخواردوهكانیان، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌م شێوه‌یه بیر بكاته‌وه :
1-بۆ میراتنهگرتنی وه‌زعی ناله‌باری كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، ده‌بێت پاش سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كان به كه‌سی یه‌كه‌م و بنه‌ماڵه و داروده‌سته و كه‌سوكار و خه‌ڵكی ده‌سترۆیشتووی سه‌رجه‌م حزبه خاوه‌ن هێز وپارهكان نه‌درێت و جێگه چۆڵ كه‌ن بۆ داموده‌زگا یاسایی و تشهریعی و جیبه‌جێكاری و كاری ده‌زگایی و پشت به‌ستن به ئازادی و دیموكراسیی راسته‌قینه بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات . ئه‌مه‌ش به فشار و رێكاری جه‌ماوه‌ری و سیاسیی خه‌ڵك و به‌شداریكردن له رێكخستنه‌وه‌ی نێوخۆی وڵات ده‌بێت نه‌ك به راوبۆچون و هه‌ڵوێستی رێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی ئه‌زمونی وڵات دروستكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خێر كردن بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی راست له مهر ریفراندۆم و بریاری سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك مافێكی ئاسایی ومیژوویی گه‌لی كوردستان له لایه‌ن خه‌ڵكانی هه‌لپه‌رست و كورتبین و خودپهرستهوه ده‌بینرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی له‌مه باشتریان پی بێت و ئه‌وه نه‌خه‌نه روو كه چۆنێتی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان دیاری ده‌كه‌ن .
2- وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستی، كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی جاردرا، به گه‌شبینانه‌وه ده‌بینرێت، كاك مه‌سعود له‌م رۆژانه‌شدا رایگه‌یاند؛ خۆی و كه‌سه نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ هیچ پۆستێكی حكومی ناپاڵێوێت، كه باشترین بریاری عاقڵانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاری داموده‌زگایی ده‌ست پێ بكات و ئه‌وه‌ش له سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به بههخاتر بۆ حساب ده‌ركێت و مه‌جدی زیاتر وگه‌وره‌تر بۆ خۆی دروست ده‌كات و ده‌نوسرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌وكاره‌ی ئه‌ركی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ستراتیجی ئه‌و ته‌واو ده‌بێت، نه‌خێر به‌لكو به شیوه‌یه‌كی ئاسایی خۆی وه‌ك مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌سه‌ر هه‌موو كورد دا فه‌رز ده‌كات و، هیچی شتێكی كه‌متر نابێت له جه‌وهه‌ری جێگه و پێگه و رێز و ده‌سه‌ڵاته مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی، وه‌ك مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له چوارچێوه‌ی كوردستاندا، هاوشێوه‌ی سیستیانی وه‌ك مه‌رجه‌عی مه‌زهه‌بی شیعه بۆ شیعه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات له عیراقدا ده‌بێت .
3- وه‌ك له ئێستاوه ئاماژه‌ی پێكراوه كۆماری كوردستانی دیموكراتی فیدراڵی كه مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان دابین بكات، خاڵی ئیبجابی به نمونه‌یی كردنی حوكمه له كوردستاندا، بۆیه به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و پشت به‌ستن به مۆدێرنه و زانست و مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌میانه و جیاكردنه‌وه‌ی دین له سیاسه‌ت و زانستپه‌رستی و وه‌لانانی كاری كلاسیكی زیانبه‌خش و په‌ند وه‌رگتن له وڵاته دواكه‌وتوه شكستخواردووه‌كانی ناوچه‌كه، به ده‌یان هه‌نگاو ده‌كه‌وینه پێشه‌وه و، ئه‌مه‌ش ده‌بیته بازدانێكی مێژوویی له ژیانی كوردستان و گهلهكهیداو، له‌وكاته‌شدا هیچ وڵاتێكی داگیركه‌ری دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ر به ده‌وڵه‌تی تازه دروستكراوی نمونه‌یی كوردستان به‌رێت .
4- پیداگری له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت و یه‌كسانی و حوكمی ره‌شید گه‌وره‌ترین پاڵپشت ده‌بێت بۆ یه‌كگرتوویی و ته‌بایی نێوخۆیی و به‌هێزی ده‌وڵه‌تی تازه بنیاتنراو، له‌و كاته‌شدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع فاكته‌ره سه‌رده‌میه‌كان و ژیانی مۆدێرنه و تازه‌كه‌ی پاڵ به‌وه‌وه ده‌نێن كه پاڵپشتی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی كرودستان مه‌یسه‌ر بێت و، ته‌نانه‌ت ئه‌م وڵاته نوێ یه ده‌بێته جوغزی گه‌وره‌ترین گۆرانی ئیجابی له ناوچه‌كه‌دا به گشتی .
5- به كرده‌یی هه‌نگاونانی چه‌سپاندنی بیر‌و كرده‌وه‌ی له‌خۆبورده‌یی و دلسۆزی بۆ وڵات و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به پشت به‌ستن به دیموكراسی و داموده‌زگه‌یی له حوكم، به دووركه‌وتنه‌وه له فاكته‌ره گه‌وره‌كانی شكست و دواكه‌وتوویی و ناكۆكی نێوخۆی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به عه‌قڵ و پیاوی گه‌وره ده‌كرێت، كه له‌ناخدا باوه‌ری به‌كوردستان و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌بێت بۆ پارتی و بارزانی كه بیسه‌لمێنن ده‌وڵه‌تی كوردستان و دوا رۆژی نه‌وه‌كانی له سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی و حزبی و بنهماڵهكهییهكانیان لای ئه‌وان له‌پێشتر و گرنگتره .
6- دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی شێوه و ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌مان و هه‌مان ئه‌زمونی دوو ده‌یه‌ی كوردستان، باڵایی عه‌قڵی كورد ده‌سه‌لمێنێت و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت په‌ند له‌و كونوكه‌له‌به‌ر و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وان و چۆنێتی ده‌ربازبون له رێگریه‌كانی گه‌یشتن به ئامانجی پێشكه‌وتنخوازی له رێگه‌ی مه‌عریفه‌ی عه‌قڵانی و زانست په‌روه‌ری و خۆ لادان له داب و نه‌ریتی كۆنهپهرستیهوه ده‌بێت نه‌ك به رێگه كلاسیكیه‌كه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی شكستخواردووی هاوشێوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه .
7- هه‌ر به عه‌قڵ و بیری مۆدێرنه ده‌توانرێت گه‌وره‌یی گه‌لی كوردستان بسه‌لمێنرێت و ئه‌و قوربانیانه‌ی بۆ ئه‌م ئامانجه دراوه به فیرۆ نه‌چێت و له په‌نجه‌ره جوانهكهوه بچینه نێو مێژووی جیهانی سه‌رده‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌ون نیه و ئه‌و فاكته‌ره پێویستانه‌مان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی جوان به‌كار بێت ده‌توانرێت ئه‌ركه ئه‌نجام بدرێت و بگه‌ینه دوا ئامانج .
8- له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعی گشتی خه‌ڵك و ئه‌م بارودۆخه ئابووریه سه‌خته و قه‌یرانه هه‌مه‌جۆره‌كان وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی چاكسازی پاش دروستبونی دهوڵهن و حوكمرانی خودی، به دانانی پلانی تۆكمه‌ی زانستی كه كوردستان وه‌ك خۆی بخوێنرێته‌وه و رێگه‌چاره‌ی هه‌مه‌جۆری پێویست بۆ گوزه‌رانی خه‌ڵك بگیرێته به‌ر، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می په‌رینه‌وه‌ی به‌رماڵی ده‌وڵه‌تی تازه‌یه، بۆیه رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كان كاری له پێشینه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی كوردستانه .
9- سه‌ركردایه‌تی نوێی ده‌وڵه‌ت و هاتنهسهركار به رێگه مۆدێرنه تایبه‌ته‌كه و، به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی باری سیاسی و ئابووری و به پێی پره‌نسیپه دیموكراسیه گونجاوه‌كان و به گرنگیدان به شاره‌زایی دوور له خۆهه‌ڵكێشان و به ئاسایی و سانایی دیاریكردنی سهردهسهڵاتهكان و پێگه و پۆسته گرنگه‌كان، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی نوێ ره‌هه‌نده نیشتمانیه‌كان و قوڵایی تایبه‌تی خۆی په‌یدا ده‌كات و پایه گرنگه‌كانی ده‌سه‌پێنێت و له مه‌ترسی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی رزگاری ده‌بێت و عه‌قڵی خۆبه‌رێوه‌بردنی تایبه‌ت و مۆدێرن چه‌كه‌ره ده‌كات و سه‌رده‌مه‌كه ده‌خوێنێته‌وه و بریاری هه‌ستیار و گرنگ و یهكلایپكهرهوه ده‌درێت ده‌بێت به چه‌ندین وێستگه و پێوه‌ری دروست بۆ راستی بریاره‌كان و یهكلاییكردنهوهیان ره‌تبێت .
10 – پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك داموده‌زگای تینك تانكی به توانای كوردستانی و به یارمه‌تی و رێنوێنی دلسۆزانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بۆ دیاریكردنی پێداویستیه گرنگه‌كان ودیاری كردنی ئهولویات و چۆنێتی بڕین و تیێپهراندنی قۆناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان .
11- فرێدانی به‌رگی له‌مێژینه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی له رووی سایكۆلۆجی و سیاسی و یاساییه‌وه، ئه‌میش به سودبینین له ئه‌زمونه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن بناغه‌ی ده‌وڵه‌تداری جیهان و، به پیاده‌كردنی سه‌رجه‌م تیۆریه دروسته‌كان و له رێگه‌ی خول و هاوكاری و ئه‌زمون ده‌رئه‌نجامیی جێبه‌جێكاریی كرداریه‌وه ده‌بێت .
به پشت به‌ستن به بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌تداری سه‌رده‌م و مۆدێرنه و وه‌لانانی كلتوری دواكه‌وتووی پاشماوه‌ی داگیركاری به عه‌قڵی گه‌وره و دلسۆزی و ویست و پلانی سه‌ركه‌وتوو و له‌خۆبوردویی و به‌كارهێنانی دروستی سه‌روه‌ت و داهاتی كوردستان، ده‌توانین هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێویستبونی هه‌وڵی دوورودرێژی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان بنێین، ئایا كاراكته‌ر و عه‌قڵ و پێكهاته‌ی گونجاومان هه‌یه ؟ به راوبۆچونی خۆم وه‌ك تاكێك، ده‌ڵێم به‌ڵێ هه‌مانه، ئه‌گه‌ر پشت له كاروكرده‌وه و دابونه‌ریتی هاورده‌كراوی بێگانه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ین و وه‌ك خۆمان بیربكه‌ینه‌وه و ره‌فتار بكه‌ین و ئاوه‌ز و عه‌قڵمان به‌كار بێنین . له‌م قۆناغه گواستراوه‌ی ژیانی كوردستاندا، پێویستهیكانی هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تداری ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌سته خاو و عه‌قڵه فراوان و توانا هه‌مه‌جۆره‌ی گه‌لی كوردستان هه‌میشه وات لێ ده‌كات كه هیچمان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌متر نیه، بۆیه ده‌بێت بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت، نه‌ك ئاره‌زوو و هه‌وڵه‌كانمان بۆبه‌دیهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی هاوشێوه‌ی ئه‌م وڵاته شكستخوادرووانهی ناوچه‌كه بێت، به‌ڵكو تموحی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێكی نمونه‌یی پێشكه‌وتو بێت له ناوچه‌كه .
سه‌رچاوه‌كان :
1-مقدمه.. ابن خلدون
2- الاخلاق و السیاسە .ارسگو
3- تلخیص منگق ارسگو .. ابن رشد
4- جمهوریە افلاگون .. افلاگون.. احمد المنیاوی
5- الدولە و الپورە.... لینین
6- حول ا‌لدین و الدولە ..نجیب الكیلانی