من رۆژێك له رۆژان گۆران نه‌بووم و ناشبم . به‌ڵام ویژدان باشه هه‌ی به‌ناو رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و ره‌خنه‌گران، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رۆژێك گۆران بوون یان لهگۆرانهوه نزیك بوون. بۆچی به یه‌كجار وه‌ك بارانی به‌خور له یه‌ك كاتدا ئه‌م هه‌موو هێرشه بۆ سه‌ر گۆران چر كرایه‌وه، بۆچی پێشتر نه‌تانده‌زانی چی هه‌یه و بۆچی كاتێك وه‌سفتان ده‌كردن ئه‌م رهخنانهتان هاوشان نه‌بوو له‌گه‌ڵ وهسفهكانتان ... ئه‌وه ده‌زانن كه به له‌ناوچونی گۆران كه‌س قازانج ناكات ئه‌گه‌ر هه‌مووان زه‌ره‌ر نه‌كات.
ئه‌وه‌ی هه‌میشه روونه له‌م كوردستانه .. زۆرێك له كاتی لاوازی لایه‌نه‌كان نه‌ك شوڵی ره‌خنه ی روخێنه‌ر له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی بابه‌تێك یان لێقهومانێك یان خاڵێكی لاواز هه‌ڵده‌كێشن و به خراپی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخی ئه‌و حزب و كه‌س و سه‌ركرده ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری بكه‌ن و رێگه‌ی راست بكه‌نه‌وه و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ری لێ‌بگرن زیاتر قه‌یرانه‌كه‌ی قووڵ ده‌كه‌نه‌وه . له‌كاتی به‌هێزی مه‌راییان بۆده‌كه‌ن و بهرژهوهندیهاكانیان پێ به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام له پرێكدا لێیان ده‌بن به مه‌سیح و خۆیان به پیرۆز و ئه‌وان به شه‌یتان دشوبهێنن.
لێره‌دا سه‌ره‌رای زۆر ره‌خنه‌م له ئه‌دای گۆران له‌م ماوه‌ی دروست بووه تاوه‌كو ئه‌مرۆ، به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری تا راده‌یه‌ك لاره و به راست و چه‌پدا تیری لێده‌گرن، ده‌بێت تۆزێك به تیڕامانه‌وه له عه‌قڵمه‌ندی و شوێنی باڵاوه ته‌ماشای واقعی كوردستان به‌دوور له گۆران بكه‌نه‌وه، ئه‌وجا ده‌زانن به نه‌هێشتنی گۆران روو له كوێ ده‌كه‌ین:
با بیر له كاتی نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن بكرێته‌وه كه له حه‌قیقه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع گۆران دروستی كرد و كه‌س نه‌بوو پێش ئه‌و تاقه ره‌خنه‌یه‌ك چیه له ده‌سه‌لات بگرێت.
با زۆرینه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه له‌و كاتانه‌دا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بوایه كه به‌رژه‌وه‌ندیان لا ی گۆران هه‌بوو شه‌و و رۆژ له گرده‌كه بوون.
با ئێستا بیر له لاسه‌نگی پرسی كورد به گشتی بكه‌نه‌وه كه گۆرانی لێی وه‌ده‌ر نێی، هاوكێشه‌كان چیی لێدێت و تاكره‌وی ده‌گاته كوێ..
با ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند ته‌سك خوازانه تۆزێك به‌ویژدان بن له سیاسه‌ت و ململانێدا و ئه‌رێنی بوونی گۆران له‌به‌ر چاو بگرن نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێست و قسه‌ی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ساویلكه یان هه‌رزه‌كار كه هه‌ر رۆژه و شتێك ده‌ڵێن و له‌سه‌ر بنه‌مای كاری رۆژانه هه‌ڵوێست وه رگرن.
ترسناكترین بابه‌ت له‌م شه‌ره‌ی ئه‌مرۆی گۆران پاره‌و دارای و كوره‌كانی نه‌وشیروان موسته‌فایه، باشه ئه‌وان وه‌به‌رهێنانیان بۆ خۆیان كردووه یان بژێوی كادرانی گۆران دابین ده‌كه‌ن یان خه‌رجیه‌كانی گرده‌كه مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن یان بۆ كه‌یف و سه‌فای خۆیان بردویانه، من به‌خۆم هیچی لێنازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ده‌توانرێت به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌خۆم پێم باشه خودی كوره‌كانی كاكه نه‌وشیروان له‌م كاته‌دا قسه بكه‌ن و متمانه بگه‌رینه‌وه بۆ خۆیان و خه‌ڵكه‌كه‌یان و نه‌هێڵن ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن دوژمنه نهریتیهكانیانهوه ئیستغلال بكرێت. ئاسنترین شت و ده‌توانرێت به‌ر یشهیی چاره‌سه‌ر بكرێت با ئه‌و موڵك و شوێنانه بكرێن به ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه به‌دوور له هه‌ر كه‌سێك، هیچ كێشه‌یه‌ك نامێنێت و ئه‌وان له پێش هه‌مووانه‌وه قازانج ده‌كه‌ن.
با ئه‌و كه‌سانه به گشتی وه‌زعی سیاسی كوردستان بخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن نه‌مێنێت، به‌ره‌و كوێ ده‌چین؟ ته‌نها توندبونی دیكتاتۆریه‌ت تاكه رێگه‌مان نابێت؟
ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی گۆران.سیۆن یان ده‌سه‌ڵات و، هیچ لایه‌نێكیش بێ كه‌موكورتی نیه و ئه‌گه‌ر ئه‌م كرده‌وانه‌ی كه به گه‌نده‌ڵی ئه‌ژمار ده‌كرێن و ده‌رده‌كه‌ون له ئاست گه‌نده‌ڵی گه‌وره به‌راورد بكرێت، زۆر بچوكن، به‌ڵام خێره ئه‌مرۆ و له‌م كاته‌ی پاش هه‌ڵبژاردن باس ده‌كرێت، بۆچی به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا؟ بۆیه كۆمه‌ڵیك رێكار له‌به‌رده‌م گۆراندایه ده‌بێت خۆیان به زوترین كات پێی هه‌ڵسن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه له گرێژنه ده‌رنه‌چێت و گه‌لی كوردستان به‌گشتی له دوور مه‌ودادا له زیانی ئه‌وان زیاتر زیان نه‌كات..