بشمکوژی مەمنونم

دلاوەر سۆفی
لە ژمارە (٦٥١) ی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) ڕۆژی چوارشەمەی ڕێکەوتی ٤/٨/ ٢٠١٠ بابەتێکمان بڵاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (چەند پێشنیارێ بۆ وەزیری ساخڵەمی) کە دەردەدڵێک بولە ئاکامی ئەو کەموکوڕیانەی  کە لەدامودەزگاکانی سەربه وەزارەتی تەندروستیدا بەرۆکی تاک بەتاکی ئەم خەڵکە ئەگرێتو ، بەندەش نەک یەخەمی گرت بەڵکو چەقی بەدڵماو بردمیە شەرای مەرگ ،عەجەب نەمردم !هەروەها نوسینێکی ترمان خستە بەر دیدی قەڵەم بەدەستانی دەم بەخەندەی مەملەکەت بەبۆنەی کردنەوەی خەستەخانە چواسەدساڵیەکەی سلێمانیەوە ، ببورن چوارسەد قەرەوێڵەییکەوە کە لە ڕۆژنامەی(ئاوێنە)ی ژمارە (٣٨٣) ی ڕۆژی سێشەمەی ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠١٣ بە ناونیشانی (مەیدەن بە قەڵبەیەکدا ). هەرچەندە بە قەولی سلێمانیان مردوی سەرقەبران هاتە جواب، وەرزارەتی ساخڵەمی نەهاتەجواب ،هۆکارەکەشی تا ئەمڕۆ پەنهانە  ، ئەوا ئەمجارەش دیاردەیەک نەک ختوکەی ئیحساس ئەدا، بەڵکو پێئەچێ یەکجارترسناکو تۆقێنەر بێت ، کە ناوی (نەخۆشخانەی تایبەت یا ئەهلیە ) کەزیاتر لە بازرگانیەکی ڕوتوقوت ئەچێت نەک بواری تەندروستی پیشەیی. کە سەرجەم ئەوپیشانەی لە تەندروستیدا ئەکتیڤن بە کارێکی مرۆڤ دۆستانە ئەژمار ئەکرێن ،بەڵام سەد داخ ، لێرە بوە بە بازرگانیەکی قێزەون ،هەر بەو هۆیەوە بە ناچاری ئەوا هەندێ تێینی ئەدەینە بەر دیدەی کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی و لێژنەکانی قایمقامیەت وپارێزگای سلێمانی کە دڵنیام ئەگەر لێژنەکانی تەندروستی خۆیان  ڕێگایان بکەوێتە هەندێک لەو سەنتەرو مایۆ کلینیکانە ئەوا دڵنیام وەک کەبابخانە یان ڕێستۆرانتێک  لافیتەی داخستنیان پێا هەڵئەواسرێ ، ئەگەر وەزارەت لێمان قبوڵ بکات چەند پرسیارێکیان ئاڕاستە ئەکەین هیواداریشین بەڕۆحی ڕیازی لێمان وەربگرن .
١ــ ئایا ئەم بەناو خەستەخانانە پەیرەوی کام ستاندارد یا کام سیستم ئەکەن لە دنیای تەندروستی مۆدێرندا ؟ 
٢ــ کام خەستەخانەی تایبەت لەم دەڤەرە ئەرزیکەی ستانداردە و بە( فینێڵ) ڕوپۆش کراوە؟
٣ــ ئایا ئامێری پاکژ کەروەی هەوا بونی هەیە ؟ 
٤ــ ڕادەی خزمەت گوزاری لە چئاستێکدایە ؟
٥ــ ئایا سیستمی چارەسەری ئاوەڕۆ ئەزانن بەری بەکوێوەیە ؟
٦ــ ئایا سیستمی ڕوناکی ستانداردە یاخود باشترین ژینگەیە بۆ بەرهەم هێنانی میقرۆب ؟
٧ــ سەدویەک ئایای تریش .
ئەمە و گەلێکی تریش لە ئەتەکێتو مامەڵەی ناسک کە لەم ساختمانانەدا بونیان هەیە، بەو مەبەستەی نەخۆش ئامادە بکرێت لە ڕوی دەرونیەوە،  بۆ نمونە دەسڕی کاغەز (کلینکس) ، نەعڵ ، سابون ، جێڵی پاکژکەرەوە بونیان نیە ، ئامادەم ئەگەر وەزارەتی بەڕێز هەر ڕۆژێک ویستی بەدواداچونێک بۆ ئەم پرسە ئەنجام بدا  ئەوا ئیسموشوهرەت باس ئەکەم دەستنیشانی ئەو خەستەخانەیە کارێکی ئاسانە هەروها لەوە سەیر تر چەرچەف ، بەرگە سەرین ، جلوپۆشاکی تایبەت بە نەخۆش ئەفرۆشرێت ! وە بەنرخێک کە چەندجارێک  لە بازاڕ گرانترە ، پرسیارەکە ئەمەیە ، ئەی ئەو پارە زۆرەی لە نەخۆش وەرئەگیرێت بەرامبەرچخزمەت گوزاریەکە ؟ لەکاتێکدا کە ڕەنگە هەنێ ئوتێلی بێ ئەستێرە پۆشتەوپەرداخترو بە خزمەت تربن ، بۆ ئەم پرسەیان ڕێبەخۆم ئەدەم بڵێم نەخۆش نێچیرێکە لە  بازاڕێ گەندەڵیدا، پێئەچێت ئەم پەندەش گونجاوبێت بۆ ئەم نەهامەتیە (کافرکوشتن غەزایە بەڵام بە مروەت).واتە نەخۆش لەڕوی ناچاریەوە ڕێی ئەکەوێتە  ئەو دامەزراوانە ، تکایە با بەچاوێکی مرۆڤ دۆستانەوە سەیر بکرێت نەک وەک نێچیرێکی قەڵەو.
لەگەڵ ئەو هەموکەمو کورتیانەشدا ، بزوینەری ئەم باسە کێشەیەکە کە پێویستی بەڕونکردنەوەیەکی ڕونو ئاشکارا و وردتر هەیە ، کە بەشێکی گەورەیە لە مافی نەخۆش ، وە بەندە لە دودڵیەکی گەورەدام کە ئایا وەها دەقێک هەیە لە یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستاندا تەنانەت لە حکومەتی مەرکەزی عێراقیشدا؟ بۆیە ئەوا دەقی دوان لەو  فۆڕمانە وەک خۆی ئاشکرا ئەکەین کە بە نەخۆشو کەسوکارەکەی واژۆ ئەکرێن لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا  یاخود ئەو سەنتەرانەی ناوی نەخۆشخانەیان لە خۆیان ناوە، مافی مرۆڤ حسابی بۆ ناکرێت ، نەخۆشێش جارێکی تر مافی پێشێل ئەکرێت ! لە کاتێکدا چەند دەقێکی تر لە بەردەستان بە جیاوازیەکی زۆرەوە ، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی  ئەم خەستەخانانە بەمەزاجو بە پێی بەژەوەندی بازرگانیو دور لە چاوی هێچ ڕەقیبێک دایئەڕێژن . 
١ــ دەقی فۆڕمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی (..........) بە چاوپۆشینەوە لە هەڵە ئیملاییەکانی 
                              ڕەزامەندی نەخۆش بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری
من کە ناوم ( ......... ) ڕەزامەندم کە کاری نەشتەرگەری (...........) م بۆ بکرێت لە لایەن (د.  .........)وە بە وەرگرتنی بەنج لەلایەن (د. .........) کە لەوانەیە ببێتە هۆی ماککەکان لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا وە ڕێگە بەو پزیشکە دەدەم کە داوای یارمەتی لە پزیشکێکی سپۆڕی نەشتەرگەری بکات لە کاتی ماککەکان .ئەمە بەڵێننامەی  منە وە هیچ سکاڵایەکی یاسایی و خێڵەکی تۆمار ناکەم دژی پزیشکەکان و کارمەندەکان و یان نەخۆشخانەکە لە کاتی ڕوو دانی هەریەک لە ماککەکان کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە ،وە بۆ ئەم مەبەستەش لە خوارەوە واژووم کردوە .
  نەشتەرگەریبێ هۆشکاری 

٤ــ چاک نەبوونەوە ١ــ مردن٤ــ جەڵدەی دڵ١ــ وەستانی دڵ
٥ــخراپتربوون٢ــ بەربوونی خوێن٥ــشەلەلی نیوەیی ٢ــ حەساسیەت بە دەرمانەکان 
٣ــ هەوکردنی برین٦ــ درەنگ خەبەربوونەوە ٣ــ خەبەرنەبوونەوە 

ناوو واژۆی پ.نەشتەرکارناوو واژۆی پ.بێهۆشکارناوو واژۆی بەخێوکەرناوو واژۆی نەخۆش




لێرەدا ئەپرسین ، ئایا نوسینەوەی ئەم دەقە لە ژێر چاودێری وەزارەتدایە ؟ ئایا مافی نەخۆشەکە چی بەسەر دێت دوای واژۆ کردنی ئەو بەڵێن نامەیە ؟ ئایا هیچ ڕاوێژێک بە پسپۆری یاسایی کراوە ؟ئایا وەزارەتی داد ئاگادارە؟ یەک دەرزەن ئایای تریش .
لەوەش گاڵتەجاڕی تر ئەوەیە کەسێک ئەم فۆڕمە دێنێتە خزمەت نەخۆش ، کە خۆی ئەناسێنێت   بە پارێزەری نەخۆش خانە ، داواکەی ئەوە ئەبێت، ئیمزاو پەنجەمۆر هەردوکیان لەلایەن نەخۆش  وە کەسێکی نزیکی نەخۆش بخرێنە سەر فۆڕمەکە ، وەک ئەوەی ئیمزا باوی نەمابێت مەردمەکە هەموی بێ سەواد بن ، ئەو مافەش بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەگەر نەخۆشەکە بوە قوربانی ئەوا کلینیک خۆش و گیرفان سەلامەت . 
(من وەک کەسێک کە ڕێگام کەوتە یەکێک لەو خەستەخانانەو ڕازینەبوم ئەو مۆرو ئیمزایە بکەم لە گەڵ کاکی پارێزەردا کەوتینە جڤین، یەکێک لە دیالۆکەکانی نێوانمان ئەوە بوو کە ئەم پرسە ئەدەم بە میدیا ، مەخابن ئەو یاسا ناسە لاوە توڕەیی خۆی پێ نەشاردرایەوە ، قسەکانی بە هەڕشەیەک کۆتایی پێهێنا کە کە گوایە داوای یاساییمان لەسەر تۆمار ئەکات ). من لەسەر ئەم هەڕەشەیەی ئەو کاکە یاساییە کۆمێنتم نیە بەڵکو دوا وتە بۆ خوێنەرو لایەنی پەیوەندیدار جێئەهێڵم .     
      بێچاوێنی بێت کواڵێتی دەرمان  لە ئاستێکدایە ، دوژمنان بەغیلیمان پێنابەن ، بە شاهێدی ئەو پۆلە نەخۆشەی لە هەولێری پایتەختدا چاویان بوو بە قەزاوەگێری کۆمپانیایەکی نازدار، بیناییان لەدەست دا! وەک لەسەرتادا ئاماژەمان پێدا  ستانداردی نەخۆشخانەکان لەچاوی بەد بەدور بن  ! بیناکانیان هەر بۆ ئوتێلێکی ئاست نزم یا بۆ بارەگای کۆمپانیایەک ، یا تیپێکی هونەری شیاوترە تا نەخۆش خانە!  ئیتر کێ ئەو دەسەڵاتەی پێبەخشیون بەو مەزاجە تەڕوتێرەو ئەو دەقە داڕێژن کە تەنها لە بەرژەوەندی گیرفاندایە و ئەسفەلسافلینیش بۆ نەخۆش  !
فەرمون ئەوەش دەقی ئەو بەڵێننامەیەی کە لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا بە نەخۆش ئیمزا ئەکرێت  دوای خوێندنەوەی ئەم دەقە کۆمێنتمان ببینن بەو هیوایەی لایەنی پەیوەندیدار بێتە دەنگ .
           فۆرمی ئەنجامدانی کاری بێهۆشکاری و نەشتەرگەری        بەروار    /   /   ٢٠
من کە ناوم (...........) ڕازیم کە کاری نەشتەرگەری (..........) م بۆ بکرێت لە لایەن ( د. ........) وە بە وەرگرتنی بەنج لە لایەن ( د. .......) وە خۆم بەرپرسیارم لە هەر ئاکامو گیروگرفتێک کە لەوانەیە ڕووبدات لە کاتی نەشتەرگەری یان بێهۆشکاری وەک ئەمانەی خوارەوە :
                   نەشتەرگەری                                       بێهۆشکاری 
*****************************                    *********************************
١ــ مردن                                                   ١ــ وەستانی دڵ
٢ــ بەربوونی خوێن                                      ٢ــ حەساسیەت بە دەرمانەکان 
٣ــ هەوکردنی برین                                      ٣ــ خەبەرنەبوونەوە
٤ــ چاک نەبوونەوە                                      ٤ــ جەڵدەی دەماغ 
٥ــ خراپتربوون                                          ٥ــ شەلەلی نیوەیی 
٦ــ ......................                                  ٦ــ درەنگ خەبەربوونەوە 
ناو و واژۆی پزیشکی نوژدار ناو و واژۆی پزیشکی بێهۆشکار ناو و واژۆی بەخێوکەرناو و واژۆی نەخۆش



تکایە چاوپۆشی لە ئیملاو دەستەواژەی هەڵە بفەرمون .    تێبینی:-

کۆمێنتمان:- 
تا ئێستا یەکێک لەو دامەزراوانەی کە ئەمانداتە بەر زۆرترین دەستڕێژی خزمەت گوزاری وەزارەتی  تەندروستیو دامەزراوەکانیەتی . لەبەر ئەو هۆکارەیە ناز ئەکەین و زۆرمان نیە مەبەستیش تەنها مافی نەخۆشە ، بەوهیوایەی ئەم مافەش بە دەردی مافی دەنگدەرو مافەکانی تر نەچێت . خوابکا نەخۆش مەجبور نەبێت بڵێت 
(بشمکوژی مەمنونم من نەخۆشێکی زەبونم ) لەکۆتاییدا چاوەڕێی لوتفی وەزارەتو وەڵامێکیین . 


05/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر