aso
ئامارەکانی ۲۰۱٦ پڕیەتی لەئاماژەی مەترسیدار
عەبدولرەحمان عەلی
ساڵی( ۲۰۱٦ )بۆهەرێمی کوردسان ودانیشتوانەکەی ساڵێکی ئێجگار قورس ، قەیراناوی ، پڕکێشە ونائومێدی بوو ،بەشێوەیەک لەماوەی چارەکەسەدەی فەرمانڕەوایی دەسەڵاتی کوردیدا هاوشێوەی نەبوە چونکە لەمساڵدا خەڵکی کوردستان هەم بەکوللەمەرگی ژیان وساڵیان تێپەڕاندوگوزەراند هەمیش نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان پڕسکی بەتەواوی لێ بڕیبوون .

ساڵی ڕابردوولەم هەرێمەدا جگەلەتێکشکاندنی تیرۆریستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردسان کەمایەی شانازییەکی گەورەیە بۆهەموان ، پڕیەتی لەدنیایەک شەرمەزاری بۆدەسەڵات وبەرپرسانی ئەم حکومەتە چونکەلەم ساڵەدا دنیایەک یاری بەهەست وسۆزی تاکی کورد کرا ، چەندین جار شکۆی مرۆڤی ئەم مەملەکەتە تێکشکێنرا. 

بەکوردی وبەکورتی ساڵی( ۲۰۱٦ )هێندەی ژمارەکانی کێشەوگرفت وقەیرانی جۆراوجۆری لەوێنەی قەیرانی دارایی ،سیاسی ،یاسایی ،کارگێڕی ،پەروەردەیی و.....هتد لەزۆرەوە زۆرتروزیاترکرد .]

ئەوچەند داتاوئامارانەی کەلەم چەند ڕۆژەی سەرەتای ساڵدا دەربارەی ۲۰۱٦ خرانەڕوو مایەی تێڕامانن وئاماژەی زۆر ترسناکن ،وەپێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزوویی بێنەسەرخەت ونەخشەڕێگای خێراوچارەسەری دروستیان بۆ بدۆزرێتەوە ، گەر نا ئەوا ئاماژەکان ترسناکتردەبن و ڕووداوی ناخ هەژێنیشیان لێدەکەوێتەوە .  

لێرەدا تەنها چەند داتاوئامارێک باسدەکەین کەتائێستا بەفەرمی ڕاگەیەنراون ، واتا پشتڕاستکراونەتەوە بەفەرمی ،لەوانە :

ــ ڕێژەی بێکاری لەساڵی ۲۰۱٦دا گەیشتە (۱٤٪ )لەکاتێکدا ساڵی (۲۰۱۳ )ئەم ڕێژەیە کەمتربوە لە (٥٪ )واتا ڕێژەکە نزیکەی سێ هێندە زیادیکردوە .

ــ لەکۆی( ۳٥۰۰ )بەڵێندەرلەهەرێمی کوردستاندا بەهۆی قەیرانی دارایی لەم دووساڵەدا بەتایبەت ۲۰۱٦ (۱۰۰۰)باڵێندەریان مایەپوچبوون وزۆرینەی زۆری پڕۆژەکانیش بەتەواونەکراوی جێ هێڵدراون .

ــ بۆڕۆژنامەنوسانیش (۲۰۱٦ )ساڵێکی شوم بوەو لەم ساڵەدا( ٤٥) پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر( ٨۰) ڕۆژنامەنوس ئەنجامدراوە لەکاتێکدا ساڵی( ۲۰۱٥ )تەنها (۳۲) پێشێلکاری هەبوە .

ــ بەوتەی بەرپرسانی چاکسازس ژنان ومناڵانیش ژمارەی تاوانەکان لەساڵی ۲۰۱٦دا ڕوویان لەزیادبون کردوە لەچاو ساڵانی پێشوتردا.
ــ لەساڵی ۲۰۱٦ دا (٥۱۱)پیاو سکاڵایان تۆمارکردوە لەدژی هاوسەرەکانیان کەتوندوتیژییان بەرامبەرکردون ، وەهەر لەم ساڵەدا (۸)پیاو لەلایەن خێزانەکانیانەوە کوژراون لەکاتێکدا لەساڵی (۲۰۱٥)دا تەنها (٥)پیاوبەدەستی خێزانەکانیان کوژرابوون.

 
ــ  لەساڵی (۲۰۱٦)بەوتەی بەرپرسی بەگژاچونەوەی ماددەهۆشبەکان لەسلێمانی دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە (٤۰)ملێۆن حەب لەجۆری ترادامۆڵ ،بەکارهێنان وبازرگانیکردنیش بەماددەهۆشبەرەکان بەبەراورد بەساڵی (۲۰۱٥)ڕێژەی (۱۰۷٪)زیادی کردوە کەبەبڕوای من زیادبون وبەکارهێنان وبازرگانیکردن ماددەهۆشبەکان بەو ڕێژەیە زیان وکاریگەرییە خراپەکانی هیچی کەمترنیە لەتیرۆروگەندەڵی ، بەواتایەکی تر گەربەرنەگیرێت بەم دیاردەیە ئەواجینۆسایدکردنێکی ئەم هەرێمەیە بەڵام بەشێوازێکی هێواش ولەسەرخۆ.

ــ لەساڵی ۲۰۱٦ بەو سیستەمی موچەیەی کەحکومەت ناوی پاشەکەوتی لێناوە کەمن ناومناوە پاشەفەوت حکومەت توانی تەنها (۱۰)چارەک یان نیوە موچەبداتە موچەخۆروفەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ،لێرەوە بۆماندەردەکەوێت هەرفەرمانبەرێک گەر چارەکەموچەی وەرگرتبێت ئەوا تەنها دووموچەونیوی تەواوی لەماوەی ساڵەکەدا پێدراوەوگەر نیوەشی وەرگرتبێ ئەوا پێنج موچەی پێدراوەوبەس ،لەکاتێکدا هەر فەرمانبەروموچەخۆرێک لەساڵی (۲۰۱٥)دا هەشت موچەی تەواوی پێدراوە .ئەمە لەحاڵێکیشدابوە کەبەوتەی بەرپرسانی حکومەت مانگانە داهاتی هەرێمی کوردستان زیاتربوە لەترلێۆنێک دینار کەموچەی هەموو فەرمانبەروموچەخۆرانی هەرێم نزیکەی (۸۸۰)ملیارد دیناری پێویستە .

ــ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو جموجوڵی بازرگانی وکۆکردنەوەی داهات لەدەروازەکانی هەرێم کەمیکردوە ، تەنانەت هاتنی هاوڵاتیان لەو دەروازانەوە بۆ ناوهەرێم بەڕێژەی بەرچاوکەمیانکردوە . 

جگەلەم داتاوئامارانەی کەئاماژەیان بۆکراوە ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران لەیەکتر ،فڕێدانی مناڵ ، زیادبونی نەخۆشیەدەرونیەکان ،دزیکردن ،کێشەی کۆمەڵایەتی .......هتد چەندین هێند لەساڵی (۲۰۱٦)دا زیادیانکردوە بەبەراورد بەساڵانی پێشوتر.
بۆیە هەرێمێک بەوشێوەیە جمەی بێت لەکێشەوگرفت وقەیران دەبێت هێندەی مەترسیەکانیشیان کاربکرێت بۆبنبڕکردنیان. 

:02:17:10.01.2017
زیاتر ...