به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ١١٩
ساڵ به‌سه‌ر له‌چاپدانی یه‌كه‌م ڕۆژنامه به زمانی شیرینی كوردی،
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خوشك و برا ڕۆژنامه نوسانی كوردستان ده‌كه‌م و
هیوای سهركهوتنیا بۆ ده‌خوازم. به ویژدانه‌وه ده‌بێت دان به‌و
ڕاستیه‌دا بنێین كه په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی (به‌و شێوه سه‌ره‌تاییه‌ی و
هه‌ندێك جاریش كرچ وكاڵ) له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی به‌رهه‌می ئه‌و
ڕۆژنامهنوسانهیه كه بوێرانه‌و پێشمه‌رگه ئاسا، به مووچه‌ی هاوتای
كرێكارێك ته‌وقی میدیای ئاڕاسته‌كراوو و به‌رته‌سكی حیزبیان شكاند و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی دیموكراسی (ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م) یان دامه‌زراند.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ئاوێنه‌یه‌ی كه ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسانه جارجاره
به‌ره‌و ڕومان ده‌گرن، باشترین شێوازی ڕاستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كان
و، باشترین فرسه‌تی خۆ چاككردن و خۆڕاست كردنهوهشه بۆ ئێمه.
زۆر
به‌داخه‌وه ته‌ریب له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسی ڕاستگۆ‌و بوێر، دوو شه‌پۆلی دیكه‌ی
میدیایی له كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندوه كه مایه‌ی نیگه‌رانیه، كه
یه‌كێكیان میدای سێبه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانه و، ئه‌وه‌ی تر دێوجامه‌ی
شه‌ڕه جوێن و ته‌شهیر كردنه‌كانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌ژێر
دروشمی ئازادی ڕا ده‌ربڕیندا. ئه‌م دیارده نه‌زۆكانه نه‌ك خزمه‌ت به
مه‌بده‌ئی گفتوگۆ، لێك تێگه‌یشتن و پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قوبوڵكردن
ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بنه هۆكاری لێكترازان و بڵاوبونه‌وه‌ی ڕق و كینه له
كۆمه‌ڵگه كه‌ماندا.
ئیشی ڕۆژنامه‌نوس تهمهلوقكردن نیه و، پێویسته
ئیشی جددی بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده قێزه‌ونانه. بۆیه له پێش
هه‌مومانه‌وه حكومه‌ت به‌رپرسیاره له پاراستنی مافی پیشه‌یی
ڕۆژنامه‌نوسان وه‌ك هه‌مو بواره پیشه‌ییه‌كانی دیكه. ئینجا حیزبه
سیاسیه‌كان و ئینجا ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
تۆقاندن و
ئه‌زیه‌ت و ئازاری ڕۆژنامه‌نوسان (میكانیزمێكی ڕێگر)ه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی
عه‌قڵ و ڕۆشنبیری و دواجار دیموكراسیدا. به دڵنیاییه‌وه پێویسته
ڕۆژنامه‌نوسانیش به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ
هه‌واڵدا بكه‌ن و، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر له لایه‌نێكی سیاسی بگرن و
ببنه دارده‌ستی لایه‌نێكیتر، ڕاوێژكار و هه‌ندێك جاریش مامۆستامان بن.
دیسانه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م ساڵیاده ئاڕاسته‌ی خوشك و برا
ڕۆژنامه‌نوسه‌كان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له
خزمه‌تكردنی نیشتیمانی پیرۆزی كوردستان.