یەکگرتنی یەکێتی و گۆڕان

بێستون فایەق
بەداخەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆکاری سەرەکی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنامەی ١٧ ی ئایاری یەکێتی و گۆران بوو، ئەو رێککەوتنەی ئەوکات ئومێدی زۆرمان پێ بەخشی و دەلاقەیەکی باش و گونجاو بوو بۆ هاوسەنگ کردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی ئێستا لە کوردستان لەنێوان حزبەکاندا هەیە هەر بەراستیش ناوەرۆکەکەی خاڵی باش و دڵخۆش کەری تێدا بوو.


ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێم و کاراکردنەوەی پارلەمان، باشکردنی دۆخی ئابوری و گوزەرانی خەڵک ، دروست کردنی ئیئتیلاف بۆ فراکسیۆنەکان و دانانی سەرکردایەتی هاوبەش ، ئەمانە خاڵە جەوهەریەکانی ریکەوتن و نزیکبونەوەکانی گۆڕان و یەکێتی بون کە جێبەجێ نەکران کەچی ئێستا هەندێ بەڕێزی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسی یەکگرتنەوەی گۆران و یەکیتی دەکەن.

بەرێزان ئێوە کە ئامادەی جێبەجیکردنی یەک خاڵی رێکەوتنەکە نەبون چۆن و بەچی دەست بۆ یەکگرتنەوە دەبەن ؟ ئێوە کە نەهاتنە پێش بۆ رێک کردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی کە خۆتان بەشێک بون لە دروست کردنی و وا خەریکە بە تەواوی دەچەسپێ ، ئیوە کە خۆتان (مەبەست لە هەمویان نیە ) رێگر بون و نەتان هێشت رێکەوتنەکە هەنگاوەکانی دەستپێکی ببڕێت ئاسان نیە رێگەی یەکگرتن بۆ گۆران و یەکێتی خۆش بکەن .

31/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر