له ١٠ ی ١ ی ٢٠١٧ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ر كردايهتی
سلێمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پێشوازی لهمامۆستايانی ناڕازی كرد به‌ڵینی
پێدان كه ده‌نگ وڕهنگيان بگه‌يه‌نێته حكومه‌تی هه‌رێم , ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حزبی مهدهنيه
كه پردی نێوان خه‌ڵك وحكومه‌ت بێت هه‌ر ئه‌ورۆژه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن په‌يوه‌ندی به‌حكومه‌ته‌وه
كرد و داوای كرد نوێنه‌رانی مامۆستايانی ناڕازی ببينن حكومه‌تيش داواكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
قبوڵ كرد بۆيه له (١٢ی ١ی ٢٠١٧) واته دو ڕۆژ دوای ديداره‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و
جیگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له سه‌رداوای ئه‌دهه‌م بارزانی مامۆستايانی ناڕازییان بينی
ئيدی نازانم له‌چی ئاستێكی ئه‌ته‌كێت وئه‌ده‌بی گفتوگۆدا ديداره‌كه به‌ڕێوه چووە
وچی له نێوانيانداوتراوه ، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه
ئه‌ركی ئه‌خلاقی ومهدهنيانهی خۆی جێبه جێ كرد ئيتر له‌دوای ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌دهه‌م
بارزانی يه وه خۆپيشاندان وناڕهزايهتيهكان ناڕه‌زايه‌تی مامۆستای ناڕازی نين به‌ڵکو
خۆپيشاندان وناڕهزايهتی حيزبی ناڕازين كه له‌رێگای كۆمهمهڵیك مامۆستاوە ياری به‌چاره‌نوسی
قوتابی وخویندكارو مامۆستای ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌کەن واته ئه‌مە ناڕه‌زايه‌تی حيزبی
ناڕازييه نه‌ك مامۆستای ناڕازی ئه‌مه‌ش ته‌نها
به‌دبه‌ختی بۆمامۆستاو قوتابی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له‌م دەڤهرهو به‌رده‌وامی په‌کخستنی
په‌روه‌رده واته كه‌وتنی شارستانييه‌ت وگه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ردەمی تاريكی ونهخویندهواری.
جگه له‌وه له‌م دۆخه سياسییەدا كه‌ناوچه‌كه پێيدا گوزه‌رده‌كات زيانی گه‌وره له‌كوردستان
ئامانجه‌كانی ده‌دات بۆيه باش وايه ئه‌و حيزبانه شێوازی ئيداره‌دانی ململانێی سياسی
بگۆڕن بۆ شێوازێك كه‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدابێت وپیداچونهوهيهك به جيهانبینی خۆيان‌دا
بكه‌ن چونكه ئهوسياسهتەی پياده‌ی ده‌كه‌ن زيانی گه‌وره‌ی له‌كۆمه‌ڵگای كوردستانداوەق
خۆشيان متمانه‌يان لای خه‌ڵك نه‌ماوه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نا به‌رپرسياريه‌تييه گه‌مه
به پرۆسه‌ی خویندن بكه‌يت وه‌ك كارتی سياسی به‌كاری بێنن داواش ده‌كه‌م كه مامۆستايانی
به‌ڕێز لهوگهمه يهش تێبگه‌ن هه‌ندیك مامۆستا كه دەیەوێت وانيشان بدات دڵسۆزی مامۆستايه
بۆيه دەيهوێ بايكۆت به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه دوره له‌ڕاستی يهوه ، ئامانجی ئه‌و
جۆره كه‌سانه وحيزبهكانيان بۆ ئه‌وه‌يه لهميدياكاندا بيانكه‌ن به‌پاڵه‌وان وبهخهڵکیان
بناسێنن يان خۆيان بناسێنن بۆ ئه‌وه‌ی بۆخولی داهاتوی په‌رله‌مان خۆيان كانديدكهن
له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌يه به‌ڵگه‌شم هه‌يه ; یەکێک لهومامۆستایانە هه‌ر له ئێستاوه
به‌خه‌ڵك ونزيكهكانی خۆی وتووە بۆخولی داهاتوی په‌رله‌مان كارم بۆبكه‌ن ئه‌م بايكۆتهش
بۆناساندنی خۆم باشه بۆدهركهوتنم له ميدياكاندا ئاخر ئه‌مه ويژدانه ؟! ساڵێک
پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بيرمهندانهی ئاخر زەمان بچنه په‌رله‌مانه‌وه
ئه‌وه ئامانجهكهيانه بۆيه هيچ شت به ئامانج ناگات. بۆيه داوای دۆستانه‌م له
خه‌ڵك ئه‌وه‌يه له‌م گه‌مه قيزهونه خۆيان به‌دوربگرن ومامۆستايانی خۆشه‌ويستيش
هه‌رچۆن بوه نه‌هێلن خوێندن بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی لەسهرشانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی
بوو جێبه‌جێی كرد هه‌مو لايه‌كيش ده‌سه‌ڵاتی ئيداری پارتی له‌م دەڤهرە ده‌زانن ئێمه
هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆگفتوگۆی هێمنانە وبه‌رهه‌مدار، چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک بێت
ئه‌نجامی دهدەين به‌ڵام پێويستيشه چيتر ياری به‌چاره‌نوسی سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه نه‌كرێت
و ئهوڕق وكينهيه بسڕينه‌وه. بۆيه له‌دوای هه‌وڵه‌كانی ئه‌دهه‌م بارزانی وپشتگيری
بۆمامۆستايان وقسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ئيتر داواكان داوای حيزبی نارازييه نه‌ك مامۆستای
ناڕازی.
ئيتر وه سه لام
١٤ ی ١ ی ٢٠١٧