هه‌رگیز نهم ویستووه وشه‌یه‌ك بنوسم ببێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و یه‌كڕیزی بخاته ژێرپرسیاره‌وه ، ئه‌مه‌ش ئێستا ده ینوسم بۆنیشان دانی وه‌فای هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه ، كه ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه هه‌ڵه‌بجه‌ییانه نیه، ناشمه‌وێ باسی هه‌ڵه‌بجه بكه‌م ، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت ئهگهربڕیاربێت هه‌رشارێك نازناوێكی بدرێتێ وه‌ك پایته‌ختی فڵان، ئه‌وا هه‌ڵه‌بجه زۆر نازناوی به‌رده‌كه‌وێت بۆپایتهخت، ئه‌وه‌نده سروشتێكی جوان وخه ڵكێكی به‌ئه‌مه‌ك وبهههڵوێستی هه‌یه، به‌داخه‌وه ساڵانه له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕووداوی وا دروست ده‌كه‌ن كه‌ویستی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه نیه. ئه‌مڕۆله یادی ٢٩ ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌م دۆخه ههستیارو قه‌یراناوییه‌ی ناوچه‌كه ، له‌كاتێكدا كوردستان ڕوبه‌ڕوی چه‌ندان شه‌ڕی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه، ده‌بوو یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكرێته هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كترخوێندنه‌وه دوینێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیاریدا له‌ئاستیكی باڵادا به‌شداری له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێت بڕیاربوو مه‌راسیمه‌كه بهپرۆتۆكۆڵی و ئه‌ته‌كێتێكی جوان به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌ڵام كاتێك شانده‌كه‌ی پارتی تاجه‌گوڵینه‌ی دانا سه‌یرمانكرد به‌رنامه‌كه نه‌ك به‌حزبی كراوه، به‌ڵكو بچووكتر كراوه‌ته‌وه‌و شوێنی دانیشتنه‌كانیان گۆڕی و شوێنێكی نه‌شیاویان بۆ به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی و مه‌حه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وسكرتێری حیزبی شوعی وحیزبه‌كانی تریش دانا بوو، بۆیه به‌ڕێزان كاك ئه‌دهه‌م بارزانی وكاك مه‌حه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هۆڵه‌كه‌یان به‌جێ هێشت ، هه‌رچه‌نده پێشتر حیزبه‌كان داوای بایكۆتی یاده‌كه‌یان كردبوو ، به‌ڵام به‌رپرسی لقی ١٢ وتی باههموساڵێك ناوبانگی هه‌ڵه‌بجه ناشیرین نه‌كه‌ین ئێمه هۆڵه‌كه جێ ناهێڵین ، دواتر به‌دواداچونمان كرد‌و زانیمان كاتژمێر هه‌شتی ئه‌م به‌یا نیه به‌رپرسێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌دا بووهبهشهڕی و وتویه‌تی من به‌رپرسم لێرهودهبێت ده‌سكاری شوێنه‌كان بكرێت، ئیتر نازا نم له‌نه‌زانی كردوویه‌تی یان پێیان وتووه یان بۆ ته‌مه‌لوق بووه بۆخه‌ڵكی تر. من دڵنیام خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه زۆر ناڕه‌زان له‌م ڕه‌فتاره. دواتر چومه بازاڕی هه‌ڵه‌بجه زۆربه‌ی ڕۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به‌شداریان نه‌كردبوو له‌یاده‌كه‌دا، چونكه پرس به‌كه‌سیان نه‌كرابوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چونی مه‌راسیم و زۆربه‌ی كادری حیزبه‌كانی تر به‌كادره‌كانی یه‌كێتیشه‌وه ناڕازی بون له‌وجۆره ڕه‌فتاره چونكه ده‌زانن پارتی به‌ڕاستی ده‌یه‌وێ هه‌ڵه‌بجه سیمای پارێزگا وه‌رگرێت له ١ی ٤ ٢٠١٧ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو كه گوایه پارتی رێگره، هه‌ربۆیه به‌ڕێز شێخ ئه‌دهه‌م بارزا نی ئێمه‌ی ڕاسپاردو وتی چی باشه بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت بكرێت ونابێت هه‌ڵه‌بجه بخرێته نێوململانێی حیزبییه‌وه ههربهڕێزیشیان بوو گرێكوێره‌ی حیزبه‌كانی كرده‌وه‌و وتی هه‌رچه‌نده مافی پارتییه به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست له‌پۆستی قایمقام ههڵرگرن ؛ ئێمه خۆشی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه مان ده‌وێت نه‌ك خۆشی پۆستی قایمقام، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین له‌وكاته‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی بهقهڵهمهكهی سه‌دام وعه‌لی كیمیایی به‌عس ویستیان هه‌ڵه‌بجه بخنكێنن ، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ته‌مای قه‌ڵه‌مێك بوون به ئیمزایه‌ك ئه‌و ئیمزایه بسڕێته‌وه ، بۆیه به‌ئیمزای به‌رێز بارزانی و به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیره‌وان بارزا نی ئیمزای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد لێره‌وه بهبهعسیهكانیان وت ؛ ئێوه ڕۆشتن وهه‌ڵه‌بجه به‌رزتر به‌سه‌ر به‌رزی مایه‌وه. به‌داخه‌وه لێره‌وه ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێ هه‌ڵه‌بجه ناشیرین بكات، ڕۆژێك ده‌ڵێ داعشن ،ڕۆژێك ده‌یانه‌وێ وێنه‌یه‌كی ناشیرینی بۆ هه‌ڵه‌بجه وێنا بكه‌ن لای پارتی بۆئه‌وه‌ی پارتی ماندوبكهن گرنگی به‌هه‌ڵه‌بجه نه‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه زڕهخهونه. هه‌ردوای ئه‌و ڕوداوهنهخوزاراوهی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌رێز ئه‌دهه‌م بارزانی وتی حه‌ماسه‌تی ئێمه بۆخزمه‌ت كردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، به‌م ڕه‌فتارانه سارد نابینه‌وه‌و ئێمه هه‌میشه له‌پشتی به‌ره‌و پێش چونی هه‌ڵه‌بجه‌ین ، چونكه ئێمه له‌گه‌وره‌یی قوربانی هه‌ڵه‌بجه تێده‌گه‌ین من وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك ده‌ڵێم به‌خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی شاره‌كه‌م ؛ كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆمێژوو ده‌زانن كێ دڵسۆزی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، ئه‌وخزمه‌تانه‌ی پارتی بۆئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه لێی جیاكه‌یته‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێمه وه‌ك كه‌لاوه‌ی لێ دێته‌وه، هه‌ردوێنێ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی وه‌ك ئه‌ركی مرۆیی ونه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌موو منداڵانی شه‌ڕی داعش هاوكاری كرد بێ جیاوازی حیزبی ، ئه‌وه كاره‌كانی پارتییه ، ئیتربهم جۆره ڕه‌فتارانه دڵگران نابین ، چونكه مه‌سه‌له‌مان هه‌یه داواش ده‌كه‌م خه‌ڵكی شاره‌كه‌م چیتر نه‌هێڵن ئه‌و یادهمهزنه به‌مه‌راسیمی قه‌زه‌م بشێوێنن