ڕیفراندۆم تێگەیشتن لەخۆمان و ناسینی ئەوان

فارس نەورۆڵی
لەدوای سەرهەڵدان و دەركەوتنی بیری ناسیۆنالیستی لەناوچەكەدا دواتر لەدوای سایكس بیكۆ گەلی كوردستان بەخاك و خەڵكەوە دابەشكرا بەسەر چوار دەوڵەت و سێ‌ نەتەوەی عەرەب و فارس وتورك ئەم نەتەوانە سەرەڕای ئەوەی گەلی موسوڵمانن ئێستا سیانیان دەوڵەتی ئیسلامین بەڵام ئەوان وەك ناسیۆنالیزمێكی بەسروشتی ئاینی بەڕەفتاری ڕاسیزم مامەڵەیان لەگەڵ كوردا كرد لەبەرامبەر ئەمەدا ناسیۆنالیزمی كوردی نسیۆنالیزمێكی پەرچەكرداری ئەوان بووەو هەرگیز ڕەفتارێكی ڕەگەزپەرستانەی نەنواندووە.

بەدرێژایی مێژوو كورد چاوەڕێی دەرفەتێك بووە كە گەلی كوردستان ئازادانەو بێ‌ توندو تیژی چارەنووسی خۆی دیاری بكات ئەو گۆڕانگارییە سیاسی و ئابووریەی جیهان و ناوچەكەو لەسەرەتای كۆتایی داعش كە جیهان كوردی وەك پارێزەری دیموكراسی جیهانی باس دەكرد سەرۆك بارزانی داوای لەهێزە سیاسیەكانی كوردستان كرد كە 25/9/2017 بكرێتە ڕۆژی ڕیفراندۆم زۆربەی لایەنەكان پشتگیریان كرد ئەگەرچی هەندێ‌ هێز هەم لەگەڵ بوو هەم دژ بوو واتە بەدوولا مەست و حەیران بوون ، گروپێكیش بەناوی نەخێر خۆی ڕاگەیاند كەئەمەش لەژێر كاریگەری هەندێ‌ هێزو گروپدابوون كەدژی ڕەوتی نەتەوەیی جوڵاندنیان كەلەپارتی دیموكراتی كوردستان خۆی دەبینێتەوە هەرچەندە كەسی یەكەمی ئەو لایەنانە لەمیدیاكاندا وتیان دەنگمان بەڕیفراندۆم داوە كەچی لەمیدیاكانەوە دژی دەوەستانەوە.

كورد ڕیفراندۆمی ئەنجامدا ئەگەر ئێمە لەسەدەی بیستدا شۆڕشمان كردبێت ئەوا لەسەدەی 21 دا ڕیفراندۆممان ئەنجامدا كە یەكەمجارە كورد بەدوژمنان بڵێ‌ نا منیش مرۆڤم لێرەدا وتارەكانی بارزانی ورە بەخشێكی بەهێزبوو بۆ هەموو كوردو توانی لەروی ڕۆحیەوە هەموو كورد بكاتە خاوەن یەك ئەنجام، ڕیفراندۆم هەرچۆن بوو دەرەنجام بوو بەسەنەدێكی مێژوویی بۆ گەلی كوردستان ئەوانەش دژی دەوەستنەوە دەمامكێكن بۆ دەم كوت كردنی كورد لەبەرامبەر داواكاریەكانیدا بۆیە بێ‌ ئەوەی مێژوو بخوێننەوە دێن و كەمپین و تەسویق بۆ ئەوە دەكەن كە ڕیفراندۆم وایكردووە دەوڵەتانی داگیركەر دژمان بن نانمان ببڕن نازانن شۆڕشەكانی كورد ڕیفراندۆمیان نەكرد كەتووشی شكست بوون عەفرین ڕیفراندۆمی كرد بەو دەردەیان بردن هەر دوێنێ‌ كوردانی ڕۆژهەڵات و حزبی دیموكرات ڕیفراندۆمی نەكرد بەبەرچاوی جیهانەوە قەتڵ و عامیان كردن.

ئەگەر شكستی ڕیفراندۆم لەم قۆناغەدا بەعار دەزانن كەواتە كورد هیچ شانازیەكی تری نیە ئەی ئەوە نی یە هەموو شانازی بەو شۆڕشانەوە دەكەین كە بە پیلان شكستی پێ هێنراوە ، لێرەدا دەتوانین بڵێین ئەو كەس و لایەنانەی بەو شێوەیە دژی ڕیفراندۆم بوون و ببونە بڵندگۆی دوژمن ئەوان كەموكورتی لە تێگەیشتنی ستراتیژیاندا هەیە. ئەگینا دەبێ‌ لەوە تێبگەن ڕیفراندۆم لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمایەتی و ناوخۆیی پەردەی لەسەر زۆر شت لادا ئەمەش بۆ خۆی دەستكەوتە كە بۆ ئایند بە تێگەیشتنێكی دیكە كاری لەسەر بكەین لە هەموو ئاستەكان چونكە لە ئاستەكانی :-

1)هەرێمایەتی ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەرشیفی میدیایی ئەو دەوڵاتانە تێدەگەین كە بە چ نەفەسێكی دوژمنانە قسەیان دەكرد و دواجار سنورەكان زەوی و ئاسمانیان لێ‌ داخستین.
2)لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە پێوەری بەرژەوەندی خۆیان ڕیفراندۆمیان پێوا ، پێم وابێت هیچ حسابكردنێك بۆ ئەو مەبادیئانەی ناویان نابوو دیموكراسی و مافی مرۆڤ تەنها بەرژەوەندی پێوەر بوو.
3)لە ئاستی ناوخۆییدا جەماوەر و مێژوو دیوی ڕاستەقینەی هەندێ لەو لایەنانەی بۆ دەركەوت كە كردار و گفتاریان وەك ئاسمان ڕێسمانە دەركەوت كە لەسەر بنەمایی بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن نەك لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان بۆیە ببونە بڵند گۆی دوژمن و شەڕی دەرونیان دژی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆیی بەڕێوە دەبرد دەیان وت ناسیۆنالیستی كورد شكستی هێناوە.
4)لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی وەك هەموو ئەو ستەم و جینۆسایدانەی بەرامبەر كورد كران بێدەنگ بوون لە ئەنجامی ڕیفراندۆمیش كاردانەوەیكی دوژمنكارانەیان هەبوو تا گەیشتە ئەو ئاستەی بێ جیاوازی شیعە و سونە  بە زمانی زبرو ناخی پڕ لە كینە بەرامبەر كورد وەستانەوە هەتا ئەو شوێنەش كە جیهانی ئیسلام پێی دەڵێت (ئەزهەری شەریف) زمانی گرت و دژی ڕیفراندۆم وەستایەوە بە مەرجێك لە هەموو عێراق و ناوچەكەدا تەنها لە كوردستان جێگەیان بوویەوە.

لە كۆتایی دا سەڕەڕایی نا ئومێدی خەڵك دوای ڕیفراندۆم كە بەهۆی دەرهاویشتنەكانی ریفراندۆم باڵی بەسەر خەڵكی كێشابوو لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر جەنگێكی دەرونی چڕ دژی گەلی كودستان سەربەخۆ خوازان نائومێدیەك بڵاو بویەوە بەڵام ئێستا جەماوەر هاتۆتەوە هۆش خۆیی و لە جاران سورترە لەسەر داوای سەربەخۆی ئەمەش دەستكەوتێكی مەعنەوی گەورەیە جگە لەوەی 25/9/217 بووە هۆی لەت كردنی مێژوو یان مێژوویەكی نوێ، ئێستا كورد پێش ڕیفراندۆم جیایە لە كورد دوای ڕیفراندۆم كوردی پێش ڕیفراندۆم گفتوگۆی قسەكردنی لەسەر بڕیاری وتران و نەوترانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان وێران و نەوێران شەڕی ئیرادە كوردی دوای ڕیفراندۆم كوردێك تێگەیشت لەتەواوی سیاسەت لە گەمەو ویژدانی نێودەوڵەتی، كوردێك تێگەشت لەبەرژەوەندی نەتەوەكان كوردێك تێگەیشتن لەجیهانی ئیسلام و موسوڵمانان كەهەمیشە بەناوی هەموومان براین موسوڵمانین خەڵەتاندیانین ڕیفراندۆم تێیگەیاندین برایەتی موسوڵمانان لەگەڵ كورددا وەك برایەتی یوسف و براكانی وایە.

بۆیە ڕیفراندۆم پانتایی خەونەكانی كوردی گەورە كرد بۆیە ئەگەر دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بو بە شۆكێكی كاتی بۆ ئێمەی كورد ئەوا بوو بە شۆكێكی هەمیشەیی دەروونی بۆ دوژمنانی كورد و جیهانیش تێگەیشتنی تەواویان هەیە كە كورد چی دەوێ ، ئەمە وەڵامی پرسیاری سەد ساڵ بوو ماوەتەوە بڵێین ساڵێك بەسەر ڕیفراندۆم دا تێدەپەڕێ پێویستە 25/9 بكەینە ڕۆژی ئیرادەو بەخۆداچوونەوە و گفتووگۆی جدی بنیادنەرانەی نێوانمان چونكە گۆڕانكاریەكان ئەوەیان بەوانە سەلماند كەدژی بەڵی بۆ سەربەخۆیی بوون بەڵێ لە جێی خۆی دا بو دەكرێ ئێستاش بێنەوە سەر هەمان ڕێگا كە ڕێگای هەموو كوردە كار  بۆ ئامانجی ڕیفراندۆم بە قۆناغ بكەین لەسەر ئاستی فكر و پەروەردە و دبلۆماسی بكرێتە ڕۆژێك بۆ تێگەشتن لە خۆمان و ناسینی ئەوان ئەمەش دەبێت تەجاوزی ڕقی ناوخۆ بكەین.



25/09/2018



وتارەکانی تری نوسەر