ھەڵەبجە خەڵک ڕۆشنبیر حکومەت

فارس نەورۆڵی

ڕۆشنبیر بەمانا باوەکەی ئەمڕۆ ، خەڵک واتە کۆی دانیشتوان حکومەت لەئاستی گشتیدا واتە حکومەتی ھەرێم  و ھەم ئیدارەی خۆجێی شار چیبکەن  بۆ لەمەودوای شار مێژو شاھیدی ئەوەیە ھەڵەبجە لەلاپەڕەکانیدا چی جێگایەکی پرشنگداری ھەیە لەئەدەب ولەسیاسەتدا کەلەھەردو کایەکەدا شانازی کوردن لەدوای کیمیاباران بو بەناسنامەی چەوساوەی کوردو دای لەدەرگا ژەنگاوییەکانی ویژدانی دەوڵەتە زلھێزەکان ئیتر لەو ڕۆژەدا ساڵانە جیھان بۆساتێک ھەست بەئازارەکانی کورد دەکات خۆشبەختانە ئێستا ھەڵەبجە پارێزگایە بۆیە لێرەدا پێویستە سوپاسی ئەوقەڵەمانە بکرێت کەواژویان لەسەر بەپارێزگابونی ھەڵەبجە کرد دواتر نازناوی پایتەختی ئاشتی پێبڕا کەواتە بۆئەوەی  ھەڵەبجە بەکردارو سیماو ناوەڕۆک ببێتە شار لەڕوی ئاوەدانی لەھەمو ڕویەکەوە چون شار تەنھا بیناو ھەمبەرگرو چێشتخانە نیە دەبێت بەگەڕانەوە بۆمێژوەکەی شار ببێتە شوێنێک بۆ گفتوگۆی ئازاد بۆ ئاوەدانی ڕۆحی وفیکری وئابوری بۆ ئەم مەبەستە ئەرکی ڕۆشنبیران وحکومەتی خۆجێی وخەڵک  ئەوەیە دور لەجیاوازی بیروڕا ھاوکاری یەکتربن خاڵی ھاوبەش  بۆ گفتوگۆ دەسنیشانکەن لەپێناوی پێکەوە کارکردن بۆ پەرەپێدانی ھەڵەبجە بۆقوڵ بونەوە بۆمانای شار ئەویش لەڕێگای مانادان بەچەمکی ئاشتی بەگفتوگۆی لۆژیکی بۆفراوان کردنی پانتای ئازادی وکرانەوەو ھەڵکردن لەچوارچێوەی یاسادا بەگەڕانەوە بۆ ڕۆحی شاعیرانی کلاسیک کەسەردەمانێک ھەڵەبجە جێگای گفتوگۆی ئەدەبی وجوانی بوە بگەڕێینەوە بۆ ئەحمەدموختارو گۆران وتایەربەگ و مەولەوی و نالی و مەجزوب و شاعیرانی دیکە لەگەڵ ئەو قەڵەمانەی ئێستاکە بۆ چاکەی گشتی دەنوسن بەگوێگرتن  لەھۆرەو سیاچەمانە زەخیرەیەکی دەوڵەمەندن بۆئەوەی خوێندنەوەیان بەدیدێکی نوێ بۆ بکەین تا نەوەی سەردەمی تەکنەلۆژیا بەگەڕانەوە بۆ ئەم ڕۆحە پاکانە وەک پاشخانێک خۆیانی پێبخوێننەوە بەگیانێکی سەردەمی خوێندنەوە بۆکایەکانی ژیان بکەن  بۆ بەھێزبون وئاوەدانی شارونیشتیمان خۆیان ئامادەکەن کەئێستا زەمینەیەک ھەیەکەڕۆشنبیران وخەڵک وحکومەت کاری جدی لەسەربکەن بۆئەم مەبەستە باوەڕم وایە حکومەت درێغی ناکات وپارێزگاری ھەڵەبجەش کەسێکی گونجاوو لەبارە بۆ پەرەپێدان وھاوکار دەبێت بۆیە بۆئەم ساڵ  وبۆپەرەپێدانی ھەمەلایەن ئەم پێشنیارانەم ھەیە
١.گرنگی دان بەگەشت وگوزار چونکە ھەڵەبجە ناوچەیەکی گەشییارییە.
٢. گرنگی دان بەکەرتی کشتوکاڵ و باخداری وئاژەڵداری کەسنورێکی گونجاوە بۆئەم پرۆژانە.
٣.ڕۆشنبیران جوڵەیەکی زیاتربکەن بۆ بەکەلتورکردنی خوێندنەوەو بەڕێوەبردنی دیبەیت وھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵایەتی.
٤ کردنەوەی مەرزێک لەگەڵ ئێران بەمەرجێک بەھەڵەبجەدا تێپەڕێت.
٥ زانکۆی ھەڵەبجە بەھام ئاھەنگی لەگەڵ ڕۆشنبیران وحکومەتی خۆجێی دیکۆمێنتی مێژوی ھەڵەبجە بکەن و توێژینەوەی لەسەربکەن  دواجار ھەمو ئەوبانەتانەی ئاماژەم پێدا ئەرکی ھەمولایەکە بۆئەوەی ھەڵەبجە ببێتە نمونەی شارێکی سەردەمی  مانای وشە ببێتە پایتەختی ئاشیتی وئاوەدانی وبەرھەم ھێنانی ئەقڵ وکارکردن بۆچاکەی گشتی  ھیوادارم سودی لێوەرگیرێ بۆ نەخشەڕێگا تاڕۆحی شەھیدان ئارامبێت وھیچ لایەنێکیش نەیکاتە بازاڕی مزایەدەو پێشنیاری نالۆژیکی بۆنەکات ھەڵەبجە ھی کورستانەو کوردستانیش ھاوکاری ھەڵەبجەدەبێت.


18/03/2019



وتارەکانی تری نوسەر