موچە لەنێوان خەڵك و هەڵۆ و باوەقوش دا

فارس نەورۆڵی
بڕینی موچەو بوجەی هەرێمی كوردستان هەروا كارێكی سەرپێی نەبو بەڵكولە ئە نجامی ووردبونە وەو توێژینەوەی قوڵبو لە لایەن دوژمنانی كوردستان ئەویش لە بەر ئە و گەشە ئابوریە وبە رزبونەوەی داهاتی تاك و خۆش گوزەرانی خە ڵكی كوردستان بو بۆیە هاتن لە پایەی ئابوری كوردستانیان دا، كە ئە مە بەهەموو پێوەرەكان سیاسەت، ئاین ، ئەخلاق، قانوون، بڕینی قوتی خەڵك لە لوتكەی ستەمكارییە، چونكە ئیسیغلالی ئابوری بۆكوشتنی ئەوی دیكە لەدەرەوەی ئەخلاقە چون ئیستغلالی ئابوری هیچی لەئستبدادی سیاسی كەمتر نیە و بگرە خراپترە، كە موچەو بودجەی خە ڵكی كوردستانیان بڕی بەو ئامانجەی حكومەتی كوردستان بڕوخێنن، هەر لەوسەردەمەدا چەند جار هەڕەشەی سەربازیان لە هەرێم كرد تاگەشتە ئەوەی 16 ی ئوكتۆبەری بەسەردا هات كە هەمیشە خاڵی لاوازی كورد لێرە وە لە نایەكان گیری ناوخۆوە ئیسغلال كراوە ، لە سەرە تای بڕینی موچە و بودجە وە نێچیرەوان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت چەندین جاردەی ووت گەلی كوردستان بڕوامان بە خۆڕاگری ئێوە هەیە كە بە سەر چەندین كۆسپ وپیلان و شەڕەنگێزیدا بازتان داوەو خوڕاگربوون، لەهەمان كاتدا لەسەردەمی 16 ئوكتۆبەردا دوژمنان لەمەستی دابوون و كوردلە پەستی دا، تائەو ڕادەی دەیان ووت هەرێم تەواو، لەو مەئزەقەدا نێچیروان بارزانی وە ك سەرۆكی حكومەت بەزمان ، هەنگاوی خۆڕاگری دیبلۆماسی، توانی دۆخەكە لە بەرژەوەندی كوردستان تێپەڕێنێ‌ لەوكاتەوە، سەرۆكی حكومەت ڕوبەڕوی دەیان توانجی یارونەیاربویەوە (یار مەبەستم یارانی كوردستانە ) ئەم بگرەو بەردەو مشتومڕە بەتایبەتی لەسەر پاشەكەوتی مووچە بەردەوام بوو بە ردەوام نوكتەیان لەسەر دە هینایەوە توانجیان دەگرت تابەرواری (8/3/2019) سەرۆكی حكومەت هەڵوەشانەوەی موچەی ڕاگەیاند سوپاسی خۆڕاگری خەڵكی كوردستانی كرد، ئەم هەنگاوە بوە هۆی ئەوەی ئاهێك بە گیانی ئابوری و بازاڕو گیرفانی خەڵك دا بێتەوە ئەم بڕیارە بوە فاكتەرێكی بە هێز بۆ باش بونی بژێوی فەرمانبەران و جوڵەی گەورەی بازاڕو ئارامی دەرونی خەڵك، ئاهەنگەكانی نەورۆزو هاتنی گەشتیاران سەرە تایەكی ئەرێنی نیشاندا ، چاوە ڕوانیش دەكرێت لەماوەی مانگێكدا بڕی یە ك ملیار دۆلاربخرێتە نێوبازاڕەكانی كوردستان ئەمەش دوای خەرج كردنی 881 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران  100 ملیار دیناری بۆ بەڵێندەران و 120 ملیاردینار بۆخەرجی وەزارەتەكان ، بەم هەنگاوانەی حكومەت چاوەڕوان دەكریت لە مانگی داهاتودا جوڵە ی بازاڕ زیاتربێت خواست لەسەر كالاو شمەكەكان بە رزبێتەوە  ئە مەش دەكرێت ژیانێكی نوێ‌ بەبەرنامەی نوێ‌ خوێندنەوە بۆ خاڵە لاوازەكانی ساڵانی قەیران و شەڕ ، چی ناو خۆ ، چی دەرەوە بكەینەوە بۆئەوەی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكو بە هێزی پێگەی هەرێم دابین بكەین ، ئەمە چۆن دەكرێت. جارێك قوتابیەك لە كێسنجەر ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەپرسێت چی باشە بیخوێنین تاكو بگەینە ئەو شوێنەی پێیگەیشتوین؟  كێسنجەر لەوەڵامدا وتی (مێژوفەلسەفە ) بۆچی مێژوو فەلسەفە، لەبەرئەوە بگەڕێینەوە بۆ سەیركردنی ئەو هەڵانەی كەكراون ، نەك لەمێژودابژین تاجارێكی دیكە نەیەڵین دووبارە بێتەوە كەباس لەفەلسەفەش دەكات مەبەست فەلسەفەی سیاسیە كە فەلسەفەی سیاسی پرسیار دەكات لەكایەی سیاسەت  و دەسەڵات و فەرمانڕەوای ، چون فەلسەفەی سیاسی هەوڵێك و میتۆدێكی شێلگیرانەیە بۆ گەیشتن بە مەعریفەی سیاسی یان هەڵهێنانی مەتەڵە سیاسیەكان كیسنجەر كورتترین وەڵامی دایەوە بەڵام قوڵترین و فراوانترین، ئەو وەڵامەی كیسنجەر دەقاو دەق بۆ ئەم دۆخەی ئێمە دەبێت كەچی بەپێچەوانەوە لەبری ئەوەی قسەلەسەر ڕێگری هەڵاوئاوسان و چاودێری بازاڕو ڕێكخستنی دۆخی ئابوری دوای نەمانی قەیران بكەین هەندێ‌ دەنگی باوەقوش ئاسا لێرەو لەوێ‌ دەبیسترێت پێچەوانەی ئیرادەی گشتی كوردستانە قسە دەكەن بێ ئەوەی حكومەتی فیدراڵ هیچی وتبێت ئەمانە كەوتونەتە هەلەكە سەما كورد وتەنی (ئەیخەنە زاری) بۆئەوەی كێشە بۆ موچەو ژیانی خەڵكی كوردستان دروست بكەن هیوادارم ئەم دەنگانە دەنگی سیاسیەكان نەبن هەر دەنگی هەندێ‌ ڕۆژنامەنوس و پەرلەمانتاری بێ‌ فكربێت، هەرچەندە ئەوە كارەساتی نەتەوەیە ڕۆژنامەنوس و پەرلەمانتاری بێ‌ فیكر بیری بۆ بكاتەوە، هەم كارەساتە بۆ هەر حزبێكی سیاسی كە گەمەكان دابەزێنن بۆ ئەو ئاستەی یاری بەژیانی خەڵكی كوردستان بكەن، دڵنیاشبن خەڵكی لەكاتی هەڵبژاردندا وەڵامی ئەم جۆرە هەڵوێستانە دەداتەوە ، ئێ‌ خۆ برادەرینە ئەم باشكردنی موچە بۆ پارتیەكان نیە بگرە هێشتا موچەی كادرەكانی وەك خۆی لێ‌ نە هاتۆتەوە ئیتر بۆچی هەر خەریكی بەردەوامی دان بین بەسیاسەتی بێ‌ متمانەیی و بۆسە نانەوە بۆ یەكتری و بۆ ماڵوێرانی خەڵك ئەمە جگە لە داڕمان و ویرانی جوگرافیا و ڕوحی نەتەوەییمان هیچی دیكە بەرهەم ناهێنێت، ئەم جۆرە قسەوهەڵوێستانە تواناكانی كورد لاوازتردەكات، بۆیە ناكرێ ئێمە لەهەموو شتدا جیاوازبین دەبێت خاڵێكی هاوبەشمان هەبێت كەبەهێزتربین خاڵی هاوبەش لەم قۆناغەدا بژێوی و ئاسایشی خەڵكە كەواتە دەبێت ئەم زەلكاوەی دوژمن دروستی دەكات ئێمە بیكەین بەزەمینی ڕازاوە نەك بەردەوام تێیدا بمێنینەوە (فیۆدۆردۆستۆ یڤسكی) لەڕۆمانی (شەیتانەكان) دەڵێ‌ : (وەك كیسەڵ لەناو زەلكاوەكاندا چەپۆكانمان بێت یان وەك هەڵۆ بەسەر زەلكاوەكاندا تێپەڕین) كەواتە لەمەسەلەی مووچەو ژیانی خەڵكدا، ئەوا جەماوەر پێویستە هەڵوێستەیەك لەسەر هەڵوێستی هەڵۆ بكات بۆ تێپەڕاندن و باوەقوشەكان بۆ بەردەوامی مانەوە لەزەلكاوی نەبون و هەژاریدا، دەخوێنن ، هەڵوێستی هەبێت و بیانخاتە ژێر پرسیاری جددیەوە، بۆیە واباشە سیاسیەكان ڕێگا نەدەن پەرلەمانتارو رۆژنامەنوسێك یاری بەدەرونی خەڵك بكات لەڕێگای لێدوان دەربارەی بژێوی ، چونكە دواجار زیانی خراپ و گورزی كوشندە لەخۆمان دەدات تەنها ڕێگاش ئەوەیە پێكەوە ئەم دۆخانە تێپەڕێنین بۆ بەرژەوەندی گشتی دواجار نابێت ئێمە لەدۆخی ڕەش بینی و گەش بینی واقع بخوێنینەوە ، بەڵكو بەجددی وەرگرتنی ڕوداوەكان، كەواتە خەڵك بڕیاری لەسەر هەڵوێستەكان دەدا لەسەر هەڵوێستی هەڵۆو باوەقوش.


29/03/2019



وتارەکانی تری نوسەر