بەگشتی ئه‌نجامدانی
ڕیفراندۆم بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی دوای ئەوەی پرۆسەیەکی یاساییە، پرۆسەیەکی
تەواو سیاسیشە. ئەگەر دەقە یاسایی‌وبه‌ڵگه‌نامه‌وڕێککه‌وتننامه‌و په‌یماننامه
نێوده‌وڵه‌تیی‌و ناوخۆییەکان ڕێگە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بدەن، هێشتا ناگاتە
ئەوەی پرۆسەکە لەڕووی سیاسی‌و جوگرافی‌و مەیدانییەوە بێ گیروگرفت نیە، گرنگترین‌و
دیارترین گرفتە هەنوکەییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەبریتین لە؛
1. ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، لایه‌ن یان چه‌ند
لایه‌نێکی سیاسی هه‌رێمی کوردستان به‌ته‌نها لێی به‌رپرس نین، به‌ڵکو ئه‌م پرسه
پرسێکی نیشتیمانیه‌و پێویسته کۆده‌نگی هه‌موانی له‌سه‌ربێت، چونکه په‌یوه‌سته
به چاره‌نوسی گه‌لێکه‌وه، له کاتێکدا دۆخی سیاسی هه‌رێم له ئێستادا توشی په‌رته‌وازه‌یی‌و
نه‌بونی متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان بوه. بۆیه ده‌بێت پێش وه‌خت
قۆناغی متمانه‌و ئاشته‌وایی‌و یه‌کڕیزی نیشتیمانی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی
هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نرێت‌و به فعلی له ئه‌رزی واقعدا ئه‌و هه‌نگاوه ڕه‌نگ بداته‌وه.
2. به‌پێی یاسا له ئێستادا هیچ یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته‌کان
به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه، ماف یان ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی
ڕیفراندۆمی نیه، جگە لە پەرلەمانی کوردستان، بەپێی بڕگەی (2) ماددەی (56) لە
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992، بەپێی ژمارە (1) ساڵی 2005
مەرجەعی پرسە چارەنوسسازەکانی گەلی کوردە لە هەرێمی کوردستاندا، لە ئێستادا ئەم
دامەزراوەیە پەکخراوە. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسیش ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رپه‌رشتی کردن‌و ڕێکخستنی ئه‌و پرسه‌ی هه‌یه. بۆیه ده‌بێت یاسایه‌ک هه‌بێت ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ببه‌خشێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌یه،
بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک و بڕیارێک، که ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی ڕیفراندۆم ببه‌خشێته
ئه‌و لایه‌نه‌ی که په‌رله‌مان به یاسا ده‌ستنیشانی ده‌کات.
3. له ڕووی جوگرافییه‌وه سنوری دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانی
ڕیفراندۆم کارێکی هێنده سانا نیه، چونکه پشتگوێخستنی ناوچه دا‌بڕاوه‌کان له‌م
پرۆسه‌یه‌دا، لێکه‌وته‌ی باشی نابێت‌و ڕه‌نگه کاریگه‌ری نه‌رێنی کوردستانی بوونی
ئه‌و ناوچانه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه‌و به‌ره‌و دابڕانی زیاتری به‌رێت له داهاتوودا. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه ڕه‌نگه بارودۆخی جه‌نگ، ئاواره‌یی، ده‌وڵه‌تی عێراق‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی
دراوسێ‌و ده‌ره‌وه‌ش ڕێگربن له‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بخزێنرێنه نێو پرۆسه‌یه‌کی
هاوبه‌شی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا.
به مانایه‌کی دیکه به
بۆچونی لایه‌نه عێراقییه‌کان ئه‌م ناوچانه خۆیان له خۆیاندا پێویستیان به
ڕیفراندۆم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
4. هەرێمی کوردستان لەڕووی یاساییەوە دەسەڵاتی
تەنها بەسەر ئەو ناوچانەدا دەشکێت کە تا 19/4/2004 پێیان وتراوە هەرێم، بۆیە
ناتوانرێت لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕیفراندۆم ئەنجام بدات.
5. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی
لەکوردستان، ئەگەر نادەستوریش نەبێت و حکومەتی ناوەند دانیپێدابنێت، تەنها
کۆمسیۆنی هەرێمی کوردستانەو ناتوانێت لە دەرەوەی کوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام بدات.
بۆیە هەر هەنگاوێک لەم بارەوە دەبێت هەماهەنگی و ڕەزامەندی بەغدا بێت.
6. هه‌بوونی ئاماری ورد، ڕاست، دروست‌و پاکژ یه‌کێکی
دیکه‌یه له مه‌رجه گرنگ‌و پێشوه‌خته‌کانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم. هه‌رێمی
کوردستان خاوه‌نی ئه‌و داتا‌و ئاماره‌ش نیه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ڕێکخستنی ئامارێکی
واشبدات، ئه‌وا دیسان له سنوری ناوچه‌دابڕاوه‌کان سه‌رکه‌وتوو نابێت یان ڕێگه له
سه‌رخستنی ده‌گیرێت. ئاماده‌کردنی ئامار‌و سه‌رژمـێریش کاتی زۆری ده‌وێت.
7. ته‌نها ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم گرنگ نیه،
به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنی له ئه‌نجامدانی گرنگتره، به تایبه‌ت داننان به‌پرۆسه‌که‌دا
له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بایه‌خی خۆی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش پرۆسه‌که پێویسته له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا، کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی یان
ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێت. ئه‌م ڕێکخراوانه‌ش نه به
ئاسانی یان ڕه‌نگه مه‌حاڵ بێت سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌یه‌ک بکه‌ن که ئاماری ورد‌و باوه‌ڕپێکراو
له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت.
8. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانپیانانی هەندێک وڵات دەبنه
ڕێگر نەک پاڵپشت، بۆ نمونە ڕەنگە ئیسرائیل‌و روسیا ئامادەبن دان به کوردستاندا
بنێن، بەڵام هەردوو وڵات رێگرن نەک پاڵپشت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، چونکه
دانپێدانانی ئیسرائیل‌وڵاتانی عه‌ره‌بی نیگه‌ران ده‌کات، دانپێدانانی روسیاش ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانه‌کانی نیگه‌ران ده‌کات.وەک چۆن کاردانەوەخراپەکانی تورکیا‌و ئێران
یارمەتیدەرنین بۆ پرۆسەکە.
9. خراپی دۆخی ئابوری هەرێم لەبارنیەو تێچونی
پرۆسەکەو لێکەوتە ئابورییەکانی دەرئەنجامی خراپ (دابڕانی تەواوەتی لە
دامەزراوەکانی عێراق) هێندەی تر باری گرانی هەرێم قورس‌تر دەکات.
10.دوایین ئاسته‌نگ ئه‌وه‌یه، هه‌رێمی کوردستان له ئێستادا پایه‌کانی ده‌وڵه‌تی
به‌هێزی تێدانیه، ئه‌گه‌ر چی باس له‌وه‌ش ده‌کرێت که مه‌رج نیه سه‌رکه‌وتنی
ڕیفراندۆم ڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌تی به‌دوادابێت (بەپێی لێداوانەکانی سەرۆکی پارتی‌و
سەرۆک و وتەبێژی حکومەت، ئەم ڕیفراندۆمە بۆ زانینی ویستی هاوڵاتانی هەرێمی
کورستانە، ئەم ویستەش لە 2005ەوە بە ڕونی دیارەو لە ڕیفراندۆمێکی نافەرمیدا زیاتر
لە 95%ی هاوڵاتیان دەنگیان بەسەربەخۆیی داوە)، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش
بکات که عێراق ماڵئاوایی له هه‌رێمی کوردستان بکات، چونکه ئێستا به‌ته‌واوی
عێراق ماندوو بووه‌و ڕه‌نگه پێیان وابێت ئه‌م هه‌نگاوه باریان سوکتر ده‌کات.
ماوەتەوە بوترێت
ئەگەر ڕێز لە ئیرادەو ویستی هاوڵاتیان دەگیرێت، مەگەر داخستنی پەرلەمان پێشێلکردنی
ئیرادەو ویستی هاوڵاتیان نیە؟ گریمان بەم حاڵەشەوە ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت، ئەگەر
ئەنجامەکەی جێبەجێ نەکرێت! (وەک خۆیان دەڵێن)، تەنها دەچێتە چوارچێوەی بێ بەها
کردنی پرۆسەیەی ڕیفراندۆمەوە، خەونێکی نیوە بەدیهاتووشی لێ بەرهەم نایەت.