ڕێ و شوێن، ئامراز، نەخشەو پلان، دیاریکردنی
بەدیل، تەکتیکی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئامانج پێکەوە گوزارشت لە ستراتیج دەکەن. سەرچاوەکانی
بواری ستراتیج ئاماژە بەوە دەکەن؛ پرۆسەی ئامانج و ئامراز لە ڕێگەی پلاندانانەوە،
وا دەخوازێت کە ڕەگەزێکی دیکە هەیە نابێت نادیدە بگیرێت، ئەویش ڕەگەزی (توانا)یە
بۆ بەکارهێنانی ئامراز‌و هۆکارەکان لەپێناو گەیشتن بە ئامانج. ئەو توانایانەش
پێویستی بە هونەر و لێهاتویی هەیە. واتە کاری ستراتیجی بۆ ئەوەی ئامانجدار و
کاریگەر، سەرکەوتوو بەهێزبێت، دەبێت هونەری بەکارهێنانی ئامراز و تواناکانی
بەردەست لە خۆ بگرێت، لەپێناو پێکانی ئامانجەکان.
لەو چوارچێوەو پرۆسە ستراتیجەییەدا کە
"دەوڵەتی کوردی" وەک ئامانجە باڵاکە خۆی دەردەخات، باقی ڕێ و شوێن،
میکانیزم و ئامرازەکان، هونەر و تواناکان، نەخشەو تاکتیکەکان کەم ڕون و ناتەواون و
"ریفراندۆم"یش دەبێتە یەکێک لە ئامرازە لاوازەکان بۆ گەیشتن بە
ئامانجەکەو هیچی تر.
ئەو ریفراندۆمەی کە بڕیارە لە ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ لە
هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەبنەڕەتدا ئامرازێکی بەهێز نیە بۆ گەیشتن بە
سەربەخۆیی، ئەویش بە دوو بەڵگە؛
بەڵگەی یەکەم: لە کۆی (١٠٧) ڕیفراندۆم کە لە
ماوەی زیاتر لە سەدەو نیوێکە لە جیهاندا ئەنجام دراوە (٣٣) پرۆسەیان بە ئامانجی
خۆیان گەیشتوون، هەرچەندە (٥٢) پرۆسەشیان دەنگی زۆرینەی "بەڵێ"یان
بەدەستهێناوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لەو (٣٣) پرۆسەیە هەوڵبووە بۆ دەرچون لە ژێر
دەسەڵاتی کۆڵۆنیاڵ یان هەڵوەشانەوەی دەوڵەت و یەکێتی و...هتد. لێرەدا ئاماژە بە چەند
نمونەیەک لەو پرۆسە سەرکەوتووانە دەدەین لەوانە کە بەشێک لە وڵاتان بە ریفراندۆم
سەربەخۆییان بەدەستهێناوە؛ لیبریا لە کۆڵۆنیاڵی ئه‌مریکی، میریلاند لە کۆڵۆنیاڵی
میریلاند، نه‌رویج لە سوید‌و نه‌رویج، که‌مبۆدیاو غینیاو جه‌زائیرو کۆمۆرۆس‌و جيبۆتی
لە فەرەنسا، مەنگۆلیا لە چین، مالطاو به‌حره‌ين لە شانشینی یه‌کگرتوو،ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان‌و ئه‌ستۆنیاو جۆرجیا‌و
لاتڤیاو لیتوانیاو ئۆکرانیاو تورکمانستان‌و ئۆزباکستان لە یەکێتی سۆڤییەت، کۆسۆڤۆو مه‌کدۆنیاو بۆسنه‌و هه‌رسک لە
يوغوسلافيا... هتد. ئەگەر سەرنج لەم نمونانە بدەین دەردەکەوێت کە ئەم دەوڵەتانە
زیاتر لەوەی کە سەرکەوتنی ریفراندۆم ئامرازێکی بەهێزبووبێت بۆ جیابوونەوە،
زەمینەیان گونجاوتر بووە بۆ سەربەخۆیی.
بەڵگەی دووەم: لەئێستادا جیهان لەڕووی
جوگرافییەوە دابەشبووە بەسەر نزیکەی (٢٠٠) دەوڵەت کە (١٩٣) دەوڵەتیان بەفەرمی
ئەندامن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دیاریکردنی سنوری ئەم دەوڵەتانە هێندەی دەرەنجامی
و ململانێی قورس‌و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەت‌و یەکێتییە گەورەکان و دەرەنجامی جەنگە
ئاینی و سیاسییەکانن زۆر کەمتر بەرهەمی پرۆسەی ئاشتیانەو دیموکراتیانەن (مەبەست
پرۆسەیەکی وەک ڕیفراندۆمە)، ئەو دابەشبوونەی کوردیش بەسەر چەند دەوڵەتێکدا بەشێکن
لەو حاڵەتانەی جەنگ سەپاندوویەتی. لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە کە بڵێم تەنها بە جەنگ
دەتوانین سەربەخۆیی بەدەست بهێنین، بەڵام مەبەستم ئەوەیە کە تەنها بەنجامدانی
ڕیفراندۆمێک ناگەینە ئامانجەکە. چونکە ئەبێ ئەوەمان بیربێت کە ئێمەش بەشێکین لەناو
گشتێکدا کە سنورەکانی جەنگ کێشاونیەتی!. بۆیە دەتوانین بڵێن دەکرێت ئەو ئامرازەش
بەکارنەهێنین و بگەیەنە ئامانجەکە، ڕونتر بڵێین بەبێ ڕیفراندۆمیش دەکرێت سەربەخۆیی
بەدیبێت.
ئەنجامدانی ریفراندۆم بەشە گەورەکەی پاساوێکی
دەرەکییە بۆ ئەوەی خواستی خۆمان پیشانی دنیای دەرەوەو دەوڵەتی عێراق بدەین کە
دەمانەوێ لە داهاتوودا ئەویش ببێت بە بەشێک لەو دنیا دەرەکییە، هەر بۆیە ئەو
بەڵگانەی هێنرانەوە زیاتر سیمایەکی دەرەکی و نێودەوڵەتیان هەبوو، هەردوو بەڵگەکەش
بەسن بۆ ئەوەی کە بتوانین بڵێن بەکارهێنانی ئامرازێکی وەک ڕیفراندۆم بەس نییە بۆ
ئەوەی ببینە خاوەن قەوارەو سنورێکی تایبەتی خۆمان.
بەشە بچوکەکەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
ناوخۆییە، تەنها پرۆسەیەکی شەرعییەو بۆ ئەوەی بزانرێت ڕای گەل چیە لە بارەوە؟،
بەڵام بەداخەوە، دەسەڵاتدارانی سیاسی ئێمە پێدەچێت پێچەوانە لە فەلسەفەی پرۆسەکە
گەیشتبن، چونکە پێش خۆمان هەموو دنیا دەزانێت ئێمە وەکو گەل چیمان دەوێت، بەڵام
سەرکردایەتی سیاسی کورد دەڵێن پرۆسەکە بۆسەربەخۆیی نیە!، جاری واش هەیە دەڵێن بۆ
زانینی رای گەلە!.
کەواتە ئێمە لە دوو ڕووەوە پێویستە کارێک
بەکەین کە نەمانکردووە، جارێک لە ڕووی ناوخۆوە زەمینەسازی بۆ سەربەخۆیی بکرێت،
جارێکیش لە دەرەوە ڕێگەی بۆخۆش بکرێت.
لە ڕووی ناوخۆییەوە دەبێت لەسەر چەند ئاستێک
هەنگاو بنرێت؛
1. لەسەر ئاستی سیاسی، ئاشته‌وایی نیشتیمانی له
نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت. لایه‌نه سیاسییه‌کان
بگه‌نه ڕێککه‌وتن و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به پرسه ستراتیجی و
نیشتیمانییه‌کان. ئاماده‌کردنی دەستورێکی نوسراو، کە مافی هه‌موانی تێدا
پارێزراوبێت. به‌دامه‌زراوه‌كردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان. بونیادنانی سیستمێكی
حوكمڕانیی ڕو‌ون و ته‌ندروست.
2. لەسەر ئاستی یاسایی، چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا.
پێداچونه‌وه به‌و یاسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه. دامه‌زراندنی دادگای
نیشتمانی، چالاککردنی ده‌زگا یاساییه‌کان و پاراستنیان له ده‌ستێوه‌ردان.
3. لەسەر ئاستی ئابوریی، بونیادنانی ژێرخانێکی ئابوری
پته‌و و سەربەخۆ. گرنگیدان بە که‌رته‌کانی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی، پیشەسازی،
بازرگانی و گه‌شتاری. به نیشتیمانی کردنی دامه‌زراوه ئابووریی‌و داراییه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان.
4. لەسەر ئاستی جوگرافیی، گەڕانەوەی کەرکوک و
خانەقین و شەنگار و ناوچە دابڕاوەکانی تر بۆ سەر خاکی هەرێم بە فعلی. دەستنیشانكردنی سنوری جوگرافیی
هەرێمی كوردستان.
5. لەسەر ئاستی سەربازیی، به پیشه‌ییکردن و نیشتمانیکردنی
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه. یه‌کخستنی هێزه‌کانی پۆلیس، ئاساییش، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان
و به‌نیشتیمانی کردنیان.
6. لەسەر ئاستی کارگێڕیی, چەسپاندنی لامەرکەزی
ئیداری. گرنگیدان بە ڕه‌گه‌زه‌کانی دیموكراسی لەسەر بنەمای چەسپاندنی سەربەخۆی و
هاوسه‌نگی دەسەڵاتەكان. دامەزراوەییكردنی سیستمی حوكمرانی هەرێم، دورخستنەوەو
پەراوێزخستنی دەست و فەرمانەكانی حیزب لە بریارەكانی حكومەت. ئەنجامدانی ئاماری
ورد و بێگه‌رد له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا.
7. لەسەر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری، گه‌راندنه‌وه‌ی
متمانه‌ی هاوڵاتیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. ئاشتی کۆمەڵایەتیی لەنێوان چین و توێژ‌و
ناوچە جیاوازەکاندا بهێنرێته کایه‌وه. ئازادکردنی کۆمەڵگای مەدەنیی. دامه‌زراندنی
میدیای نیشتمانی....هتد
لەڕووی دەرەکیشەوە دەبێت زەمینەخۆشبکرێت بۆ
گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکە، نەک بە جۆرێک هەموان بە ڕون و ئاشکرا ئەوەت پێ ڕەوا
نەبینن کە یەکێک لە ئامرازەکان بەکاربهێنیت، کە لە کاتێکدا خۆت ئەوەت ڕاگەیاندووە
کە بەکارهێنانی ئەم ئامرازە دەستبەجێ سەربەخۆیی بە دوادا نایەت دەبێت؛
لەسەر ئاستی دیبلوماسی و پەیوەندییە
دەرەکییەکانەوە کار بکرێت بۆ؛
1.به‌نیشتیمانی کردنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت
کاری له پێشینه بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی فراوانی هه‌رێمی کوردستان به‌کاربێت و
نه‌بێته ئامرازێک به‌ده‌ست لایه‌ن یان چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیانی تێدا به‌ده‌ستبهێنن، چونکه حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە پەیوەندیەكانی لەگەڵ
دەرەوەدا بقۆزێتەوە بۆ بەرەو پێش بردنی كەیسی سەربەخۆیی كورد و بەدەستهێنانی
پشتیوانی وپشتگیری وڵاتانی جیهانی.
2.لۆبیکردن بۆ په‌یداكردنی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تیی ڕون و ڕاشکاو بۆ ده‌وڵه‌تی
کوردی.
3.حکومه‌تی نێوه‌ندی به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نرێت و که جیابونه‌وه‌ی هه‌رێم
بۆ هه‌موان باشه و هه‌رێمی کورستان له داهاتوودا نابێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق،
به‌ڵکو ده‌بێته دۆست و دراوسێکی باش له ئاینده‌دا.
4.گه‌یاندنی په‌یامی دۆستانه‌ی هه‌رێم و قه‌ناعه‌ت پێکردنی وڵاتانی دنیا و
له‌پێش هه‌موانه‌وه وڵاتانی دراوسێ که هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌نابێت بۆ سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی هیچ ده‌وڵه‌تێک به‌ڵکو هه‌وێنی ئاشتی ده‌بێت له ناوچه‌که‌دا.
کەواتە هەموو ئەو چاکسازی و هەوڵانەی
ئاماژمان پێدا، چ لەسەر ئاستی ناوخۆ‌و چ لەسەر ئاستی دەرەوە دەکرێت وەک ئامراز
لێیان بڕوانین، کە لە هەندێک و بگرە زۆرێکیان لە ئامرازێکی وەک ڕیفراندۆم گرنگتر‌و
بەبایەخترن، کە هەموویان پێکەوە ئەو توانایە دەبەخشن کە پێویستە بەگەیشتن بە
ئامانج لەبەرچاو بگیرێن، زیاتر لەوەش بەشێکیان دەچنە خانەی ئەو پلان و تەکتیک و
بەدیل و هونەرو کارامەیی‌یەی لە سەرەتاوە ئاماژەمان بۆ کرد کە پێویستە بەردەستبن.
ئەگەر هەموو ئەوانە پێکەوە کۆببنەوە ئەوجا
دەتوانیت ئامرازێکی لاوەکی وەک ڕیفراندۆمیش پشتگوێ بخەیت، کە ڕەنگە لە ئێستادا ئەم
پرۆسەیە زیان بگەیەنێت تا ئەوەی سودی هەبێت و هەروەک چۆن هەنوکە هەر دەوڵەتە بەجیاو
بەجۆرێک دژایەتی خۆی بۆ ڕادەگەیەنێت.