گەر
گۆڕان لە منداڵدانی یەکێتیەوە هاتبێتە دەر ، ئەوا دەبێت ئەوە بزانین کە گۆڕان
زادەی ناکۆکیەکان بوە لەسەر پڕۆسەی چاکسازی ، ئەم پرۆسەیەش لەسەر دەستی کاک
نەوشیرواندا لە دایک بو ، کە ئەم پیاوە هەوڵی دا هەرێم ببێتە خاوەن دامەزراوەیی و
حکومەتی هاوڵاتی دروست ببێت و سیستەمی پەرلەمانی بچەسپیت هاوڵاتی بخرێتە بەردەم
ئەرک و لێپرسراویەتیەوە ، خۆ ئەگەر ناکۆکیەکان گەشتبنە ئەوەی زۆر کات یەکتریان
تاوانبار کردبێت ، ئەوا ئەوە دەزانین کە نەوشیروان مستەفا درێژکراوەی ئیبراهیم
ئەحمەدە و هەر ئەویش بو لە بەرامبەر فراوان خوازی حیزبێکدا بوەستێتەوە ، ئەگەر چی
یەکێتی مۆرکی ئیبراهیم ئەحەمدی پێوەیە بەڵام ئەوەی کە وەک ئەو توانی دیوارێک لە
بەردەم لافاوی بیری خێڵەکیدا دروست بکات نەوشیروان مستەفا بو نەک سیاسیەکانی ناو
یەكێتی ، لە ئیبراهیم ئەحمەدە وە بۆ نەوشیروان مستەفا ئەو راستیە دەبینین ، کە چۆن
ئەقڵێکی مۆدێرن و پێشکەوتوخواز بە پێ ی
سەردەمی خۆی چۆن دەتوانێت ڕوبەڕوی ئەقڵێکی خێلەکی و پاشایەتی بێتەوە کە ئینسان
تێدا بەوە پێوانە دەکرێت کە چەندێ ولائی هەیە بۆ پاشا ، مەرگی ئەم پیاوە کە ٥٠ ساڵە
خەبات دەکات لە پێناو هێنانە دی دەستەڵاتێکی تەندروست ، ئەوە دەردەخات کە
قوتابخانەیەکی پر لە بیری سیاسی و شکاندنی ئەو جۆرە مۆدێلەیە لە دەستەلات لە
وڵاتانی خلیج پەیڕەوی دەکەن ، مەرگی پیاوێک دەبێتە خاڵی کۆکردنەوەی هەمو
ناکۆکیەکان ، بەڵام ئەم ناکۆکیانە دەبێت لەسەر بنەمای کارکردن بێت بۆ بەرنامەکانی
نەوشیروان مستەفا ، ڕاگرتنی یادی دامەزراندنی یەکێتی ئەو نامەیەمان دەداتێ کە
مەرگی ئەم پیاوە جارێکی تر وا دەکات کە ئەم زۆنەگۆڕانێکی نەوعی بەسەردا بێت و کار بکات بۆ ئەوەی بە پرۆسەیەکی چاکسازیدا بڕوات
، مەرگی پیاوێک وەک ببێتە سفرەی کۆکردنەوەی برا دڵشکاوەکان ، ئەوە دەردەخات کە بەرهەمی
جێماوی ئەم پیاوە کاری پێ دەکرێت و هەردو لایان (گۆران و یەکێتی ) مەحکومن بەوەی
کار لەسەر گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز بکەن لە نێوان هەردو زۆنەکەدا ، ئەویش لەسەر
بنەمای پڕۆژە و نوسینەکانی کاک نەوشیروان ، تەنها ئەوە بەسە کە ئەم پیاوە دەڵێ (
ئێمە لە شاخ شارەکانمان دەڕوخاند ، ئێستە چۆن دەتوانین شار بەڕێوە بەرین ، دەکرێت
پێشمەرگەیەک لە شاخ ئازا و شۆڕشگێر بوبێت ، بەڵام ئەو ناتوانێت شار بەڕیوابەرێت )
ئەگەر ئەمە سەرەتایەک بێت ، وێڕای دەیان کتێب و چاوپێکەوتن و پڕۆژە کە ئەم پیاوە
هەیەتی ، ئەوا دەبێت چی یەکێتی و چی گۆڕان
ئەوە بزانن کە مەحکومن بەکارکردن بۆ یەک هەڵوێستی و کارکردن لە سێبەری ئەم پیاوەدا
، مەرگی پیاوێک کە دەبێتە کۆکەرەوەی ناکۆکیەکان ، دەکاتە ئەوەی کە کاک نەوشیروان
خاوەنی دنیایەک لە فکرو پڕۆژەیە و سەرکردەیەکی شۆڕشی نوێ بوە توانی نەوەی دوەمیش
ئاراستە بکات و هەر گۆڕەکەشی دەتوانێت نەوەی سێیەم ئاراستە بکات و یەکێتیش دەیەوێ
لێرەوە کار لەسەر ئەوە بکات کە ئەم سەرکردەیە گەر بەشێکی هی گۆڕان بێت ئەوا بەشە
گەورەکەی کە جێ ی شانازی مێژوەیەکە لای یەکێتیە ، بۆیە مەرگی کاک نەوشیروان خاڵی
گرنگی شاراوەی کۆکردنەوەی ناکۆکیەکان بوە ، وە لەسەر گۆڕێک و شەڕ و ململانێکانی
نێوان براکان بوەستێنێت و ئاراستەیان بکات بۆ ئەو ئامانجانەی کە کاک نەوشیروان
دیاری کردوە .