سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
له‌شه‌وی بوکێنی ده‌ترسم !
کنێر عەبدوڵڵا
شه‌وی بوکێنی ئه‌گه‌رچی وه‌ک هه‌ر شه‌وێکی دیکه سروشتییه؛ که‌چی له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌گشتی ساته‌وه‌ختێکی گرنگ و چارهنوسسازو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌و کچ و کوڕه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێکهێناوه و بازدانێکه بۆ کارپێکردنی په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی نێوانیان که پێشتر ته‌نها باسکردنی حه‌رام بووه؛ جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه به ته‌لیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نراوه و چیرۆکی زۆر ده‌رباره‌ی ده‌گێڕێته‌وه؛ بۆیه شه‌وێکی ترسناک و دڵه‌ڕاوکێ به‌خشه.
"له‌شه‌وی بوکێنی ده‌ترسم !” ده‌ربڕینی کچێکه که له قۆناغی دهزگیرانیدایه و چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌یه بۆ ژیانی خێزانی؛ به‌ڵام به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و شه‌رمه‌وه حه‌ز ده‌کات گواستنه‌وه‌که دوا بخات و رووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌وه نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی باره‌که‌ی ئاڵۆزتر‌و ترسناکتر کردووه ده‌ستتێوه‌ردانی که‌سوکاره که بۆته مایه‌ی نائارامی و بێ تاقه‌تی و بێزاریی زۆر؛ چونکه هه‌میشه ده‌سته‌واژه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌ده‌ن به‌روویدا وه‌ک ده‌وترێت "خۆت قورس را بگره”،” کراوه مه‌به” و” به ئاسانی خۆت به‌ده‌سته‌وه مه‌ده”
بێگومان ئه‌و ره‌فتارو سڵکردنهوهیهی کچه‌که هۆکاری زۆری له‌پشته‌وه‌یه وه‌ک؛ نه‌بوونی هۆشیاری سێکسی، داب‌و نه‌ریتی کۆمه‌ڵ، عه‌یبه‌و بڤه، ئاشنانه‌بوون به یه‌کتری، ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ورووبه‌ر، سیسته‌می په‌روه‌رده‌و لابردنی په‌رده‌ی کچێنی وه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌وه.
سه‌رئه‌نجام کێشه‌ی خوێن به‌ربوون و ئازاری زۆر‌و گرفتی ده‌روونی و جه‌سته‌یی لێ ده‌که‌وێته‌وه؛ بۆیه گرنگه له کۆمه‌ڵدا که کورو کچ له‌باره‌ی سێکس و په‌یوه‌ندی جه‌سته‌وه هۆشیار بکرێنه‌وه‌و کاتی پێکهێنانی خێزانیش له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زاوه رێنمایی بکرێن و له‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه رزگار بکرێن و له‌وه دڵنیا بکرێنه‌وه که ئه‌و شه‌وه ساته‌وه‌ختی ئاوێته‌بوونی رۆحی و جه‌سته‌یی دوو که‌سه به ئاڕاسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری؛ نه‌ک گۆڕه‌پانی شه‌ڕی مانگای ئیسپانی که توندوتیژی و خوێنی لێ ده‌تکێت.
[email protected]
21/07/2017
وتارەکانی تری نوسەر
له‌شه‌وی بوکێنی ده‌ترسم !
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات