کاک ئاری هەرسین خیانەت و خەبات کوجامەرحەبا

سامانی وەستا بەکر
ئەم وتارە وەڵام نییە بۆ خودی کاک ئاری هێندەی شیکارێکـی سیاسییە لە نێوان دوو ڕووداوی مێژووی کە لە دوو کاتـی جیاوازا لە دوو بەشـی پارچەکراوی یەک وڵاتـی داگیرکراو.

بەرخودانی عەفرین نەک ئێمەی کورد بەڵکو هەموو ئەوانەی بەئاگاشن لە پێشهاتەی سیاسی و جەنگی دژە تیرۆرو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لەدەست کۆیلە بوون و کوشتنـی مرۆڤـی بێتاوان و داگیرکاری  سەرسام کردووە بەڵام ئەوەی جێـی داخە تا ئەم ساتەش خودی کورد هەر یەکـی نەگرتووەو هەندێ لایەن و حیزب و خەڵکانـی سیاسـی لە هەوڵـی کەمکردنەوەی سەروەریەکانـی عەفرین و داتاشینـی جۆرێک لە پروپاگەندەن لەژێر چەتری نیشتمان و نەتەوەیا و بـێ شەرمانە چوونە ناوەوەی هەندێ هێـزی نزیک لە ڕژێمی سوریا کە لە تایەفەی عەلوی و شیعەن بۆ سەرسنورەکانی عەفرین بە ٣١ی ئاب بەراورد ئەکەن.

میلان کوندرا، ئەڵێت: "خیانەت لادانە لە خەت وڕۆیشتنە بەرەو نادیار”.

پێناسەی خیانەت بریتییە لە: ئەنجامانی کارێکی ئەنقەست (عمدی) لەکاتی جەنگ یاخود ئاشتییا کە بەرژەوەندی هێزی بێگانە بپارێزێت و  بەزیانی نیشتمانـی خانەخوێ کە ئاسایـشـــی وڵات بخاتە مەترسییەوە”.

سەرەتا پێویستە بزانین هیچ پێوەرێکـی ئەخلاقی و ئینسانی و یاسایی و دینداری و ویژدانـی ڕێگەمان پێنایات خیانەتی نیشتیمانی و سەروەریـی سیاسـی لەتای یەک تەرازوابن، چونکە ئەگەر وابێت سیستمـی بەهاکان تێک ئەچێت و هیچ پاساوێکمان نا بێت بۆئەوەی کارێک بکەین خێری کۆمەڵگەی تیابێت. ئەگەر خیانەت ببێتە هێز بۆهێزێکـی سیاسـی ئەوا هیچ هێزێکی دیکە ناچار نییە چاکە ئەنجام بات.
ئەوەی گرنگە لەسەر ئەم بابەتە بوترێ دوو شتە. یەکەمیان، چوونە ناوەوەی ئەو هێزانەن بۆ ناو عەفرین و بۆ سەر سنوری بە ڕێکەوتنێکـی سەربازی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرکردەکانـی کانتۆنـی عەفرین و ڕژێمی سوریا و بە نێوەندگیری ڕوسیاش بووە نەک ڕێکەوتنـی سیاسـی بەو واتایەی کە حکومەتـی سوریا ناتوانێت لە بەرامبەر چوونـی هێزەکانـی بۆ عەفرین دەسکەوتی هەبێت و ئیرادەی خۆی بسەپێنێت. دووەم، ئەم هێزانە کە بە هێزی گەلـی ناسێنراون "قوات الشعبیە" پێشتر لەلایەن هێزەکانـی یەکینەکانـی پاراستنـی گەلەوە پارێزگاریان لێکرا لەدەستـی داعش و نوسـرەو بەرەی ئیسلام و هیزە توندڕەوەکانیتـر.

٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ گۆشەیەکە لە درێژەی ئەو کارنامەو سیاسەتە کە خەڵکـی کوردستان گەواهی دەرێتـی وە بەشیکە لە نەریتێکـی هەمیشەیـی و کارنامەی حزبەکانـی بزوتنەوەی کوردایەتـی لە چوارچێوەی جەنگـی دەسەڵاتا. پارتـی دیموکراتـی کوردستان بەسەرۆکایەتـی مەسعود بارزانـی دەستـی ڕاهاتوو ئاسای راکێشا بۆ دەسەڵاتـی بۆرژوا قەومـی دڕندەی بەعس بەسەرۆکایەتـی سەدام حسێن بۆ تێکشانـی رەقیبـی هاوبزوتنەوەکەی یەکێتـی نیشتمانـی کوردستان بەسەرۆکایەتـی جەلال تاڵەبانـی کەئەویش بووبوە هاوکاری جمهوری ئیسلامـی ئێران و هێزەکانـی ئەو رژێمە سێدارەچییەی پەلکێش کردبوو بۆ کوردستان، بەم کارەشیان کارەساتێکـی لەبیرنەچووەوەیان خستە سەر خەرمانـی مێژووی ڕەشیان.

ئاخر ٣١ی ئاب لەهەر وڵاتێکـی دنیاو لای هەرمیللەتێکـی تر بوایە، چەندین کارنامەی دکتۆرای لەسەر دەنوسـرا کەسیش نەی ئەتوانـی شانازی پێوە بکات.


27/02/2018



وتارەکانی تری نوسەر