زامی شکستی ڕیفراندۆم بەتێڕوانینی تەعەصوبی لەسەر کەرکوک چارەسەر نابێ

سەرکەوت شەمسەدین

هەندێک سەرۆک حزب و عەرابی ریفراندۆم، کە لە (۲٠۱۷) ەوە تا (۱۰) ساڵی تریش چی بەسەر ئەم میلەتە بێت ئەوان لێی بەرپرسن، ناتوانن دۆخی کەرکوک چارەسەر بکەن، بەڵکو شینی ئەوان بۆ هەلیسەکە و ئەو عەصابەگەرییەیە کە بەسەر خەڵکی کەرکوک دا (بە کورد و تورکمان و عەرەب) ئەیانکرد.

ئەوانەی (۱٥) ساڵە جگە لە دوکەڵ و ژەهر، جگەلە هێزی شەقاوە و گرووپی مافیا و ڕفاندن، جگە لە گەڕەکی تەجاوز، جگە لە دروستکردنی ڕق و کینە و گوتاری دوژمنکاری دژ بە پێکهاتەکان و لە ناو یەکدا، هیچ دەسکەوتێکی تریان بۆ خەڵکی کەرکوک نەبوە و نابێ، با چیتر بە گوتارە تەعەصوبەیەکانیان بۆ سارێژکردنی برینی شکستی ڕیفراندۆم دۆخی هاوڵاتیانی کورد هێندەی تر زەحمەت نەکەن، بێدەنگبوونیان باشترە.

خەڵکی کەرکوک پارێزگاری کورد زمان و عەرەب زمانیان تاقیکردەوە، بەڵام پارێزگاری کەرکوکییان بەخۆیانەوە نەبینی، سەرجەمیان پارێزگار قوڕمیشکراو بوون.

ئێمە بەتەواوی چارەسەری عیرقی بۆ شاری کەرکوک ڕەت دەکەینەوە، تاکە چارەسەر چارەسەری دەستوری و دیموکراتیانەیە بۆ پێکهاتەکانی کەرکوک (دیموکراتی بە مانای زۆرینەبوون نیە، بەڵکو بە مانای پپکەوەژیانی ئاشتیانە بەدور لە سیاسەتی عیرقی و مەزهەبی).


14/07/2019



وتارەکانی تری نوسەر