ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌یت كێشه ناوخۆییه‌كانی كورد له بابه‌تی زۆر ساده‌و ساكاره‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، له‌سه‌رده‌می میرایه‌تی بابانه‌كاندا (5) برا هه‌بوون (37) ساڵ براكوژییان كردووه، له‌سه‌ر چه‌ند گردو ته‌پۆڵكه‌یه‌ك ئه‌میان چووه توركه عوسمانییه‌كانی هێناوه و ئه‌ویان چووه فارسه‌كانی هێناوه!. "باقر یاسین" له "كتێبی كه‌سێتی تاكی عێراقی " باس له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی و پارتیش ئه‌كا، ئه‌ڵێ شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی (لایه‌نێك) یان بریندار ئه‌بن، سه‌یاره‌یه‌ك چه‌كداری لایه‌نه‌كه‌ی تری تیایه‌و له‌بری ڕێزگرتن و چاره‌سه‌ركردنیان، كه‌چی یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان دائه‌به‌زێت هه‌موویان ئه‌كوژێت و، مورتاحانه سه‌رئه‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی ئاسایی ئه‌نجام دابێت!.
به‌ڕێز كاك "مه‌سعود بارزانی" دێت بۆ سوله‌یمانی بۆ سه‌ردانی جه‌نابی مام جه‌لال به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه، كاك نه‌وشیروان چاوه‌ڕێ ئه‌كات بارزانی سه‌دانێكی ئه‌ویش بكات و "چا" یه‌ك بخۆنه‌وه، ناچێت و ئه‌ڕواته‌وه بۆ سه‌ری ڕه‌ش، ئیتر به‌دوایدا كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئیفلیج بونی په‌رله‌مان و چه‌ندین كێشه‌ی دارایی دیكه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێته‌وه.
ئه‌ستێڵی مێژوو پڕه له‌چاره‌سه‌ركردنی گرفتی قووڵ كه وا باوه ڕێككه‌وتننامه‌و دانیشتن و لوتكه‌كان له كه‌ناراوه دڵفڕێن و هاوینه‌هه‌واره‌كان دا ئه‌كرێن، شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی ناوخۆی كوردستان و براكوژیی له‌م ده‌ڤه‌ره‌و، دواجار ڕێككه‌وتنی ئاشتی به‌هۆی وه‌زیری پێشووی ئه‌مریكا "ئۆلبرایت" ه‌وه، ده‌ری ئه‌خات كێشه‌كانی كورد له ناوخۆیدا و له شوێنی خۆیدا ئه‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ند به‌و هه‌موو فره ئاڕایی و بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ئێمه‌ومانان كه دۆست و نزیكی كاك "جه‌لالی سام ئاغا"ین، چه‌ندین جار داوامان كردووه، كه ڕۆڵێكی هه‌بێت له‌پێكهاتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، له (5 ی شوباتی 2018) هه‌رسێ لایه‌نی (هاوپه‌یمانی بۆدیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح) و (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی) و (كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز عه‌لی باپیر) له‌ماڵی كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ناوداری كورد "جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا" كۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه یه‌ك ڕاو یه‌ك ده‌نگ بن جا بێگومان له پێناو چاكه‌ی گشتی دا.
قسه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌م لایه‌نانه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی چه‌ندین ژووری كۆبونه‌وه‌و هۆڵی باش باشن، له‌شارا چه‌ندین باڵه‌خانه‌و هوتێلی گونجاو هه‌یه، بۆچی له‌ماڵی جه‌لالی سام ئاغا دائه‌نیشن؟. بێگومان له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌میان: جه‌لالی سام ئاغا‌و ماڵه‌كه‌ی شوێن و پێگه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه‌و، سه‌ربه‌خۆن و، ده‌خاله‌تی سیاسیی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و ئه‌و ناكه‌ن، په‌كه‌كه‌و دیموكرات و كۆمه‌ڵه دێنه ماڵی ئه‌و، هاوپه‌یمانی و پارتی و یه‌كێتی و ئیسلامی گۆڕان سه‌ردانی ماڵی ئه‌و ئه‌كه‌ن، چونكه ناوبانگی ئه‌و به پیاوه داوه‌ر و سپیه‌كه‌ی كوردوستان ده‌مێكه هه‌یه.
دووه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی كاك جه‌لالی سام ئاغا داوای لێكراوه ڕۆڵی نێوبژیوانیه‌ك ببینێت، چ له لایه‌ن لایه‌نه‌كان، چ به هه‌وڵ و فشاری كه‌سایه‌تی میدیایی و سه‌ربه‌خۆ، ئێمه‌ومانان وه‌ك ڕۆژنامه‌وان و توێژه‌ری بێلایه‌ن ده‌مێكه وه‌ك نزیكێكی كاك جه‌لالی سام ئاغا فشار ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌مه‌و ئه‌و فیكره‌و داوایه‌مان هه‌بووه، چونكه ئه‌م پێكه‌وه بوونه به‌قازانجی فه‌زای ئاڵۆزی كوردوستانه به‌گشتی، وه به قازانجی هه‌موو لایه‌نه‌كانه.
جا ئیتر ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی یان حزبێكی دیاریكراو، یان هه‌ندێك میدیای سێبه‌ر و كه‌سانێك پێیان وابێت كه ئه‌م دانیشتن و ڕێككه‌تنه دژی لایه‌كه‌و بۆ مه‌رامێكه، ئه‌سه‌ح پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، ته‌نها ئه‌وه‌یه جه‌لالی سام ئاغا ده‌ستێكی ئه‌مینه‌و نیو سه‌ده ئه‌زمونی كاری ئیداری هه‌یه‌و، ئه‌و پاشگری "ئاغا" یه‌ش به‌ناوه‌كه‌یه‌وه "ئاغا"ی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی نییه، ئه‌م ئاغا یه ئاغای شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و ئاشته‌وایی و به‌خشین بووه، ماڵ و موڵكی خۆی و باوباپیری به‌خشیوه، خانووی خۆی داوه به حكومه‌ت، خوێندنگه‌ی گه‌وره له‌م قه‌یرانه‌دا له‌سه‌ر تێچووی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی دروست ئه‌كات، كاره‌كانی وه‌كه ئاو و دۆ بۆ كورد‌و كوردستان دیارن.