یەكێتی نوێ لە سەردەمی لاهور شیخ جەنگیدا

د. بەکر سدیق

بەهەموو پێوەرەكان یەكیتی نیشتمانی كوردستان لە سیبەری سەركردایەتی ئێستاو هاوسەرۆكەكانیدا ، جیاوازە لە سەراپای مێژوی خۆی . جیاوازیەك كە هەموو بوارەكانی سیاسەكردن لە خۆدەگرێت . لێكەوتەكانی ئەم گۆرانەی بەسەر سەرو بنی ئەم حیزبەدا هاتوە ، دۆخی هاوكێشەی سیاسی هەریمی كوردستان ، بەرەو ئاقاریك دەبات ، كە پێدەچێت دۆخێكی پێشبینی نەكراو بۆ نەیارە تەقلیدیەكەی خۆی كە پارتی دیموكراتی كوردستانە ، بهێنێتە كایەوە . 

 
لە تیگەیشتنی ئیمەدا ، یەكێتی نوێ لەو توانا سەرسور هێنەرەوە سەرچاوەدەگرێت كە هاوسەرۆكەكانی و بەتایبەت لاهوری شیخ جەنگی لە دوای نەخۆشكەوتنی سەرۆك تاڵەبانی ، پیشانی بكەرەكانی بریاربەدەستی ناو هەناوی حیزبەكەیدا .هەركەس و چاودێرێك دورو نزیك ئاگەداری روداوەكانی ناو یەكێتی و ئەو موحیتە ناو خۆیی و عیراقی و ئیقلیمیانە بێت كە یەكێتی بەخۆوە دەبەستەوە ، لەوە تێدەگات كە بە هەموو پێوەرەكان ، لە هەرێمی كوردستاندا ، یەكێتیەكی نوێ چەشن پەیدابۆتەوە ، كە ژیانی ناو خۆی حیزبەكەو كاریگەریەكەی لە هەموو ئاستەكاندا ، ئەبدەیت دەكاتەوە . ئەم ئاماژانەش پشت بە چەندان حەقیقەت و باكگراوند دەبەستن ، لەوانە :

 
یەكەم :سەردەمی ریفراندۆم و لیكەوتەكانی

 
لە زەمەنی سەپاندنی پرۆسەی ریفراندۆمدا ، زۆرینەی مەكتەب سیاسیەكانی ئەوسای یەكێتی گوێ لەمستی بارزانیبون نەك هەر بۆ سەپاندنی بریاری ریفراندۆم ، بەڵكو هەر بریارێك كە بارزانی و پارتی ئارەزویانكردبا لە كوردستان دەری بكەن ، زۆرینەی مەكتەب سیاسیەكانی یەكێتی بە ویستی پارتی و بارزانی ، چەرخی ماكینەی سیاسەت و هەلوێست و بریاری یەكیتی یان بەو ئاراستەیەدا دەبرد كە پارتی ئارەزوی دەكا.بەلام لاهوری شیخ جەنگی ، هەرزو لە خەتەری بریاری ریفراندوم تیگەیشت و هوشداری دایە بریاربەدەستەكانی ئەوسای یەكێتی و لە خەتەری لەدەستدانی كەركوك و ناوچەدابراوەكانی ، كە بەهۆی شەری داعشەوە كەوتبونەوە دەست یەكێتی ، بریاربەدەستانی یەكێتی بەئاگا هێنا ، هەر چەندە لەدوا جاردا بریاری یەكێتی دوای ئارەزوی بارزانی كەوت ، بەلام هەم پێشبینیەكانی لاهوری شیخ جەنگی وەراست گەران و هەمیش سەرباری ئەو بوختانە سیاسیەی دەرحەقی ئەو كرا ، بەلام لە دوا جاردا رون بوەوە كە نەك هەر ریكەوتنی لە گەل عیراق نەكردوە بەلكو ئەو پەڕی هەوڵی داوە  تا كەركوك  لە كیس یەكێتی و كورد نەچێ . چونكە لاهوری شیخ جەنگی و زۆرینەی یەكێتیەكان دەیانزانی ریفراندۆم سەری كەركوك دەخواو پارتیش بەوە لە ناخەوە ئاسودەدەبێت .جگە لەوە ش لا هوری شیخ جەنگی و هێزەكەی تا دوا سات لە سەنگەری روبەروبونەوەو قوربانیداندابون و ، ئەوانە سەنگەریان چوڵكرد ، كە دوای سیاسەتی بارزانی و ریفراندۆم كەوتن . دەرەنجامی ریفرانۆم و لێكەوتەكانی و سەرەڕای بوختانە سیاسیەكانی پارتی بۆ ئەو پیاوە ، بەڵام لە دوا جاردا متمانەی لاهوری شیخ جەنگی لە سەر ئاستی یەكێتی و زۆنی سەوزیش تا ئەوپەری پێهەلا چوو . 

 
دوەم: سەردەمی ناوەندی بریارو قەوارەكەی دكتۆر بەرهەم 

 
كاتێك ناوەندبی بریار راگەیەنرا ، ئێمەو مانان پێمان وابوو ، دكتۆر بەرهەم ئەلتەرناتیفی رەوانشادان مام جلال و كاك نەوشیراونەو فریادرەسی دۆخی سیاسی سەردەمی ریفراندۆم و لێكەوتەكانێتی .بەلام بەداخەوە وادەرنەچوو . ناوەندی بریار لە دواجاردا سەری كێشا بۆ دروستكردنی قەوارەیەكی سیاسی بەناوی هاو پەیمانی كە بێئەوەی ئێمەو مانان و كادران و هەلسوراوانی قەوارەكە بە خۆیان بزانن ، دكتۆر بە رهەم تەنها بۆ مەرامی خۆیی و گەیشتن بە سەرۆك كۆماری دروستی كردبوو .لە و سەردەمەدا لاهوری شیخ جەنگی پێچەوانەی مەكتەب سیاسیەكانی تر كە لە پارتی نزیك بون وەك مەلابەختیار و دكتۆر نەجمەدین كەریم ، كەمترین هەستیاری بەرامبەرمان پیشان دەدا ، بە پێچەوانەوە هەوڵی دەدا تا بتوانرێت دكتۆر بەرهەم و هاوەلانی زۆرترین رۆلیان لە دروستكردنی بریاری یەكێتیدا هەبێت . بەلام دكتۆر بەرهەم بەقسەی نەكردو قەوارەكەی راگەیاند ، سەرباری ئەو هەلمەتەی پارتی لە سەر لاهوری شیخ جەنگی لەسەر ریفراندۆم دروستی كردبوو ،قەوارەی هاو پەیمانیش هیندەی تر باری سەر شانی لاهوری شێخ جەنگی و پاڤیل تاڵەبانی لە هەلبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق لە 18/5/ 2018 دا زور قورس كرد و زۆرینەی مەكتەب سیاسیەكانی كە كۆنگرە ی ئەم جارە پەراوێزی خستن ، لە هەلمَەتی هەلبژاردنەكانی عیراق و كوردستانیشدا لە 30/9/2018 دا دورە پەرێز بون ، سەرەراش یەكێتی لە سێبەری لا هوری شیخ جەنگیدا ،  توانی گرەوی هەلبژاردن بباتەوە .

 
سێیەم :بەسەرۆككۆماركردنی بەرهەم صالح 

 
كاتێك دكتۆر بەرهەم لەوە بێهیوابوو كە لە هاوكێشەی سیاسی عیراقی و كوردستانیدا دەرەتانێك نەماوە تا بگاتە پێگەی سەرۆك كۆماری ، لاهوری شیخ جەنگی و پاڤل تالەبانی زەمینەی گەرانەوەیان بۆناو یەكێتی بۆ رەخساند . هەم بە پلەكەی جارانی كە جێگری دوەمی سكرتیربوو هەمیش بۆ پالاوتنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و سەرەنجام سەرباری ئەوەی كە زۆرینەی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیەكانی یەكێتی دكتۆر بەرهەمیان خۆش نەدەویست . بەلام لاهوری شیخ جەنگی و پاڤل تالەبانی ئیرادەی خۆیان لە پرۆسەی گەرانەوەو كاندیدكرنی دكتۆر بەرهەم بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بەسەر هەمواندا سەپاند !

 
لە هەمووی گرنگتر ، ئەوەبو كە لاهوری شیخ جەنگی توانی  سیحری پارتی لە بەغدا بەتال بكاتەوەو شكست بە دبلۆماسیەتی بارزانی بهێنیت و كاندیدەكەی خۆی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار سەربخا .

 
چوارەم : بەستن و ئاكامەكانی كۆنگرە

 
بۆ یەكێتی بەستنی كۆنگرە نەك ئاسان نەبوو ، بەلكو ئیمەو مانان پیمان وابوو ئەوانەی لە نفوزی لاهور شیخ جنگی دەترسان ، هەرگیز ریگەنادەن كۆنگرە ببەسترێ ، ئەگەر دەستەبەری پاراستنی پێگەو نفوزی خۆیان لە سەركردایەتیكردنی یەكێتیدا ، نەكەن . بەلام وا دەر نەچوو ، پێش كۆنگرە ، هەبون هەموو هاوریكانی خۆیانیان لەناو یەكێتی و هاوپەیمانیدا فەرامۆشكردو تەنها موراهەنەیان لەسەر بەزەیی لاهور شیخ جەنگی و پاڤل تالەبانی هەلچنیبو تا لەكۆنگرە رەحمیكیان پێبكرێت .
زۆرینەی مەكتەب سیاسیەكانی سەردەمی رەوانشادان مام جلال و كاك نەوشیروان ، پێش بەستنی كۆنگرە ببونە فیرعەونی سەردەم و كەوادرو خاوەن كەفائەتەكانی ناو یەكێتیان وەك هاولاتی پلە دوو سەیر دەكرد. هێندەش خاوەن پاوەرو پارە بون ، كە بەخەونیش بروا نەدەكرا هیندە بە ئاسانی هەڵدرێنە ئەودیو دیواری ،ناوەندی دەسەلات و درووستكردنی بریاری یەكێتی .ئەو مەكتەب سیاسی و بریار بەدەستانە چەند خەسلەتێكی باوەرپێنەكراویان هەبو ، بەنمونە لە نا خۆی یەكێتیدا لە ئاستی كەوادری یەكێتی لوتیان لە ئاسمانبوو و هەمیشە لە بەرامبەر پارتیشدا لاواز بون ، بەلگەی لاوازی ئەوانیش ئەوەبو كە رۆژ بەرۆژ لە سێبەری ئەواندا ، پارتی مەرجەكانی بەسەر یەكێتیدا دەسەپاندو سەرەنجام یەكێتی كردە پەراوێزی دروستكردنی بریار و یاسا لە كوردستاندا . 

 
ئەو مەكتەب سیاسی و بریار بەدەستانەی لە ناو یەكێتیدابون ، بەشێكیان كاك نەوشیروانیان ناچاركرد لە یەكێتی بچێتە دەرەوە . هەشیان بوو رەوانشاد مام جلالی بیزارو ماندوو دەكردو تەنانەت فیلیان لە مامجلال دەكرد .هەیانبوو هەرەشەی گەورەی دەكردو پێی وابو مونەزیری شورشی فەرەنسایەو لە كۆنگرەدا دەبێتە پاڵەوانی گەورەو كەسی یەكەم و دوەمی یەكێتی ، كەچی كاتێك كونگرە سازكرا گویمان لە نوزەیەكی سیاسی ئەو نەبوو وە كەوتە دەرەوەی بازنەی بەریوە بردنی یەكێتیشەوە .

 
لەم واقیع و بەدەنە دژوارەی یەكێتیدا ، لە سێبەری ئەم مەكتەب سیاسی و بریار بەدەستانەی یەكێتیدا ، لاهوری شیخ جەنگی ، كونگرەیەكی سازو بەرێوە برد ، بە جۆرێك كە حیزبە تەقلیدیە ركابەرەكەی كەپارتی دیموكراتی كوردستانە ، توانای هیچ جۆرە دەستوەردانێكی بۆ نەمایەوەو ، لا هۆری شیخ جەنگی توانی هەموو بكەرە تەقلیدی و سەربازی و سیاسیەكانی بەریوەبەرانی یەكێتی هەڵداتە دەرەوەی ناوەندی دروستكردنی بریارو ،كونگرەی بە ئاقاریكدا برد ، كە ئێمەو مانان بەخەونیش بە خەیالماندا نەدەهات لە دەستی سیاسیە تەقلیدی پرۆپارتیەكان ، یەكێتی قوتاری ببێت . بەلام لاهوری شیخ جەنگی توانی بە تەونێكی سیاسی موحەنەكانەو مەدروسانە یەكێتی لە تەقلیدی و بەزیوەكان قوتار بكات و خوێنێكی رادیكال و نەترساو بكاتەوە ناو ناوەندی دروستكردنی بریار و هەلویسَتەكانی یەكێتی و ئەمەش لە دۆخی داسەپاوی پەتای ڤایرۆسی كرۆنادا لێبراوی و ئازایەتی لاهوری شیخ جەنگی بە دیار كەوت .


پێنجەم :سەردەمی ڤایرۆسی كرۆنا و زینی وەرتێ 

 
لە گەرمەی بلاو بونەوەی پەتای كۆرۆنادا ، دەسەلاتدارانی حكومەت و حیزبەكان چونەوە ماڵ و لە دەزگاكانی راگەیاندنیش خەبەریان نەبوو ، كەچی لاهوری شیخ جەنگی بەبێ دەمامك دەچوو بەهانای خەڵكەوەو لە دەیان كەناڵەوە كاری خێرخوازی دەكردو بەهانای خەڵكەوە دەچوو ، دام و دەزگا ئەمنی و تەندروستی و ناوەندەكانی روبەرو بونەوەی كۆرۆنای بەسەردەكردەوە . 

 
لەگەرمەی ئەو كارەیدا ، فێلی سیاسی زینی وەرتی كرایە ئەجیندایەكی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ویسترا قودرەتی لاهور شیخ جەنگی لە سەرۆكایەتی كردنی یەكێتیدا تاقیبكرێتەوە. بەلام ئە وپیاوە نەك چۆكی دانەدا ، بەڵكو دەریخست كە یەكێتی لە سەردەمی ئەودا،  مساوەمە نازانێ و رێگە نادات چیتر پارتی مەرجی خۆی بەسەر یەكیتیدا بسەپێنێت و خەڵكیش بەرەو بێموچەیی و خوارهێلی هەژاری شۆرببێتەوە .

 
لە ئێستاشدا ئەوە دەبینرێ كە یەكێتی ئێستا لە سێبەری لا هوری شێخ جەنگیدا یەكێتیەكی نوێچەشنەو ژیانی حیزبی بە چەشنێك رێكخستۆتەوە ، كە متمانەی خەڵكی بۆ ریزەكانی خۆی بوژاندۆتەوەو ، لەمەودا ناچێتە پەراوێزی دروستكردنی بریارو یاسا لە كوردستاندا و ، كاردەكات كە لە مەو دوا یەكێتی بەشداری راستە قینەبێت لە دروستكردنی بریاری سیاسی و ئیداری و مالی و لە بەریوە بردنی ولاتدا و پێناچێت رێگە بدات كە یەكێتی ، جارێكی تر كەمتربێت لە هێزی یەكەم لە كوردستاندا  .
لە ئێستاشدا كە حكومەتی هەرێم لبە مایە پوچ بون و پوكانەوە نزیك دەبێتەوە ، پێناچێت یەكێتی قبولی بكات شكستی حوكمرانی و برسیبونی خەلكی بخەنە ئەستۆو گەردنی . چونكە لاهوری شیخ جەنگی و سەركردایەتیە گەنجەكەی ئەمجارەی یەكێتی ، پێناچێت رێگە بدات پارتی بە بچوكی مامەڵەی لە گەڵدا بكات .هەر ئەم خەسلەتانەی لاهوری شیخ جەنگی وسەركردایەتیە گەنجەكانی دوای كۆنگرەی چوارە،كە یەكێتی رابردو پر لە یرۆپارتی مردوەو یەكێتیەكی نوی چەشنی رادیكال  هاتۆتە مەیدانەوە  .



03/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر