ئەوەی بەرێزتان وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەتان پێ دا بە بۆنەی جەژنەوە ئەو قسانە بوو کە زیاتر لە ١٥ سالە خەلکە دلسۆزەکانی ئەم ولاتە دەیکەن ، رۆشنبیرە بە ئەمەکەکانی ئەم ولاتە دەیکەن ، میدیا جوان و سەربەخۆکان دەیکەن ، خەلکی سەر شەقام وبرسی دەیکەن و کێ دلسۆزە بۆ ولات دەیکات ، بۆ گوێتان لێ نەگرتن؟
نەوشیروان مستەفا ھەر لە دوای راپەرینەوە لە بەرەوە بە ھێمنی لە ناو خەلک و یەکێتیدا دەیکرد ، تا کار گەیشتە ئەوەی دەنگی لێ بەرز بێتەوە و ھێزێک دروست بکات ، بۆ ئەوەی رێ لەمە بگرێ کە ئێستا ئەگوزەرێ ، بۆچی بە قسەتان نەکرد؟
واتان دەزانی ئەمانە ھەمووی دژو دوژمنتانن و خۆتان دلسۆزی ئەم ولاتەن و کەسی تر نا، کە گوێتان لە کەس نەگرت تا گەیاندتانین بەم رۆژە.
گۆران کە چووە حکومەت بۆ جاری دووەم بۆ ئەمە بوو ، گوێمان لێ بگرن ، زەرەر ناکەن ، گەر لەبەر خەلکیش نەبێ لەبەر مانەوەی خۆتان .
بە ناو دوژمنەکانی ولات !! راستیان کردو بە قسەتان نەکردن!!!
ئێوە گوێتان لە کەس نەگرت
ئێوە دابەش بون بەسەر نەیارەکانی ھەرێم ، لایەنی دەرەکی مامۆستاتان بوون تا بەم دەردەیان بردن .
ئێوە بون بە بەردە بازی ولاتانی دەورو بەر، ئێستا ئێوە باشترین وەرگێڕی دابەش کردنی تازەی کوردستانن، ئێوە باشترین وەرگێڕی شەری چاڵدێرانن ، ئێمە تا ئێستا ھەموومان لە خەیمەی سەفوان داین .
بەرێزتان شتێکتان وت تا ئێستا کەس نەیوێراوە شتی وا بلێت، لەمەدا دەست خۆشیت لێ دەکەم و لەوانەیە تۆ کەمترین بەرپرسیارێتیت بەرکەوێت .
بەلام بەرێزتان بەدەر لە وتنی راستییەکان بەمە ویستت بە شێوەیەکی نا راستەوخۆ ئامۆزاکەت بکەیتە بەرپرسی یەکەم لەم نەھامەتییە:-
ویستت خۆتی لێ دەربکەی بەلام کەوتیتە ھەلەیەکەوە کە :
١-بەرێز کاک مسعودیشت کردە ژێر گەورەترین بەرپرسیارێتی مێژویی کە ماوەیەکی ھێجگار زۆر بەرپرسیاری یەکەمی ئەم ھەرێمە بوو.
٢-خۆشت لە شوێنێکدا بووی کە ئاگات لە ورد و درشتی ئەم ھەرێمە ھەبوو ، بۆ قسەت نەکرد؟
٣-خۆت و کاک مسعود و ئامۆزاکەت ھەرسێکتان پارتی و لە یەک بنەماڵە ناکرێت ئاگاتان لە ورد و درشتی ئەم ھەرێمە نەبێ
٤-یەکێتی یش شەریکی راستەقینەیە ، ئەوانیشتان کردە شەریکەبەشی گەندەڵی و نارێکی حکومرانی ولات .
بۆ گوێتان نەگرت ؟ واتان ئەزانی ئەمانە ھەمووی دوژمنی ولاتن خۆتان نەبێت .