تێكه‌لبونى كۆمه‌لگه‌يه‌ك له‌گه‌ل كۆمه‌لگه‌يه‌كيتر و به‌رده‌وامى جوله‌ى بازرگانى له ولاتێك بۆ وڵاتێكىتر و له‌هه‌رێمێك بۆ هه‌رێمێك و له شارێك بۆ شارێك و له ناحيه و ته‌نانه‌ت گونده‌كانيش هۆكارى سه‌ره‌كى ئاشنابوونى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بوه به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانى سه‌رده‌مى خۆى له‌روى كلتورى بازرگانى و كۆمه‌لايه‌تى هيتر,ئه‌وه هێواشترين جۆرى ئاشنابوون بووه به شارستانيه‌ت و شاره‌زابوون له كلتور و مامه‌له‌ى گه‌لان.
به‌لام له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه زانست و ته‌كنه‌لۆژيا گه‌يشتۆته لوتكه و هێله‌كانى گه‌ياندن به‌شێوه‌يه‌ك خێران له‌چاوتروكانێكدا كام ولات و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ت ده‌وێت دێته‌به‌رده‌مت و له‌بچوكترين تاوه‌كو گه‌وره‌ترين مامه‌له‌ى تاك و كۆمه‌ڵگه‌و ته‌نانه‌ت سياسه‌تى ولاتانيش ده‌بينيت, به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رچى خێراى گه‌ياندن له‌لوتكه‌شدايه به‌لام عێراق به‌گشتى و كوردستان به‌تايبه‌تى نه‌يان توانيوه له‌زۆربواردا سود له كلتور و فه‌رهه‌نگى گه‌لان ببينن به‌مه‌به‌ستى زياتر پێشكه‌وتنى كۆمه‌لگه‌و تاك.
پرسى ژينگه گه‌وره‌ترين و به‌رباسترينى جۆرى پرسه‌كانه له‌جيهاندا كه هه‌موو ده‌وله‌ته زلهێزه‌كانى به‌خۆيه‌وه سه‌رقالكردوه و به‌شێك له ده‌وله‌ته تازه‌پێگه‌شتوه‌كانيش كه‌متازۆرێك ختوكه‌ى به‌شداريكردنيان دێت به‌مه‌به‌ستى هه‌نگاونان بۆ پارێزگارىكردن له سروشت به‌گشتى,ژينگه يه‌كه‌م مه‌ترسيدارترين هێرشه به‌رامبه‌ر به زينده‌وه‌رانى سه‌رزه‌وى كه به‌شكلى هێواش يه‌خه‌ى جيهان ده‌گرێت.
له‌هه‌رێمى كوردستان: به‌داخه‌وه‌م كه تاوه‌كو ئيستاش پرسى ژينگه نه‌بۆته پرسێكى سه‌ره‌كى له‌چوارچێوه‌ى حوكمرانيدا,بۆيه تاوه‌كو ئيستاش لايه‌ن و بابه‌ته په‌يسوه‌ست به‌ژينگه‌ييه‌كان هێند به‌شتێكى ساده سه‌يرده‌كرێن بۆيه مه‌رجه‌عيه‌تى حكومرانى نه‌دراوه به‌ژينگه,بێ ئاگاى له كاره‌ساته‌دڵته‌زێنه شۆكه‌كانى سروشت له‌لايه‌ن حكومه‌ت و كۆمه‌لگه وايكردوه ئه‌و كه‌س و پسپۆرانه‌ى كه خۆيان بۆ ژينگه‌و خزمه‌تى سروشت ته‌رخانكردووه هێواش هێواش ئه‌م مه‌ترسيه بۆمب ئاسايه هه‌ستپێبكه‌ن و په‌رۆشيان بۆ سروشتى ناوچه‌كه ده‌نگيان له شه‌قام و سۆشيال ميديا و راگه‌ياندنه‌كاندا به‌رزبكه‌نه‌وه و هۆشدارى بده‌نه حكومه‌ت له مه‌ترسى ئه‌م كاره‌ساته,به‌لام به‌داخه‌وه كپى گوێى لايه‌نى به‌رپرس و ناهۆشيارى كۆمه‌لگه به‌گشتى و تاك به‌تايبه‌تى وايكردوه ته‌نانه‌ت گه‌وره‌يى ئه‌م كاره‌ساته هه‌ستپێنه‌كرێت.
لايه‌نه‌كانى ژينگه وه‌ك (ئاو,هه‌وا ,رووه‌ك ,ئاژه‌ل,هيتر)له هه‌رێمى كوردستاندا هێنده بێنازن واخه‌ريكه توشى ئه‌م نه‌خۆشيه كوشنده‌ييه ده‌بن كه ناوده‌برێت به (قربوون)
ئاو :نه‌بونى پلانى ستراتيژى بۆ گلدانه‌وه‌ى (ئاو) وه سودوه‌رگرتن له سامانى ئاو وه ئه‌م زينده‌وه‌رانه‌ى له‌ناويشى ده‌ژين, هه‌ر له دروستكرنى سه‌دده(به‌ربه‌ست) و پاككردنه‌وه‌ى ئاو وه دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى بۆ مه‌به‌ستى كشت‌و كال و دووباره زيندوكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى كشت‌وكال و پيشه‌سازى.بۆيه ئاو خاوه‌نى زۆرترينى نرخه به‌تايبه‌تى بۆ سنورى ده‌وله‌تان ده‌توانم بلێم هاوتاى نرخى نه‌وته له‌جيهاندا.
هه‌وا: پيسبوونى هه‌وا به‌شگتى له‌رێگه‌ى زۆروونى ژماره‌ى دانيشتوان و كه‌رتى پيشه‌سازى و زۆربونى رێژه‌ى ئۆتۆمۆبێل و به‌رزبوونه‌وه‌ى ژاوه‌ژا و وه كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له ارستان و پوش و پاوانه‌كان وايكردوه رێژه‌ى دوانۆكسيدى كاربۆن زيادبێت و رێژه‌ى ئۆكسجين رووى له‌دابه‌زين بكات و ولات به‌ره‌و هه‌وايه‌كى ناپاكژ به‌رێت و رێژه‌ى نه‌خۆشيه مه‌ترسيداره‌كانى وه‌ك شێرپه‌نجه‌ى سيه‌كان و هيتر رووى له زيادبونبكات.
رووه‌ك : له‌سه‌ر ده‌مى رژێمى پێشووى عێراق كه به‌رده‌وام هێرشى بۆسه‌ر ناوچه شاخاويه‌كان و ده‌شت و لادێكانى سنورى هه‌رێمى كوردستانى باشوربوه له‌رێگه‌ى به‌كار هێنانى چه‌كى قورس و ته‌نانه‌ت گازى كيمياى, وايكردبوو رێژه‌ى دار له دارستانه‌كانى هه‌رێم به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له‌ناوبچن و بسوتێن به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه به‌رده‌وامانه‌و بلاو بونه‌وه‌ى نه‌خۆشى رووه‌كه‌كان و له‌ناوچوونى رێژه‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌وزاى, بۆيه رێژه‌ى داره‌كان رووى له‌كه‌مى كرد و گه‌وره‌ترين مه‌ترسى بۆ كه‌مبونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئۆكسجين زياديكرد,بۆيه تاوه‌كو ئيستاش نه‌توانراوه هه‌رێمىكوردتان بگه‌يه‌نرێته ستاندارتى جيهانى له‌رووى رێژه‌ى سه‌وزاى و گوێنه‌دان به به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌وزاى و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى پيشه‌سازى ته‌خته,به‌گرنگ وه‌رنه‌گرتنى پرسى ژينگه به‌تايبه‌ت دره‌خته‌كان و سه‌وزاى به‌گشتى كاره‌ساتێكيترى سروشته سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى به‌هه‌ره‌سى سلكى ژينگه ده‌شكێته‌وه.
ئاژه‌له‌كان: زۆرێك له ولاتانى پێشكه‌وتوو ئاژه‌ليان كردوه به به‌شێكى گرنگى بازرگانيه جيهانيه‌كانيان و له‌م رێگه‌يه‌وه داهاتێكى باش بۆ حكومه‌ت و ولاته‌كه‌يان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ترينى سامانه‌كه‌يان سامانى ئاژه‌له,به‌رده‌وام له‌هه‌ولى زۆر و گرنگدان بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌يه‌كى باشتر له‌وه‌ى ئيستا هه‌يه به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌وتنى زياترى ئه‌مبواره گرنگه‌يان,به‌لام به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌وه‌ك هه‌ر نه‌توانراوه ئاژه‌له‌كان په‌ره‌پێبده‌ن و رێژه‌ى زۆربوونى ئاژه‌ل به‌شێوه‌يه‌كى زانستيانه زيادبكه‌ن به‌لكو نه‌يان توانيوه بيانپارێزن له كاره‌ساته‌مرۆى و سروشتيه‌كان,كه هه‌رێمى كوردستان له رووى سامانى ئاژه‌ليش ده‌توانم بلێم سێكته‌رێكى زۆر لاوازه و هيچ پێشكه‌وتنێكى گه‌وره و پرشنگدار نه‌نراوه بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌م لايه‌نه‌گرنگه.
له‌لايه‌كيتريشه‌وه ئاژه‌لى كێوى هه‌ميشه قوريانى بوه بۆ هه‌وه‌سو ئاره‌ززوه‌كانى مرۆڤ و به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ى له‌ناوبردن و قركردندنيان له‌سه‌ربوه و تاوه‌كو ئيستاش زۆرترينى قوربانيه‌كانى ده‌ستىمرۆڤ ئاژه‌له كێويه‌كانن.
حكومه‌ت و لايه‌نى په‌يوه‌نديداريش نه‌يان توانيوه ئه‌مجۆره ئاژه‌لانه‌بپارێزن و ته‌نانه‌ت رێگايه‌كى زانستيان به‌كار نه‌هێناوه بۆ زۆربونيان ته‌نانه‌ت بتوانن رێژه و ژماره‌ى ئه‌م ئاژه‌لانه زيادبكه‌ن, كه روونه بوونى هه‌ريه‌كێك له‌م ئاژه‌لانه باشتركردن و راگرتنى هاوسه‌نگى زه‌ويه و نيشانه‌ى به‌رده‌وامبونى ژيانه به‌شێوه‌يه‌كى سروشتى .
پێويسته حكومه‌ت له‌رێگه‌ى دانانى پلانێكى ستراتيژى هه‌لسێت به‌گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌م هاوسه‌نيگيه‌ى كه پێويسته بۆ هه‌روڵاتێك به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى كۆمه‌لگه و به‌رده‌وامبونى ژيانى ئاساى,وه له‌لايه‌كيتريشه‌وه ده‌بێت به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كان و راگه‌ياندنه‌كان و رۆژنامه‌نوسان و راگه‌ياندراوه فه‌رمىو نافه‌رميه‌كان هه‌ولى ئه‌وه بدرێت كه كۆمه‌ڵگه هۆشيار بكرێتوه ده‌بێت له‌م لايه‌نه‌ش حكومه‌ت ده‌ورێكى سه‌ره‌كى بگێرێت وه به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگى هه‌موو ئه‌م لايه‌نانه‌بێت كه له‌هه‌ولى هۆشياركردنه‌وه‌ى هاولاتياندا ئاماده‌ن.