ژنی کورد لەبری ڕاهاتن دەبێت ڕوبەڕو ببێتەوەو بەرگری بکات

نێرگس ڕەشید

کێشەو بابەتەکانی ژن وەک هەموو بابەتەکانی دیکە سیاسی و کۆمەڵایەتی بەو ئازادی یەکە خەباتی مێژووی بۆ کراوە سنوری جوگرافیاو نەتەوەی تێپەڕ کردووە ٚگرنگی ڕۆڵی ژن و پێگەکەی لەمێژوودا بەگشتی و لەنێو پەیامە ئاینیەکاندا نەتوانراوە پەراوێز بخرێت سەیرکە چۆن لەزاری پەیامبەری ئیسلام(محمد)د.خ ئاماژە بۆئەوە دەکات کە بەهەشت لە ژێرپێ ی دایکاندایە.

 ئەگەر سەیر بکرێت دەبینین مافەکانی ژن لەم سەردەمەدا بەشێکیان بەدی هاتووە کەئەویش مافە سەرەتاییەکانن وەک (خوێندن.. هەڵبژاردن..تا ڕادەیەک هەلی کار ) ئەگەر هەتا ئەم مێژوەش نایەکسانی لە کرێشدا هەبێت بەرامبە ر بەو ڕەنجەی کەدەیدات بەراورد بەو هەقەی کە پیاوان وەری دەگرن، بەڵام نابێت ئەوە لەیاد بکەین کە ئەم دەست کەوتانە هەرگیز نابێت وەک بەخششێکی دەسەڵات یان پیاوان سەیربکرێت، بەڵکو دەرئەنجامی خەباتی ژنان و تەواوی ئازادیخوازانە ڕەنگە تەنها سەیرێک لەمێژووی تازەی خەباتی ڕۆژئاوای کوردستان بکەین ئەوڕاستی یە دەردەکەوێ کە ژنان ڕێگەییان لەبەردەم بکرێتەوە دەتوانن شان بەشانی پیاو لەهەموو کایەکاندا چالاک و کاریگەری یان هەبێت لەباکوری کوردستانیش بەشداری کچان و ژنان ئەوڕراستی یەیان خستەڕو کە خەباتی ئەوان ڕوکەش نیە بۆ ئەوەی بڵێن دیموکراسی هەیە ئەوان لە کۆی 67 پەرلەمانتار زیاتر لە 25 پەرلەمانتارلە ژنان و کچانن لە ڕیزەکانی hdp ئەم جۆرە لە بونی ژنان لەباشوری کوردستان تاڕادەیەک بەرچاوە، بەڵام ئەبێت ئەوە بزانرێت کە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئابوری و هۆکاری ئەو بزاوتە ئازادی خوازانەیە کە ژن لە ناویدا جێگەی گرتۆتەوە ئەگەر کەلتوری زاڵی خراپی کۆمەڵگا هەتا ئێستا ئاستەنگ دروست بکات لەبەردەم زیاتر بەرەو پێشچونی ئافرەتان وەهیچ ناسنامەیەکی ژن بۆ هەبوونی خۆی پێویستی بە عەقڵ و مێشک و جەستەی پیاو نیە هەبوونی ژن کە بەندکراوە بێهێز کراوە و ژنی کردووە بە کاڵاو کۆیلە پێویستە ئەم سیستەمە تێپەڕێنرێت لەپێناو هەبوونێکی ئازادانەی ژن لەپرۆسەی ( خۆبون) سەربکەوین ئەوە بابەتێکی ئەخلاقی یە دەڵێن (من منم) واتە دەبین بە خۆمان واتە خۆبون بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێت لە دژی زهنیە یەتی کەلتوری سەپێنراو بەسەر ژندا کەدەڵێت تۆ دەبێت ببیت بە موڵکی ڕەها.

 ئێمە پێویستە بزانین چ جۆرە کۆمەڵگایەکمان ئەوێت چۆن ژن بتوانێت لە کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و خێزانیدا پێشەنگ بێت چۆن کۆمەڵگاو نەریت لە ڕێگەی ژنەوە بگۆڕین چۆن زنجیری کۆیلایتی سەپێنراو تێک بشکێنین، ژن تۆ ئەتوانیت هەستیتەوە بەرەنگاری هەموو کۆسپ و گرفتەکان ببیتەوە لەگەڵ پیاو تێهەڵکێشێکی لاستیکی بن و هەردوو لا وەک ئەوەی کە هەن یەکترتان قبوڵبێت ،ڕەنگە ئەم جۆرە هەوڵانە لەڕێگەی خواست و هەوڵی ژنانەوە بەتەنها بەدەست نەیەت بەڵکو گرنگی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەرتی پەروەردەو کەرتی تایبەت و ناوەندە ئەکادیمییەکانی ڕۆڵ گێڕبن لەڕێگەی گفتوگۆو پابەند بونی ئەخلاقی بە گرێبەستی مرۆڤ دۆستانە تا ئەو دەمەی سەیریکردن بۆ ژن وەک سەیرکردنێکی سروشتی لەدەرەوەی کەلتوری سەپێنراوی باو کە ژنی کردووە بە تابعی پیاو ئەمە یە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵگەی شایستە بە ژیانی ژنی ئازاد.


08/07/2018



وتارەکانی تری نوسەر