له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق داوایه‌كی یاساییان دژی فواد حسین، وەزیری دارایی عێراق، جوڵاندووه و به پێشێلكاری یاسایی تۆمه‌تبار ده‌كرێت سه‌باره‌ت به بڕو میكانیزمی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان. بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا داهاتی مانگانه‌ی عێراق له سێ ترلیۆن دیناره‌وه دابه‌زییوه بۆ یه‌ك ترلیۆن و له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی نیه‌وه‌ی دێت بۆ هه‌رێم. به پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی كه هه‌موكات پرسی موچه و نه‌وت ده‌كه‌ن به بابه‌ته‌ی قه‌ومی و ئه‌و په‌رله‌مانتار و هێزانه‌ی عێراق به شۆڤێنی تۆماتبار ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌م په‌رله‌مانتارانه گوێیان لێبگیرێت و بزانین گرفتی ئه‌وان چییه، چونكه پارتی ده‌یه‌وێت دۆزی كوردی و مه‌زڵومیه‌تی میله‌تی ئێمه وه‌ك چه‌كێك به‌كار بێنێت دژی هه‌ر ده‌نگێك له به‌غداد كه بییه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان بخاته مه‌ترسیه‌وه، كه ئه‌مه زۆر مه‌تریسداره و ستراتیژێكی یه‌ك جار نا ئه‌خلاقی یه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی لاوازی په‌رله‌مان و دادگاكانی كوردستان، كاتێك نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و موچه په‌نا بۆ به‌غداد ده‌به‌ن ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن میداكانی سه‌ر به پارتی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌خوین ده‌كرێن به‌وه‌ی گوایه “له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه و داوای برینی موچه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن.” هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ریتۆریكهكی ته‌واو بێمانایه چونكه به‌پێی ده‌ستور هه‌رێم له عێراق دانی پێدانراوه شتێك به ناوی دوژمن له عێراق نیه، وه هه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی ناوی لێناوه دوژمن له حكومه‌تی فیدراڵی دۆست و برابهشه له‌گه‌ڵیان له هه‌ركه‌س زیاتر.
به‌ڵام كاری ئێمه‌یه وه‌ك ده‌نگه ئۆپۆزسیۆنه‌كان (ناڵێم هێزی ئۆپۆزسیۆن چونكه هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆنمان نیه به‌ڵكو ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنمان هه‌یه له په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان) ئازایانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگه نارازیانه‌ی به‌غداد كاری هاوبه‌ش بكه‌ین دژی تاڵانكاری نه‌وت و بوجه و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان. نابێت له‌ژێر ناوی كورد بون و گوتاری قه‌ومی بێ ده‌نگ بین له ئاست گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵكو ئه‌بێ ئێمه سه‌رمه‌شق بین.
من سەبارەت بە ئه‌م پرسه چه‌ندین جارله‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ناوه‌راست و باشور گفتوگۆی تایبه‌تم هه‌بووه، سه‌باره‌ت ئه‌م شكاته‌ی له‌سه‌ر فواد حسین هه‌یه وه مه‌ترسی برینی پشكی هه‌رێم و تێگه‌شتنی زۆر باشم دروستكردوه به‌جۆرێك هه‌وڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ببێته هۆی سزادانی به‌رپرسانی هه‌رێم و كۆمپانیاكانیان نه‌ك هاوڵاتیان هه‌رێم. به‌ڵێنیشماندا وه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كی تر پێكه‌وه گروپێكی په‌رله‌مانی (کورد و عەرەب) دروست بكه‌ین بۆ كۆتای هێنان به تاڵانكاری نه‌وتی هه‌رێم و گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی دژی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا حزبی كه له‌م پرسه‌وه گلاون. واته كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم به‌ڵام رێگری ده‌كه‌ین له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ برینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
گرفتی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانتارانی عێراق زانیاری و به‌ڵگه‌ی پێویستیان نیه له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و تا ئێستا نازانن له كوردستان جه‌ند حزبی جیاواز هه‌یه، خه‌ڵك كه‌ی موچه وه‌رده‌گرێت، كێشه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و لاوازی دادگا؟ بۆیه زۆر جار لەبری فشار دروستكردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كه‌ونه چوارچێوەیه‌كی هه‌ڵه‌وه كه وابیبینرێن كه دژی خه‌ڵكی هه‌رێمن، كه وانیه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ل په‌رله‌مانتار یوسف كیلابی له كوتله‌ی نه‌سر و فالح خیزعهلی له فه‌تح (كه دو په‌رله‌نتاری توندن به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم) گفتوگۆمكردوه كه پێكه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی هه‌رێم و به‌غداد كار بكه‌ین، لەناویشیاندا مه‌له‌فی نه‌و. به‌لێنیشیان داوه كه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن دژی هاوڵاتیانی هه‌رێم. به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ماهه‌نگی ئێمه‌یان ده‌وێ بۆ دوو بابه‌ت.
1. پشتیوانیان بین له هه‌وڵی رێگری كردن له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد،
2. به‌یاناتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌سلیم بكرێت تا ئهوههی فه‌رمه‌نبه‌رانی هه‌رێم بكرێنه فیدراڵی و موچه‌كانیان له ململانێی سیاسی دور بخرێته‌وه.
بۆ هه‌ردو پرسه‌كه له یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩ هاتوه به‌ڵام فواد حسین نه داوای له هه‌رێم كردوه به‌یاناتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غداد بكرێت، نه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێم هیچ كارێكی كردوه چونكه ئه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ه و ده‌بێت رۆڵ ببینێت له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
بۆیه چاوه‌روان بكه‌ن له چه‌ند رۆژی ئاینده میدیاكانی نزیك له پارتی هه‌ڵمه‌تێكی ته‌خوین و هێرشكردن ده‌ستپێبكه‌ن بۆ سه‌ر ئێمه و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ناوم هێنان و ترس و قه‌له‌قی دروست ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌غداد ده‌یه‌وێت موچه ببرێت، لە کاتێكدا سهركێشیهكانی پارتی و رازی بونی حزبه‌كانی تر و سیاسه‌تی نه‌وت نه‌بوایه ئێستا هه‌رێم مانگانه بری (١) ملیار دۆلاری له به‌غداده‌وه بۆ ده‌هات و له هه‌موو قه‌یرانێكی موچه به‌دور ئه‌بوین.
بۆیە لەمە بەدوا بەتەنیا ەنگێکی تەنیا و نەبیستراو نابین لە کوردستان، بەڵکو دەبێت بزانن کە ئەم بەرەیە فراوانتر ئەبێت.