دوایخەن..

جیهاد حویز
گومانی تێدانیه هه موو دواخستنێكی هه ڵبژاردنه كان له قازانجی نوخبه ی سیاسی وڵاتدایه له نێویشیاندا به پله ی یه كه م ئه و نوخبه یه ی كه ده سه ڵات به ڕێوه ده به ن، له هه موو بارێكدا ئه نجامدانی هه ڵبژاردن له ئه نجامنه دانی باشتره به ڵام پرسیاره جه و هه ریه كه ئه وه یه چۆن هه ڵبژاردنێك بكرێت و بۆچیش بكرێت؟

بۆوه ڵامدانه وه ی ئه وپرسیاره پێویسته هه ندێك له سه ر ڕابردوو بوه ستین، هه ڵبژاردنه كانی په رله مانی كوردستان تاساڵی ٢٠٠٩ ته نها شه رعیه تدان بوه به به رده وامی دان به و سیسته مه سیاسیه ی كه هه رێمی كوردستان به ڕێوه ده بات ئه وه جگه له وه ی له یه كه م ئه زمونی هه ڵبژاردندا له ساڵی ١٩٩٢ شه ڕی نه گریسی ناوخۆی لێكه وته وه!!

له گه ڵ ده ركه وتنی ئۆپۆزسیۆن و به شداری كردنیان له هه ڵبژاردنه كان په رله مان پێی نایه قۆناغێكی نوێوه وئومێدێكی زۆریان بۆكاری په له مانی گه ڕانده وه و له هه مانكاتیشدا مانا بۆ پڕۆسه ی هه ڵبژاردن گه ڕایه وه به ڵام دواجار ئه و جۆره ئه زمونه ش ڕوبه ڕبه روی له مپه ری گه وره بویه وه خودی ئۆپۆزسیۆنیش كه وته هه ندێك هه ڵه ی ستراتیجیه وه.

ئێستاش له و هه ل ومه رجه دژواره ی كه هه رێمی كوردستانی پێدا تێپه ڕده بێت ئه نجامدانی هه ڵبژاردن جگه له گۆڕانكاری گه وره له ژیانی ١١١ مرۆڤی ئه ونیشتیمانه دا هیچی دیكه ی لێناكه وێته وه بۆیه وه ك هاوڵاتیه ك كه هه ڵبژاردن به گرنگترین ئامراز ده بینم بۆ هێنانه دی ئاینده یه كی گه ش بۆ داهاتوی وڵاته كه م به ده نگێكی به رز ده ڵێم: دوایخه ن تائه وكاته ی ئه و باوه ڕه تان بۆدروست ده بێت كه په رله مان ته نها شوێنی ده ست هه ڵبڕین نیه به ڵكو شوێنی دورخسته وه ی ئه و ده ستانه یه كه ده ست بۆ قوتی ئێمه ده به ن، دوایخه ن تائه وكاته ی ئه وباوه ڕه تان بۆدروست ده بێت كه ئیشی په رله مانتار یاسا ده ركردنه نه ك به تانی دابه شكردن!، دوای یخه ن تا ئه و كاته ی تێده گه ن چاودێریكردنی ده سه ڵاتی جێ به جێ کردن مانای دژیه تیكردنی خاك و نیشیمان نیه، دوایخه ن تا ئه وكاته ی به ته وای دڵنیا ده بین كێ ده نگه كان ده ژمێرێ، دوایخه ن هه تا هه ندێك له ویاسا جوان و باشانه جێ به جێ بكه ن كه ده رتان كردون و به بێنازی له له وه زاره ت و دادگاكاندا تۆزی بێدادی دایپۆشیون.!!؟؟

تاو ئه وكاته چه ندی ده تانه وێت دوایخه ن وهه زارجار ده ستان خۆشبێت.

07/08/2018



وتارەکانی تری نوسەر