هەڵبژاردنەکانی هەرێم و زانیاری و بەراوردکاری، گۆڕینی دەسەڵات یان چەقبەستنی گۆڕانکاری

زمناکۆ ئیسماعیل
 بەپێی ئەنجامی راگەیەنراوی هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨ی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رێژەی کورسی بەدەستهاتویان زیادیکردوە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانیان کەمیکردوە، لەهەمانکاتدا دووان لەهێزە نەیارەکانیان، (بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی)، کە براوەی دوهەم و چوارهەمی هەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٣، هەم دەنگەکانیان و هەم کورسییەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، لەبەراوبەر ئەوەشدا، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوتای ئەو دوو هێزە، دەنگەکانی کەمیکردوە، بەڵام کورسییەکی دیکەی لیستەکەی، بۆ پەڕڵەمانی هەرێم زیادیکردوە، بەدیوێکی دیکەشدا دەبینین، هێزو قەوارەی نوێ دروستبون، بەڵام هیچیان وەک نەوەی نوێ، نەیانتوانیوە ببن بەخاوەنی دەنگێکی بێشومارو ٨ کورسی پەڕڵەمانی.

ئەگەر بەراورد بکەین لەنێوان هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨ لەچاو هەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٣، بێگومان گۆڕانکاری بەرچاوو دەبینین، لەژمارەی دەنگەکان و کورسی بەدەستهاتوی حیزب و قەوارەو لایەنەکان.

پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣دا، توانیبوی ٧٤٣ هەزارو ٩٨٤ دەنگ کۆ بکاتەوە، بەبەهای ٣٨ کورسی، بەڵام لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا توانیویەتی، ٦٨٦ هەزارو ٧٠ دەنگ کۆبکاتەوە، ئەوەش بەبەهای ٤٥ کورسی، لەوڕوانگەشەوە دەبینین، کە پارتی ٧ کورسی زیادیکردۆتە سەر بەهای کورسی فراکسیۆنەکەی، لەهەمانکاتدا ٥٧ هەزارو ٩١٤ دەنگ کەمیکردوە، هەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨، توانیویەتی، ٣١٩ هەزارو ٩١٢ دەنگ کۆبکاتەوە، بەبەهای ٢١ کورسی، بەڵام لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣دا توانیبوی ٣٥٠ هەزارو ٥٠٠ دەنگ بەدەستبهێنێت، بەبەهای ١٨ کورسی، لەو روانگەشەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ ئەم هەڵبژاردنە،٣٠ هەزارو ٥٨٨ دەنگ کەمیکردوە، بەڵام لەچاو هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣دا، یەکێتی نیشتیمانی، ٣ کورسی زیادیکردوە.

لەبەراوبەر ئەوەشدا، دوان لەو سێ هێزەی، کە گوتاری گۆڕینی دەسەڵاتی ٢٧ ساڵەی یەکێتی و پارتییان بەرزکردبویەوە (یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان)، کورسییەکانیان کەمیکردوە، بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی، بەبەدەستهێنانی ٧ کورسی بۆ ساڵی ٢٠١٨، توانیویەتی یەک کورسی زیاد بکات لەچاو هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣.

بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣دا خاوەنی ٤٧٦ هەزار و ٧٣٦ دەنگ بوو، بەبەهای ٢٤ کورسی، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ١٨٦ هەزارو ٩٠٣ دەنگی بۆ هەژمارکراوە، بەبەهای ١٢ کورسی، لەوڕوانگەشەوە بزوتنەوەی گۆڕان، ٢٨٩ هەزارو ٨٣٣ دەنگی لەدەستداوە، کە دەکاتە بەهای ١٢ کورسی.

یەکگرتوی ئیسلامیش، لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣دا، خاوەنی ١٨٦ هەزارو ٧٤١ دەنگبوو بەبەهای ١٠ کورسی، بەڵام لەم هەڵبژاردنەی دوایدا، لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی و بەیەک قەوارە لەژێر ناوی، هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح، بەشدارییان لەهەڵبژاردنەکانداکرد، لەوڕوانگەشەوە بوون بەخاوەنی ٧٩ هەزار و ٤٣٤ دەنگ، کە ئەوەش دەکات بەبەهای ٥ کورسی.

واتە لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣دا یەکگرتوی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی بەهەردوو لیست، ٢٠٨ هەزارو ٥٧٥ دەنگیان هێنابوو، چونکە لەو هەڵبژاردنەدا، یەکگرتوی ئیسلامی خاوەنی ١٨٦ هەزارو ٧٤١ دەنگبوو، بزوتنەوەی ئیسلامی ٢١ هەزارو ٨٤١ دەنگی هەبوو بەبەهای ١ کورسی، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە کە لیستی (هاوپەیمانی و بەرەو ئیسڵاح) یان بەهاوبەشی پێکهێناوە، خاوەنی٧٩ هەزار و ٤٣٤ دەنگن، واتە بەهەردوو حیزب، ١٢٩ هەزارو ١٤١ دەنگیان کەمکردوە، لەگەڵ ٦ کورسی.

هەرچی کۆمەڵی ئیسلامییە، لە هەڵبژادنەکانی ساڵی ٢٠١٣دا خاوەنی ١١٨ هەزار و ٥٧٤ دەنگبوو، بەبەهای ٦ کورسی، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا خاوەنی ١٠٩ هەزار و ٤٩٤ کورسییە بەبەهای ٧ کورسی، هەرچەندە کۆمەڵی ئیسلامی ٩ هەزارو ٨٠ دەنک کەمیکردوە، بەڵام بەهۆی دابەزینی بەهای کورسی لە ١٧ هەزار دەنگدەرەوە بۆ ١٥ هەزار، توانیویەتی یەک کورسی زیادە بخاتەسەر بەهای کورسی بەدەستهاتوی لیستەکەی.

بەو پێیەی فکری گۆڕینی یەکێتی و پارتی وەک دوو حیزبی دەسەڵاتدار، لەهەڵبژاردنەکانی  ٢٥-٧-٢٠٠٩ دەستیپێکرد، ئەگەر بەراوردێک بکەین، لەنێوان زیادکردن و کەمکردنی دەنگی هەر ٥ هێزە سەرەکییەکەی پێشوی، نێو گۆڕەپانی سیاسی هەرێم، لەدوو هەڵبژاردنی رابردوو بەراوبەر بەم هەڵبژاردنەی ئێستا.

یەکێتی و پارتی لە ٢٥-٧ی ٢٠٠٩دا بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانیانکرد بەناوی لیستی کوردستانی، بەوەش بەهەردوکیان توانییان ببن بەخاوەنی، یەک ملیۆن و ٧٦ هەزار و ٣٧٠ دەنگ، بەبەهای ٥٩ کورسی، لەهەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٣دا، هەریەکەیان بەجیا بەشداری هەڵبژاردنەکانیانکرد، بەڵام بەوپێیەی ئەم دوو پارتە، هاوبەشی دەسەڵاتداریبون لەهەرێم، لەوڕوانگەشەوە، ئەگەر رێژەی دەنگەکانیان بخەینە پەنا یەکتر، بەوپێیەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەڵبژاردنەکانی ٢١ ئەیلولی ٢٠١٣دا، خاوەنی ٧٤٣ هەزارو ٩٨٤ دەنگبووە، بەبەهای ٣٨ کورسی، یەکێتی نیشتیمانیش خاوەنی ٣٥٠ هەزار دەنگبووە، بەبەهای ١٨ کورسی، واتە بە یەکێتی و بە پارتی، لەو هەڵبژاردنەدا، خاوەنی یەک ملیۆن و ٩٤ هەزار و ٤٨٤ دەنگبون، بەبەهای ٥٦ کورسی، ئەگەر ژمارەی دەنگە بەدەستهاتوەکانی ساڵی ٢٠٠٩ لە ساڵی ٢٠١٣دا دەربکەین، ئەوا یەکێتی و پارتی ١٨ هەزارو ١١٤ دەنگ بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣ زیادیانکردوە، بەڵام بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٠٩دا هەردوو پارتەکە بەهاوبەشی ٥٩ کورسییان هەبووە، لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣دا ٥٦ کورسی، ئەوا لەو هەڵبژاردنەدا بەهەردوو پارتەکە ٣ کورسی کەمیانکردوە.

جیاواز لەو دوو هەڵبژاردنە، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨ ، هەردوو هێزی دەسەڵاتداری هەرێم، یەکێتی و پارتی، خاوەنی یەک ملیۆن و ٥ هەزارو ٩٨٢ دەنگن، بەبەهای ٦٦ کورسی، بەو پێیەش بێت، هەردوو پارتی دەسەڵاتدار، لەچاو هەردوو هەڵبژاردنەکانی ٢٥-٧-٢٠٠٩دا ٧ کورسی زیادیانکردوە، ئەگەر کورسی بەدەستهاتوو، بەراوردی هەڵبژاردنەکانی ٢١ ئەیلولی ٢٠١٣ بکەین، دەبینین بۆ هەڵبژاردن

23/10/2018



وتارەکانی تری نوسەر