نەوەی نوێ لەبەردەم دو بژاردەدا

فاروق غەفور
دوای مەهزەلەی هەڵبژارنەکەی ۹/۳٠ و راگەیاندنی ئەنجامی نافەرمیی لەلایەن کەناڵەکانی سەربە پارتی کەنەوەی نوێ لەریزبەندی شەشەمی لیستە براوەکاندا بو، نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رەتکردەوەو دوپاتی کردەوە ئەگەر ئەنجامەکان بەو شێوەیە ڕابگەیەنرێت بایکۆت دەکات و یەشداریی خولی پێنجەمی پارلەمانی کوردستان ناکات، ئەو کات و ئێستاشی لەگەڵ بێت یەکێکم لەوانەی کە باوەڕم وایە خەباتی دیموکراسیی و پارلەمانیی لەسایەی هەژمونی ئەقڵیەتی خێڵەکیانەی جوت حزبی دەسەڵاتدار، نەک لەئایندەو دۆخێکی دیموکراسیی نزیکمان ناکاتەوە بەڵکو چنگی جوت حزبی بنەماڵە لەعەرشی دەسەڵات توندتر دەکات، بەڵام کاردانەوەکانی ناو جوڵانەکەو دەنگدەران و نوێنەری رێکخراوو وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا لەعێراق کە جەختیان لەگرنگیی ئۆپۆزسیۆن بونی کارای جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەنەوە لەپارلەمانی کوردستاندا، نەوەی نوێ یان خستە بەردەم دو بژاردەوە کە بریتین لە :

یەکەم : سوربونی نەوەی نوێ لەبڕیارەکەی و گرنگیی نەدان بەدەنگە نێوخۆیی و دەرەکیەکان هەر وەک جۆن لەرابردودا  زۆرینەی حزبە کوردیەکان پەیڕەویان کردوە کە ریفراندۆم دیارتریان نمونەیەتی.

دوەم : دەبێت نەوەی نوێ گوێگرتن و پابەندبون بە رای زۆینەی دەنگدەرانی و نوێنەری نێوەندە دەرەکیەکانی ناو عێراق و هەرێم بەسازش و عەیبە نەزاتێت و بەهەندیان وەربگرێت بۆ پێداچونەوە بەهەڵوێست و وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی.

ئەنجومەنی نەوەی نوێ لەکۆبونەوەی تایبەت بەو پرسە بە زۆرینەی دەنگ بژاردەی دوەمی هەڵبژاردو بڕیاریدا کاندیدە دەرچوەکانی وەک فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنی کارا بەشداریی خولی پێنجەمی پارلەمان بکەن.

ئێستا سەرنجەکانمان هەرچۆنێک بێت دەربارەی هەڵوێیستی بەشداری نەکردن و بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون لەپارلەماندا ، رەنگە هێندەی ئەوکاتە ئەرزشی نەبێت کە ئەدای فراکسیۆنەکە دەبینین لەپارلەماندا، ئەو کاتەش هەڵسەنگاندنێکی دیکە دەکەین ، حزب سەرکردەکانی تاکڕەوانە بڕیاربدەن ، یاخود دەنگەکانی دیکەش بەهەند وەربگرن ؟


01/11/2018



وتارەکانی تری نوسەر