پارتی بۆ کۆنگرە گرێ نادا..باڵ باڵێن ریگا نادا؟

عادل عەلی

لە نێوان کۆنگرەی سیانزدەو چواردە کە هێشتا نەبەستراوە، واتا لە ساڵی ۲٠۱۱ وە تا هەنوکە نۆ ساڵ تیپەڕ دەبێت...پارتی وەک هەر حیزبێکی سیاسی دەبوایە یٔاسایی وپێویست بوو نەک کۆنگرەیەک بەڵکو دوو کۆنگرەی تری گرێبدایە..هۆکارەکان هەرچییەک بن،پارتی نەیتوانیوە لەو ماوە زۆرەی تێپەڕیوە  کۆنگرە ببەستێت..
کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق لەساڵی پاردا بۆ جاری دووەم یٔەم حیزبەی یٔاگادارکردوەو هۆشداری داوە کە پیویستە لە ماوەی (۱٠) مانگدا کۆنگرە ببەستێت..جاری یەکەم مۆڵەتی مانگێکی پێدابوو،بەڵام لە جاری دووەمدا کە لەسەر داوای پارتی و بەنوسراوی فەرمی داوای هاوکاری و کار یٔاسانی دەکات ماوەکەی بۆ درێژ کرایەوە. کە پیویستە لەسەر یٔەو حیزبە لەو ماوە یاساییەی بۆی دیاریکراوە کۆنگرە ببەستن .بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت بەپێی یاسای پارت و رێکخراوەکانی عیراق..بەڵام هەنگاوەکانی پارتی بۆ بەستنی کۆنگرە تا یٔیستا نادیارەو پێناچێ لەو وەختەی دیاریکراوە کۆنگرەی چواردەی خۆی ببەستێت...

 کۆنگرە بۆ هەر پارتێکی سیاسی بەرزترین دەسەڵاتە کە توانای هەیە سەر لەبەری بونیادی حیزب بگۆڕێ و یاخود هەڵیوەشێنێتەوەو رێبازو هێڵە فیکرییە سیاسییەکەشی بگۆڕێ،هەر گۆنگرەیەکە یٔەتوانێت چارەنوسی حیزب دیاری بکات ،بمێنێت یان کۆتایی بە تەمەنی ژیانی سیاسی بهێنێت..بەگشتی کۆنگرە بۆ پارتی سیاسی  تەکانێکی نوێیە بەیٔاراستیەکی باشتر بۆ کاروچالاکییەکانی  لەمەیدانی هەڵسوڕانی خۆی و پرۆسەی سیاسیشدا..بەستن و نەبەستنی کۆنگرەش پرسێکی ناوخۆییەو یٔەرکێکی یٔاساییە حیزبەکە خۆی یٔەتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات..

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان بەدەر لەوەی یٔێمە بروامان بە فیکرو رێبازەکەی هەیە یان نا،رۆڵی بەرچاوی هەیەو بەرپرسیارێتی گەورەی لە یٔەستۆیە..هەر بۆیە بەستن و نەبەستنی کۆنگرەی یٔەم حیزبە کاریگەریی و رەنگدانەوەی هەیە لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی لەم دەڤەرەدا..
لەساڵی ۲٠۱۱ وە پارتی کۆنگرەی نەبەستووەو زیاتر لە پێنج سالیشە بەستنی کۆنگرەی چواردە لە وادەی یٔاسایی خۆی دواکەوتوە..هەر بۆیە دەبوایە لە یٔێستادا پارتی سەرقاڵی بەستنی کۆنگرەی پانزدە بووایە نەک چواردە.

نۆ ساڵی رابردوو هەرێم و عێراق و ناوچەکەو جیهان لێوان لێو بووە لە روداو گۆڕانکاری گەورەی بەرچاو لە رووی یٔابوری و سیاسی و یٔەمنی و کۆمەڵایەتی و...هتد.بە جۆرێک بوونی یٔەو یٔاڵوگۆڕانە ریزبەندی و باڵانسی هێزو دیزاینی دنیای گۆڕیووە....رەنگدانەوەی یٔەو گۆڕانکارییانە لەسەر هەرێمی کوردستانیش بە یٔاشکرا دیارە..

لە نۆ ساڵی رابردوودا هەرێمی کوردستانیش بە چەندین قەیرانی گەورەی یٔابوری و سیاسی و یٔەمنیدا  تێپەڕبووە،کە کاریگەری بەرچاوی نیگەتیڤی لەسەر کۆی ژیان و گوزەرانی تاک بەتاکی خەڵکی یٔەم هەرێمە هەبووە،بە رادەیەک یٔاستی ژیانی رۆژانەی خەڵکی کوردستان بەرێژەی ترسناک دابەزیووەو پرۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لەسەر یٔاستی سفر یٔەژمار یٔەکرێت،کەرتەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بەهەمان شێوە لە یٔاستێکی زۆرخراپدایە..جەنگی تیرۆریزم کە زیاتر لە چوارساڵی خایاندو بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتبوو زیانێکی گەورەی ماددی و مەعنەوی و قوربانی زۆرو زەوەندی مرۆیی لێکەوتەوە هەر لە شەهیدو بریندارو بێ سەروشوێنبوون و یٔاوارەیی و وێرانبوونی شارو گوندوشارۆچکەو ژمارەیەکی زۆری  ناوچەش وێران و خاپورکراون..یٔەوانە زیانی زۆری بە ژێرخانی کوردستان گەیاندووە..

لە رووی یٔەمنیشەوە هەرێمی کوردستان کە جێگای شانازی و دەستخۆشی بوو،یٔیستا لە یٔاستی دڵخوازدا نییە..لەشکرکێشی وڵاتانی دەوروبەر بە تایبەتی تورکیا دێت روو لە زیادبوونەو بە درێژایی سنورەکانی عیراق و تورکیا و بەقوڵایی خاکی هەرێم مۆڵگەو سەربازگەی تورکی بوونی هەیەو یٔۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوامە بە یٔاشکراو بێ سڵەمینەوەو حساب کردن بۆ دەسەلاتی خۆجێی هەرێمی کوردستان..

شەپۆلی بلاوبوونەوەی پەتای کۆنا ڤایرەسیش یٔاماژەیەکی تر بوو بۆ بێ یٔیمکاناتی سیکتەری تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.یٔەوەشی کە خەلکی پاراست توانای سیستەمی تەندروستی نەبوو بەڵکو خۆپارێزی خەڵک و بوونی سیستەمی بەرگری یٔینسانی یٔەم وڵاتە بوو...

لە یٔێساتادا هەتا دێت توانا یٔابوری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان روو لە دابەزینە..هەرەشەی بڕینی موچە کە دوو مانگ جارێکە بگرە زیاتریش بەردەوامە،یٔەمە جگە لەو موچە زۆرەی کە وەک قەرز لای یٔەم دەسەلاتەیەو چارەنوسی دانەوەشی روون نیەو روو لە هەڵکشاندایە..یٔەم راستیانە لە دواین وتاری سەرۆکی حکومەتدا بە یٔاشکرا بەیان کراو هەر لە نێو وتارەکەشدا. ژمارەو داتای ترسناکی قەرزەکانی حکومەتی بەرجەستە کرد..کە هەموو یٔەم یٔاماژانە بۆ هەر دەسەلاتیکی یٔیداریی و سیاسی واتا یٔیفلاس و روخان دەردەخات..

یٔەمڕۆ هەرێمەکەمان بە دۆخێکی یەکجار ترسناکدا تێپەڕ دەبێت، یٔاسۆی چارەسەرەکان بۆ دۆخێکی وا بە بەراورد بەتواناکانی یٔەم سیستەمە نادیارە و هیچ موژدەیەکی دڵخۆشبوون بوونی نیە...یٔەوەشی کە باس دەکرێت جگە لە هیواو یٔاوات خواستن پلان و میکانیزمێک لە یٔارادا نیە وەکو پرۆژەی چارەسەرو رووبەرووبوونەوەی گرفت و قەیرانەکان بەشێوازێکی واقیعی و بابەتی و تێپەڕکردنی دۆخەکە..

٠پشکی زۆری یٔەو کیشانەو هۆکارەکانی یٔەم دۆخەی کە هەیە بەدەر لە هەلومەرجی بابەتی و جیهانی ناوچەیی زۆتر دەکەوێتە یٔەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی لە گرتنە بەری هەندێک بڕیاڕو یٔەو سیاسەتانەی کە پارتی لە کاتی خۆیدا بە شانازییەوە باسی لێوە کردوەو پیادەی کردوەو خۆی بە خاوەنی یٔەو دیزاین و بەرنامانە زانیوە لەوانە سیاسەتی فرۆشتنی نەوت و بانگەشە کردن بۆی. کە یٔاشکرابوو هەر لە سەرەتاوە کوردستان بە چ یٔاقارێکدا دەبات..یٔیستا کاریگەرییە خراپەکانی و شکستی یٔەو سیاسەتە دەرکەوتوەو باجەکەشی خەلکی کوردستان دەیدات..

یٔەو بەرنامەو سیاسەتانە یٔابوری و بژێوی یٔەم هەرێمەی هێناوەتە سەر ساجی عەلی...هەروەها گرتنەبەری بریاری تاکرەوانەو عینادی کردن لە پیادەکردنی ریفراندەم لەساڵی ۲٠۱۷دا کوردستانی لە یٔاستێکی باشی پەیوەندی دیبلۆماسی و بازرگانی و تەنانەت سەربازیشەوە لەگەڵ زلهیزەکانی دنیا هێنایە یٔاستێکی یەکجار خراپەوە.. هەر لە سەرەتاشەوە یٔاکام و کاریگەرییەکانی پێشبینی کراوبوون..

یٔەم پرسانەو چەندین پرسی دیکە لەوانە کەیسی شنگال و چۆڵکردنی بێ بەرگری و هەلویست لە یٔاست رۆژیٔاواو باکوری کوردستان و هەماهەنگی لە گەڵ سوپای تورکیا لەو کەیس و پرسانەن کەپارتی بەرپرسیارێتی یەکەمی بەردەکەوێت و دەبێت وەلامیان بداتەوە..

هەموو قەیران و گرفتەکان تا دێن قوڵتر دەبنەوەو کاریگەریی نیگەتیڤی زیاتری هەیە بەسەر کۆی کایەکانی ژیان لەم هەرێمەدا ..یٔەم کاریگەرییانەو بەرپرسیاریتیەکەی وای لە پارتی و سەرکردیەتیەکەی کردوە کە هەم لێکدانەوەکان و مامەڵەکردن و هەڵوێستەکان بە دوو یٔاراستەی جیاواز ببینرێت.. یٔەم رەوشە ملمانێی باڵە ناکۆکەکانی پارتی زیاتر کردوە بە گژ یەکتریداو هەردولا لەهەوڵی تاوانبارکردنی یەکترین و شانی خۆیان خاڵی دەکەنەوە. یان دەیانەوێ بەشی زۆری شکستەکە یٔەگەر بەش نەکەن یٔەوا بیدەنە پاڵ شەریکەکانیان لە حوکمڕانیدا.. یٔەگەر لە رابردودا پارتی بە حوکمی پیرەوکردنی سەنترالیزمی حیزبی ناکۆکیەکانیان دەشاردەوە یٔەوا یٔیستا بە روونی و یٔاشکرا هەست بە ناکۆکی و جیاوازییەکانیان دەكرێت لە نێو خودی حیزبەکەدا.یٔەگەر سەرنج بدەینە لێدوان و قسەو چاوپێکەوتنەکان یٔەوا ناکۆکیەکانی باڵە جیاوازەکانی پارتیمان بۆ بەرجەستە یٔەبێت...

وەکو دەرچەیەک و دەربازبوون لەم گرفت و قەیرانانە کە کاریگەری و رەنگدانەوەی هەیە لەسەر یٔاستی حیزبی بۆ پارتی،باس و خواسی بەستنی کۆنگرە جار جار گەرمەو لە هەوڵی بەستنی کۆنگرەی چواردەدایە..بەڵام هەرجارە بە بیانوویەک کۆنگرە دوا دەخات و یٔەیسپێرێت بە نادیار..

وەک لەسەرەتاوە یٔاماژەمان پێیدا یٔەم بارودۆخەی کە لە هەرێمی کوردستاندا یٔەگوزەرێت وکاردانەوەی باڵە جیاجیاکانی پارتی لەمەڕ هەلومەرجەکە و یٔامادەییان بۆ بەستنی کۆنگرە وەکو دەرچەو فریاد رەسێک لەم سات و کاتەدا یٔەتوانێت چی بگۆرێت..؟! یٔایا دەسەڵاتی حەقیقی لای پارتیە وەکو حیزبیکی سیاسی یان لە دەرەوەی پارتی تەشکیلەیەکی تر بوونی هەیەو ناوەندی بڕیار لەوێیە؟!

یٔەگەر وەڵامی یٔەو پرسیارانە روون نیە یاخود بۆ چاودێرانی سیاسی یٔاشکرایە پرسیارە سەرەکیەکە لێرەدایە یٔایا پارتی بۆچی فۆبیای بە بەستنی کۆنگرە هەیە..؟ لەساڵی ۲٠۱۸ وەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دوو جار یٔەم حیزبەی یٔاگادار کردۆتەوە کە پیویستە کۆنگرە ببەستێت..دوایین مۆڵەت لە ۱/۹/۲٠۱۹ بۆ ماوەی دە مانگ فرسەت دراوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی چواردەی خۆی ببەستێت..یٔەگەرنا بە پێچەوانەوە بە پێی یاساو رینماییەکان و پشتبەستن بە یاسای حیزب و ریکخراوەکانی عیراق مامەڵەی لەگەڵدا یٔەکریت...

یٔیستا پارتی لەبەردەم بڕیاڕیکی زۆر قورسدایەو ماوە زەمەنیەکەی و یاساییەکەی و مۆڵەتەکەی لە تەواوبووندایەو هێندەی نەماوە..! کە دەبێت کۆنگرە ببەسێت.. جگە لەو مۆڵەتە دە مانگیە پارتی لە سەرەتای مانگی یەکی یٔەمساڵیشدا لە بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەی یٔەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری دابوو لیژنەیەک بۆ یٔامادەکاریی و رێوشوێنی بەستنی کۆنگرەی چواردە دروست بکات و بە زووترین کات یٔەوکۆنگرەیە ببەسێت..

بەڵام لەراستیدا نە لیژنەکە دیاربوو نە تەداروکاتی یٔەو کۆنگرەیەش بینراوبیسترا..!چارەنوسی لیژنەکەش وەک چارەنوسی کۆنگرەی بەسەرهات..

بەم دۆخەی یٔیستای پارتی و قوڵبونەوەی کیشەو گرفتە ناوخۆییەکانی پێناچێ لە وادەی بڕیارلێدراو کۆنگرە ببەسترێت ..یٔەم فۆبیایەی بەستنی کۆنگرەش بۆ پارتی روو لە هەڵکشانە..رەنگە پارتی خۆی باش بزانێت لەم ساتانەدا کە بەریەکەوتنی باڵە ناکۆکەکانی لە زیادبووندایە یٔایا بەستنی کۆنگرە زیانی زۆرترە لە قازانج..؟! بەڵام ناشکرێ چارەنوسی یٔەم کۆنگرەیە کە فەرز کراوە بەسەر پارتیدا بە یاسا هەر وا بە نادیاری بمینیتەوە..لەپای نەبەستنی لە وادەی خۆیدا یٔەم حیزبە دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەکات..یان جارێکی تر پارتی وەک جاری دووەم داوای مۆلەتی تر دەکات بۆ درێژکردنەوەی وادەکەو یٔایا یاساو رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رێگا دەدات بۆ جاری سێیەم بۆی درێژ بکاتەوە..؟

یٔایا کیشەو ناکۆکیە ناخۆییەکانی پارتی چارەسەر دەبن و سازو یٔامادە دەبن پیکەوە بەشداری کۆنگرە بکەن..لە یٔیستادا هەر وەک چۆن پارتی وەک هێزی یەکەم لە حکومەتدا لاوازە لە چارەسەری قەیرانە یٔابوریی و داراییەکان هەر بەو چەشنەش یٔاماژەکان یٔەوە نیشان دەدەن بۆ چارەسەری کیشە حیزبیەکانیشی توانای لاوازەو پێناچێ لە زەمەن و داهاتوویەکی نزیکدا دەرچەیەک بدۆزێتەوە و تێپەڕ ببیت..هەر بۆیە یٔەگەرەکانی بەردەم بەستنی کۆنگرە بۆ پارتی لاوازەو هەتا دێت فۆبیای بەستنی کۆنگرە روو لە زیاد بوونە...

 

27/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر