پەند و حیكمەتەكانی كوردەواری لە ئەنجامی ئەزموونێكی دوور و بەر درێژ هاتوونە بەرو بەرهەم، بۆیە هەمیشە بە دەستەواژەیەكی كورت پێناسە و دەربڕیبێكی قوڵ و مانادار دەبەخشن.
كورد دەڵێ حەیا دڵۆپێكە ئەگەر رژا خڕ ناكرێتەوە، عارەبیش دەڵێن ئەگەر شەرم لەخۆت ناكەیتەوە چت پێ خۆشە بیكە. ئەو كەسانەی كە دڵۆپەكەیان لێ دەرژێ و بە بێ شەرمی هەموو كارێك دەكەن هەمیشە هەر هەبوون و هەر دەش بن، بەڵام بوونی ئەو كەسانە لەناو ناوەندە سیاسی و بڕیاردانەكان جیاوازە. بەداخەوە ژمارەی ئەو كەسانە لەناو ئەو ناوەندانە زۆرن و تا دێش زۆرتر دەبن، ئەوەش زۆر بەخراپی بەسەر كاروبارەكانی دەوڵەتداری، سیاسی، حزبایەتی دەشكێتەوە و رۆڵیان لە رۆڵی مۆرانەی كۆمەڵایەتی و ژەنگی سیاسی خراپترە.