داھات و مووچە!

ئارێز عەبدولآ

ھەرێمی کوردستان سێ سەرچاوەی داھاتی ھەن. 

 

١. داھاتی نەوت.

 

٢. داھاتی ناوخۆیی.

 

٣. داھاتی بەغدا. 

 

دوای دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبونەوی کوڕۆنا، ھەرێمیش رووبەڕووی قەیرانی دارایی بوەوە و جارێ دیاریش نییە ئەو قەیرانە چەند گەورە و چەندیش درێژە دەکێشێ، بەڵام پرسیارێک ھەیە دەبێ حکومەت وەڵامی بداتەوە:

 

- ئایا بۆچی خەرجکردنی مووچە دواکەوت؟

 

بێگومان، سێ مانگی رابردوو داھاتی بەغدا ھاتوە و داھاتی نەوتیش نەبڕاوە. کەچی لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی کوڕۆنا یەکسەر حکومەت خەرجکردنی مووچەی دواخست! 

 

ئێمە دەزانین بازاری نەوت، بازاری سەوزە و میوە نییە، بەڵکو گرێبەستی پێش وەختەیە. گرێبەستەکانیش بۆ رۆژێک، ھەفتەیەک و سێ ھەفتەش نین، بگرە لانی کەم چەند مانگێک زوو تر بە نرخی رۆژ دەکرێن، دواتر ئەگەر نرخ بەرز، یان نزمتر بێتەوە ھیچ کاریگەریەکی نابێ. واتا ئەو داھاتە بە نرخی ئەمڕۆی  نەوت نییە، بەڵکو بە نرخی پێش بازار شکانە.

 

دەپرسم:

 

ئایا حکومەت ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش ھەڵگرتوە، یان بەشێوەیەکی تر  گرێبەستی کردون؟!

 

پێم وایە ئەگەر حکومەت ھیچ یەدەکێکیشی نەبو بێ، دەبوو لانی کەم دوو مانگ مووچە بێ دواکەوتن بدا. 


19/04/2020



وتارەکانی تری نوسەر