سەرەڕای ئالەنگاری و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی ناوخۆيی مەترسيداريش تا دێ زەقتر دەبنەوە.
ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابوريە بدا کە بە ئاشکرا مايەپوچ بوونی هاوار دەکا و ئەوسەريشی نەك هەر تاريک ديارە ، بگرە بە مينی گەورەش تەنراوە.
هەرچی ئاراستەی دووەمە بە پاساوی دابينکردنی بودجە و موچە دەيەوێ پارێزگاکانی هەرێم راستەوخۆ پەيوەندی لەگەڵ بەغدا دروستبکەنەوە!...ئەنجامی ئەو پڕۆژەيەش لانى كەم هەڵوەشانەوەی هەرێمی بەدوادادێ.
ئەگەر لە نيوانی ئەو دوو ئاراستەيە بەدانايی و لە خۆبوردنەوە کار نەکرێ و لايەنە سياسيەکان لەسەر ئەو پرسە سياسيە نيشتيمانيە کۆك نەبنەوەو بە مەسئوليەتەوە ئاراستە گشتيەکە نەگرينە بەر ئەوا هەرێميش ئيوە خۆش.