خه‌باتی سیاسی به‌وشێوازه پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه كه پێی ناسراوه ،له‌زوربه‌ی زۆری نمونه كانی دا ،كایه‌كه‌ی شاخ وچیایه ،نه‌ك شاروشارنشینیهكان .
له هاوكێشه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌شدا ،شاروهكوئامانجێك ،له‌پاش ئامانجه‌كانی تره‌وه ئاماده‌یه ونهشبۆته هێزێكی مرۆیی ده‌وڵه مه‌ند،به‌فره‌یی وههمهجۆری وپێكهاته‌ی دهزگاودامهزراوهكانیهوه .
له‌تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م خه‌باته كوردیه‌دا ،شارشوێن وڕوبهروجوگرافیایهك نیه .كۆمه‌ڵێك یان چه‌ند كۆمه‌ڵی جیاجیانیه ،تاچالاكیه سیاسیه‌كانی تیادابمهزرێت .
به‌م ئاڕاسته‌یه شاردهبێت به‌په‌راوێزو،چیاش سهنتهروچهقی پرۆژه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه وپایهتهختی خه‌باتی سیاسی كوردی .
شارنهك نابێته پێگه‌یه‌كی سیاسی ،بهڵكوزۆرجاریش گوتاری نێرینه‌ی باڵاده‌ست ،دڕوجهنگاوهر،به‌خاڵی لاوازی له قه‌ڵه‌می ده‌دات و،له‌گه‌ڵ ژن ومناڵ وپیروپهكهوته،دهیخاتهڕیزی ئه‌وانه‌ی ڕێگروبارن به‌سه‌رشانی ئهوجهنگاوهرهنهسرهوتهی له‌م شهڕگهوهبۆئهوی تر،هه‌میشه له جوڵانی به‌رده‌وامدایه !
ژینگه‌ی خه‌باتكردنی شارلهبهرئهوهی وه‌ك چیاسهخت وساردوپڕنههامهتی نیه .جه‌نگی به‌رده‌وام وڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیانیه .یان له‌به‌رئه‌وه‌ی به قه‌باره‌ی گه‌وره‌یی خۆی، نه‌بۆته به‌شێكی خه‌باتی چیاوشاری به‌جێنه‌هێشتووه،كه‌واته (به‌وپێودانگه) ملی بۆداگیركاری داوه .له‌به‌رئه‌وه‌ی جهنگاوهرنیه ،كه‌واته ناتوانێت به‌رگری له‌خۆی بكات .بۆیه ده‌خرێته خانه‌یه‌كی نزمتره‌وه!
زمان كلیلی ده‌رگای كۆمهڵگاوبیركردنهوهوسیستمه گشتیه‌كه‌یه‌تی .هه‌ڵوێسته‌یه‌ك لهسهرئهدهبیاتی شۆڕش وبزوتنه‌وه كوردیه‌كان (نووسراووبیستراو)بهڵگهونمونهی ده‌وڵه‌مه‌ندی تیادهدۆزرێتهوه،ده‌توانێت ئاستی جیاجیای سروشتی شۆڕش .میكانیزمی دووباره‌كردنه‌وه‌و،به‌رده‌وامی ولێكچوونی ئاڕاستهكان وڕوداوهچونیهكهكان ،ئاشكرابكات وچیرۆكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوردبگێڕێتهوه وئهوپهنهانیانهش بناسێنێت ،كه‌له‌پشت گوزارشت وده‌ربڕینی زمانهوانیهوهن.
ئه‌ده‌بیاتی بزوتنه‌وه‌ی كوردی ههوڵیداوهبیهلمێنێت كهلادێ نیشتیمانی شۆڕشهوخهباتی سیاسی وپێشمه‌رگایه‌تی په‌یوه‌سته بهچیاوه !
جگه‌له هێندێك تێزی ئایدۆلۆجیای شۆڕشگێڕانه ،كه‌لایه‌نگری ئهوپهیوهندیهو،به‌شوێن كورداندن وسودلێوهرگرتنی ئهزمونهكانیهوهبووه ،وه‌كی ترله ئاستێكی به‌رفراواندا ئه‌م په‌یوه‌ندیه تایبه‌تمه‌ندی سۆسیۆلۆجیانهی په‌یداكردوه‌و،واشدانراوه كهژێرخانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی لادێ بووه !
تائه‌وڕاده‌یه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م گوزارشتهكوردیه لهسهردوژمن و،داڕشتنی ستراتیجی نه‌هێشتنی گوندولادێی كوردستان ،ئه‌گه‌رێكی مه‌حاڵ نه‌بێت !
سیفه‌تی ((ئه‌فه‌نی)) یان ((شاری))كهدهربڕینێكی باوی ژیانی ناوخۆی پێشمه‌رگایه‌تی بووه ،تایبه‌تمه‌ندی خه‌باته‌كه‌شی دیاری ده‌كات كهبهرهوئهوهدهچێت بڵێت ،له‌به‌رسه‌ختی وگرانی ،شاریه‌كان كهمتربهرگهدهگرن وئهفهنیهكان ناتوانن له‌بارودۆخی وه‌هادا ،بۆڕی لادێیه‌كان بده‌نه‌وه .
له‌به‌رئه‌وه لادێیهكانن ئه‌م خه‌باته ڕاده‌گرن وئهوانن درێژه‌ی پێده‌ده‌ن.هه‌ربۆیه زۆرترین پشكیان له خاوه‌نداریه‌تی شۆڕشدا هه‌بێت !
كه‌چه‌قی بزوتنه‌وه‌كان چیاوشاخبێت .كایه‌ی ژیان وبهردهوامیشی لادێكان بێت ،به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ،ئاساییه بزافێكی سیاسی مه‌ده‌نی وشارهكی ،نه‌توانێت ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت وئاڕاسته‌ی بكات .
تایبه‌تمه‌ندی وبونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیشی بگۆڕێت و،نمونه‌یه‌كی دیاری ئهوڕوداوانهبێت ،كه‌ده‌سه‌ڵاتی شاروهكوئیرادهی مرۆڤی كورد،شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به‌رجه‌سته بكات .
لێرهداشارولادێ گوزارشت نیه له یه‌كێكی شاری و،ئه‌وی تری لادێی .بگره هیچ پێوانه‌یه‌كی ئه‌خلاقی له ئارادانیه .چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژانه به‌وشێوه‌یه‌ی له ئاستی میللی‌دا وێناده‌كرێت ،جۆرێك له گشتگیری وای تێدایه ،بۆنی كۆنه‌پارێزی وتوندڕه‌وی ده‌مارگیری لێبێت.
خۆناشێ له‌سه‌رده‌می جیهانگیریشدا ،لهشارولادێی نه‌بوو،زهمینهبۆبهدبهختیهكی تری كوردی دروست بكه‌ین كه ململانێی ((شاری)) و((لادێی))ه!!!
باسكردن له‌م په‌یوه‌ندیه ،لهشارولادێ .له‌بونیادی لادێی وشارهكی ،بۆدۆزینه‌وه وناسینی سروشت وپێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و،چۆنایه‌تی دروستكردنی ڕه‌وت وئاستهكانی به‌رجه‌سته‌بوونیه‌تی له‌گوتاری سیاسی كوردی دا.
لادێی یان شاری ،چیاوچیایی،خێڵه‌كی وشارهكی ،وهكوزاراوهسازی بواری سۆسیۆلۆجیای سیاسی دێنه‌به‌رباس.مه‌به‌سته‌كه‌ش جۆری ئهوڕوانین بیركردنهوهڕهفتارانهیه ،كهبونیادێكی خێڵه‌كی هاوخوێنی ده‌مارگیر،جیادهكاتهوهوسروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانیشی ڕولهوهیه ،له‌سه‌ربنه‌مای خزمایه‌تی وپشتیوانیكردن وگهلهكۆمهكێ ڕابوه‌ستێت .
كۆمه‌ڵگای كوردی وهكوههركۆمهڵگایهكی مرۆیی تر،پێكهاتهوتایبهتمهندی خۆی هه‌یه .بونیادێكی هه‌یه ،په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌سه‌كان وهكوبوونهوهری كۆمه‌ڵایه‌تی پێكبێنێت ومهبهستێكیشی هه‌یه ،له‌پشت ئهوپێكهاتنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه .
كۆمه‌ڵگایه‌ك تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی ئابوری بێت ،پێویسته ئاڕاسته‌ی چالاكی مرۆڤه‌كانی (كۆمه‌ڵایه‌تی یان،تاكانه‌یی)،له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئهوكۆمهڵگایهدا ڕێكبخات ،كهلهبنهڕهتهوه هۆكاری ئابوری دروستیكردووه .
كۆمه‌ڵگایه‌كی تر،تایبه‌تمه‌ندی وبونیادهكهی سیاسی بێت ،به‌هه‌مان پێودانگ،ئهوتایبهتمهندیهی بونیادی كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌سه‌ردروست بووه ،خۆی له‌خۆیدا ڕێسای ناسین وئاشكراكردنی شێوازی بیركردنه‌وه و،چۆنیه‌تی ڕه‌فتارو،دیاردهونهریتهكانی ئهوكۆمهڵگایهیه .
كۆمهڵگاجۆراوجۆرهكانی مرۆڤایه‌تی له‌ڕێگای ناسینی بونیادهكهیهوه ،له یه‌كتری جیاده‌كرێته‌وه .
گۆڕانكاریه‌كان ،له‌تایبه‌تمه‌ندی وبونیادی كۆمه‌ڵگاكاندا ،جاهۆكارهكان شۆڕش یان گۆڕانكاری سروشتی بێت ،ڕاستهوخۆكارله ڕهفتاروبیركردنهوهوههیكهلی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن وگۆڕتكاریشی تیادروست ده‌كه‌ن .
به‌شێوه‌یه‌كی تریش ،گۆرانكاری لهبیركردنهوهوچۆنیهتی له‌خۆڕوانین وبارودۆخی ده‌رونی كارلهپێكهاتهوبونیادهكۆمهڵایهتیهكان ده‌كات و،پاشانیش له‌هه‌ڵسوكه‌وت وڕهفتاروكردهوهدا ،به‌رجه‌سته ده‌بێت .جائه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی وشارهكی ،له‌یه‌كێكی تری لادێی وخێڵهكی جیاده‌كاته‌وه ،ئه‌وه‌یه كه خزمایه‌تی وپه‌یوه‌ندیه‌كانی هاوخوێنی وناوچهگهری و،بگره هاوبیریش مه‌رجی پێكهاتنی نیه .بهڵكوكۆمهڵ وكۆبوونه‌وه‌ی ئهودهستهوتاكهكهسانهیه كهبیروڕای جیاواز،شوناس وبه‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه.
له‌سه‌رئه‌وه‌ش پێكهاتوون ڕێساویاسایهك په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ڕێكبخات و،سنوری ئازادیشیان پێناسه‌بكات.ئه‌رك ومافیشیان سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كان ریكیبخات ولهئاستێكی باڵاتریشدا ،خه‌ونێك پێكیانه‌وه گری بدات .
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خه‌ونی لادێ ئه‌وه‌یه كه ببێت به‌شارو،خه‌ونی شاریش ئه‌وه‌یه ببێت به‌نیشتیمان ووڵات .به‌بێ خه‌ونیش هیچ شتێك نامێنێته‌وه .
له‌كتێكدا ئێمه له‌ئاستی سفردا،لهتاریكیداین وله چوارلاوه تهوقدراوین ،قه‌واره‌بوونی مرۆڤایهتیشمان ده‌كه‌وێته به‌رهه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ده‌مه‌وه .له‌وساته‌دا ئهگهرخهونێك نه‌بێت ،چی ده‌توانێت بهچارهنووسسازیهوه ،بمان به‌ستێته‌وه ؟!
جاكهڕهخنهدهگرین ودهخوازین شا ر،پایته‌ختی خه‌ونه‌كه بێت .په‌یوه‌ندیه خێڵهكیهكان بپوكێنه‌وه ،له‌به‌رئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی یه‌خسیری ناوچه‌یه‌ك وله پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی دهستهوتاقمێكدا نه‌بێت .به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ وهاوپهیمانیه خێڵهكیهكان ،له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ووڵاتێك پیرۆزترنهبێت .
كۆمه‌ڵگای شاروشارهكی ،چه‌ند پێناسه‌كردنی جیاوازی هه‌بێت وچهندیش لێكدانه‌وه‌ی بۆبكرێت ،كۆمه‌ڵگایه‌كه دهزگاودامهزراوهكانی له شاردا دروست ده‌بن ونشونمادهكهن وده‌بنه پێگه‌ی گه‌وره‌و،پلانیان ده‌بێت وخه‌یاڵی سیاسی وخه‌ونی گهورهبهرجهسته ده‌كه‌ن .
له‌به‌رئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای سلێمانی وهكوشاردروست بووه ،یاخودبهلای كه‌مه‌وه ،كۆمه‌ڵگایه‌كه له‌گه‌ڵ شارداپێكدێت، ده‌توانێت نمونه‌یه‌كی وه‌كو ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1930ی به‌رده‌ركی سه‌را پێشكه‌ش بكات وبیكاته وه‌رچه‌رخان له ئه‌زموونی گۆرینی چه‌قی ڕوداوه‌كان ،لهناولادێ وهبۆسهنتهری شاره‌كان .
ئه‌گه‌ڕچی ئه‌م ئه‌زموونه وه‌ك وكهرهسهیهكی سۆسیۆسیاسی ده‌مێنێته‌وه ،به‌ڵام له‌سه‌رده‌ستی ڕۆشنگهرێكی وه‌ك پیرهمێردوشاعیروسیاسی تر خه‌یاڵی میلله‌تێكی زاخاوداوهوخهونهكهی به‌مه‌زنی هێشتۆته‌وه .هه‌روه‌كوچۆن بهرلهمانیش پێشه‌نگی گرنگمان هه‌ن ،خه‌یاڵی ئێمه‌یان بۆخه‌ونی مه‌زن ،به‌زیندویه‌تی ڕاگرتووه.
به‌ڵام ،
نهلهڕوداوهكهی 1930 بهرسهرای شاری سلێمانی نه‌ئه‌وانه‌ی دواتریش ،كهلهخۆپیشاندان وتوڕه‌بوونی شاره‌كاندا به‌رجه‌سته بووه ده‌سه‌ڵاتی چیاكان ،نه‌ك ههركهمی نه‌كردووه ،ڕێكخراوتروبههێزترپهرهی سه‌ندووه ورێساوسروشت وتایبهتمهندیشی په‌یداكردووه.به‌شێوه‌یه‌ك ئهگهرچالاكی سیاسی له‌شاریشدا هه‌بووبێت ،پاشكۆی خه‌باتی چیاكان بووه!
بهتهنهاله ساڵی 1991دا شاره‌كان خرۆشان وگوزارشتیان لههێزوتوانی خۆیان كردووه و،به‌هاری ئازادیشیان له سهركهلاوهی داموده‌زگای زامی ئیحتلال ،خه‌مڵاندووه .
به‌ئێستاشه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌و ده‌بوایه زۆرتربوایه .باشتروچاتروجوانتربوایه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كهبۆئاینده ده‌مێنێته‌وه ،به‌ری ئه‌وڕاپه‌ڕینه توڕهیهیه ،كهشارهكان به‌رپایان كردووه .
خه‌باتی سیاسی وپێشمهرگانهی چیاكان ،زیندویه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌كی نیشتیمانی وناقایلبوون وڕه‌تكردنه‌وه‌ی واقیعی داگیركاروئیحتیلالی ،گوزارشت لێكردووه ،به‌ڵام سه‌ركه‌وتن وڕزگاركردن ،خه‌باتی شاره‌كان ئارای كردووه .
سه‌ره‌ڕای هه‌رشتێك كهباسبكرێت ،وهكونمونه بهێنرێتهوهوئاماژهی پێبدرێت .به‌ڵگه‌ی خۆسازدان وئاماده‌باشی بێت بۆڕاپه‌ڕین (كه‌خودی خۆم وهكوڕاستی شیاتهی بۆده‌ده‌م وبهناههقیشی ده‌زانم كهوهكوخۆی تۆمارنه‌كرێت)،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕوداوێكه‌وه ده‌كاته سهرهتاودهسپێك وپرۆژه،شاوشارۆچكهكانی كوردستانن نه‌ك شتی تر.ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی وایكرد حكومه‌تی عێراقی به‌یه‌كجاری ڕوبه‌رێكی به‌رفراوانی كوردستان جێبهێڵێت،ئهوهبووكهشارهكان به‌بڕیاری سیاسی كۆنترۆڵ نه‌ده‌كران .نهكۆڕهوونهپاشانیش په‌لاماردانی به‌رده‌وامی سوپاودامهزراوهكانی به‌عس ،بڕیاری سیاسی نه‌بوون .بگرهكاربهوهگهیشت نوێنه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌قۆناغێكدا به‌رپرسه‌كانی ڕژێم له توڕه‌بوونی خه‌ڵك بپارێزن .
كۆمه‌ڵگای كوردی له‌چركه‌ساتی ڕاپه‌ڕین دا ،دووبونیادو،توتایبهتمهندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نوێنێت .
یهكێكێكیان بونیادی كۆمه‌ڵگایه‌كی شاره‌كی و،ئه‌وی تریان بونیادی كۆمه‌ڵگایه‌كی خێڵه‌كی .به‌ڵام له گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌بوونی ئیراده‌ی نیشمانی دا ،باڵانسی شارخێڵهكیهتی ژێردهنێت وله‌نێوان ئه‌م دووبونیادهدا ،بهسهرخێڵهكیهتی دا شارسهنگین ده‌كات و،گوتاری شارسهركهوتن به‌ده‌ستدێنێت .
كاتێك ڕاپه‌ڕین به‌دیارده‌یه‌كی شاره‌كی و،به‌سه‌ركه‌وتنی شاردادهنێین ،لهبهردووهۆكاره :
یه‌كه‌م :زه‌برێكی كاریگه‌ری تێكدانهوهی ئه‌وپێكهاته كۆمهڵایهتیهخێڵهكیانهیه كه ڕژێمی به‌عس تائه‌وپه‌ڕی تواناسودی لێوه‌رگرتبوو,خستبوویه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه .به‌ڕای كه‌مبایه‌خی به‌نده‌ش
ترسناكترین زه‌برێك به‌عسیه‌كان له‌كۆمه‌ڵگای كوردستانیان وه‌شاندوه،ئهوهبووهكه میكانیزم وشێوازی ژیانی خێڵه‌كیان بهسهرشارهكاندا سه‌پاندووه و،پرۆسه‌ی بهلادێیكردنی شاریان سه‌رخستووه .
ڕاپه‌ڕین ئهوڕوداوهیه كهبونیادی خێڵه‌كی والاوازدهكات ،ئه‌مجاره بونیادی خێڵه‌كی خۆی به‌شۆڕش وتوڕه‌بوونی شاره‌كاندا هه‌ڵبواسێت .(سه‌دان فه‌وجی خه‌فیفه كه ئامڕازێكی گرنگی به‌عسبوون ،بۆقوڵكردنهوهی خێڵایه‌تی ،خۆیان ڕاناگرن وناتوانن به‌رگری بكه‌ن .بگره دهبنهجهنگاوهربۆسهرخستنی ڕاپه‌ڕین .
دووه‌م:سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به‌بێ ڕهگهزوشوناس و،به‌بێ جیاوازی چینایه‌تی ،به‌ئاستی جیاجیای ڕۆشنبیریه‌وه .به‌جیاوازی پیشهوبیركردنهوهوئاڕاستهی به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه،هه‌ماهه‌نگ له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردنی ڕاپه‌ڕینه‌وه،هه‌موویان پێكه‌وه ،به‌شوناسی هاووڵاتیبوون ،بهخهونێكهوهكهمهندكێشن كه‌ئه‌ویش ،به‌شداریكردنه له‌خه‌ونی سه‌رخستنی ڕاپه‌ڕین دا .
كۆمه‌ڵگای كوردی بونیادێكی بچوكی شاره‌كی و،بونیادێكی تری به‌رفراوانی خێڵه‌كی بووه.ڕاپه‌ڕین ئه‌م هاوكێشه تێك دهداتهوهوبهسهنگ وقورسایی خۆی شاردهژێنێتهوه .
له‌كاتێكدا خێڵایه‌تی سه‌نته‌ری ههمووڕوداوهكانی پێش ڕاپه‌ڕین و،دیارده‌یه‌كی گشتی وشوناسێكی سهپێنراوبووه،له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕین دا ،خێڵایه‌تی ده‌كه‌وێته پهراوێزو ،شاردهبێته سه‌نته‌رو شانۆی ڕوداوهگهورهكان ،لێره‌شه‌وه چیادهبێته دیارده‌یه‌ك سهربهزهمانی ڕایردوو.
هاوكێشه‌یه‌كی نوێ دێته ئاراكهتێیدا هاوڵاتیبوونی هاوڵاتیان ،ئامبازی خه‌ون وپرۆژهیهك ده‌بن كه سهوداله گه‌ڵ زه‌مانی داهاتوودا ،ده‌كات نه ك ڕابردووه .
خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی كهشانۆكهی چیاكانهو،له چیاوه ده‌سه‌ڵاته ڕهمزیهكهی به ده‌ستهێناوه ،به‌درێژی ده‌یان ساڵ كه‌مه‌ندكێشی چۆڵه‌وانی وئهوڕوبهره سه‌ختانه‌یه كه ڕێژه‌ی دانیشتوانی كه‌می تێدابووه .كاری دوژمنانیش هه‌میشه له‌هه‌وڵی دۆزینهوهوئاشكراكردنی په‌نهانی ئهوخهباتهدابووه.له‌هه‌وڵی ناسین ودیاریكردنی هونه‌ره‌كانی خۆشاردنهوتهكنیكی تایبه‌تی پێشه‌رگایه‌تی دا بووه.به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی شه‌ڕگه‌یه‌ك كه بتوانی سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستبهێنێت وده‌سه‌ڵاتی ڕه‌مزی له چیاكان بسه‌نێته‌وه .تاوهكونهبێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ،گه‌وره‌ببێت وله‌ناو
جه‌رگه‌ی شاره‌كاندا بته‌قێته‌وه .
شاره‌كانی كوردستان له‌سه‌رده‌می به‌عسدا مه‌حكومبوون بهتهوقدان وسنورێكیان بۆدیاریكراوه ،قه‌ده‌غه‌یان هه‌بووه ویاسغبووه ببه‌زێنرێت .
له‌كاتێكدا به‌رده‌وام لادێ هه‌ڵده‌كه‌ندرا وناچاریی ڕوی له شاردهكرد،شاره‌كان به بێ ئه‌وه‌ی مافی فراوانبوونیان هه‌بێت ،به‌رده‌وام پێكهاته‌ی خێڵه‌كیه‌كانی تێدهڕژا .به‌م پێودانگه‌ش شاروهكولادێكی گه‌وره‌ی لێده‌هات .
شارلهولادێ گه‌وره‌یه نامۆدهبوو،لادێش لهوشارهبچوكهی كهبهقهبارهی خه‌ونی گه‌شه‌كردنی خۆی نه‌بوو .
به‌عسیه‌كان ده‌یانویست وله‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ،وه‌كو چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی خێڵه‌كی ڕامانبهێنن و،سروشت وتایبه‌تمه‌ندی شاره‌كی ،له‌پێكهاته‌ی ئێمه‌دا ڕیشه كێش بكه‌ن وتهفرهمان بده‌ن وخه‌ونی گه‌وره له‌یاده‌وه‌ریماندا بسڕنه‌وه .
له‌ڕاپه‌ڕیندا ئێمهوهكونهتهوه ،وهكوپهیوهستبوون وپابه‌ندبوون به هاوڵاتی بوونه‌وه ،ئارابووین وخهونهكهمان زیندووكردهوهو ،خه‌یاڵی كوردبوونمان زاخاودایهوه .
هێزوتواناودامهزراوهی گهورهوزهبهلاح ،به‌ته‌كنیكی جۆراوجۆر.خراوه‌ته پێناوی هه‌وڵه‌كانی سرینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی كورده‌وه .سه‌پاندنی له‌بیرچوونه‌وه‌ی خه‌ون وتاساندنیشی له‌هۆشمه‌ندی وخه‌یاڵدانی سیاسی مرۆڤه‌كاندا .
ههمووئهمانهو هه‌رشتێكی تریش ،كهلهفهرههنگی جه‌نگ وتاواندا ،تۆقێنهروخوێناوی بێت وگورزی كهمهرشكێنبێت ،به‌كاربراوه .به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه هه‌مووئه‌مانه، بوونه‌ته ڕه‌نجی بێوه‌ری رژێمی داگیركار‌و،بێهوده‌یی كۆشش وكرداری .چونكه ڕاپه‌ڕین بهرلهههمووشتێك ئه‌وڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت ،كه كورد ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی نابێت .
مرۆڤ ده‌كه‌وێت ،هه‌ڵده‌سێته‌وه.گلۆردهبێتهوهوتێكدهشكێت ،سوارده‌بێت وپیادهدهبێت .لهههڵدێرهوه به‌رده‌بێته‌وه ودهكهوێتهوه سهرپیانی و،هیچ شتێك ملی پێناداونابهزێت، ئهگهرخهونی هه‌بێت ،ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی نه‌بێت وله‌بیری نه‌چێته‌وه .
سروشتی مرۆڤایه‌تی بێ خه‌ونبینین ،خۆی ده‌دۆڕێنێت ،وهكومادهیهكی لێدێت لهناومادهكانی ترداوبهبێ ژیان .
به‌م پێودانگه ڕاپه‌ڕین ،گرنگترین ڕه‌هه‌ندی مرۆڤبوونی بۆكۆمه‌ڵگای ئێمه گه‌ڕاندۆته‌وه وشوناسی تایبه‌تمه‌ندی كوردبوونیش ،بۆشوناسهكهمان .
ئه‌مه ئهوساتیه كه گوتاری كوردبوون ،له‌سه‌رشانۆی خاكێكی زه‌وتكراو،خۆی ده‌نوێنێت وهێزداری خۆی نمایش ده‌كات .له‌كاتێكدا به‌رله‌ڕاپه‌ڕین گیرۆده‌ی پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بێگانه‌بووه ،ته‌نها شانۆیهكیش توانیبێتی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزیش بێت خۆی تێدا نمایش بكات ،به‌ته‌نها چیاكان بووه .له‌زۆربه‌ی كاتیش‌دا ،هه‌رخۆی ئهكتهروبینهری شانۆونمایشهكهی خۆی بووه .
بهئارابوونی ڕاپه‌ڕین ،شاره‌كانی كوردستان گوڕی ژیانیان بۆده‌گه‌ڕێته‌وه .شاره‌كان لهمهوبهسهنتهرونێوهندی داگیركردن بوون .دوژمن له كۆنترۆڵكردن ودهستهمۆكردنی شاره‌كاندا ،لهمانۆڕهكانی ده‌سه‌ڵاتداری ولهنمایشی ملهوڕی خۆیدا بهسهرگهورهیی وبه‌رفراوانی ڕوبه‌ری شاره‌كانی ژێرده‌ستی دا .له‌بێده‌نگی وخامۆشی شاره‌كاندا ،سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ی خۆی بینیوه.هه‌تا زیاتریش ته‌وقی دابێت وپه‌ی ده‌رپه‌ی بۆگۆڕینی سروشته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی ،لادێ وپێكهاته خێڵكیهكانی تێ ترنجاندبێت ،زیاترلهخۆبایی بووهوباوهڕی بهملدانی شاره‌كان هێناوه .
زه‌بری ئیحتلالی به‌عس ههرئاگروئاسن نه‌بووه ،شێواندنی هاوكێشه‌كانی ناوخۆی كۆمه‌ڵگای كوردیش بووه .جائهگهربهعسیهكان له عه‌ره‌بستانی عێراق دا ،بونیادی خێڵه‌كیان بۆپارێزگاری له‌دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری وخۆیان وله‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی سیستمه ئایدۆلۆجیهكهیان به‌كارهێنابێت ،ئهوالهكوردستاندا بۆههڵتهكانی ئه‌وخه‌ونه بووه كه په‌یوه‌سته به‌ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌وه.
له‌كاتێكدا بونیادی خێڵه‌كی ،لهسهرپارێزگاریكردنی پێكهاته‌ی خێڵ و،هاوپه‌یمانی خێڵه‌كان ڕاده‌وه‌ستێت ،بونیادی شاره‌كی به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه ،ههتابههێزبێت ،گه‌وره‌ده‌بێت وزیاتردهكرێتهوه .ههتابشكرێتهوه په‌یوه‌ندیه‌كانی خوێن وده‌مارگیری كاڵتردهبنهوهو،دیارده‌كانی شارستانی كۆمه‌ڵگای شارفراوانتردهبێت و،خه‌ون ی دروستبوونی نه‌ته‌وه به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه .
ساڵانێك به سهرڕاپهرین دا تێپه‌ڕده‌بێت و،هه‌رچیه‌ك سه‌باره‌تی بووترێت ،هێشتا ههرزۆردهمێنێتهوه بۆوتن .
ئه‌مه ته‌نها چه‌ند سهرهقهڵهمێكه وبهڕاگوزهی له‌سه‌ری وه‌ستاوم .
گرنگ ئهوهبپرسین ،پاش ئه‌م هه‌مووساڵه چی لهخهونهكه ده‌مێنێته‌وه و،تاچه‌ند ئه‌م خه‌ونه گیرۆده‌ی خێڵ ودهستهوتاقمی جۆراوجۆربووه ؟َ
به‌ڕاست، چی مایه‌وه له‌ڕاپه‌ڕین ؟
ئه‌مه به‌ته‌نها پرۆژه‌ی پرسیارێكه .
كێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه ؟!!!