ساڵانێكه عومرێكی زۆرم به دوای كتێبه‌وه به‌سه‌ربردوه .چیرۆكی من وكتێب ڕێكه‌وتێكی زه‌مانی مناڵی بوو ،خۆم هه‌ڵم نه‌بژاردووه .به‌ڵام كه‌پێی ئاشنابووم هه‌ڵم بژاردوو خۆشم ویست، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌بڵێی له سه‌ره‌تاوه عیشقێكی په‌نهان له نێوانمان دا بووه .
ئێستا ئه‌گه‌رته‌ندروستی كتێبم لێ بپرسیت به‌كوردی نا، به‌وچه‌ند زمانه كه‌مه‌ی كه‌پێیان ده‌خوێنمه‌وه، ده‌ڵێم خراپه‌و باش نیه .
خراپترینیان به‌زمانی كوردی خۆمانه، له به‌رئه‌وه‌نا كه خه‌ڵكی زمانی ترنازانن ،به‌ڵكوله‌به‌ر ده‌ردێكی زۆركاریگه‌رتره ،كه‌ویش له‌وه‌بریتیه خه‌ڵك زمانی كوردی نازانن .
ئێستا ئینگلیزیزان ،ئه‌ڵمانیایزان و،فه‌ره‌نسایی زانی باشمان له هه‌مووسه‌رده‌مێك زیاتر هه‌یه .به‌شێكی زۆری مناڵانی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆڕی ئێمه‌یان داوه‌و زمانزانترن .كتێبیش له‌م زه‌مانه‌دا له هه‌مووكات زیاترله‌زمانی یه‌كه‌مه‌وه به‌كوردی ده‌كرێت، كه چی هیچ كات وزه‌مانێك وه‌كوئێستا ئه‌م به‌كوردی كردنه نامۆ‌و،هیچ ڕۆژگارێك وه‌ك ئه‌مڕۆزمان بۆلێكترنه‌گه‌یشتن ،ئامڕازنیه !
خه‌ڵكانێك بۆئه‌وه‌ی پیان بووترێت زنما زانن ، كوردیان پركردووه له زاراوه‌ی بێگانه. گوایائه‌وان ڕۆشنبیریه‌كه‌یان عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وئه‌ڵمانیایی وفه‌ره‌نساییه !
چاكه بۆناتوانن به‌وزمانانه شتێك بنووسن ؟!
ئه‌م زمانزانیه به خوێنه‌ری كورد ده‌فرۆشنه‌وه ،كه‌هیچ له‌وزمانانه ناگات .هێندێك خوێنه‌رگوایا پێی سه‌رسام ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تێی ناگات و،له‌به‌رئه‌وه‌ی زمان لای ئه‌وانه بۆتێنه‌گه‌یشتنه ،نه ك گه‌یشتن وپێگه‌یشتن !
قسه‌یه‌كت بۆده‌كه‌م له‌م زه‌مانه‌دا باوه. بنووسه ،هه‌ربنووسه .كه‌س لێت تێناگات ده‌ره‌نجام هێندێك ده‌ڵێن مادام ئێمه به‌م نه‌زانیه‌وه تێناگه‌ین، كه‌واته ئه‌وه ئه‌ونووسینه شته !
قسیه‌كی دۆستانه ترت بۆده‌كه‌م، وامه‌نووسه .دوایی ڕۆژگارێك دێت وخۆت كه‌نه‌ت زانیوه‌و ،ئه‌وانه‌ش كه لایان گرنگ بوویت ،پێكه‌وه چوونه‌ته هاوپه‌یمانیه‌كی شه‌یتانی جاهیلانه‌وه وهه‌ردووكتان ،یه‌كتری به‌درۆئه‌خه‌نه‌وه كه، نه‌زانه‌ونه‌زان كه‌وتوون. .كوردده‌ڵێت، دزاودزكه‌وتوون !
خه‌ڵك((به‌ند)) ده‌ڵێن ،ئه‌مه گۆرانی نیه ! به‌سته‌ومه‌قام نیه !
به‌ندیش شتێكی خراپ نیه ،ڕه‌گوڕیشه‌ی كوردی هه‌یه . له‌نێوان گۆرانی كوردی وشیعری لیریكی وبه‌ند وتن دا ئاهه‌نگ هه‌یه .له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كۆیبكه‌یته‌وه شتی به پێزمان هه‌یه‌و خراپ نیه .
خراپ ئه‌وه‌یه كاتێك ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئه‌م به‌ندوبالۆره‌ی به‌ندبێژیه‌ن ،له‌هه‌مان كاتیش‌دا لایه‌نگری ئه‌وكتێبانه‌بن، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بره‌ویان هه‌یه !
ئه‌م بابه‌ته زۆرهه‌ڵده‌گرێت لێره‌دا كۆتایی پێ دێنم .نامه‌وێت چاك وخراپ پێكه‌وه بسوتێنم وبه‌شێكبم له‌و هه‌وڵه‌ی كه‌سه روسه‌وداو،سامان ومیدیایی بۆئه‌وه‌یه، هه‌مووشتێكی ئێمه یه‌كسانی سفربكات .به‌تایبه‌ت نامه‌وێت له‌وهه‌وڵه‌وه بگلێێم و ببمه‌به‌شێك له‌وماشێنه مافیایه‌ی كه‌خه‌ریكی ئه‌وه‌یه !
باس وخواسی من سه‌باره‌ت به بازاڕگه‌رمی كتێب په‌یوه‌ندی ،به‌نمایشسازی كتێبه‌وه هه‌بوو ،له‌پێشانگاو بۆنه‌كاندا .
جاران كتێبی باش ئه‌وانه بوون قه‌ده‌غه ده‌كران .له‌ڕۆشنگه‌ری ئۆروپادا نووسه‌ره‌كانیان به‌نهێنی بڵاویان ده‌كردنه‌وه و((دادگانی پشكنین)) ده‌یان سوتاندن . له‌لای عه‌ره‌ب وله ئیسلام دا كتێبی باش ئه‌وانه بوون ،مه‌شایه‌خ وپیاوانی ئاینی وئه‌زهه‌رحه‌رامیان ده‌كرد ،هه‌رچی نوری خوا‌و مرۆڤبوون له كتێبیدابووایه ،ده‌كرایه ((په‌ند)).
كاپیتاڵیزم هات وباشترین نووسراوكتێبی ناولێنا ((پرَفرۆشترین )) !
ئه‌وه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌یه ،هیچ شتێك وه‌ك سۆزانی وداوێن فرۆشی بازاڕی نییه. نه‌مردین وپرفرۆشیمان بیست وبینی كه، بۆنووسه‌ری كتێب وله‌شفرۆش هاوتابووه‌و وه‌ك یه‌كه‌و جیاوازی نیه !
دێمه‌وه سه‌رباسه‌كه كه لێی دوركه‌وتمه‌وه. له‌ڕۆژانی ڕابردوودا له ((هه‌ولێر))ی پایته‌ختی نیشتیمانه بچكۆله‌كه‌مان پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب كرایه‌وه .ئه‌مساڵ له‌وێ نه‌بووم، وه‌ك ئه‌وه‌ی كچێكی شۆخی هه‌ولێریزاده به‌گوێمدا بچرپێنێت وبڵێت: ئوستاز بۆله‌وێ نه‌بوویت ،نیگه‌رانم و، منیش بمه‌وێت وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ده‌ڵێم :
جارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌كرا له‌وێ بم و،جارێكیش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌م ده‌ویست له‌وێ بم !
ده‌موویست له‌وێ بم بۆئه‌وه‌ی باشترین كتێبه‌كانم ده‌ستبكه‌وێت و بیانخوێنمه‌وه. ده‌مویست له‌وێش نه‌بم ، پڕفرۆشه‌كان ببینم ، ئه‌وانه ی كه نامه‌وێت كه‌س بیان خوێنێته‌وه !
زۆربه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌م پێشه‌نگایانه ئه‌وانه‌ن كه ڕه‌گورشه‌ی ئیسلامیان هه‌یه . ڕه‌گوڕیشه‌ی ئیسلامی موسڵمانانه‌ی كوردانه نا .
شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی نا ،مه‌لا موحه‌مه‌دی گه‌وره‌ی كۆیی نا ،قازی گه‌وره‌ی سلێمانی و،خالیدی نه قشبه‌ندی نا .كوردی موسڵمان نا ،زه‌كات وسه‌رفتره‌ی موسڵمانی نا ـ عیشقداری خوانا ،شتی تركه سه‌روسه‌ودایان له گه‌ڵ ((سه‌له‌فیه‌تی جیهادی)) دا ده‌رده‌چێت .
ئه‌م ساڵ به‌شداری بۆنه‌ی كتێبخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرنه‌بووم ،به‌ڵام وه‌ك هه‌مووساڵ ئاماره‌كانم به‌وردی وه‌رگرته‌وه .
واچه‌ندین ساڵه بازاڕی كتێب له‌بۆنه‌وپێشانگاكاندا له هه‌ڵكشاندایه .
هه‌واڵێكی خۆش وباشه‌و بۆڕۆژانی نائومێدی ئێمه ی كتێبدۆست .ئه‌مه خه‌م ڕه‌وێنیه. ناخۆشی ئه‌مڕۆژگاره ئه‌وه‌یه نایه‌ڵن به‌هه‌واڵی خۆشیشه‌وه خۆت ته‌فره بده‌یت و، خێرا شتێكی ناخۆش ئه‌ده‌ن به‌ته‌ختی ناوچه‌وانتا !
وازله‌وه بێنه ئه‌وانه كێن زۆرترین كتێبیان كڕیوه و،بچۆسه‌رئه‌وه‌ی بۆكڕیویانه ؟!
له‌زۆربه‌ی پێشانگاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دا كتێب ده‌فرۆشرێت و،ئه‌وانه‌شی كڕیارن چه‌ند جۆرن .
ئه‌وانه‌ی كتێبێك ده‌كڕن پڕوپاگانده‌ی باشی بۆكراوه وده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌و سۆشیال میدیاش به‌شێكه له‌م پروپاگانده‌یه‌وه و،ئه‌وانه‌ش كه‌كتێبێك ده‌كڕن به‌چنگه كڕێی نووسه‌وداهێنانی بره‌وپه‌یدا ده‌كات وخۆی ده‌سه‌پێنێت .
جۆرێكیش ئه‌وانه كه‌كتێبه‌كان له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئایدۆلۆجیاندا ده‌گونجێت .
واز له كتێب دێنم وله‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له ئایدۆلۆجیه‌دا تێهه‌ڵده‌چم .
له زوربه‌ی پێشه‌نگاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دا پڕفرۆش‌ترین كتێب ئه‌وانه‌ن سه‌ربه كلتوری ئیسلامی توندڕه‌ون و،زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌ده‌بیاتی ((سه‌له‌فیه‌تی جیهادی )) ده‌كه‌ن .ناوشوره‌تیان ڕه‌نگه‌وانه بێت ،به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ون .
له كتێبخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریشدا هه‌روابوو .باشترین كڕیاره‌كان ئه‌وانه بوون كه‌لایه‌نگری ئه‌م بابه‌ته‌ن .به‌ڵام بۆچی ؟
ساڵی پار له دیدارێكدا به‌رپرسێكی سیاسی كونسڵخانی ئه‌مریكایی له‌هه‌ولێرلێی پرسیم، كه داخۆله‌ئاینده‌دا، ڕه‌وتی سه‌له‌فی جیهادی له كوردوستاندا ، چ به‌خت وچانسێكی هه‌یه ؟
كه بۆم ڕون كرده‌وه ،چانس وبه‌ختێكی هه‌یه ،بۆی ده‌ركه‌وت له چانس وبه‌خته‌كه‌ی من ناچێت ،وتی :كه‌واته به‌قسه‌ی تۆبێت ئه‌م كوردوستانه ئارامه‌ی ئێمه ده‌یبینین ،له‌م باره‌یه‌وه ئاینده‌یه‌كی تاریكی هه‌یه ؟
منیش به‌ئاهاكی سارده‌وه، بۆم سه‌لماند كه‌ئه‌وه به‌شێكی ڕاستیه !
جاران خه‌ڵك موسڵمان بوون ،ئێستا خه‌ڵك ئیسلامی توندڕه‌ون .باووباپیری ئێمه به میهره‌بانیه‌وه ڕویان ده‌كرده مزگه‌وت و،سروتی لێبورده‌یی وخواناسیان ده‌چڕی وله‌كۆمه‌ڵگادا به‌های به‌رزیان فێرده‌كرد.ئێستا نه‌وه‌یه‌ك ده‌چنه مزگه‌وت كه ڕقیان له هه‌مووشته ،له‌ئێمه‌و له‌خۆشیان ؟
خه‌ڵك بۆوایان لێهاتووه ،خۆهارنه‌بوون ؟!
سه‌روسه‌ودای توندڕه‌وی له بێ دادیه‌وه هاتووه ،له‌نائومێدی به‌گۆڕان و،نه بوونی چاكسازی له سیستمی سیاسی دا .
ناخۆشیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه پێما ن وا هه‌رئێمه له دونیایه‌دا هه‌ین .چه‌پڕه‌وین هه‌ربه‌ته‌نها كتێبی چه‌په‌كان ده‌خوێنینه‌وه ـ ڕاستڕه‌وین كتێب وبۆچوونی ئه‌وان ده‌خوێنینه‌وه. كه لیبراڵیشین، هه‌رئه‌وشتانه ده‌خوێنینه‌وه و،ئاگامان له دوونیایه‌كی تر نیه .
خه‌ڵك پیایان وایه كه‌ڕۆمانیان خوێنده‌وه ،ئاگایان له هه‌مووشته و،به‌وجۆره‌ش خۆیان ته‌فره‌داوه ،به‌درۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشه‌وه گیریان خواردووه و، چیرۆكه‌كانی تری خۆیان وخه‌ڵكیان له یادكردووه، كه چیرۆكی ئازاری ڕاسته قینه‌یه .
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا نووسه‌رانی ئیسلامی ،بیرمه‌ندانی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی شتێكیان دروستكردووه كه سه‌رنجی خوێندنه‌وه یه .له‌وه‌باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه‌ش له‌ئاینده‌دا سه‌رنجی زیاتر ڕاده‌كێشێت ،به‌تایبه‌ت كه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ، زه‌مینه بۆئه‌وبۆچوونانه‌ی ئه‌وان هه‌یه !
من خۆم دژوپێچه‌وانه‌ی بۆچوونه كانیانم ،به‌ڵام ئه‌مه‌نابێته له مپه‌ڕله‌به‌رامه‌به‌رئه‌وه دا نه خوێندرێنه‌وه‌و،بوترێت بوونیان نیه .
له‌به‌رده‌م غه‌فڵه‌تزه‌ده‌ی ئه‌م هه‌موودرۆزنه دا كه به‌ناوی نوێگه‌ری وعیلمانیه‌ته‌وه بوونه‌ته‌وه واعیزی وته‌لقینی خه‌ڵك ده‌ده‌ن ،ئاساییه فكری سه‌له‌فی جیهادی بره‌وبه‌خۆی بدات .نه‌ك لێره له ئۆروپا‌و دونیاش دا .
بۆنا كه ئێره پڕپڕه له بێدادی و،دونیاش تائێستا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌مووبێ دادییه ؟!!!