ساڵی 2004 ((موقته‌دا سه‌در)) ولایه‌نگرانی چوارده‌وری ماڵی ((عه‌لی سیستانی )) گه‌وره مه‌رجه‌عیی شیعه‌یان ته‌نی و،دایانه به‌رده‌ستڕێژی گولله.
له‌وه‌ش زیاتر به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌وێنه‌ی ڕوشۆرێكیم له‌به‌رده‌ستدایه و،ده‌سته‌یه‌ك له‌پیاوانی ئاینی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف له‌به‌رواری 18-5-2004 ده‌ریان كردووه ،((موقته‌دا )) هه‌ڕه‌شه‌ی له ((سیستانی )) كردووه وداوای لێكردووه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات وپشتیوانی لێبكات !
به‌یاننامه‌كه‌ی پیاوانی ئاینی كه سه‌ركۆنه‌ی ((سه‌در)) ده‌كات و، به لاده‌ر له ڕێبازی ((ئه‌هلی به‌یت)) وخواو پێغه‌مبه‌ر تاوانباری ده‌كات ،هاوكاته له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی نه جه‌ف كه‌له هه‌مان ڕۆژدا به‌ناوی ((سیستانی)) ه وه بانگه‌وازێكی بڵاوكردۆته‌وه ،داواله عه‌شایه‌ری ئێراق ده‌كات له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه ڕوبكه‌نه نه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لاو شوێنه پیرۆزه‌كان بپارێزن .
ڕوداوه‌كانی پێشوتری ئه‌م ڕۆژگاره ده‌یسه‌لمێنن ،كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاییه‌كان وهێندێك له عه‌شایه‌ری فورات به‌فریانه‌كه‌وتنایه، هیچ دوورنه بوو ((موقته‌دا سه‌در)) ولایه‌نگرانی ،((عه‌لی سیستانی )) گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی ئێراقیان، به ده‌رده‌كه‌ی ((شه‌ریعه‌تمه‌داری )) سایه‌ی ((ئیمام خومه‌ینی )) نه بردایه ،كه ((خه‌لعی لیباس )) یان كرد!
((عه‌لی سیستانی )) شاگردی ((ئه‌بولقاسم ئه‌لخوئیی)) ه ،ئه‌لخوئیش شاگردوبه‌رده‌ستی ((موحه‌مه‌د حوسێن ئه‌لنائینی))ه .
زه‌مان دێت وده‌ڕوات ،تۆخۆت نه دۆست هه ڵده بژێریت ونه په‌روات به‌وه‌یه كام شته‌ت په‌سه‌ندبێت و،كامه‌شت نه‌وێت .
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا مرۆڤ گیرۆده‌ی كاروبارده‌بێت. منیش زه‌مانێك گیرۆده‌ی كاروبارببووم وكتێبێكی ((موحه‌مه‌مه‌د حوسێن ئه‌لنائینی)) م خوێنده‌وه ، به‌ناوی ((المشروگه والمستبده))ه وه .
بالێره دا شه‌یه‌تیه‌ك بده‌م. هیچ كتێبێك له مێژووی كتێبه‌كانی سونه‌و شیعه‌دا كه‌من خوێندومنه‌ته‌وه هێنده‌ی ئه‌م كتێبه لایه‌نگری دیموكراسی نیه‌و، هیچ كتێبێكیش وه‌ك ئه‌مه دژی سته‌مكاری نیه !
سته‌مكارهه‌ركه‌سێك بێت وله‌سه‌رهه‌رئاین وئاینزایه‌ك بێت !
پێده‌چێت ئه‌وه‌ی كه ئێستا له ئێراق دا وله ژێرچه‌تری ئه‌زمونی شكستخواردوی سیاسی شیعه‌ی سایه‌ی ئه‌مریكایی وئێرانی دا ڕوده‌دات ، خه‌یاڵێكی كتێبه كه‌ی ((ئه‌لنا ئینی )) بێت .
ساڵی 2016كه لێكۆڵینه‌وه یه‌كم له سه‌ربارودۆخی ئێراق بڵاوكردوه وئاوهام نووسیوه ((ئه‌وه‌ی ئێستا به دیارده‌ی موقته دا سه در ناودێرده‌كرێت وسیمایه‌كی به‌رچاوی ڕوداوه‌كانی شه‌قامی ئێراقه ، گوزارشت له‌كامڵبوونی هۆشمه‌ندی ئێراق ده‌كات ،نه‌ك ئه‌وئێراقه‌ی له‌خه‌یاڵی ئه‌مریكاوئێراندا هه‌یه‌و گوزارشت له‌خواست وویستی ئه‌وان ده‌كات ،به‌ڵكوئێراقێك كه ئه‌جنداكانی ئه‌وان تێیدا شكست ده‌هێنێت وله‌ژێرداروپه‌ردوی سیناریۆو وه‌همیه‌كانیانه‌وه پشكۆی گۆڕانكاری وسه‌ره‌تایه‌كی واقعی به رجه سته ده‌بێت .))
ئه‌م قسه‌یه‌م سه‌باره‌ت به خودی ((موقته‌دا سه‌در)) نه‌بوو ،ئه‌وه‌نده‌ی سه‌باره‌ت به‌رجه‌سته‌بوونی دیارده‌ی مۆدیلێك له شیعه‌ی عه‌ره‌بیه كه دژوپێچه‌وانه‌ی شیعه‌یه‌كی ئێرانیه ،كه ئه‌مریكایه‌كانیش دركیان پێنه كردووه .
سیستمی سیاسی ئێراق له‌دوای ساڵی 2003 وه به‌ڕاده‌یه‌ك بێدادی وگه‌نده‌ڵی وبه‌ربادی خسته‌وه ،ڕۆّگارێك به ناچاری خه‌ڵكانێكی زۆر ئومێدیان به ((داعش)) هێنا ، ئیترئێستا بۆچی ئومێدیان به مۆدیلێك نه بێت كه ڕه‌گ وڕیشه‌ی له ناو شیعه‌دا هه‌بێت وبه شێك بێت له نه‌وه‌یه‌ك كه خۆیان ڕۆژێك ئومێدیان به ولیسته شیعه یه هه‌بووه كه له ساڵی 2005 وه خودی ((سیستانی )) پشتیوانی كردوه ؟!
شكستی ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسیه شیعه‌كان له‌حوكمڕانی ئێراقدا چه‌ند ساڵێكه ده‌رگای بۆئه‌وه ئاوه‌ڵاكردووه ،كه هێندێك مه‌سه‌له‌ی هه‌سته‌وه‌ری ومێژوویی بێنه‌وه به‌رباس ،پێگه‌ی مه‌زهه‌بی وكلتوری شیعه‌گه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی تر بوروژێنێت .
هه‌مووزه‌مینه‌یه‌ك بۆشكست وفه‌شه‌لی سیاسی ده‌سته بژێرێك، ده‌شێت زه‌مینه‌یه‌كی له باربێت بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی تر سه‌ركه‌وتنی تری تێدا به ده‌ست بهێنن !
له م بارودۆخه‌ی ئێراق دا ،له بارودۆخی هاوشێوه‌ی ناڕازیبوون و شۆڕش دا خه‌ڵكی ده‌زانن دژی چین وچیان ناوێت ،به‌ڵام نازانن چیان ده‌وێت !
له دوای ساڵی 2003 بوو ، هه‌رزوو ((موقته دا سه‌در)) هاته مه‌یدان و شاباڵی ((ئه‌بولقاسم ئه‌لخوئی )) مه‌رجه‌عی پێشوی حه‌وزه‌ی نه جه‌ف وزاوای ((عه‌لی سیستانی )) بڕی ،كاتێك لایه‌نگرانی ((عه‌بولمه‌جید ئه‌لخوئی)) یان ،كوشت !
له‌ناوحه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف دا واباوبوو كه به فارسی ده‌یانووت ((فرزند مرجع ،نیم مرجع)) ،واتا ((كوڕی مه‌رجه‌ع ،نیوه‌ی مه‌رجه‌عه )). نه‌وه‌یه‌ك دروستبوون له ئێراق نیوه‌ی مه‌رجه‌ع به خوێنێكی سارده‌وه بكوژن !
جا مه‌رجه‌ع خۆی چیه ؟!
ئێستا نه‌وه‌یه‌ك هاتونه ته ئارا كه گوی َ له‌مه‌رجه‌ع خۆشی ناگرن !
ساڵی 2016 له به‌غدا ((دارئه‌لمورته‌زا))كتێبێكی پڕگرنگی 132 لاپه‌ڕه‌یی بڵاوكردۆته‌وه . كتێبه‌كه به‌ئینگلیزی ((دكتۆر عه‌باس كازم))ی توێژه‌ره‌وه‌ی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێراقی سه‌ربه زانكۆی ((ستانفۆرد))ی ئه‌مریكایی دایناوه و،ئه‌وه‌نده‌ش گرنگ وبایه‌خداره ،ناشێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌یه‌وێت ئاگاداری بواری سۆسیۆ سیاسی ئێراق و ڕه‌وتی شیعه‌گه‌ری ناوچه‌كه‌ش بێت ، سه‌رنجی نه داتێ و یان لای كه‌می سه‌رپێی موتاڵای نه كات !
كتێبه‌كه به‌ری ڕه‌نج وماندووبوونی گه‌شتی دانه‌ره‌كه‌یه‌تی ، به‌ناو ئه‌رشیفێكی ده ملیون به‌ڵگه‌نامه‌یی حیزبی به عسدا كه ،كه موڵكی په‌یمانگای ((هۆڤر)) ی سه‌ربه‌زانكۆی ((ستانفۆرد))ی ه‌و ناونیشانه‌كه‌ی له((حه‌وزه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عسدا )) بریتیه .
واباوه كه ((موحه‌مه‌د سادق سه‌در)) باوكی ((موقته‌دا)) پرۆژه‌یه‌كی به‌عسی بووه بۆ دروستكردنی مه رجه‌عێكی عه‌ره‌بی له‌به رامبه‌ر مه‌رجه‌عی فارسی دا ،كه چی ئه‌م كتێبه هه‌موو ئه‌وه به‌درۆده‌خاته‌وه به‌تایبه‌ت كتیبی گه‌وره بیرمه‌ندی ئێراقی ((فالح عه‌بدولجه‌بار)) و،ئه‌ویتریشیان كتێبه به‌نامێكه‌ی رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیایی ((پاتریك كوبیركوین )) كه‌به‌ناونیشانی ((موقته‌دا سه‌درو كه‌وتنی ئێراق 2008)) ه كه پیایان وابووه باوكی سه‌در پرۆژه‌یه‌كی به‌عسی بووه ،دژی شیعه‌ی فارسی وهه‌وڵی عیراق بووه بۆئه‌وه‌ی به‌عس حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف ،دژی قوم سه‌ربخات !
لێره‌دا من نامه‌وێت بچمه‌وه سه رململانێی حه‌وزه‌ی ((قوم)) و((نه‌جه‌ف)) وباسی ململانێی شیعه‌ی فارسی وعه‌ره‌بی بكه‌م ،ئه مه زۆرده‌خایه‌نێت .
چریسك وهوڕی ئه‌و هه‌موو زێڕه‌ی به قوبه‌كانی ئیمامه‌كانی شیعه‌وه‌یه ،هه‌مووی پادشاكانی ئێران له زێڕیان گرتوون .
((عه‌لی سیستانی )) كه‌واباوه یه‌كێكه له‌مه‌رجه رجه‌عه عه‌ره‌به‌كان ، كورێكی خۆی به‌ناوی ((محه‌مه‌د ره‌زاشا)) وه ناو ناوه .
له دواهه‌مین ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ریشی دا كاتێك ((فه‌ره‌ح دیبا))ی شاژنی ئێران چووبووه لای (( ئه‌لخوئی )) گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی ئێراق ، وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ((شا)) موستیلیه‌كی زێڕینی پێشكه‌ش كردبوو !
خۆكه ((شا)) ی ئێرانیش مرد له ئاواره‌ییه‌كه‌ی قاهیره‌ی دا ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ((ئه‌نوه‌رسادات)) ی سه‌رۆكی میسر له‌پێشه‌نگی ماته م گێڕانیشدا بوو ،به‌ڵام هه‌رته‌رمی ((شا)) یان ئه سپه‌رده‌نه‌كرد ، هه‌تا نوێنه‌رێكی ((ئه‌لخوئی)) گه‌یشته مزگه‌وتی ((ئه‌لرفاعی)) قاهیره‌و نوێژی مردوی له سه‌ردا به‌ست !
شه‌رعیه‌تی شیعه‌گه‌ری گومانی له سه‌رئه‌وه‌نه‌بووه كه مه‌رجه‌عه‌كه‌ی ((نه‌جه‌ف )) ه ،به‌ڵام هه‌چكه‌س له ئێران ده‌سه‌ڵاتداربووبێت ، ئه‌وه‌ی نه شاردۆته‌وه كه ، خوازیاره حه‌وزه‌ی ((قوم)) سه‌نگین وباڵاده‌ستبێت و،شوێنی ((نه‌جه‌ف)) بگرێته‌وه!
نه‌وه‌یه‌ك هاتونه ته ئارا ئه‌م دوالیزمه تێك بشكێنن وبه‌دوای خه‌ونی ژیانه‌وه بن ، ژیان چیه جگه جیاوازی شوناس و ،خاوه‌نداریه‌تی ماف ؟!
ماف له شوناس گرنگتره !
موقه‌ده‌س به‌بێ ماف بایه‌خی نیه !
دیموكراسیش به‌بێ ماف موقه‌ده‌س نیه !
زۆرماوه به كامی دڵ به‌دوای ئه‌م چیرۆكه‌وه بم ، بزانین په‌ڕه‌ی دڵ چه‌ند به‌رگه‌ده‌گرێت ،بۆئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه بگێڕینه‌وه ؟!!!
به شێك له ڕوداوه‌كانی ئێراق ،له‌گه‌نده‌ڵیه‌كان وئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت باسی بكه‌یت په‌یوه‌سته به‌موقه ده‌سه‌وه !
ڕاستی ئه‌وه‌یه كه ناوترێت وسه‌باره‌ت موقه‌ده‌سه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وترێت وسه‌باره‌ت دیموكراسیه !
له‌داهاتودا ئه‌وه‌ی ناوترێت وباس ناكرێت ،دێته سه‌رباس وڕوی ڕه‌ش سورده‌كات !
ئه‌وه‌ی ئێمه نایڵێین ، خه‌ڵك به ده‌نگی به‌رزده یڵێن !
ئێمه ناترسین له‌وتن ، چونكه هیچ شتێك موقه‌ده‌س نیه !!!