ئێراق به‌ره‌و كوێ ؟!
خەلآت عومەر
ئه‌وه‌ی ((موقته‌دا سه‌در)) له 2004دا به مه رجهعیهتی ((سیستانی)) كرد، شتێك بوو له‌وه وبه‌ر كه س به گه‌وره مه‌رجه‌عی نه جهفی نه كردبوو .
ته‌نانه‌ت ساڵی 1991 كاتێك ڕژێمه‌كه‌ی ((سه‌دام)) ،(( ئه‌بولقاسم ئه‌لخوئی)) گه‌وره مه‌رجه‌عی ئه‌وسای نه جهفیان ناچاركرد دژی ئه‌و بارودۆخه قسه بكات بابه زۆریشبێت ،به‌ڵام هه روا ده‌رنه‌ده‌كه‌وت كه ویقاری مه‌رجه‌عیه‌ت بێڕێزی پێكرابێت ،وه‌ك ئه‌وه‌ی موقته دا كردی !
له‌ڕاستی دا مه‌سه‌له‌كه هه‌ربه‌ته‌نها بێڕێیش نیه ،ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانه سۆسیۆلۆجیه‌وه هه‌یه كه هه‌ر له سه‌رده‌ستی ((موحه‌مه‌د سادق سه در)) باوكی موقته‌داوه ،له‌ناو كۆمه‌ڵگای شیعه‌و نه ریته باوه‌كانی دا ڕوی داوه .
واباو بووه كه مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له نه‌جه‌ف به‌زمانی فارسی ،به زاراوه‌ی ئاینی وخۆسه پاندن وه‌كو نمونه‌ی باڵای پیرۆزی ، دیوارێك له نێوان خۆیان وخهڵكدا دروستبكه‌ن .
نزیكی ((سه‌دری دووه‌م )) باوكی موقته دا له‌خه‌ڵكی ساده‌و خه‌مه‌كانیان ،گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی ساده‌وساكاری له گه‌ڵیان به دیالكتیكی جڵفه‌ی ئێراقی ،بێ كۆت وبه‌ندی پله وپایه‌ی ئاینی ، نزیكیه‌كی وای دروستكردبوو كه‌له جیاتی ده‌ست وڕیش ماچكردن ،په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی له گه‌ڵ شیعه‌كاندا دروست بكات.
وای لێهات مه رجی سه‌دری باوك بۆئه‌وه‌ی كه سێك ده‌ستی ماچ بكات ئه‌وه بوو كه، ئه‌ویش ده‌ستی ماچ بكاته‌وه .
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاربوو هاوڵاتی ئاسایی شیعه بیبیستێت وبیبینێت پله دارێكی ئاینی باڵا ده‌سته موچێنهی له گه‌ڵ بكات !
به‌پێی داب ونه ریتی شیعه‌ی ((دوانزه ئیمامی )) كه زۆرینه‌ی شیعه‌كانی ئێراق وئێران دوانزه ئیمامین ،ناڕه‌واو حه‌رامه كه‌وڵات دهسهتڵاتدارێكی سته‌مكار حوكمی بكات ، نوێژی جومعه‌ی تێداببهسترێت . باوكی موقته‌دا ئه‌م نه ریتهی شكاند وله ساڵی 1988 وه له ((كوفه)) پێشنوێژی بۆهه‌زاران شیعه ده‌كرد .
وای لێهات ژماره‌ی نوێژكه‌ران ده‌هه‌زاری تێده‌په‌ڕاند .
گه‌وره مه‌رجه‌عی ئه‌وسای نه جه‌ف كه ((خوئی)) بوو ،له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌كانی ((قوم)) قوشقی بوون . ئه‌وسا هه‌موو پایه‌دارانی شیعه سه‌دری دووه‌میان به‌وه تاوانباركرد كه ،پڕۆژه‌یه‌كی به‌عسیانه‌یه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی پیاوه ئێرانیه‌كانی نه‌جه‌ف ودامهزاردنی مهرجهعیهتێكی عه‌ره‌بی سهربهدهوڵهت !
له ڕاستی دا من له لێكۆڵینه‌وه‌ی تردا به پێی به ڵگهنامهكانی به‌عس خۆی ئه‌وه‌م سه‌لماندووه كه ((موحه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در)) پرۆژه‌یه‌كی به عسیه‌كان نه‌بووه و،ئهوپایهدارێكی عه‌ره‌بی ئێراقی ئازایه‌و ئه‌وه‌ی لهوباردۆخهشدا كردویه‌تی كه‌س نه‌یكردووه .
ڕاسته به‌عس پرۆژه‌یه‌كی پانزه ساڵه‌ی هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی مهرجهعیهتێكی عه‌ره‌بی ئێراقی جێی مه‌رجه‌عیه ته قلیدیه بهڕهگهزئێرانیهكان بگرێته‌وه،به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌یسه لمێنن كه ((سه‌دری دووه‌م)) نه ك به شێك نه بووه له و پڕۆژه‌یه، به‌ڵكو به عس به‌مه‌ترسی سه‌یری پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وی كردووه .
به پێی ڕاپۆرتێكی هه‌فتانه‌ی ساڵی 1988ی لقی حیزبی به‌عس له نه‌جه‌ف كهسهبارهت وتارێكی رۆژی جومعه‌ی ((سه‌دری باوك)) نووسراووه ،((ئه‌وه‌ی گوێی له وتار‌و ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م كابرایهبێت ،واده‌زانێت باسی وڵاتێكی ترده‌كات نه ك ئێراق ....ئه‌مه‌ش مه‌به‌سته دوژمنكاریه‌كانی ده‌رده‌خات )).
به م پێیه هه‌مووشتێك ئه‌وه ده سه‌لمێنێت كه‌باوكی موقته‌دا ،پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بووه ونهئهوهی مه‌رجه‌عیه‌تی ته‌قلیدی نهجهفهبووه ،نه ئه‌وه‌ی به‌عس خواستویه‌تی و،نه ئه‌وه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران ویستویه‌تی هه بێت !
ساڵانی 1988 و1989 به هه‌زاران له‌دوای ((سه‌دری دووه‌م)) وه ،رۆژانی هه‌ینی پڕبهدهنگیان ده‌یان قیژاند ((نابۆ ئه‌مریكا ،نابۆ ئیسرائیل)).
ساڵانی 2003 و2004 یش كه ((موقته‌دا)) ته‌نگی به مه‌رجه‌عه ته‌قلیدیه‌كانی ((نه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لا)) هه‌ڵچنی وبه ((حه‌وزه‌ی كهڕهلاڵ)) ناوی ده‌ردن ، شوێنكه‌وتووانی هه‌مان دروشمی ((سه‌دری باوك)) یان ده‌وته‌وه.
له‌و ساته‌دا ده‌نگی موقته‌دا و لایه‌نگرانی له ئێران ده‌زرنگایه‌وه ، هه‌ربۆیه پشتیوانیان لێ‌كرد .
لهوسه ردهمهدا هه‌رچی ڕوبه‌ڕوی ئه‌مریكا ده‌بووه وه ده‌یان وت به عسیهكانن كه ، موقته‌دا دژیان ڕاوه‌ستایه‌وه ، ئێران شاگه‌شكه بوو .
((عه‌لی خامه‌نه‌ئی)) به ده‌نگی به‌رز ووتی ؛
گورگه‌كه كه‌وته ناوتهڵَهكه وه! (مه‌به‌ستی له ئه‌مریكابوو)
به‌رله‌ویش به‌مانگێك ((ره‌فسنجانی)) ووتبووی ؛
با ئێراقیه‌كان ده‌رسێكی وه‌های ئه مریكا دا بده‌ن جارێكی تر نه‌توانێت سه ر كێشی داگیركردنی وڵاتێكی تر بكات !
ئه‌مه خۆی له خۆی دا بۆ(( سیستانی )) شهرمندهییهكی گه‌وره بوو .چونكه ئه‌و له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی ئێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ، فتوایه‌كی ده‌ركرد كه نابێت خه‌ڵكی ئێراق به‌شێوه‌ی چه‌كداری ڕوبه‌ڕوی ئه‌مریكا ببنه‌وه !
له‌ڕاستی دا نوێنه‌رانی ((عه‌لی سیستانی)) هه‌میشه ده‌ڵێن كه مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌رنادات وهه‌ڵوێست وه‌رناگرێت وته‌نها له چوارچێوه‌ی گشتی دا رێنمایی پێش شكهش ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌مه ههرگیزوانیه !
باشترین به ڵگه‌ش ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ((عادل عه‌بدولمه‌هدی )) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراقه كه، نه‌یتوانی پاش چه‌ند سه عاتێك له دوای وتاری نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌ت له رۆژی هه‌ینی دا له پۆستهكیدا بمێنێته‌وه !
به‌ڵگه ی زیاتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئۆفیسه‌كه‌ی ((عادل عه‌بدولمه‌هدی )) ده‌ڵێت ؛
سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌ر ڕێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه!
واتا ئه‌و ههمووخوێنهی ڕژاوه وئهوههموو ناڕازی بوونه‌ی گه‌لی ئێراق ،هێنده‌ی قسیه‌كی مه‌رجه‌عیه‌ت كاریگه‌ری نیه !
به پێی ده‌ستوری ئیسرائیل ،وڵاته‌كه وڵاتی ئاینی جوله‌كه‌یه .
به‌پێی ده‌ستوری ئێران ،وڵاته‌كه وڵاتی ئاینی ئیسلام نیه ، به‌ڵكو وڵاتی مه‌زهه‌بی شیعه‌یه .
ده‌ستوری ئێراق هاو شێوه‌نیه ،به‌ڵام به هه‌ق وحساب وبه‌پێی ئه‌زموونی شانزه ساڵه‌ی ڕابردوو،ئێراق وڵاتێكه شیعه حوكمی ده‌كات وله‌سه‌ری هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتیشدا ئه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌م ده‌بینێت سه‌ید ((عه‌لی سیستانی))ه !
((پۆڵ بریمه‌ر)) حاكمی مه‌ده‌نی ئێراق له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌ڵێت ؛ له‌به‌رئه‌وه حوكمی ئێراقمان ڕاده‌ستی شیعه كرد چونكه ئه‌وان مه‌رجه‌عیان هه‌یه . ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا كه بتوانین ده‌ست به سهرمهرجهعیهتدا بگرین ،ده‌توانین ده‌ست به‌سه‌ر ههمووئێراقدا بگرین .
له‌ڕاستی دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستوری ئێراق پڕباشه ، به‌ڵام ساڵانێكه له سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت مه‌حاڵی جێبه‌جێكردنی ده‌نووسم ڕوبه‌ڕوی كێشه ده‌بمه‌وه .
كێشه‌ی من له چاوكێشهی خه‌ڵك دا گرنگ نیه .به‌ڵام كێشه‌ی من وكێشه‌ی خه‌ڵك پێكه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یه .
له دوای ساڵی 2003 وه هیچ شتێك ڕونادات كه سه ید ((عه‌لی سیستانی)) قسه‌ی یه‌كه‌م وئاخری تێدانه بێت .
هیچ سه رۆك كۆماروسهرۆك وه‌زیران و،سه‌رۆك په‌رله‌مان و،وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستێك ،قون ناخاته سه‌ركورسی، سه ید مۆری بۆنهكردبێت .
دیموكراسی كامه‌یه ، مه‌گه‌ر له سیستمی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) دا هه‌ڵبژاردن وپه‌رله‌مان نیه!
سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین لیستی شیعه‌ی ئێراق كه‌به‌هۆی دۆستایه‌تیه‌وه ڕازی دڵی بۆكردمهوه ده‌یووت ؛
مه‌رجه‌عیه‌ت ئێمه‌ی به پهنكردووه ،هه‌موو كهتنهكهمان پێده‌كات ودوایش له‌به‌رچاوی گه‌لی ئێراق تاوانبارمان ده‌كات !
پیرۆزی هه‌موو گه‌ل وئاین وپێكهاتهیهك ،پێویسته به پیرۆزی ڕابگیرێت . سوكایه‌تی ونه‌نگی پێنه‌كرێت. پیرۆزی ومه‌قامی مه‌رجه‌عیه‌تیش لای ئێمه پیرۆزه. له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر لایان پیرۆزه ،به‌ڵام دیموكراسی ئه‌رك ومافه ورێساویاسای هه‌یه و ناوی له پیرۆزیش ناوه ودیاری كردووه .
سونه كان له ئێراقی نوێ‌دا داریان به سهربهردیانهوه نه‌ما ،به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ید ((سیستانی)) پشتیوانیان نه‌بوو !
هه‌ركه هێرشی ((داعش)) كه‌وته سه‌ر ((جه‌رف ئه‌لسه‌خر)) وناوچه پیرۆزه‌كانی شیعه كه‌وته مه‌ترسیه‌وه ،((سیستانی)) فوی پیاكردوو فتوای جیهادی دا !
سونه‌كان به‌ناوی داعشه‌وه خاكیان به توركه بێژراو((سه‌ید)) هیچی نه‌وت !
روشۆری بروسكه‌یه‌كی ((یه‌كێتی زانایانی كوردستان))م لایه كه بۆسهركردهیهكی كورد نێردراووه ده‌ڵێت ؛
ئه‌مرۆ چوینه خزمه‌ت سه‌ید ((عه‌لی سیستانی)) وگفتوگۆمان له گه‌ڵ كرد . سه‌ماحه‌تی وتی له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 دا پشتیوانی ته‌واو له‌گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م .دیاریهكیشمان بۆبردبوو وتی، من دیاری كه‌سم قبوڵ نه كردووه ، به‌ڵام دیاری ئێوه‌ی كورد قبوڵ ده‌كه‌م .(بروسكه‌كه ته‌واو)
به‌ڵام به‌ڕاست سه‌ید چی كرد ؟
بۆمادهی 140 نا ، بۆئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ، قوتی بڕاو برسی كرا ؟
دوای مافێكی كرد كه خوا پێیداوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو وه كو هه‌مووان ، سه‌ربه‌خۆبێت ؟!
سه‌رۆك وه‌زیرانه كه‌ی ئه‌ونه بوو ده‌روازه‌ی زه‌مین وئاسمان ژیانی له‌گه‌لی كوردستان داخست ؟!
((سه‌ید موحسین ته‌بته‌بائی ئه‌لحه‌كیم)) له شه‌سته‌كاندا، به‌فتوایه‌ك شه‌ڕی كوردی، له لایه‌ن عه‌ره‌ب وشیعه‌وه حه‌رامكرد . تائێستا كورد‌و ئێراقیه‌كان یادی ده‌كه‌ن .به‌نمونه‌ی جوامێری ولیبوردهی وپیرۆزی سه‌یری ده‌كه‌ن .
له‌ڕاستی دا بامهسهلهكه كورت نه كه‌ینه‌وه ،چونكه كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ید ((سیستانی)) دانیه ، به‌ڵكو هه‌موو ئێراق هه‌یه‌تی .
بارودۆخی ئێراقیش، ههویرێكهو ئاوزۆردهكێشێت.
به‌وهیوایه‌ی هه‌ویره‌كه ،بابۆڵه‌ی گه‌رم بێت، بۆ برسی وبێ نه‌وایان !
04/12/2019
وتارەکانی تری نوسەر