پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆركۆنه ، به‌شێكی سه‌ربه كلتوری جه‌نگی سارده و په‌یوه‌ندی به خۆرهه‌ڵاتی ئوروپاوه هه‌یه ،به‌ڵام كه ((دیواری به‌رلین )) ڕوخا زۆر بیر‌و باوه‌ڕو بۆچونیش ڕوخا .له‌وده‌مه‌وه دیواری به‌رلین به‌كۆڵی ئه‌مریكا وخۆرئاواوه‌یه، داخۆ له‌كوێ ئه‌م دیواره دروست ده‌كه‌نه‌وه ؟!
كاپیتاڵیزم خۆی بانگه‌شه ی ڕوخاندنی دیوارده‌كات ، كه ماركێتین بۆ ((جیهانگیری)) ده‌كات ، ناچاره دژی دیواربێت . به‌ڵام وانیه و ناتوانێت دیوارێكی گه‌وره دروستنه‌كاته‌وه .
هه‌رلوته‌وده‌ی بینیت به دیواردا ده‌ته‌قێت .!
له‌سه‌روبه‌ندی ڕوداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی دا ،((ساركۆزی)) كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسابوو و، هه‌موو ئۆروپاییه‌كانیش له فه‌ره‌نساییه‌كانه‌وه فێری خه یاڵی ئۆروپای یه‌كگرتوو ببوون ، كاتێك ڕوبه‌ڕوی هێرشی په‌نابه‌ران بووه وه وتی ؛من سنوره‌كانی فه‌ره‌نسادا ده‌خه‌م .
((ده‌ناڵد ترامپ)) وتی ؛ دیواری نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكاقه‌ڵاچن ده‌كه‌م . پێش ئه‌و ئیسرائیلیه‌كانیش دیواری گه‌وره‌یان دروستكردبوو .
دیوار ئای له دیوار . جارێكیان پێش پانزه‌ساڵێك، ده‌چووم بۆئامه‌د سه‌روسه‌ودای كارێكم هه‌بوو ،.ده‌م بینی دیواری ته‌لبه‌ند دڵی نیشتمانی له‌ت وپه‌ت كردووه .
تۆ ئه‌زانی له‌نێوانی كوردستانی به‌ناو توركیا‌و سوریادا ، دیواری ته‌لبه‌ندی سنوورهه‌یه ، گوندی له‌ت كردووه ؟
كانیاو و ماڵ ویه‌ك مه‌زرای یه‌خسیری دوو سنوركردوه ؟!
ئه‌مه یه‌كه‌مجاربوو كه‌ئه‌و دیمه‌نه ببینم ،به‌ڵام جاری هه‌زارجاره بوو كه بزانم ((هێمن)) چ شا عیرێكی گه‌وره‌یه و ،ئه‌وشیعره‌یم بیركه‌وته‌وه كه ده‌ڵێت ؛
تۆی له من ون كرد و منی له تۆ دورئه‌و بستۆكه‌ی دوژمن ناوی نا سنور.
ئه‌م باسی دیواره‌م بۆ ئه‌وه‌یه كه هێندێك پێیان وایه وله‌وانه‌ش به‌شێك له سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به ده‌نگ ونامێن ،گوایا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دیوارێك له نێوان ئێراق و ئێران‌دا دروست بكات و، ئه‌ودیواره‌ی به‌كۆڵیوه‌یه‌تی لێره‌دا هه‌ڵیبچنێت و، ((سه‌ردارحاجی قاسمی سوله‌یمانی)) یش قوربانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و دیواره‌یه !
له‌ساڵی 1989 دا (( ئیمام خومه‌ینی )) دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆچی دوایی كرد .
دوای رۆژێك له فه‌وت بوونی ((خومه‌ینی )) ، ((عه‌لی ئه‌كبه‌رهاشمی ڕه‌فسنجانی)) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایاندا، له رێكه‌وتی 4ی یونیوی 1989 دا ووتی ؛
ئیمام خومه‌ینی ، ((خامه‌نه‌ئی)) له هه‌مووان بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆی پێ باشتربووه .
له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه دا هه‌ڵبژاردن كرا 60 كه س ده‌نگیان به خامه‌نه‌ئی دا و، 14 كه‌سیش دژی بوون .
((عه‌لی خامه‌نه‌ئی)) به تۆزی دامه‌نی ((ئیمام خومه‌ینی)) ناگات ، كه ئیمام كۆچی كرد ،له ناو ده‌یاندا ((خامه‌نه‌ئی)) هه‌ریه‌كێك بوو له‌وانه‌ی شایه‌نی شوێنگره‌وه‌ی ((خومه‌ینی)) بێت .
((ئیمام خومه‌ینی)) پیاوێكی زاهید و په‌ڕگیری بیروباوه‌ڕی خۆی بوو ، مرۆڤ دژی بیر‌و بیروباوه‌ڕی بێت ، یان لایه‌نگری ناتوانێت رێزی لێنه گرێت كه سه‌رسه‌ختانه چۆنی ویستی وا ژیا .
((ئیمام خومه‌ینی)) له پێگه‌و پایه‌ی ئاینی دا به‌ڕاستی خاوه‌نی ڕوانین و بۆچونی خۆی بوو . به‌گاڵته پله‌ی ((ئایه‌توڵا عوزما)) ی به ده‌ستنه‌خستبوو .
له‌زه‌مانی ((شا)) ،دا هه‌رچی زانای ئاینی ئێران هه‌یه، یه كیان گرت بۆ ئه‌وه‌ی له یه خسیری ڕزگاری بكه‌ن و ئه‌م پله ئاینیه یان پێدا !
كه ((ئیمام خومه‌ینی)) فه‌وتی كرد( (عه‌لی خامه نه‌ئی)) پله‌ی (( ئایه‌توڵا)) بوو ، نه‌ك (( ئایه توڵا ئه‌لعوزما)) . ئه‌گه‌ر ((ڕه‌فسنجانی)) نه بوایه زۆری تر له پێشه‌وه‌ی بوون ، بۆئه‌وه‌ی ببنه ((ره‌هبه‌ر)).
((خامه‌نه‌ئی)) بوو به سه‌رداری ئێران ،.((عه‌لی ئه‌كبه‌ر ڕه‌فسنجانی)) بوو به‌سه‌رۆكی كۆماری ئێران . سه‌رۆك كۆمار و ڕابه‌ر له‌نێوان ساڵی 1989 هه‌تا 1993 زه‌مانێكی باشیان پێكه‌وه گوزه‌راند .
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ((ڕه‌فسنجانی)) لایه‌نگری لیبراڵیكردنی ئابوری ودواتریش كلتوربوو . به‌ڵام ساڵی 1992 توندڕه‌وه‌كان بوونه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئێران و،دووساڵیش دوای ئه‌وه خامه‌نه‌ئی به‌ئاشكرا دژی ڕه‌فسنجانی وه‌ستایه‌وه‌و ،قه‌یرانی ئابوری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خسته ئه‌ستۆی ئه‌وو،رده‌ورده به‌ربه لیبرالیه‌ته‌كه‌ی ڕه‌فسنجانی گیرا و، هه‌تا مردیش ره‌فسنجانی له گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی دا له ململانێدا بوو.
له‌كاتێكدا ((ئیمام خومه‌ینی)) كاروباری ئۆفیسی ((مه‌قامی ڕه‌هبه‌ری)) به چه‌ند كه‌سێك ڕاده‌په‌ڕاند ،كه‌چی ((خامه‌نه‌ئی)) سوپایه‌كی به ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیه‌وه گرێدا‌و نوێنه‌رانی ده‌ستیان وه‌ردایه حكومه‌ت وپه‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت كه وته وێزه ی پیاوانی ئاینی و به زه‌بری ماڵ وسامان كه‌مه‌ند كێشی كردن.
هه‌رله‌ساڵی 1989وه كه بوه راِبه‌ر ((خامه‌نه‌ئی)) بناغه‌ی ((ده‌وڵه‌تی قوڵی)) دامه‌زراند و،ده‌رفه‌تی قۆسته‌وه . سودی له‌و دۆخی لیبرالِیكردنه ئابوریه‌ی ((ڕه‌فسنجانی)) بینی وكارئاسانیه‌كی زۆری بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆمپانیاكانی سوپای پاسداران ببنه فیله‌ته‌نی ئابوری ئێران وخاوه‌نی سه‌دان ملیاردۆلاربن و، ژیان وگوزه‌رانی ملیونان هاوڵاتی ئێرانی به‌ڕاسته‌وخۆوناڕاسته‌وخۆ ،په‌یوه‌ستبێتت به‌و كۆمپا نیا یانه‌وه.
به‌ته‌نها كۆمپانیای ((خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا)) كه‌موڵكی سوپای پاسدارانه 160هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه .
له‌سه‌رده‌ستی ((خامه‌نه‌ئی)) مه‌قامی ڕه‌هبه‌ری وسپای پاسداران تۆڕێكی وه‌ها به‌هێزیان دروستكردووه كه ((ده‌وڵه‌تی قوڵ)) بتوانێت هه‌موو ئێران كۆنترۆڵ بكات . به قه‌سه‌ی خۆشیان به‌ربه‌و ((نه‌رمه‌هێزه)) بگرن كه ئه‌مریكا وخۆرئاوا ده‌یانه‌وێت كۆماری ئیسلامی پێ بڕوخێن ،كه‌بێگومان له‌مه‌شدا مه‌به‌ستیان ڕیفۆرمخوازه‌كانه .
ساڵی 2019 ((خامه‌نه‌ئی)) میدالیای ((زوئه‌لفه‌قار))ی كرد به به‌رۆكی ((قاسم سوله‌یمانی)) یه‌وه . ئه‌وه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زرابوو ئه‌مه یه‌كه‌مینجاربوو سه‌ردارێك ئه‌و ه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئێستا ((خامه‌نه‌ئی)) ته‌مه‌نی 81 ساڵه وئه‌گه‌رچی مه‌رگ وژیان شتێكی نادیاره ،به‌ڵام شوێنگرتنه‌وه‌ی یه‌كێكه له هه‌ره‌كێشه‌گه‌وره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران .
من له‌وانه‌بووم كه پێم وابوو ((قاسم سلێمانی )) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021ی ئێران‌دا ،نامزه‌د وبه ربژێر ((خامه‌نه‌ئی)) ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران .
یه كێك له سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ئه‌وه بوو ،له‌دوای مردنی ((خامه‌نه‌ئی)) ئێران ((ڕابه‌ر))ی بۆ ده‌ستنیشان نه‌كرێت و، ((قاسم سلیمانی)) بۆ ڕزگاركردنی كۆماری ئیسلامی ئێران ،كوده‌تایه‌ك بكات .
((جۆن بۆڵتن)) ڕاوێژكاری پێشوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه له لایه‌نگرانی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی ئێرانه ده‌ڵێت ؛ له‌مێژه بڕیارله كوشتنی قاسم سلێمانی دراوه وساڵانێكه شوێێنپێی ئه‌ومان هه‌ڵگرتووه . هیچ ده‌قه‌وساتێك و له هیچ رۆّێكدا نه‌بووه، كه پێنج تاشه‌ش ئاژانسی هه‌واڵگری ئاگاداری ئه‌وه‌نه‌بن كه ئه‌و له‌چ شوێنێكه .
به‌پێی ((بۆڵتن)) ته‌نانه‌ت قاسم سلێمانی خۆشی ئه‌مه‌ی زانیوه ،به‌ڵام وابیریكردۆته‌وه كه ئه‌مریكاییه‌كان هه‌رگیز زاتی ئه‌وه‌ناكه‌ن بیكوژن.
((محه‌مه‌د خاته‌می)) سه‌رۆك كۆماری ریفۆرمخوازی پێشوتری ئێران جارێكیان ووتی ؛ ئه‌گه‌ر هاوكاری تاران نه‌بوایه ئه‌مریكا نه‌یده‌توانی كابول وبه‌غدا بخات و، قاسم سلێمانیش هاوكاری ئه‌مریكایه‌كان بووه !
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌مجاره ئه‌مریكا بڕیارده‌دات قاسم سلێمانی بكوژێت ؟
ئه‌گه‌ر ((قاسم سلێمانی)) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021 دا ببوایه به سه‌رۆكی ئێران ،ئه‌وا پرۆژه‌كه‌ی خامه‌نه‌ئی و((ده‌وڵه‌تی قوڵ)) به یه‌كجاری ئێرانیان قوت ده‌داو ،تروسكاییه‌ك نه‌ده‌ما له ئێران‌دا بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی .
ئه‌گه‌ر له‌دوای مردنی ((خامه‌نه‌ئی)) قاسم سلێمانی كوده‌تای بكردایه ، ((ده‌وڵه‌تی قوڵ)) كۆماری ئیسلامی له فه‌وتان ڕزگارده‌كرد و،به هێزتر به‌رده‌وامی پێده‌دا وئاسۆی گۆڕانكاری له ووڵاته‌دا زۆر دوور ده‌كه‌وته‌وه .
له‌ڕێگای قاسم سلێمانیه‌وه به كۆتایی هێنانی داعش ، ئێران و ئێراق و سوریا به‌یه‌كه‌وه گرێدران و توله رێی ،شا ڕێگای ((حه‌ریر)) كه پرۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی وڵاتی ((چین))ه ،خه‌ریك بوو له سه‌ر زه‌مین وبه‌بێ به‌رده‌باز ببێته ڕێگایه‌كی كراوه .
له‌ڕێگای قاسم سلیمانیه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی ((عادل عه‌بدولمه‌هدی)) گه‌وره‌ترین ڕێكه‌وتن وگرێبه‌ستی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ((چین)) دا مۆركردووه .
ئه‌مریكایه‌كان قاسم سلێمانیان كوشت ،بۆئه‌وه‌ی دیوارێك له نێوان ئێراق وئێراندا دروست بكه‌ن ؟!
یان دیوارێك له سه‌ر((ڕێگای حه‌ریر)) ی وڵاتی ((چین)) دروستبكه‌ن ؟!
ئایا ئه‌مریكاییه‌كان ده‌توانن ئه‌و دیواره دروستبكه‌ن ؟!
له‌دوای كوشتنه‌كه‌ی ئێران ناوی له قاسم سلێمانی نا ((سه‌رداری شه‌هیدانی به‌رگری ئیسلامی جیهانی)) . ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ڕاكێشام بۆ ناونیشانی یه كێك له گرنگترین كتێبه‌كانی فكری ((سه‌له‌فیه‌تی جیهادی)) كه ((ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لسوری)) دایناوه‌و ،به‌ناونیشانی ((دعوه المقاومه الاسلامیه العالمیه )) ه!
ئێران ده‌یه‌وێت فوبكات به‌كه‌ڕه‌نای جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ریدا ،به‌ڵام دوورله‌ماڵی خۆی !
ئه‌مریكاش پاش ئه‌وهه‌مووساڵه تازه ده‌یه‌وێت دیوارێك دروستبكات !
له‌ڕاستیدا سیاسه‌تی ئه‌مریكایی به‌تایبه‌ت له ئێراق دا، هیچ دووربینیه‌كی ستراتیجی تێدا نیه و زمانی حاڵیشی ده‌ڵێت ؛ ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌مترین دۆستی هه‌یه‌و، ئه‌وانه‌ش كه‌دۆستین ،زۆر به‌گومانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن .