((موقه‌ده‌س )) و((نائومێدی)) ..!
خەلآت عومەر
((ڕۆبه‌رت تابر)) ئه‌مریكاییه‌كه كتێبێكی پڕگرنگی نووسیوه كه سه‌باره‌ت جه‌نگی پارتیزانیه . ئه‌ویه‌كێك نیه له‌وانه‌ی سه‌ودا سه‌ری خه‌یاڵی چه‌پڕه‌وی وماركسیزم بێت ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێبه‌كه‌ی ده‌تباته شوێنێك و به‌ندوداوی خه‌یاڵت وا ده‌هۆنێته‌وه كه بزانیت، چۆن بێدادی و نائومێدی فێرت ده‌كات په‌نا ببه‌یته به‌رشتێك كه نه‌هه‌رگیز باوه‌ڕت پێ بووه ونه خه‌یاڵت بۆیی چووه !
كتێبه‌كه‌ی ئه‌و به‌ناونیشانی ((جه‌نگی لاوازپه‌رێزان)) ه . كه لاپه‌ڕه‌كانیم ده‌خوێنده‌وه وام ده‌زانی باسی لاوازی من ده‌كات و چۆڕچۆڕ، دێڕه‌كانی ده‌رسودووی به‌هێزیم پێ ده‌دات !
((ئه‌بوئه‌لموسعه‌ب ئه‌لسوری)) له بیرمه‌نده به‌نامێكانی ((سه‌له‌فیه‌تی جیهادی)) ه ،زۆری له‌سه‌رئه‌م كتێبه نووسیوه وبۆڕێبازه‌كه‌ی خۆشی زۆرتری لێهه‌ڵێنجاوه .
شه‌ڕ ی پارتیزانی من وام ده‌زانی ئه‌فسانه‌یه‌كه وبه‌سه‌رچووه وباوی نه‌ماوه ،یاخود سه‌ربه‌زه‌مانی ((مۆدێرنه)) یه و،له م زه‌مانی ((پۆست مۆدرێنه‌یه)) یه‌دا كه ته‌كنۆلۆجیا وشۆڕشی زانیاری چه‌ند ڤێرژنێك هه‌ڵكشاوه، شێوازه خه‌باتێكی بێهوده‌یه !
جارێكیان بۆكارێك به‌قه‌ندیلد ا هه‌ڵزنابووم، له‌گه‌ڵ ((جه‌میل بایك )) له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆمان ده‌كرد . ئه‌و سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له‌م تێزه ده‌كردوومنیشم باوه‌ڕم به‌م تێزه نه‌مابوو .
له‌وسه‌روبه‌نده‌دا ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ڕه‌نگه توركیاش ببێته به‌شێك له‌دیمه‌نی سوریا‌و ،به‌كوردیه‌كه‌ی ((بقڵیشێته‌وه ))و ده‌رفه‌ت بۆكورد بڕه‌خسێت گره‌و ببه‌نه‌وه.
من دژی ئه‌وه بووم .له‌و ڕۆژانه‌دا حیزبێكی كوردی چه‌پڕه‌و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون .ده‌م خواست واباشه تۆزێك تفه‌نگ وچه‌ك بێده‌نگ بن و ئه‌گه‌ر به‌ناودیموكراسیش هه‌بێت ،ئه‌و قسه‌ی خۆی بكات .
دیاربوو پێك نه‌هاتین. ئه‌وان به‌رخودانی چه‌كداریان كرد‌و((ئامه‌د))و پڕی وڵات سوتا و ،ده‌رفه‌تی باشمان له باكورله‌ده‌ست دا .
به‌ڵام بائه‌وڕاستیه‌ش بڵێم بۆچوونه‌كانی ((جه‌میل بایك)) هاوتای بۆچوونه‌كانی ((ڕۆبرت تابر)) بوو . ئێستا ئه‌گه‌رمن خۆشم له‌سه‌ر شه‌ڕی پارتی زانی بنووسم ، ناڵێم شتێكه سه‌ربه زه‌مانی ڕابردووه و زۆربزوتنه‌وه‌ی چه‌كداریش هه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنن، جه‌نگی پارتیزانی له باری دایه سود له ته‌كنه‌لۆجیای نوێ وه‌ربگرێت و كاریگه‌ری زۆر گه‌وره دروست بكات .شه‌ڕی داعش وته‌كنیكی شه‌ڕڤانانی رۆژئاڤاش به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه یه .
ته‌وه‌ره‌كه‌ی من باس وخواسی شه‌ڕوشۆڕنه‌بوو، به ڵام مادام ئاواهام هێنا ،باباسی كتێبێَكی تربكه‌م كه ((شۆن ماكفێت )) دای ناوه‌و، به‌ناونیشانی ((كرێگرته نوێكان)) و باس له جه‌نگی سه‌رده‌می نوێ ده‌كات كه چۆن ((سوپای تایبه‌ت)) دروست ده‌بن وڕه‌وتی ڕوداوه‌كان ده‌گۆڕن و،چۆنیش ته‌كنۆلۆجیا ده‌كه‌وێته‌ده‌ست ئه‌م سوپاتایبه‌تانه‌وه وكاردانه‌وه‌ی هه‌مووئه‌مانه‌ش له سه رپه‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وگۆڕه‌پانه‌كان چۆن ده‌بن .
زۆر له سه‌ری ناڕۆم، به‌ڵام به پێویستیشی ده‌زانم ئیستێك له‌سه‌ر كتێبه گرنگه‌كه‌ی ((میدیا بنجامین))ی ژنه چالاكوانی ئه‌مریكایش بكه‌م، كه له‌باره‌ی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانه وه دایناوه وبه‌درێژی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م داهێنانه‌و مه‌ترسی سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانیشی به‌رچاوخستووه .
كتێبه‌كه‌ی ڕۆبرت تابركه سه‌باره‌ت به‌جه‌نگی پارتیزانیه، له‌هه‌ناوی خۆیدا ئه‌و چیرۆكه ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن مرۆڤ له‌وپه‌ڕی لاوازی وبێ حاڵی ونائومێدیدا په‌ره به‌توانا خۆرسكه‌كانی ده‌دات و،سه‌رچاوه‌ی هێزی تایبه‌تی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و،دژی بێ دادای ده‌بێته‌وه وده‌رگیری ده‌بێت وجه‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و،به‌سه‌ری دا سه‌رده‌كه‌وێت .
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی ((شۆن ماكفێت )) و((میدیا بنجامین)) باس له‌وه ده‌كات كه‌چۆن مرۆڤ له‌ترۆپكی هێزو ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌مه‌ندی پاره‌وزانست وته‌كنۆلۆجیاوه په‌ره به‌تواناكانی ده‌دات ،بۆ داهێنانی ئامڕازو شێوازی نوێی جه‌نگ .
به‌ب ۆچوونی من ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو جیاوازیه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و،ده‌شێت بڵێین له هه‌مان كاتدا وبه‌جۆرێكی تر جیاوازی نێوان ((مۆدێرنه)) و((پۆست مۆدێرنه)) شه، ((جیهانگیری)) یه .
ئه‌وانه زۆرن كه له‌سۆنگه‌ی كاپیتاڵیزمه‌وه به شان وباڵی ((جیهانگیری)) دا هه‌ڵده‌ده‌ن وسوده‌كانی ده‌بژێرن، من دژی ئه‌م جۆره له جیهانگیریه‌م كه له‌ڕاستیدا به‌كاڵاكردنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی وكۆڵۆنیالزمێكی وه‌حشیگه‌رانه‌و ،به ((بازاڕكردن)) ی جیهانه .
من خراپیه‌كانی نابژێرم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت سه‌رنج بۆئه‌وه‌ش ڕابكێشم هه‌رئه‌م جۆره له جیهانگیری خۆی ده‌بێته هۆكاربۆئه‌وه‌ی ئامڕازو كه‌لوپه‌ل وته‌نانه‌ت داهێنراوه ته‌كنۆلۆجیایه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه به‌هێزن وده‌سه‌ڵاتدارن وده‌وڵه‌مه‌ندن ، بگاته ده‌ست ئه‌وانه‌ش كه لاوازن وبێ ده‌سه‌ڵات وهه‌ژارن!
ئه‌مریكا فرۆكه‌ی پێشكه‌وتووی ((ئیرباس)) بۆگه‌شت وگواستنه‌وه به‌كاردێنێت .گروپێكی وه‌ك ((ئه‌لقاعیده)) هه‌مان داهێنراوی پێشكه‌و تووت بۆده‌كاته موشه‌ك ودژی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی وپه‌نتاگۆن به‌كاری دێنێت !
ئه‌مریكاو خۆرئاوا ته‌كنۆلۆجیای فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان په‌ره پێده‌ده‌ن وبۆمه‌به‌ستی خۆیان به‌كاری دێنن.
چاكه، به ڵام ((حوسیه‌كان)) ی یه‌مه‌نیش به‌وكێوكه‌مه‌ره‌وه هه‌مان ته‌كنۆلۆجیا به‌كاردێنن .ئه‌و فرۆكه بێفرۆكه‌وانانه‌نه‌ی ملیونه‌دۆلاری تێده‌چێت ،مناڵێكی یه‌مه‌نی به دووسێ هه‌زاردۆلاردروستی ئه‌كات وگه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئابوری وه‌ك ((ئارامكۆ)) ی سعودی پێ وێران ده‌كات !
نمونه‌كان زۆرن و ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ڵده‌گرێت زۆرتری له سه‌ربوترێت ،به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له ته‌وه‌ر سه‌ره‌كی نووسینه‌كه دورنه‌كه‌ومه‌وه كه ((نائومێدی))ه ، هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ((جیهانگیری)) هه‌رله‌سه‌رئاستی شوێن بڵاونابێته‌وه وجوگرافیاكان یه‌ك ناخات، به ڵكو به‌زه‌مه‌نیشدا بڵاوده‌بێته‌وه و،به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م شێوازه‌كه كاپیتاڵیزم ده‌یه‌وێت و،له‌به‌رئه‌وه‌ی بێدادیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتوه ،دوورنیه تاریكترین فه‌سڵه‌كانی مێژووی شارستانیه‌تی مرۆڤیش بۆ ئه‌م زه‌مانه بگێڕێته‌وه .
دێمه‌وه سه رباسی سه‌ره‌كی نوسینه‌كه‌م كه ((نائومێدی)) یه .نائومێدی به‌وجۆره‌ی بێدادی دروستی ده‌كات .
ماوه‌یه‌كه هه‌مووان له‌ڕوداوه‌كانی شه‌قامی ئێراقی ده‌ڕوانین وده‌بینین له ئه‌نجامی بێدادی دا ،خه‌ڵك چۆن هاتوونه‌ته‌ده‌نگ وڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه .
ده‌بینین به‌چ شێوه‌یه‌كیش ده‌سه‌ڵات وموقه‌ده‌سی ئاینی سیستمێكی وه‌های پێكهێناوه كه خودی خۆشی گیرۆده‌ی بوو و، ده‌شزانێت به بن به‌ست گه‌یشتووه .
یه‌كێك له ترسناكترین ئه‌وسیاسه‌تانه‌ی كه زۆرله سیستمه سیاسه‌كانی ناوچه‌كه دژی گه‌لان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه ، گره‌و له سه‌رئه‌وه‌ده‌كه‌ن خه‌ڵك له خۆپێشاندانی ئاشتیانه تاقه‌تی ده‌چێت وله‌كۆتایدا ناچارده‌بن ،مل بۆ ملهوڕی سیاسی ئه‌وان بده‌ن .
ئه‌مه كاره‌ساته وسه‌ره‌تای ئه‌وناومێدییه كه ڕۆژێك دادێت له ڕه‌حمی ئه‌وه‌وه شتی ترسناك له دایك ده‌بێت.
جارێكیان ((پیره‌مێرد)) نووسویه‌تی ؛
پیاوی نا‌ئومێد مل له‌تیغ ئه‌سوێت !
06/03/2020
وتارەکانی تری نوسەر