-3-
پێش ئه‌وه‌ی ئاینه ئیبراهیمیه‌كان دابێن وپه‌ی به‌یه‌كتا په‌رستی ببه‌ن ، وڵاتی كوردوستان مه‌ڵبه‌ندی ((چاكایه‌تی)) بووه. چاكخوازی وچاكپه‌روه‌ری وچاكگفتی لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه .
ئاینه ئیبراهیمیه‌كان زۆریان له‌ئاینی ئێمه‌ی كوردانی چاكخوازه‌وه هه‌ڵهێنجاوه و زۆریشیان لاسایی لێكردۆته‌وه.
چیان كردووه‌و وچۆن هاتون ئه‌وه‌چیرۆكیكی تره .ئێستا كوردی خۆمان زۆربه‌یان موسڵمانن ودنیاش به‌ده‌ست كرستیان وجوه‌وه یه و هه‌رسێی ئاینی ئیبراهیمی سه‌رده‌ستن .
ئه‌گه‌ر دنیا دووچاری شكستبێت ،ئه‌وه ،شكستی پرۆژه‌ی كریستیان وجووه . پرۆژه‌ی ئیسلامی له قۆناغی قۆزاغه‌ی فكری دایه ،به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا گرنگترترین ورادیكاڵترین پرۆژه‌یه .
چاكایه‌تیش كه‌وێردی سه‌رزاروده‌رخسته‌ی ئاكاروبه‌رخسته‌ی كرداری كوردیه ،به‌پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه ونایاب وسه‌رده‌سته یه .
چاكایه‌تی كوردی هاوتای دواهه‌مین تێزه‌كانی زانست وبیردۆزه فیزیایه‌كانه و،له‌گه‌ڵ ئه‌مێستای ئافاتی كۆرۆنادا یه‌ك ده‌گرێته‌وه .له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وده‌ره‌نجامانه‌دا كه دووچاری گۆی زه‌وی بووه‌و وپڕاوڕیش لایه‌نگری ماكی سروشتپه‌روه‌ریه .
له‌فیزیادا قوڵ بوومه‌وه له‌ئه‌ستێره‌ناسی وئاینه‌كۆنه‌كاندا ،ده‌ردودی خراپ وئافاتم هه‌ڵاوێردكرد .له كاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا دابوو ((نیوتن)) به‌هۆی ده‌ردودوئافاته‌وه كه‌وته گۆشه‌گیریه‌وه و،سه‌رنجی سێوه‌كه‌ی دا كه‌و تۆته‌خواره‌وه و((یاساسای كه‌مه‌ندكێشی)) دۆزیه‌وه .ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیایی گۆڕی. كه‌و تنه خواره‌وه‌ی سێوێك . سه‌ره‌تایه‌كی جیاوازی دروستكرد.
زانست ئه‌وشته‌یه سه‌ره‌تایه‌و كۆتایی نیه ،هه‌مووشت له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات . ئێمه‌گه‌وره‌ین وشتی گه‌وره‌مان دروست كردووه، به‌لاِم زانست پێمانده‌ڵێت ، ئێمه بچوكین وهیچ نینین ،وهێشتاله سه‌ره‌تاداین !
هێشتا په‌ی یمان به‌بچوكی خۆمان نه بردووه ،كه‌ئه‌گه‌رله‌وه‌گه‌یشتین ،گه‌وره‌ی ومه‌زنیمان به ده‌ستخستووه .
كۆرۆنا ڤایرۆس به بچوكی خۆی پێمان ده‌ڵێت كه‌هه‌موو ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی كه ئێمه به گه‌وره‌مان ده‌زانی ،پڕبچوكه‌و هه‌رهیچ نیه !
فیلۆسوفی به‌نامێ فه‌ره‌نسایی ((میشل ئۆنۆفری)) له‌لێدوانێكیدا بۆگۆڤاری ((لۆبوان))ی فه‌ره‌نسایی ده‌ڵێت ئۆروپا بووه به ((جیهانی سێیه‌مێكی نوێ))وا ته شارستانی خۆرئاوا ،وه‌ك جیهانی سێهه‌م داڕماوه .
ّئۆروپا كه به دروشمی ڕۆشنگه‌ریه‌وه وای كرد وه‌ك خۆرئاوا به جوان ودانسقه ده‌ربكه‌وێت ،ئێستا شه‌رمنده‌و شه‌رمه‌زاری هه‌موو به‌هاكانی خۆیه‌تی ،كه له‌نێوقاوشی خه‌سته‌خانه‌كانیدا به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌حه‌سره‌ته‌وه بێ نه‌وا دواهه‌مین هه‌ناسه‌كانیان هه‌ڵده‌كێشن !
میدیا سه‌لماندی به‌شێكه له‌ته‌كنیكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست وئامڕازی ده‌ستی وسه‌رمایه‌دارو پاره‌داره‌كانه ، كه نه‌یتوانی دیمه‌نی ئه‌و سه‌دان هه‌زارپیر ولاوازه پیشان بدات كه‌له‌پشت ده‌رگای ماڵه‌داخراوه‌كانی ئۆروپا‌و خۆرئاواوه به‌ته‌نها ده‌مرن و كه‌س نیه نازیان بكێشێت .
((میشیل ئۆنفری)) پێی وایه كه‌كۆرۆنا سه‌لمێنه‌ری قۆناغێكی نوێی هه‌ره‌سی شارستانیه‌تی كریستیان وجووه به‌وشێوازه‌ی كه به‌درێژی له‌كتێبیی ((داڕمان)) باسی كردووه، كاتێك ك وه‌جاغ كوێری ئه‌ده‌ب وداهێنان ده‌بێته دیارده وهیچ شتێك نامێنێت باسی سه‌ربورده‌ی جوانی بكات .
شارستانیه‌تی خۆرئاوا ، به‌ئه‌فسانه‌و چیرۆك وحیكایه‌ته‌كانی كرستیان وجووه وه به په‌یامه‌كانی لیبرالیزمه‌وه، وانه‌كه‌یان بۆمرۆڤایه‌تی ئه‌وه بووه كه هه‌مووشت بریتیه له قازانج . قازانج وهه‌میشه قازانج . تاوای لێهات قازانج سه‌ری هه‌مووشت بخوات .
چاوچنۆكی بووه یه‌كێك له فه‌لسه‌فه‌كانی ژیان ، قازانج سه‌ری سه‌رمایه‌ی خوارد ، سه‌رمایه بوو به پوچگه‌رایی وده‌ردو به‌ڵا .
كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌و قازانج ، وای كرد مرۆڤ ببێته كاڵا ،بازاڕبوو به‌جیهان و ،جیهانگه‌ری بوو به بازاڕگه‌ری و هه‌موو شت له زێده‌بایدا خۆی نواند و ،وزێده‌بایش بووبه هه‌ڵئاوسان و ،هه‌ڵئاوسانیش بوو به نه‌خۆشی وڤایرۆس وكرۆنا .
ئاینی كرستیان وجوو كه لیبرالیه‌تیان كرده سیاسه‌تی گشتی ،به‌هره‌مه‌ندبوون له‌وه‌دا كه پاره‌بكه‌نه ئامڕازو جیهان بكه‌نه بازاڕومرۆڤ بكه‌نه كاڵا ، بۆیه ئێستا ده‌بێت خۆیان باجه‌كه‌ی بده‌ن !
رۆژگاری ڕه‌ش به‌ڕێوه‌یه وخۆرئاوا ده‌ی بینێت . هاوڕێكانم شایه‌تیم بۆده ده‌ن كه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوو س وخوێنده‌وارانی ئۆروپایدا داده‌نیشتم ،پێم ده‌وتن ڕۆژانی ڕه‌ش چاوه‌ڕێتان ده‌كات ، ئێوه زۆر سه‌یری ئێمه‌تان ده‌كرد، له‌مه‌ودوا ئێمه سه‌یرتان ده‌كه‌ین .
خۆرئاوا كه په‌ره‌ی به‌زانست داوه و گه‌یشتۆته ئاستی باڵا، كه‌داهێنانی كردووه ، له‌وه‌دا كردویه‌تی كه كۆمه‌ڵكوژی بكات ، كه زۆرترین فه‌وت بكات و ئازاردروست بكات ، نه‌ك له‌وه‌دا چاكه خوازبێت ،نه‌هامه‌تی نه‌هیئَڵێت وشتی باشه بكات .
سه‌یربكه‌ن وسه‌رج بده‌ن داهێنانه زانستیه‌كان بۆ قازانجه ،نه‌ك بۆكاری چاك و باش . ئایا داهێنانه‌نه زانستیه‌كان ته‌مه‌نی مرۆڤیان درێژكردووه ؟
وایان كردووه مرۆڤ زۆر ترگه‌نج بێت وكه‌متر پیربێت ؟
توانیویانه مرۆڤ ته‌مه‌نی درێژبێت ونه‌مرێت ؟
به‌ڵی دا هێنانه زانستیه‌كان هه‌موو ئه‌وانه‌یان پێده‌كرێت وكردوشیانه ، به‌ڵام شاردراوره‌نه‌ته‌وه ونابێت هه‌بن ، چونكه بازاروقازانج و سه‌رمایه له به‌رژه‌وه‌ندیاندایه خه‌ڵك ته‌مه‌نیان كورتبێت وده‌خزه‌دارو نه‌خۆشبن ولاوازبن !
ده‌ردی كۆرۆنا زۆر ڕاستی ئاشكرا كرد ، روی بازاڕی لیبراڵیه‌ت و جیهانگیریه‌كه‌شی هه‌ڵماڵی . جیهانگیری ده‌ردوو دوو بڵاو ده‌كاته‌وه ،قازانج وبازاڕپه‌تایه و، لیبرالیزم نه‌خۆشیه ، به‌ڵام كۆمه‌ك وهاوكاری ودۆستایه‌تی وپێكه‌وه‌بوون و چاكایه‌تی ، ڕزگاری و و ژیاندۆستیه .
جیهانگیری به مۆدێلی به بازاڕكردنی جیهان وبه‌كاڵاكردنی مرۆڤ كۆتای دێت ، به‌ڵام هاوكاری وكۆمه‌ك وفریاكه‌وتنی مرۆڤ له‌نه‌هامه‌تی دا ،چامه‌یه‌كه به‌هه‌موو زمانێك ده‌نووسرێته‌وه !
چاكایه‌تی زانست وئاینێكی دێرین ونوێی كوردیه ، مرۆڤایه‌تیه ،مۆدێرنه ، به‌هه‌رزمانێك باسبكرێت و هه‌بێت سه‌ره‌تای جیاوازیه !
مرۆڤایه‌تی ئه‌م نه‌هامه‌تی كۆرۆنایه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت ، كۆتایی نه‌هامه‌تی ڕاده‌گه‌ێنێت ، ده‌ی سه‌لمێنێت چاكایه‌تی ، چاكه . ده‌یسه‌لمێنێت ئێمه كه میلله‌تێكی بچوك بووین ، چا ك بووین بۆیه ماوینه‌ته‌وه ، ده مێنینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاك بووین .
له‌به‌رئه‌وه‌ی زانست ده‌ی سه‌لمێنێت ئه‌وانه‌ی چاكن ده‌مێننه‌وه !
ماویه‌تی