-6-
خه‌ڵات عومه‌ر
به‌هه‌موو پێودانگێگ ئه‌م سه‌رده‌مه لهههمووئهوانهی پێشووتربهباشتر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا. ئایدۆلۆجیایه‌ك یان ده‌توانم ناوی بنێم ئاینێكی پۆست مۆدرێنه ، یان فاشیه‌تی ئهقڵانییزم ،هه‌مووانی خستبووه سه‌رئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه ئێمه گه‌یشتوینه ته ترۆپك وئه‌مه باشترین زه‌مه‌نی دره‌وشاوه‌ی مرۆڤایه‌تیه.
له‌ڕاستی دا من كه ده‌نووسم یاخود بیرده‌كه‌مه‌وه به‌ته‌نها له‌وه‌ده‌ترسم كه نوقڵانه‌ی ئه‌وه لێبدرێت كه ده‌وترێت هه‌مووشت باشه . ترسناكترین ڕۆژگاره‌كان ئه‌وانه‌ن كه تێیدا هه‌مووشت باشه .
بۆچی ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای باشی خراپه دێت ،به‌م پێودانگه بێت دوای خراپه‌ش باشه دێت!
له‌ڕاستی دا ئه‌مه ئه‌گه‌رچی تۆزێك فهلسهفهلێًدانی تێدایه، به‌ڵام وایه. ئهگهرئایدۆلۆژیاو ئاین وحیكایهت نه‌یه‌نه ئاراوه .
به‌شێكی زۆر لهفیلۆسوفان ،لهئایدۆلیۆژیست وپێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پایهمبهرو پیاوانی ئاینی وله ڕۆژگارێكی تریشدا سیاسی وڕۆشنبیرو ئینجا بانگخوازو، پاشانیش كه‌سانی سه‌یروسه‌مه‌ره له‌وانه‌ی كه ئێستا سۆشیال میدیا كردونیهته خاوه‌ن ده‌نگ وڕه‌نگ وسه‌نگ ،هاتونه‌ته ئارا‌و هه‌ریه‌كه حیكایه‌ت وچیرۆك ده‌فرۆشن !
ئه‌وان به‌شێكن له وڕۆژگارهی كه خه‌ڵك تێیدا به‌شوێن ئه‌فسانه‌یه‌ك دا ده‌گه‌ڕێت ، ڕاستی تێدا بشارێته‌وه !
كوردی خۆمان ده‌ڵێن قسه له‌شێت یان له‌مناڵ وه‌ربگرن !
بۆچی وا ده‌ڵێن ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵك سه‌یری یه‌ك شوێن ده‌كه‌ن . یه‌ك دیمه‌ن و یه‌ك ڕه‌هه‌ند ده‌بینن . شێت یان منداڵ سه‌یری ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن كه كه س سه‌یری ناكات !
له‌ڕاستی دا ئێستا هه‌موو جیهان ، سه‌رتاپای جیهان له‌ده‌وری وئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی فیلۆسۆفی به‌نامێی ئه‌ڵمانیایی ((نێچه)) ده‌خولێته‌وه كه ده‌ڵێت ((خوامرد!))
زۆرجارئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به شێوه‌یه‌كی ناڕاست لێكدراوه‌ته‌وه . خاوه‌نه‌كه‌ی خانه‌گومان كراوه‌و كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه‌كه له‌ناودڵی خۆرئاواشدا ئه‌م دهستهواژهیهو، وڕای هاوشێوه بهناوتونێلی تاریكی به‌دحاڵیبوون دا براوه !
((به‌دحاڵیبوون)) یان ((خانه‌گومانی)) له ڕاو بۆچوون وبیركردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستدا ، ترسناكترین دیارده ی گه‌مژه‌بوونی مرۆڤایه‌تیه.
كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئێستادا وئه وانه‌ی كه لایه‌نگری ئه‌وه‌ن مرۆڤایه‌تی باشترین ڕۆژانی ده‌گوزه‌رێنێت، نه‌ك له ڕابردودا ودووپاتی ده‌كه‌مه‌وه له‌ئێستا دا‌و نه‌ك له ڕابردوودا، له ترۆپكی دایه .
سه‌رنج بده ،له سۆشیال میدیادا چ قهشمهریاتێك به‌ڕێوه ده‌چێت !
به‌نموونه :
گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژلهگهڵ كه‌سێك زانا ،یان شاره‌زایه‌ك یان ڕۆشنبیرێكدا ده‌كرێت، له ڕه‌وتی درێژی گفتوگۆكه‌دا كه ده‌شێت بهدبه ختێكی وه‌ك من بم بهدورورێژی باسی نوێبوونه‌وه ده‌كه‌م له شیعری كوردی دا وده‌ڵێم ((ئه‌وه‌ی گۆران وشێخ نوری شێخ ساڵح كردویانه له ڕه‌وتی نوێگه‌ری شیعری كوردیدا ،هه‌رهیچ نیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌سعود محهمهدكردویهتی له بواری بیركردنه‌وه‌دا )) نه‌خوێنه‌وارێك كه نه‌ده‌زانێت گۆران كێیه‌و نه ده‌زانێت شێخ نوری شێخ ساڵح كێیه‌و نه‌ناوی مه‌سعود محه‌مه‌دی بیستوه، دێت ومانشێتی هه‌واڵێك دروست ده‌كات و قسه‌یه‌كی سهرتهرتهنورزمیانه ده‌هۆنێته‌وه وده‌ڵێت ، فڵانی وتوویه‌تی ((گۆران وشێخ نوری شێخ ساڵح هیچیان بۆنوێبوونهوهی شیعری كوردی نه كردووه!))
جا خۆ قهشمهرئهم زاته نیه. ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به ئه‌كادیمیست وڕۆژنامه‌وان وڕۆشنبیرو سیاسی ده‌زانن و،دێن وئه‌م دوو دێڕه هه‌ڵده‌گرنه‌وه وڕاوبۆچوونی له سه‌رده‌ده‌ن .
ڕابۆچوونی چی، فه‌لسه‌فه له سهرشتێك بوونیاد ده‌نێن كه‌خۆی هه‌ربوونی نیه !
هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌وه‌یه كه ئه‌م دیارده‌یه ههركوردی نیه و، قهشمهریاتهكه جیهانگیریه !
هه‌واڵی ناخۆش ئه‌وه‌یه ،ئێمه وه‌ك كورد داموده‌زگا میدیایه گه‌وره‌كانمان به‌ده‌ست نهخوێندهوارهوهیه و ،ئه‌وان ده‌مان كهنه پاڵه‌وان له ناو قه‌شمه‌ریاتی جیهانگیری دا !
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئیسرائیلیه‌كان هه‌یه كه پێی وایه ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی جوله كه بڕوخێنێت :فه‌یسبوكه !
لێره‌دا ده‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێك تۆماربكه‌م :
یه‌كه‌م :
كتێبێكی پڕگرنگ هه‌یه ((ئالان دونێۆ))ی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌و زاستی سیایی زانكۆی كیوبیكی كه‌ندا دایناوه . له‌سه‌رئاستی جیهان ده‌نگی داوه‌ته‌وه وبهناونیشانی ((سیستمی پوچگه‌رایی)) یه و،باسی ئه‌وه‌ده‌كات له‌م په‌ڕی بۆ ئه‌وپه‌ڕی گۆی زه‌وی ،ڕۆژڕۆی كه‌سانی هیچ وپوچه و،به‌پێی ئه‌م سیستمه‌ش هه‌موو ئه‌م هیچ وپوچانه له‌گشت بواره‌كاندا پشتیوانی له‌یه‌ك ده‌كه‌ن .
سه‌یری كوردستان بكه وده‌زانیت كه‌ئه‌مه نمونه‌ی بچوك كراوه‌ی حاڵی هه‌موو دنیایه !
دووه‌م:
چه‌ند سهدهیهیهك به‌رله‌ئێستاش، به‌رله‌م سه‌ده‌یه واتایه‌كی تری هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا . ئۆروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌رای ئه‌م سه‌ده‌یه‌و، وهه‌زاره‌ی سێه‌م زۆرلهیهكتری جیاوازن .چمكی ئازادی ڕا ده‌ڕبڕین خودی خۆی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه !
هه‌مووكه‌س مافیان هه‌یه ئازادبن وه‌كومرۆڤ ،به‌ڵام هه‌موو كه‌س مافیان هه‌یه ڕایان هه‌بێت ، یان مافیان هه‌یه ده‌ربڕینیان هه‌بێت ؟
ئه‌گه‌روایه بۆچی ((نازیه‌كان)) مافیان نه‌بێت ؟
((ڕاسیزمهكان)) مافیان نه‌بێت ؟
شه‌یتان په‌رست ونازانم چی وچی مافیان نه‌بیت؟
ئهگهرئهوهنده لیبراڵن ده‌بێت باوه‌ڕتان به‌هیچ سنورێك نه‌بێت !
َئهگهڕباوهڕیشتان به‌سنوره ،ئه‌م كهربازاڕهلهپای چی كهههمووكهس ڕاوبۆچوونی هه‌یه و، ڕ او بچوونیشی بۆ ته دژایه‌تی ڕاوبۆچوون و ده‌ربڕین ؟
سێیه‌م :
ئهگهرجیهان هیچ یاسه‌یه‌ك به‌ڕیوه‌ی نابات ویاسانیه، كه‌واته كه‌س ناتوانێت بڕیارله سهرچاكه وخراپه بدات و،چاك وه‌ك وخرابهو ،خراپیش وهكوچاكهیهو، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی پوجگهراییه !
لێره دا ئیستێك ده‌كه‌م :
رۆژی بیستی مانگی گوڵان بوو كه دیبهیتێتێكی گه‌وره‌ی فهلهسهفیانه له‌نێوان ((سلاڤوای ژیژه‌ك )) و((گواردن پیته‌رسۆن))ی مامۆستای بهنامودهنگی زانستی ده‌رونناسی زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دادا ڕێكخرا و دنیا سه‌یری قهسهوباسی ئه‌م دوانه‌ی ده‌كرد .
((ژیژه‌ك)) با سی له‌ئه‌فسانه‌و حیكایه‌ت ده‌كرد كه،چۆن خه‌ڵك گیرۆده‌ی ئه‌فسانه‌و حیكایه‌ت كراون و((هیتله‌ر)) ی وه‌ك گه‌وره‌ترین خاوه‌ن حیكایه‌ت ناوبرد !
دیبه‌یته‌كه هیچ نه‌بوو ، هیچ وبووچ بوو،به‌ڵام لای من ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خ بوو ،چیرۆك و حیكایه‌ت بوو .
((ژیژه‌ك)) زۆرنائومێد بوو له‌ئاینده ، ئه‌م نائومێدیه‌ی ئه‌و ، جیاوازه له نائومێدی ((نێچه))ییهكی گه‌وره‌ی وه‌كو ((سۆڵتهر دایك)) . ڕه‌گوڕیشه‌ی ماركسی جیاوازه، لهڕهگو ڕیشه‌ی نائومێدی ((نێچه)) و((هایدیگه‌ر)) ی .
جیهان ته‌واو نائومێده .من وتۆش نائومدین ، ڤایرۆسی كۆرۆناش هاته ئارا بۆئه‌وه‌ی پێمان بڵێت كه ئه‌م نائومێدیه به‌ناهه‌ق نیه ، نائومێدی ڕه‌گ وڕیشه‌ی هه‌یه .
ڕه‌گ وڕیشه‌ی نائومێدی له‌م ڕۆژگاره پڕتارهدا ، به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا سه‌ربورده‌ی چیرۆكی ئه‌وه‌ی پێیه كه هیوا هه‌یه !
به‌ڵام هیواچۆن هه‌یه ؟
هیوا دروست ده‌كرێت أ
ئه‌گه‌ر خوا مردووه ، مرۆڤ هه‌یه . ئه‌گه‌رمرۆڤ تاك وته‌نهایه ، باخوایهك بۆخۆی دروست نه‌كات وڕوبه‌ڕوی قه‌ده‌ری خۆی ببێته‌وه و بیسه‌لمێنێت ،تاك وته‌نهایه‌و ئه‌فسانه‌ی نیه و، خۆی به‌ته‌نها ئازایه‌و ڕوبه‌ڕوی قه‌ده‌ری خۆی ده‌بێته‌وه و،ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌و ئه‌فسانه‌و درۆنیه !
ماویه‌تی