دۆڕان هەمیشە ڕێگایەك بووە بۆفێربوون و

رەشاد گەلآڵی
دۆڕان هەمیشە ڕێگایەك بووە بۆفێربوون و
لەسایەیدا مرۆڤ وسەرکردە بەرهەم دێنێ  

لەوڵات ومەملەکەتێك دەژین و ژیان دەگوزەرێنین بەدەرلەویستی مرۆڤەکان گشت یاساکان پێچەوانەوە دەبنەوە خۆمان نازانین چیمان دەوێت کەچی بەرپرسیارین بەرامبەر ئەوەی کەئێمە چین گەردەتەوێت هەڵەنەکەیت ژیانی ڕابردووت بەبیرخۆت بهێنەوەو بەشێنەیی هەڵسەنگاندنێك بکەبەمەرجێك ویژدان بخەرە بەرهەربڕیاردانێك لەنێوان ئێستاو دوای ئەنفالەکان  زێوەو ڕاژان و قاسمەڕەش و زەڵێ کرابێتە پێوەر بۆ بڕیاردانێکی تەندروست  ، 
 
مرۆڤی هۆشیارو بەئاگا بۆگەیشتن بەوجێگاو ئامانجانەی کەتاکو ئێستا پێی نەگەیشتووە دەبێ بەئاگایی و بەرچاو ڕوونییەوە هەوڵەکان بخاتە گەڕبۆئەوەی ڕێگایەك هەڵبژێرێت بەرلەئێستا پێیدا گوزەری نەکردبێت ، گەر ساندرێلاش بگەڕایەتەوەبۆ پێڵاوەکەی هەرگیز نەدەبوو بەشازادە بۆیە هەرگیز مەگەڕێرەوە بۆ دوێنێ بەڵام کەسێكی پاك و دادپەروەربە لەگەڵ گەل و نیشتمان و دەوروبەرەکەت ، 

ماندێلای سەرکردە دەفەرموێت بێ ڕەوشترین سەرۆکەکانی جیهان ئەوانەن خەبات وماندوبوونیان بەگەلەکانیان دەفرۆشنەوەولەسەریان دەکەن بەبارومنەت 
من گەرسەرکردەش  نەبووبام وەك هاوڵاتیەكی ئاسایی ئەرکی ڕەوشتیم بوو لەپێناو نیشتمانەکەم تێبکۆشم  چونکە من بۆئەوە خەباتم نەکردو ئازارم نەکێشاو زیندانی نەکراوم کەئازاد کرام تاکۆتایی ژیانم سەرۆك بم بەپێچەوانەوە دەبێ گەنجەکان بهێنرێنە پێش هەرچەندە بەژداری خەباتی چەکداریشیان نەکردبێت دەکرێ لەمەودوا پەرە بەخەباتی مەدەنی بدەن و لەڕێی کورسی دەسەڵاتەوە خزمەت بەگەل و نیشتما ن بکەن من ئەو کورسییە جێ دەهێڵم دواپەیامی خۆم گەیاندو چاوەڕێی پەیامی ئەوانی دیکە دەکەم ، 

ئیرادە باوەڕ هەوڵدان سێ وشەو چەکی کاریگەرن لەلایەن مرۆڤی سەرکردەی هەڵکەوتوو باوەڕ بەخۆبووکەبزانێت چۆن کەی لەچ کاتێك تیرەکان ئاڕاستەی دۆست و نەیاردەکات و ئامانج دەپێكێ و نێچیر ڕاودەکات  ، 
گەمژەترین مرۆڤ و سەرکردە ئەو کەسەیە لەگەڵ یەکەم ساتی شکست دەست بەرداری ئامانجە باڵاکانی دەبێت و بەرلەوادەی یاسایی خۆی لەنێو یاریگا گوشاردەخاتە سەرناوبژیوان و فیکەی کۆتای یارییەکەی پێ دەهێنێت ، لای ئەوجۆرە بەناو مرۆڤ و سەرکردانە  شکۆ، نەتەوەو نیشتمان ، ئامانجی باڵای گەل فلسێ ناهێنێ ،

پیرەمێردی شاعیردەفەرموێت ، کەچڵ و چۆ چویتە سەرکورسی ئیتر لەدۆستی کۆنە ناپرسی بەپێچەوانەوە هەموو شکستە کانیشت پێ دادەپۆشیت بۆیە دەڵێم بردنەوە جگە لەخۆبایی وخۆبەزل زانین دەست کەوت و بەرهەمێکی تری لێ سەوزنابێت وهیچ شتێك فێری مرۆڤ و سەرکردە دەروون نەخۆشەکان ناکات ،

 بەڵام دۆڕاندن هەمیشە ڕێگایەکە بۆفێربوون چونکە بیرکردنەوەی قوڵ و گەورە دەرئەنجام وبەرهەمی شکستەو مرۆڤی گەورە بەرهەم دێنێ ودروستی دەکات لەڕۆژگارە سەختەکاندا ئەوئاڕاستەیە وا لەمرۆڤی ژیرو گەورە دەکات لێوان لێوبێت لەگیانی لێبوردەیی هەرئەوەش بکاتە پیوەرو ڕێگا خۆشکەربێت بۆئەوەی دەسەبەری ئارامی پێ بکەیت و بەئارامی بژین لەوزۆنە جەنگەڵستانە  ،

گاندی ، ماندێلا ، ماو ، لێنین ، لەدوای خۆیان کورسی دەسەڵاتیان بۆ کوڕو برازا تاپۆ نەکردو دەیان و بگرە سەدان ملیار دۆلاریان لەماڵی گشتی بۆکوڕو برازاو نەوەکانیان گلنەداوەو جێ نەهێشت بەپێچەوانەوە گەورەترین سەرمایە کەلەدوای خۆیان جێیان هێشت سەروەربوونی یاساو دەستاودەست کردنی دەسەڵات و چەسپاندنی دەستوورو ڕێزگرتن بوو لەبەهاو شکۆو پیرۆزییەکانی نیشتمان و ڕێزگرتن بوو لەمافی مرۆڤ ، 

بێ جیاوازی گەر ئەوسەرکردانە خوازیاری کۆکردنەوەی پارەو داهات بوونایە شەرەفی سەرۆکی نەتەوەییان بەباڵایاندا نەدەبەخشرا چونکە بێ جیاوازی وجیاکاری و خۆبەزل زانین وەك تاکی ئەو وڵاتە ژیانی سادەیان هەڵبژارد  نەوەك لەڕێگەی گوشارەوەو بەزۆری زۆردارەکی و بەدەرلەویستی گەل و لۆژیك خۆت فەرزبکەیت و ببیتە بارگرانی بەسەرگەلەوەو بڵێیت من سەرۆکتانم  ،

لەکۆتا دەڵێم : خەون بینین بەئاڕاستەی بوون بەسەرۆکی نەتەوەیی ونیشتمانی گوناهێکی گەورە نیەولەخۆڕا دەستەبەرنابێت بەپێچەوانەوە قوربانی دەوێت ، 
مێژوو ئێستا داهاتوو سەلمێنەری کارو خەبات و کردارەکانی ئەوسەرکردەیە دەبێت کەلەخەبات و تێکۆشاندا خیانەت ودەستکێشی بۆداگیرکەرانی کوردستان نەکردبێت ولەکێشەوگرفتە ناوخۆییەکاندا هانای وەبەردووژمنان و داگیرکەرانی کوردستان نەبردبێت بەئاڕاستەی لاوازکردنی هەژموونی لایەنی بەرامبەرو پەرێزی پاکژ بووبێت لەم بوارەدا ، 

بۆیە دەڵێم مەرجە بۆ بوون بەسەرۆکی نەتەوەیی کەپرسێکی نەتەوەیی ونیشتمانییە دەبێ لەدەست پێكی هەنگاو کۆدەنگی نەتەوەیی لەهەرچوارپارچەی کوردستان  دەستەبەرکرابێت چونکە ئاڵاو سەرۆك دوو ڕەمزی وڵات و نەتەوەن بەگوشار و خۆفەرزکردن و دروستکردنی پەیوەندییەگوماناوییەهارێمایەتیەکان هەرگیزدەستە بەرنابێت  ، ئاقڵ مەندانیش ڕاستیان فەرمووە ئەوەی لەسەرسفرەو خوانی دووژمنان نان بخوات هەرگیزناتوانێت خزمەت و ڕابەرایەتی گەلەکەی خۆی بکات.


23/06/2019



وتارەکانی تری نوسەر